له‌وکاته‌وه‌ی باسی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستور ئه‌کرێت، بۆ هه‌رێمی باشوری کوردستان، له‌سه‌ر ئاستی پاڕله‌مانی کوردستان، ململانێی بیر وڕا گۆڕینه‌وه له‌نیوان عه‌لمانیه‌کان و بهناوئیسلامیهکان، به‌توندی سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌وه سه‌یره به‌جۆرێک ئه‌بینرێت، کێشه‌که له‌نیوان ئیسلام و غه‌یره ئیسلامدا هاتبێته کایه‌وه!.
به‌رله‌وه‌ی بچمه سه‌ر شرۆڤه له‌سه‌ر کردنی، ڕووانگهو بۆچونی خۆم، چه‌ند پرسیارێک ئهوروژینم، بۆئه‌وه‌ی زیاتر ناوڕۆکی بابه‌ته‌که ڕون بێته‌وه بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕیز و، ڕاستیه‌کانیش نه‌شێوێندرێن. پرسیاره‌کان:-
١/ ئاین بڕوایه، وه‌یان زانستیه؟.
٢/ کێ به‌رپرسی سه‌ره‌کیه له‌پاراستنی ئاینی ئیسلام، وه‌ک ده‌ق و خاوه‌نداریه‌تی؟.
٣/ ئه‌وانه‌ی خۆیان ئه‌که‌ن به‌خاوه‌نی ئاینی ئیسلام و ململانێی له‌سه‌ر ئه‌که‌ن، كێن و له‌پێناو چیدایه؟.
دیاره ئه‌م بابه‌ته زۆر پرسیاری‌تر هه‌ڵ ئه‌گرێت، به‌ڵام بۆ ئێره ئه‌وه‌نده‌مان به‌سه، تا زۆر به‌کورتی ناوه‌ڕۆکی مه‌به‌سته‌که‌مان بۆ ڕون بێته‌وه. بۆیه لێره‌وه ئه‌چینه سه‌ر شرۆڤه کردن له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی خاڵه‌کان.
خاڵی یه‌که‌م: گومان له‌وه‌دانیه، بیرۆکه‌ی هه‌مو ئاینزایه‌ک" بڕوایه" بڕواش به‌هیچ پێوه‌رێک ناسه‌لمێندرێت ڕاسته، وه‌یان ناڕاسته، به‌پێچه‌وانه‌ی زانسته‌وه‌یه، کهئهتواندرێ به‌ئاسانی سه‌لماندنی یه‌کلایی بکرێته‌وه، که‌واته دیاری کردن و هه‌ڵبژاردنی ئاین، له‌ده‌ستی تاکی مرۆڤ خۆیدایه، نه‌ک به‌هاندانی که‌سانی تری!.
خاڵی دوو:نه‌شێخ، نهمهلا، نه‌پارتی به‌ناو ئیسلامی، ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تیش، ئه‌ومافه پیرۆزه‌ی پێنه‌دراوه خۆی بکات به‌خاوه‌ن ئاینی خودا په‌رستی، خۆ دیاره که‌ئاینی ئیسلام، له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی ده‌قی قورئان داڕێژراوه، که‌واته هه‌ر بۆچونێک پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕۆکی ئایه‌تێک بێت به‌تاڵه، ئایه‌تی( وماعلی الڕسول اللبلاغ المبین) به‌ڵگه‌یه ته‌نانه‌ت لهسهرپێغهمبهرهکانیش، ته‌نها ڕاگه‌یاندنه، ئیتر که‌سانێ له‌دووای زیاتر له١٤ده سه‌ده، به چێ مافێکه‌وه خۆیان گڤ ئه‌که‌نه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌وان پارێزه‌ر و خاوه‌نی ئه‌و ئاینه پیرۆزهبن؟!.
خاڵی سێ: ئه‌وانه‌ی خۆیان کردووه به‌ده‌م سپی ئاینی، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سی تری موسوڵمان، له‌ناو پاڕله‌ماندا نه‌بێت، هه‌رئه‌وانه نین، که نه‌ک تهنهابهڕیزیان، بنه ماڵه‌کانیشیان ناسراون و شاراوه نین. خۆ ئاشکرایه پاڕله‌مانی کوردستان له(١١١) ئه‌ندام پاڕله‌مان پێک هاتووه، هه‌رچه‌نده زانیاری ته‌واوم نیه، به‌ڵام دڵنیام که له‌سێ ئه‌ندام زیاتر غه‌یره ئیسلامی تێدا نیه، که‌واته(١٠٨) ئه‌ندامیان موسوڵمانن، ئایه ئه‌ندامانی ئه‌و فراکسیونه ئیسلامیه، نه‌ک تهنهاخۆیان، ناودارترینیان که، به‌ڕیز عه‌لی باپیره‌و نازناوی ئه‌میری پیدراوه، ئه‌توانێت بیسه‌لمێنێت، له هه‌ریه‌ک له‌و ئه‌ندام پاڕله‌مانه به‌ڕیزانه‌ی ناوپاڕلهمان، پیرۆزتر و پابه‌ندی ئه‌و ئاینه پیرۆزه‌یه، ئه‌وپارته به‌ناو ئیسلامیانه، ڕێکخستنی سیاسین، به‌رله‌وه‌ی ئیسلامی بن، ئیتر نازانین به چی مافێکه‌وه، ته‌نها خۆیان به‌داکۆکی لێکه‌ری ئه‌و ئاینه پیرۆزه ئه‌زانن، که‌دیاره بازرگانی پێوه کردنه‌و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ماکی و میناکی( مادی ومعنوی) خۆیاندایه!.
خۆ ئاشکرایه دانیشتوانی باشوری کوردستان، که به‌لای کهمهوه٨٠% ی ئیسلامن، که‌واته هه‌ر تاکێکی ژیر و هۆشیار، ته‌نها بیر له‌وه بکاته‌وه، بۆی ده‌رئه‌که‌وێت، ئه‌وپارته به‌ناو ئیسلامیانه، بازرگانی ئاینین، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیاندا، که جۆرێ له فڕوفێلی ئاینیه، پێی ئه‌وترێت غه‌ش کردن، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام فه‌رمویه‌تی( من غشنا لیس منا)!.
به‌هه‌ر حاڵ، مه‌به‌ستی ئێمه لهوههڵوێست وه‌رگرتنه‌یه به‌رانبه‌ر، به‌داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌ری ئه‌بڕن، به‌و واتایه‌ی ئه‌بێت داڕشتنه‌وه‌ی له‌سه‌ربنه‌ماکانی ئاینی ئیسلام بێت، که ئه‌و جۆره خۆ سه‌پاندنه‌ش ئه‌وه دیاره به‌س له‌ڕێچکه‌ی بیرۆکه‌ی سه‌له‌فیه‌کان و ئیسلامه سیاسیه‌کاندا باوه. که بڕوایان به‌ئازادی و یه‌کسانیه‌تی مرۆڤ نیه له‌ژیاندا، بروایان به‌هیچ ئاینێ تری ئاسمانی نیه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئایه‌تی( الموئمن من آمن بالله وملائکته وکتبه وڕسله لانفڕق بین أحد من رسله. . . هتد).
به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه، که ئه‌وان خۆیان تێکه‌ڵاوی دوو خاڵی زۆر گرینگ کردوه، کهلهبنهڕهتا زۆر نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ ئایدیۆلۆژیه‌تی ئه‌واندا، ئه‌گه‌ر ڕاست بکه‌ن. بۆنمونه، ئاینی ئیسلام نه‌ته‌وه‌یی نیه‌و ئومهمیه، واته دژی بیرۆکه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیه، ئیتر چۆن دروشمی نه‌ته‌وه‌ییان گرێداوه بهدروشیمی ئاینی ئیسلامیه‌وه؟!.
له‌هه‌مان کاتدا، سسیسته‌می دیموکراسی له‌گه‌ڵ ئاینی ئیسلامدا یه‌ک ناگرنه‌وه، چون ڕێگه به‌خۆیان ئه‌ده‌ن له‌ژێر په‌رده‌ی ئاینیدا، پابه‌ندی ڕێبازی دیموکراسیه‌ت بن؟ که‌واته ئه‌و ڕێکخراوه به‌ناو ئیسلامیانه له‌پێناو خزمه‌ت کردن به‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام دروست نه‌بونه، به‌ڵکو ئامانجی سیاسیان له‌پشته‌وه هه‌یه، که زیاتر له‌به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی کردایهتیه، هه‌ربۆیه هه‌وڵی ڕێگری کردن ئه‌ده‌ن، له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و پرانسیپانهی که هۆکاری پێشکه‌وتنی شارستانیه‌ته، له هه‌مو بووارێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
ئاشکرایه کوردستان کۆمه‌ڵگایه‌کی فره نه‌ته‌وه‌ی و ئاینزایی تێدا نیشته جێی ڕه‌سه‌نین، ته‌نها ئیسلامی نیه که‌واته چۆن ئه‌گونجێت، ڕێبازی تاکه ئاینێکی تێدا بسه‌پێندرێت، به‌کام پێوه‌ری نه‌ک ته‌نها دیموکراسیه‌ت، مرۆڤایه‌تیش، کوردستان ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی ئیسلامی نیه، تاوه‌کو ناوه‌ڕۆکی ده‌ستور، کۆنترۆڵی ئیسلامی بکری، هیواداریشین، که‌قه‌ت ئه‌وه ڕوو نه‌دات و ناوی هیچ ده‌وڵه‌تێکی کوردی، ئه‌گه‌ر خودا کردی دروست بو، ئیسلامی پێوه بێت، چونکه ئه‌وا له‌به‌رچاومانه چه‌ند پیرۆزه، داواکارین له‌خوداوه‌ند له‌ناوی به‌رێت!.
له‌کۆتاییدا ئه‌ڵین، جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، ڕێژه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی پاڕله‌مان، یان به‌واتایه‌کی تری بڵێین، چوار فرکسیۆن، به‌رانبه‌ر به فراکسیۆنێک گیرخواردو بێت بۆ په‌سه‌ندکردنی بڕیارێک! خو ئه‌گه‌ر پابه‌ند بونبیت به‌سیستمی دیموکراسیه‌وه، ئه‌وه هه‌ڵوه‌سته کردن هه‌ڵناگرێت. ئه‌گه‌ر بهسازانیش بێ، بۆچی چووار لایه‌ن، بۆ لایه‌نێک مل که‌چ بکات، کهلهناخدا ئه‌وکاره‌یان پی ڕاست نه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاوه‌ن داریه‌تی و وارس گری ئاینی ئیسلام، نه بهئایت و نه بهحهدیسیش، هیچ که‌س و لایه‌نێ، نه‌ک ته‌نها له‌ناو گه‌لی کورد و کوردستاندا، به‌ڵکو له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا نیه، ئه‌و مافه‌ی پێدرابێت، ئه‌گه‌ر دروستیش بکرێ، ئه‌بێ له‌بنه‌ماڵه پیسه‌که‌ی پادشای ده‌وڵه‌تی سعودیه بێت(خادم الحرمین الشریفین) خوا پایه‌داریان نه‌کات! چونکه ئه‌و ووڵاته، به‌تایبه‌ت شاری مه‌که، پایته‌ختی ئاینی ئیسلامه!!!!!.
24- 7- 2015- .
