
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌ئكید ده‌كاته‌وه بۆ زیاتر سه‌قامگیری ئارامی و ئاسایشی شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگاكان ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ 21ی تشرینی دووه‌م، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌ردانی دیوانی پارێزگای سلێمانیان كردوو له‌گه‌ڵ به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له قائیمقامه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی كۆ بوونه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وێرای به‌رز نرخاندنی رۆڵی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتری ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگا‌و قه‌زاكان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
له‌و رووه‌وه وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی كردووه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌رابردوودا قوربانی زۆری له پێناوی رزگاری كوردستاندا داوه‌و له ئیستاشدا ئاماده‌ی قوربایندان بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ر هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسیه‌ك.
وتیشی: پاراستنی ئارامی و ئاسایش و به‌رگری كردن له سه‌روماڵی هاووڵاتیان له ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه.
پارێزگاری سلێمانیش له وته‌كانیدا، پێشمه‌رگه‌ی وه‌ك سمبولی نه‌ته‌وایه‌تی كورد وه‌سف كرد و وتی: هه‌موومان قه‌رزاری فیداكاری و له خۆبردووی پێشمه‌رگه‌ین ئه‌و ئازادی و دیموكراسی و گه‌شه‌كردنه ئه‌مرۆش له‌كوردستاندا ده‌بینرێت به‌رهه‌می هه‌وڵ و ماندبوونی پێشمه‌رگه‌یه،
پارێزگار ستایشی رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و بارودۆخه ئه‌منیه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌و رایگه‌یاند: به‌هۆی جێگری بارودۆخی ئه‌منییه‌وه ده‌رفه‌تی گه‌شه‌كردنی زۆر له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا هاتووه‌ته ئاراوه‌و هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كۆمپانیا‌و سه‌رمایه‌دارو ده‌ستی كاری ناوخۆ و بیانی بۆ كاركردن له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵگه‌ی هێنایه‌وه.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید كرایه‌وه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شار‌و شارچكه‌و قه‌زا و ناحیه‌كاندا هاوكاری و پاڵپشتی زیاتری لیژنه ئه‌منیه‌كان بكه‌ن بۆ پاراستنی ئاسایش وئارامی و سه‌روماڵی هاووڵاتیان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
