
له‌سی مه‌راسیمی جیادا به ئاماده‌بوونی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی و وه‌به‌رهێنه‌رانی سلێمانی به‌ردی بناغه‌ی نزیكه‌ی 10 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جی بوون دانرا كه به‌شێوه‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌سیستمێكی نوی بۆ چین و توێژه جیاوازه‌كان دروست ده‌كرێن.
له‌سه‌ره‌تادا به‌ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاری سلێمانی له‌ناوچه‌ی قرگه‌ی سلێمانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی نیشته‌جی بوونی شاری مامۆستایان دانرا.
پرۆژه‌كه پێكدێت له 2500 یه‌كه و له‌سه‌ر رووبه‌ری 67 دۆنم زه‌وی له‌لایه‌ن كۆمپانیای ره‌سه‌نه‌وه جی به‌جی ده‌كرێت. رووبه‌ری هه‌ر یه‌كه‌یه‌ك 100 مه‌تر دووجایه و به‌نرخی 55000 دۆلار دروست ده‌كرێت و پێشه‌كی 10000 دۆلار وه‌رده‌گیرێت و باقی پاره‌كه دابه‌شی 100 مانگ ده‌كرێت و به‌شێوه‌ی قیستی مانگانه ده‌درێته‌وه. یه‌كه‌كان به كوالێتی به‌رز جی به‌جی ده‌كرێن.
پاشان له‌مه‌راسیمێكی تردا به ئاماده‌بوونی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی به‌ردی بناغه‌ی شاری ئاسۆی گه‌ش دانرا، كه تایبه‌ته به كارمه‌ندانی ته‌ندروستی
ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی قرگه‌ی سلێمانی و له‌سه‌ر رووبه‌ری 127 دۆنم زه‌وی جی به‌جی ده‌كرێت و نزیكه‌ی 3000 یه‌كه‌ی نیشته‌جی بوون له خۆی ده‌گرێت. رووبه‌ری هه‌ر یه‌كه‌یه‌كیش 120 مه‌تر دووجایه‌و به‌شێوه‌ی پێشه‌كی كه‌م و قیستی درێژخایه‌ن ده‌درێت به كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و یه‌كه‌كان به‌كوالێتی به‌رز له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئاسۆ جه‌مال ئیبراهیمه‌وه دروست ده‌كرێن.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا و له وته‌یه‌كدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌ئكیدی كرده‌وه سیاسه‌تی كابینه‌ی حه‌وته‌م به‌ره‌و ئه‌و ئاراستیه بوو كه وه‌به‌رهێنان له بواری نیشته‌جی بووندا به ئاراسته‌یه‌ك به‌رێت خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت سودمه‌ند بن و دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌شی به ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته وه‌سف كرد
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند ئه‌و پرۆژانه به‌پشتیوانی و پلانی پارێزگار و پارێزگای سلێمانی و وه‌به‌رهێنانی سلێمانی و فه‌رمانگه‌كانی تری سلێمانی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام و له‌و رووه‌وه ده‌ستخۆشی له فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی كرد.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم داوای له كۆمپانیاكانی جێبه‌جی كاریش كرد له‌كاتی خۆیدا و به‌هه‌مان ئه‌و كوالێتیه كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن كه له گرێبه‌ستی پرۆژه‌كه‌كاندا هاتووه‌و پیشتوانی ده‌زگاكانی حكومه‌تیشی بۆ دووپاتكردنه‌وه.
له‌لایه‌كی تر به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی سلێمانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی نیشته‌جی بوونی قوله‌ره‌یسی دانا.
پرۆژه‌كه تایبه‌ته به‌چینی كرێنشینانی سلێمانی و له‌لایه‌ن كۆمپانیای گۆیژه‌وه جی به‌جی ده‌كرێت، پرۆژه‌كه نزیكه‌ی 4000 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جی بوون له خۆی ده‌كرێت و له‌سه‌ر رووبه‌ری 255 دۆنم زه‌وی جی به‌جی ده‌كرێت و رووبه‌ری یه‌كه‌كانیش 100 -120-140 مه‌تر دوجایه و به‌شێوه‌ی قیستی دێژخایه‌ن و پێشه‌كی كه‌م به‌سه‌ر خه‌ڵكانی كرێنشیندا دابه‌ش ده‌كرێن.
له‌و مه‌راسیمه‌دا پارێزگاری سلێمانی وتی: خه‌وی گه‌وره‌ی من چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جی بوونه‌و ده‌مانه‌وێت له‌رێگه‌ی ئه‌م سیستمه نوێیه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌بواری نیشه‌جی بووندا خه‌ڵكانی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشین له‌و باره سه‌خته‌ی له‌رووی ده‌روونی و ماددیه‌وه تیدان رزگار بكه‌ین و هاوكاری وه‌به‌رهێنه‌ران و كه‌رتی تایبه‌تیشی له‌و رووه‌وه به گرنگ وه‌سف كرد
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
