زۆردڵنیام له‌وه‌ی، خوینه‌رانی به‌ڕیز، سه‌ریان له‌و ووشه نه‌بیستراوه سوڕ ئه‌مێنێت، دیاره ئاگاداری ئه‌وه نین، ئه‌و ووشه‌یه خه‌ریکه ببێته نازناوی شارۆچکهیێ له‌شارۆچکه پیرۆزه‌کانی تری کوردستان، به‌شێوازێکی تری تازه مۆدێرنه‌ی به‌عه‌ره‌ب کردن، کهشارۆچکهی ڕه‌نگینی جوان و گه‌شتیاری شه‌قڵاوه‌یه!!.
له‌به‌رواری: 3-1-2015. کاژێڕ 10، 5به‌کاتی هه‌ولێر پایته‌ختی کوردستان. ئاژانسی ڕوداونێت، به‌رنامه‌یه‌ی په‌یامنێرێکی خۆی به‌ڵاو کرده‌وه، که‌سه‌ردانی شارۆچکه‌ی گه‌شت و گوزاری شه‌قڵاوه‌ی کردبو. ئه‌و په‌یامنێره به‌ڕیزه، به‌ڕاستی به‌شێوازێکی زۆر سه‌رکه‌وتووانه‌و به‌جێ، لهناوشهقام و گه‌ڕه‌که‌کاندا ئه‌گه‌ڕا چاوپیکه‌وتنی له‌گه‌ڵ دانیشتوان و مێواناندا ئه‌نجام ئه‌دا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بو، له‌سه‌ره‌تاوه تابلۆیه‌کی هه‌ڵواسراوی بهعامودێکی کاره‌باوه بینی له‌شه‌قامی سه‌ره‌کی ناو بازاڕه‌که‌دا نوسرابو(شه‌قلوجه) به‌واتای ناوی تازه‌ی شه‌قڵاوه، که‌وا ئه‌زانم بهتووانجهوه نوسرا بێت، خۆ گومانیش ئه‌کرێت له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌کانه‌وه نوسرابێت، به‌پێی ئه‌وه‌ی زوو لادرا!.
له‌دووای بینینی تابلۆکه، په‌یامنێر ده‌ستی کرد به‌چاو پێکه‌وتن و پرسیار کردن له دانیشتوان، له بارودۆخی شاره‌که، له‌باره‌ی هاتنی عه‌ره‌به‌کان و چۆنیه‌تی بوواری گوزه‌ران و پێکه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کاندا. دیاره من ناچمه ناوه‌رۆکی ده‌قی ووت‌و وێژ و ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئهوپهیامنیره به‌ڕیزه، به‌ڵکو ته‌نها ئه‌مه‌وێت شرۆڤه له‌سه‌ر خاڵه نه‌ویستراو و مه‌ترسیداره‌کان به‌که‌م، به‌پێی گۆڕانکاریه‌کانی له‌و شاره گهشتیاریهدا ڕویانداوه.
ئه‌وه‌ی زیاتر نیگه‌ران و ناچاری کردم بێمه دووان، بۆده‌ربڕینی بێزاری، چه‌ند خاڵێکن وه‌کو:
1/ پێشێل کردنی مافی هاووڵاتیانی ڕه‌سه‌نی شاره‌که، گوایه وه‌ک ڕیزگرتن له‌مێوان، مه‌به‌ست له‌عه‌ره‌به!.
2/ هه‌ڵواسینی تابلۆی (شه‌قلوجه) به‌واتای نازناوی پیرۆزی( شه‌قڵاوه!.
3/ بۆ چونه ناو بازاڕه‌وه، پێویستیت به‌زانینی زمانی عه‌ره‌بیه، ته‌نانه‌ت له‌ناو له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه‌ش!.
4/ ئێستا عه‌ره‌ب، زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری دانیشتووانی ئه‌وشاره گهشتییاریه ڕه‌نگینه پێک ئه‌هێنێت، ته‌نانه‌ت له‌ناو شه‌قامه‌کانی بازاڕ و چێشتخانه‌و کافتریاکاندا، به‌ده‌گمه‌ن گۆرانی و مۆزیکی کوردی ئه‌بیستی، ته‌نها ده‌نگی مۆزیک و گۆرانی عه‌ره‌بیت گوێ لێ ئه‌بێت!.
ده‌رباره‌ی شرۆڤه کردن له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی ئه‌وخاڵانه، زۆر به‌کورتی ئه‌دوێم، تا بتوانم بۆچون و تێبینه‌یه‌کانی خۆم تاڕاده‌یه‌ک ده‌ربڕم، به‌رانبه‌ر به‌سیاسه‌تی سه‌رکردایه‌تی سیاسی و ئیداری حکومه‌تی کوردستان، له‌ڕوی چۆنیه‌تی ئاوڕدانه‌وه لهبهعهرهب کردنی کوردستان!.
له‌باره‌ی خاڵی یه‌که‌م: په‌یامنێر هاووڵاتیه‌کی کوردی ڕه‌سه‌نی شاره‌که‌ی چاوپێکه‌وت، که له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه به‌گه‌له کۆمه لێیان داب‌و، که‌ڕوی کردۆته دادگا‌و سکاڵای له‌سه‌ریان تۆمار کردووه، به‌ووته‌ی که‌سه‌که، دادوه‌ر گوێڕایه‌ڵی سکاڵاکه‌ی نه‌بووه‌و، پێیان ووتووه ئه‌وانه مێوانن ئه‌بێت ڕێزیان لێ بگیرێت!.
لێره‌دا ئه‌پرسم، نه‌ک خۆم که 18ساڵ تێپه‌ڕ ئه‌کات له‌ووڵاتی سوید ئه‌ژیم، له‌هه‌مو په‌نابه‌رانی کورد بپرسن، ئایه له‌هیچ ووڵاتێکدا ڕویداوه په‌نابه‌رێک، هه‌ڵوێستێکی نه‌شیاوی، به‌رانبه‌ر دانێشتووانه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی خۆی ئه‌نجام دابێت، چاوپۆشی‌یان لێ کردبێت، گووایه مێوانه؟ به‌ڕاستی جێگه‌ی داخ و سه‌رسوڕمانه!.
خاڵی دوهه‌م: ئایه هه‌ڵواسینی تابلۆی به‌ناو(شه‌قلوجه) به‌واتای سه‌ره‌تای گۆڕینی دیموغرافی ئه‌وناوچه‌یه نیه، به‌ره‌و سڕینه‌وه‌ی کوردستانیه‌تی. ئه‌کرێ خۆمانی لێگیل که‌ین و بڵێن ده‌ستی سیاسی له‌پشته‌وه نیه؟.
خاڵی سێ: ئایه جێگه‌ی مه‌ترسی نیه که‌زمانی عه‌ره‌بی به‌جۆری باڵی کێشابێت به‌سه‌ر شاره‌که‌دا، ته‌نانه‌ت کوردی سریانی و موسوڵمان، که به‌ده‌گمه‌ن تییاندا هه‌بێت عه‌ره‌بی بزانێت، ئه‌وه‌ش لهجیله کۆنه‌کاندا، به‌ڵام ئێستا سه‌رجه‌م جیلی تازه ناچاربێت، په‌نابه‌ری بۆ فێربونی زمانی عه‌ره‌بی، بۆ ئه‌وه‌ی کار وباری ڕۆژانه‌ی خۆی پێ ئه‌نجام بدات، له کاتێکدا زمان پیرۆزترین که‌له‌پوری پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر گه‌شتیاری بێگانه ڕویان تێکرد و هه‌ستیان به‌و پێناسه نه‌ته‌وایه‌تیه(زمانی عه‌ره‌ب) کرد، به چ جۆرێک وه‌ڵام بده‌ینه‌وه بۆ کوردستانی بون، ته‌نها ئه‌بێ باس له‌مێژوو و دکیۆمێنت که‌ین وه‌ک ئێستای که‌رکوک، که هێشتا نه‌زمان و نهزۆرینهی عه‌ره‌ب، نه‌هاتۆته کایه‌وه‌و هه‌ڵوێستی عه‌ره‌ب له‌به‌ر چاوه چۆن هه‌نگاو ئه‌نێت؟!.
خاڵی چوار: هیچ گومان له‌وه‌دا نیه ئه‌وگۆڕانکارییه زۆر مه‌ترسیداره، نه‌ک ته‌نها دانیشتووانی ڕه‌سه‌نی ئه‌و شاره، به‌کریستیان و موسڵمانه‌کانه‌وه نیگه‌ران و بێزار کردووه، به‌ڵکو هه‌رتاکێکی کوردی دڵسۆزی نیشتمان په‌روه‌ر، به‌و گٶڕانکاریه نیگه‌ران و بێزارن، له‌به‌ر دوو هاکاری سه‌ره‌کی وه‌کو:
یه‌که‌م: بۆته هۆکاری بارگرانیه‌کی سه‌خت، به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی کاڵاو خوارده‌مه‌نی و بێ‌کاری و کرێ خان‌و به‌پله‌ی یه‌که‌م، بۆنمونه به‌پێی ناوه‌ڕۆکی ڕاگه‌یندراوه‌که‌ی په‌یامنێر، نرخی خانویه‌ک که ٣٠٠ هه‌زار بووه پێشا، ئێستا(١) ملیۆنه! کرێکارێکی کاشیچی وه‌ک خۆی ئاماژه‌ی پێ‌کرد، نرخی دهسهقی مه‌ترێ(٥)هه‌زار دینار بووه، بۆ وه‌ستاو کرێکاره‌کانی، به‌ڵام ئێستا عه‌ره‌به‌کان به(٢) هه‌زار ئه‌یکه‌ن ئێمه‌ش دانیشتوینه!.
لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌م، که په‌یامنێر پرسیاری لێکرد، بۆچ ئهونرخانه بۆ عه‌ره‌به‌کان ئه‌گونجێ و بۆ کورده‌کان ناگونجێت، له‌وه‌ڵامدا ووتی: ئه‌وانه هه‌مویان مانگانه له‌حکومه‌تی عێراقه‌وه موچه‌یان بۆدێ و ده‌ستی سیاسیان له‌پشته، به‌ڵام ئێمه چیبکه‌ین، ناچارین ناوشاره‌که به‌جێ بهێلێن وه‌ک من، ئێستا له‌ده‌ره‌ی شاره‌که کونجێکم به‌بلۆک له‌ئه‌رزی ته‌جاوز دروست کردووه، ناچاری نه‌بێت جێگه‌ی ژیان نیه، به‌ڵام نازانم خه‌رجیی ڕۆژانه چۆن په‌یدا بکه‌م، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کم نیه، په‌یام نێر ئه‌پرسێت ئامادهێ شه‌قڵاوه جێبهێڵی له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت بشمرم چیی ناهێلم، ئێره جێگه‌ی له‌دایک بونمه؟!.
هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد، ناچمه سه‌ر شرۆڤه‌کردنی ده‌قی چاوپێکه‌وتن و دیمانه‌کانی په‌یامنێره‌وه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی دیمانه‌کانی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی شاره‌که، بهکریسیان و موسوڵمانه‌وه، هه‌روک یه‌کی له‌وانه، به‌ڕیز قه‌شه‌ی که‌نیسه‌ی شارهکهبو. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه، بیزاریهکانیان هه‌مان بێزاری و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و کورده هه‌ژاره لێدراوه بهڕیزهبو، که‌سه‌رجه‌م داواکاریه‌کانیان بریتیبو که‌حکومه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌و بارودۆخه ناهه‌موارو ترسناکه بدۆزێته‌وه، جا به‌ده‌رکردنیان بێت، وه‌یان که‌مپیان بۆ دروست بکرێت و له‌ناوجه‌رگه‌ی شاره‌که دوربخرێنه‌وه، به‌رله‌وه‌ی زارۆک و جیلی تازه‌مان عه‌گال بکه‌نه سه‌ر، به‌هۆکاری زمان که‌بنه‌مای پێناسه‌ی سه‌ره‌کی نه‌ته‌وایه‌تیه!.
ئێستا جێگه‌ی خۆیه‌تی له‌سه‌رکردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی باشوری کوردستان بپرسین، تاکه‌ی ئاوڕ ناده‌نه‌وه له‌هۆکار و شێوازه‌کانی به‌عه‌ره‌ب کردنی کوردستان؟به‌ڕاسی جیگه‌ی سه‌رسوڕمانه، له‌لایه‌ک ئاماده‌ن خوێنی گه‌رمی به‌هه‌زان، ڕۆڵه‌ی کوردی نیشتمان په‌روه‌ر بڕێژن، له‌سه‌ر زنجیره چییای حه‌مرین بۆ پارێزگاری کردن له‌کوردستانی بونیدا، به‌ڵام پرۆژه‌ی به‌عه‌ره‌ب کردنی کوردستان، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی حکومه‌تی عێراق، نه‌ک حه‌مرین، ناوچه دابڕاوهکانیشی تێپه‌ڕاند و به‌ره‌و سنوره‌کانی خانه‌قین و پێنجوێن و حاجی ئۆمه‌ران و زاخۆی دلال هه‌نگاو ئه‌نێت، له‌لایه‌ک ده‌رباره‌ی کڕێنی خانوبه‌ره‌و دوکان و زه‌وی، پرسیار لهبهڕیز، نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر کرا، له ترسناکی ئه‌و بوواره‌وه، له وه‌ڵامدا به‌ڕه‌وای ئه‌زانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراقین! به‌ڵام نازانین به‌ڕیزی له‌بیری چۆته‌وه، که‌له سه‌رده‌می سه‌دام، له موسڵ و تکریت و دیاله‌و ته‌نانه‌ت به‌غدای پایته‌ختیش، بۆکورد نه‌بو نیشته‌جێ بکرێت، له‌ناو جه‌رگه‌ی که‌رکوکیشدا بۆ کورد، زه‌وی کڕینیش بڤه بو، که‌خۆم یه‌کێکم له‌وانه‌ی، له1978، سێ‌جار داواکاری پارچه ئهرزهیهکم کرد بۆ دروست کردنی خان‌و، ڕێگه‌م پێنه‌درا، ناچاربهناو کهسێکیترهوه تاپۆوم کرد و کردمه خان‌و. له(2013) واته ساڵێکه، کردۆتمهوه به‌ناوی خۆمه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی (8) ملیۆن دیناری عێراقیشیان لێم سه‌ند، به‌ناوی جۆراو جۆره‌وه!.
له‌لایه‌ک تریشه‌و، دادوه‌ری به‌ڕیزی شارۆچکه‌ی شه‌قڵاوه، سازش له‌دادپه‌روه‌ری ئه‌کا، به‌رانبه‌ر به‌دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی شاره‌که بۆ عه‌ره‌بی هاتو، له‌ژێر په‌رده‌ی مێوانداریهتیدا، هیوادارین دادوه‌ری به‌ڕیز، هه‌ربۆ ئاگاداری خۆی، داوایه‌ک بکات بۆنیشته‌جێ بون له‌شاری نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا، که پیرۆزترین شاری عێراقین، ئایه ڕێگه‌ی پێ ئه‌ده‌ن بتوانێت کونجێک دروست بکات و تاپوی بکات؟ به‌دڵنییایه‌وه، مه‌حاڵه!.
ئیتر نازانین سیاسه‌تی سه‌رکردایه‌تی و که‌سایه‌تی بڕیار به‌ده‌ستی کورد، ئه‌یه‌وێت چ جۆره سیاسه‌تێ پێڕه‌و بکات بۆ پاراستنی کوردستان لهبهعهرهب کردن، که ئێستا له‌دووای له‌ناوچونی ڕژێمی به‌عه‌س، له‌کاته‌کانی پێشوتر زۆر مه‌ترسیدارتر بووه؟.
ئه‌وه‌ی به‌دی ئه‌کرێت، له هه‌ڵوێستی سه‌رکردایه‌تی سیاسی به‌ڕیز، زیاتر سه‌یری هه‌ڵوێست و زه‌رده‌خه‌نه‌ی به‌رپرسه عه‌ره‌به‌کان ئه‌که‌ن، له ساته دانوستاندنه‌کانی شانده‌کان و به‌ڵێنی به‌رپرسه باڵاکانیان له‌وکاته‌ی سه‌ردانی کردنی یه‌کتری ئه‌که‌ن، له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ڕابردویان بگرنه به‌رچاو و کێشه‌ی که‌رکوک و ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ڕه‌وه‌ی هه‌رێم بکه‌نه پێوه‌ر و به‌ڵگه‌ی، ناڕاست گۆیی و ته‌ڵه‌که بازیان!.
ئه‌و ڕوکردنه به‌شاڵاو و لاشاوهی، ڕویکردۆته هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی و شاری که‌رکوک به‌تایبه‌تی، پلان و ده‌ستی سیاسی نه‌گریسی شیعه‌و سوننه‌ی له‌پشته‌و، ئه‌یانه‌وێت بۆبهعهرهب کردنی بێ کێشه‌و زیان، به‌ناوی ئاواره‌وه بگه‌نه ئه‌نجامێکی زۆر چاکتر، که له‌ڕاستیشدا تاکو ئه‌مڕۆ، خۆ زۆر زۆر سه‌رکه‌وتو بونه!.
له‌کۆتاییدا ته‌نها دوو پرسیار ئاراسته‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌که‌م:
یه‌ک: به‌پێی ده‌ستوری تازه‌ی عێراق، له‌ناوه‌رۆکی ماده‌ی(٥٨) که گۆڕا به‌ماده(١٤٠) ئه‌بو عه‌ره‌بی هاورده‌ی، بۆ به‌عه‌ره‌ب کردنی شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان، به‌تایبه‌ت پاڕیزگای که‌رکوک، بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ جێگای ڕه‌سه‌نی خۆیان و کوردی ئاواره‌ش به‌هه‌مان شێوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته(٢٠) ملیۆن دینار و دابین کردنی کار و جێی نیشته‌جێ بونیش بۆ عه‌ره‌به گه‌ڕاوه‌کان دیاری بکرێ، بۆ کورده کڵٶڵهکهش ته‌نها(١٠) ملیۆن دیئار!.
ئهوناڕهوایهتیهشی قه‌بوڵکرد سه‌رکردایه‌تی کورد، به‌ڵام دووای ئه‌وه‌ی به‌هه‌زاران عه‌ره‌ب(٢٠) ملیۆنهکهیان وه‌رگرت، هه‌ندێکیان هه‌ر نه‌ڕۆیشتن و ئه‌وانه‌ی ڕویشتبونیش، هه‌مویان گه‌ڕانه‌وه‌و به‌سه‌تان هه‌زار عه‌ره‌بی تازه‌ش له‌دووای ڕوخانی ڕژێم هێنراوهتنه ناوه‌ندی شاری که‌رکوک، له كاتێکدا له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنه‌وه‌ی حکومه‌تی تازه‌ی عێراقه‌وه، سه‌رۆک کۆماری به‌ڕیز، که‌سایه‌تی ناودار و سیاسه‌تمه‌دار و دبلۆماتکارێکی کاراو دیاری، دوو خولی سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێکرد، بۆجاری دوهه‌م، به‌ڕێزێکی تری ناوداری کورد، سه‌رۆکایه‌تی کۆماری وه‌رگرته‌وه، پرسیاره‌که لێره‌دایه، ئایه سه‌رکردایه‌تی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک کۆماره‌که‌ی حکومه‌تی عێراق، تووانیان به‌رگری له‌و هه‌ڵوێسته ناده‌ستوری و نایاساییانه بکه‌ن، ئیتر ئه‌وه به‌س نیه بۆ ئاگاداربون له‌داڕشتنی نه‌خشه‌و پلانه گهڵاوهگانی عه‌ره‌ب، بۆ بههعهره کردنی کوردستان، به بیانوی باری نائاساییه‌وه له‌دووا ڕۆژدا ئه‌بێت کورد بتوانێت به‌زۆر بیان گێڕێته‌وه، چی پێ ئه‌کرێ بهرانبهربهو حه‌شاماته‌ی به‌ڵاوه‌ی کوردووه به‌کوردستاندا، که ئێستا چاکترین باڵاده‌ستییان هه‌یه لهگڕێنی موڵک و زه‌ویوزاردا؟!
پرسیاری دوهه‌م: ئایه هاتنی عه‌ره‌ب، بۆ ناوه‌ندی که‌رکوک، ئه‌گه‌ر ده‌ستێ مه‌به‌ستێکی سیاسی له پشته‌وه نیه، بۆ ڕوو ناکه‌نه شاره‌کانی خووارو و ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت، نه‌جه ف و که‌ربه‌لاو کوت و عیماره‌و قادسیه‌و به‌سره، که زۆر زۆر ئارامترن له‌شاری که‌رکوک، ئه‌وه‌نده‌ی ته‌قینه‌وه‌و ڕفاندن و ئاگری شه‌ڕی نه‌گریسه‌کانی داعش، له‌که‌رکوک به‌دی ئه‌کرێت، به‌ده‌گمه‌ن له‌وشارانه به‌دی ئه‌کرێت، که ووڵات و نه‌ته‌وه‌و کولتوری خۆیانه به‌ڵام ڕوو ئه‌که‌نه که‌رکوک، ئایه به‌ڵگه‌ی له‌وه به‌هێزتر هه‌یه، بۆسه‌لماندنی نیاز گه‌ڵاوی عهرهبو به‌رده‌وام بونیان له‌دژایه‌تی کردنی گه‌لی کورد، به‌مه‌به‌ستی پاکتاو کردنی ڕه‌گه‌زی؟!.
په‌ندێکی کولتوری کوردی هه‌یه زۆر جووانه که‌ئه‌ڵێت( تانهینا له‌بن ته‌به‌ق، نه‌یوت ألله سه‌ده‌ق، واته تاکو هه‌موو شتێکی له‌ده‌ست نه‌دا، نه‌یووت وه‌ڵاهی ڕاستبو، دڵ‌پاکی و خۆشباوڕی و بڕوابونی کورد به‌خۆی، بۆته نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ی کوردایه‌تی و به‌هێزترین به‌رگریکه‌ره له‌سه‌رکه‌وتنی، به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیدا، جا هیوا دارین یه‌زدانی مه‌زن، شه‌قڵاوه‌ی ڕه‌نگین و گه‌لی کورد بپارێزێت: له‌به‌ڵای عه‌ره‌ب و ناوی شه‌قلوجه!!!!.
8-1- 2015.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.