
ئه‌مڕۆ 20- 12- 2015. لهئێمێڵکی هۆتمایلهکهمدا که‌بۆم نیردرابو دیم، گووایه که‌سانی کورد هه‌ن، بهشههێد بۆنی لیوا مه‌غدید هه‌رکی دڵخۆشن، چونکه پارتیه. لێره‌دا به‌دڵنییایه‌وه ئه‌ڵێم، به‌ڕاستی هه‌رکه‌سێ به‌شهید بونی پێشمه‌گه، جا له‌هه‌ر چین و گروپ و لایه‌نێ سیاسی وه‌یان بێلایه‌ن بێ، نه‌ک وه‌ک شه‌هید لیوا مه‌غدید که‌سه‌رکرده‌یه‌کی دلێری پێشمه‌رگه بێ و خاوه‌ن خزمه‌ت کردنێکی بێ وینه‌و، خانه‌واده‌یه‌کی کورد په‌روه‌ری دیاری و ئاشکرابێت.
بێگون پێشمه‌رگه سه‌لماندویه‌تی، به‌بێ جیاوازی کاری دڵسۆزی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل و نیشتمانن، نه‌ک فیشال چیه‌کانی پشت مێز و سه‌ر شه‌قام و کۆڵان و گازینۆکانی شه‌وانه. وه‌ک له‌به‌رچاومانه، به‌دێژایی ئه‌وماوه‌یه‌ی شه‌ڕی نه‌گریسی داعش به‌رۆکی کوردستانی گرتووه، ئه‌وان بیریان لهلایهنداریهتی پارتایه‌تی نه‌کردۆته‌وه، وه‌ک برای ڕاسته‌قینه‌ی خوێنی، پشتیان به‌یه‌ک به‌ستوه‌و، شانبه‌شانی یه‌کتر، له‌یه‌ک سه‌نگه‌ردا ئه‌جه‌نگن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناکۆکی لایه‌نه سیاسیه‌کان، کاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروست بکات، که ئه‌توانم بڵیم، گومان له‌وه‌دا نیه، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی پارته سیاسیه‌کان به‌گشتی، له‌ئاستی دڵسۆزی پێشمه‌رگه بونایه، زۆر مه‌حاڵ بو ناکۆکیه‌کانی نێوانیان بگه‌یشتایه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی بینیمان و تائێستاش له‌به‌ر چاومانن، که‌واته ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شهید بونی پێشمرگه، ئه‌گه‌ر گۆڕان بێت، وه‌یان یه‌کیه‌تی بێت، وه‌یان یه‌کگرتو بێت، وه‌یان کۆمه‌ڵ بێت، یان پارتی بێت، وه‌یان بێلایه‌ن بێ، دڵخۆش ئه‌بن، ئه‌وانه ئه‌گه‌ر 100% داعش، وه‌یان شانه‌ی نوستوی داعش نه‌بن، هیچ جیاوازیه‌کیان نیه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا، چونکه ئه‌وان دوژمنی ئاشکرای گه‌لی کوردن و نکۆڵی لی ناکه‌ن، به‌ڵام ئه‌مان گورگن و له‌پێستی مه‌ڕدان، جا یان به‌کرێ گیراوی بێگانه‌ن، وه‌یان نه‌زانن، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام فه‌رمویه‌تی(عدو عاقل خیر من صدیق جاهل، که‌واته به‌پێی ئه‌و فهرمودیه، هێشتا داعش له‌وان باشتره!!.
بۆیه له کۆتاییدا ئه‌ڵێم: هه‌زاران سه‌ڵاو و درود، له‌گیانی پاک و بێگه‌ردی، شه‌هیدی فه‌رمانده، لیوا مه‌غدید هه‌رکی و سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه دلێره‌کانی کوردستان بێ، به‌بێ جیاوزی له نێوانیاندا، هیچ گومان له‌وه‌دا نیه هه‌مویان قاره‌مان و نیشتمان په‌روه‌ر و دڵسۆزی کورد و کوردستان بونه، به‌پێی به‌ڵێنی ئێزدانی مه‌زن، هێنده پیرۆزن گومان له‌وه‌دا نیه، کهجێگهیان به‌هه‌شتی به‌رینه‌و، له‌دونیاشدا، سه‌ربه‌زین بۆ که‌س و کاره به‌ڕێزه‌کانیان. ڕوو ڕه‌شی و شه‌رمه‌زاریش بۆ ئه‌وکه‌س و لایه‌نانه‌ی، بهشههیدبونی هه‌ر پێشمه‌گه‌یه‌ک دڵخۆش ببن!!.
20-12- 2015.
