
به‌ر له راگه‌یاندنی ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی 28/9، له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی دا كه به‌سه‌ر په‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی و قائمقامی سلێمانی و به ئاماده‌بونی نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان له دیوانی قائمقامیه‌تی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا هه‌مووان جه‌ختیاران له‌سه‌ر پابه‌ندن بون و جێ به‌جێ كردنی راگه‌یه‌ندراوه‌كانی لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی كرده‌وه له پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی شار و رێگری كردن له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو دڵته‌زێن، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكرا پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامی سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه‌كه پێویسته هه‌موولایه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی و دوور له ره‌فتاری نه‌گونجاو گوزارشت له ده‌ربڕینی خۆشحاڵیان بكه‌ن و دوور بكه‌وتنه‌وه له ته‌قه‌كردن و بێزاركردنی لایه‌نه‌كانی دیكه به‌ڵك و پێویسته هه‌موان رێز له‌یه‌كتری بگرن و به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی و مه‌ده‌نیانه پێشوازی له ئه‌نجامه‌كان بكه‌ن، نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش رایانگه‌یاند هه‌موو توندوتیژی و كارێكی نایاسایی و رێگه‌پێنه‌دراو ره‌تده‌كه‌نه‌وه و داوا له لایه‌نگرانیان ده‌كه‌ن پابه‌ندنی رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی بن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
