هوا شاندی هه‌ریمی کوردستان، به‌سه‌رۆکایه‌تی ڕێزدار، کاک نێچیرڤان بارزانی، جارێکی تریش به‌ده‌ست به‌تاڵی گه‌ڕانه‌وه له‌به‌غدا. دیاره ئه‌وه به‌لای منه‌وه جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نیه، چونکه به‌ر له‌دوو ڕۆژ پێش به‌ڕێکه‌وتنیان، من ئهوههواڵهم ڕاگه‌یاند، بۆیه ئێستا هیچ تێبینی و تووانجێکم نیه. بۆ ڕاستی و دروستی بفه‌رمون ئه‌وه ده‌قی ئاماژه پێکردنهکهمه، که له‌فه‌یسبوک له‌په‌یجه‌که‌ی خۆم ده‌رم هێناوه‌ته‌وه:Top of Form
Bottom of Form
Nyheter
منداڵ بوم ئه‌م بیست، ڕێش سپیان ئه‌یانوت، حکومه‌ت که‌روێش به‌عاره‌بانه ئه‌گرێتن. خۆ ڕاسته عاره‌بانه په‌نچه‌ر نابێت، به‌ڵام من دیومه ڕویداوه تایه‌ی ده‌رچووه‌و په‌کی که‌وتووه، ئه‌گه‌ری خلیسکانی ئه‌سپه‌کانیش له ئارادا هه‌یه!.
من له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌کاربونی حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئاماژه‌م به‌وه کردووه، له‌گه‌ڵ نوری مالیکیدا، دراویکی دوو ڕون، به‌ڵام حه‌یده‌ری ترسناکتره، چونکه ژیر و هۆشیارتره. ته‌نها ده‌رباره‌ی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم، که نوری مالیکی به بڕیارێکی خۆی ڕایگرت، جووانترین به‌ڵگه‌یه، که جیاوازیان نیه به‌رانبه‌ر به‌کورد، خۆزگه ئه‌وه‌نده‌ی پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره نامرۆڤایهتیهن، پابه‌ندی ناوه‌ڕۆکی ده‌ستوریش ئه‌بون! تاکو ئێستا کاری پێ ئه‌کرێت و به‌رده‌وامیشن له‌سه‌ری ئه‌ڕۆن، بهدۆزینهی بیانوی بێسه‌ر و بن، هه‌رله‌سه‌ره‌تای ده‌س به‌کاربونی، حه‌یده‌ر عه‌بادی، هه‌رجاره‌ی به‌شێوازێک کاتی بۆ دیاری کردووه بۆناردنی به‌شێک له‌بودجه، وه‌یان به‌ناوی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه، لایه‌نی کوردیش، زۆر به‌دڵ فراوانیه‌وه وه‌ریان گرتووه‌و بڕوایان کردووه‌و، موژده‌یان داوه فڵان ڕۆژ ئه‌گات!!.
ئهواجارێ تریش ده‌نگۆی ئه‌وه به‌ڵاو بۆته‌وه، که سه‌رۆکی حکومه‌ت، ڕێزدار کاک نیچرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غدا ئه‌کات. دڵنییاین موژده‌یه‌کی خۆشمان بۆ دێنێته‌وه، که بریتیه له: بێنه‌و نییه!!.
که‌واته بۆچونه‌که‌م وه‌ک( بێنه‌و نیه) ڕاست ده‌رچو. به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی دڵخۆشی کردم و جیاوازه له‌جارانی پێشوتر، ده‌رکه‌وتنی هه‌ڵوێستی سه‌رۆکی حکومه‌ت، ڕێزدار کاک نێچیرڤان بارزانیه، وه‌ک له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ وه‌زاره‌تی کاره‌با، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئاماژه‌ی به‌چه‌ند خاڵێکی دڵخۆش که‌ر کرد، زۆر جیاواز بو له‌ڕاگه‌یاندنی جارانی پێش‌و، که به‌جۆرێک ئاماژه‌ی به‌هه‌ڵوێستی به‌غدا ئه‌کرد، هیچ گیر و گرفتێک له‌ئارادا نه‌مابێت، هه‌ردولا پابه‌ندی رێککه‌وتنه‌که‌ین و به‌م زووانه به‌شێک له‌بودجه‌ی هه‌رێم ئه‌گات.
به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی ئه‌مجاره‌ی، ده‌ری خست، که گومانی له‌حکومه‌ته‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی په‌یدا کردووه، زۆر به‌ڕاشکاوانه ئاماژه‌ی به‌چه‌ند خاڵێ کرد، ئه‌گه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی و حکومه‌ته لاوازه‌که‌ی هۆشدارییان هه‌بێ زۆر زوو به‌خۆیاندا ئه‌چنه‌وه‌و، هه‌نگاوی نیاز پاکی ئه‌نێن. ئه‌و خاڵه بایه‌خدارانه بریتین له:
1/ ئێمه ڕێککه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ووڵاتێکی مایه پوچدا کردووه.
2/ لهڕێککهوتنهکهدا هاتووه. ئه‌گه‌ر لایه‌ک پابه‌ند نه‌بێت، لایه‌که‌ی تریش بۆی هه‌یه پابه‌ند نه‌بێتن. ئه‌گه‌ر به‌غدا بودجه نه‌نێرێت، ئێمه‌ش نه‌وت نانێرین.
3/ ده‌رباره‌ی موسڵ، به‌ڕیزیان ئاماژه‌ی به‌وه کرد، تا ئێستا هیچ پلانێک دانه‌ندراوه تاکو ڕێککه‌وتنی له‌سه‌ر بکرێت، ئێمه به‌حه‌زه‌ره‌وه له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌ڕوانین و نامانه‌وێت شه‌ڕی کورد و عه‌ره‌ب دروست بێت.
دیاره ناوه ڕۆکی ئه‌و سێ خاڵه، ده‌ری ئه‌خات بۆلایه‌نی کوردی، که به‌غدا جێگه‌ی متمانه پێکردن نیه، بۆیه پێویسته سه‌رکردایه‌تی سیاسی و حکومی هه‌رێم، سیاسه‌تی نه‌رمی خۆی بگۆڕیت به‌رانبه‌ر به حکومه‌ته‌که‌ی عه‌بادی، خۆ ئه‌گه‌ر بارودۆخی هه‌رێم له‌م کات و ساتانه‌دا وه‌ک پێویست له‌بار نه‌بێت، ئه‌وه به‌غدا به‌چه‌ند قات له‌هه‌ولێر خه‌راپتره، چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، چ له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، خۆ نوری مالیکی کاتی خۆی ده‌ری بڕی(خوێن به‌خوێن) هه‌روه‌ک له‌باره‌ی ڕه‌وایه‌تیه‌وه، قورئانیش ئاماژه‌ی به‌وه کردووه(العین بألعین والسن بألسن) که‌واته هیوادارین، له‌به‌رانبه‌ر کارهناڕهواکانی به‌غدا به‌رانبه‌ر به‌کورد، ئیتر هه‌رێم چاوپۆشی نه‌کات و پێشه‌کی چه‌ند ههنگاوێکی گرینگ هه‌یه بیگرێته به‌ر وه‌کو:
1/ ده‌رگا داخستنی هه‌رێم، به‌روی عه‌ره‌بی ناوه‌ڕاست و خواروی ئێراق و سنوری ناوه‌ندی به‌غدا. چونکه هیچ هۆکارێک نیه بیسه‌لمێنێت، به‌هۆی بوواری نائارامیهوهیه، لێپرسینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بکرێت، که ئێستا به‌ڵاو بۆنه‌ته‌وه له‌هه‌رێمدا هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئاشکرایه ده‌ستێ سیاسیان له پشته‌وه‌یه!.
2/ ڕاشکاوانه ده‌ری ببڕن، به‌شداری شه‌ڕی گه‌ڕانه‌وه‌ی موسڵ ناکه‌ن، چونکه ئه‌گه‌ری شه‌ڕی کورد و عه‌ره‌بی لێ ئه‌که‌وێته‌وه، له‌هه‌مان کاتیش‌دا، به‌غدا نه‌ک به‌شداری له‌پاراستنی هه‌رێم نه‌کرد، به‌ڵکو به‌پێی ناوه‌ڕۆکی ده‌ستور تاکو ئێستاش، هاوکاری ناکات و هه‌وڵی به‌رگری کردن ئه‌دات، له پڕچه‌ک کردنی هێزی پێشمه‌رگه!.
3/ ئه‌وچه‌کداره نامۆیانه‌ی ناوه‌ندی که‌رکوک و سنوری پارێزگاکه، به‌هه‌ر شێوازیک ئه‌کرێت، دوربخرێنه‌وه‌و، له‌ڕێگه‌ی، م. س. ی. ن. به‌ڕیزه‌وه، سرنجی دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم، پارێزگاری که‌رکوک ڕابکێشرێت، خۆی به‌دور بگرێت له‌به‌کار هێنانی سیاسه‌تی دوو فاقه‌یی، که خزمه‌ت بهیهکیهتیش ناکات!.
4/ ئه‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنانه‌ی له‌ناوه‌خندا خزمه‌ت به‌داعش و به‌غدا ئه‌که‌ن، دابخرێن، وه‌یا سانسۆری توندیان به‌رانبه‌ر به‌کار بهێنرێت، ناگونجێت له‌ناو بخوان و له‌په‌ڕ بخه‌وه‌ن، له‌ژێر سێبه‌ری ئازادی دهربرێندا، دیاره هه‌ر ووڵاتێک دوچاری باری نائاسایی ئه‌بێته‌وه، ئه‌و ئه‌گه‌رانه کاری پێ ئه‌کرێت!.
ده‌رباره‌ی نیاز ناپاکی حه‌یده‌ر عه‌بادی و حکومه‌ته‌که‌ی به‌رانبه‌ر به‌کورد، ته‌نها دوخاڵ به‌سه بۆسه‌لماندن: یه‌که‌م بڕینی بودجه یاسایی نیه‌و بڕیاری دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی کورده، وه‌ک نوری مالیکی، بۆچی پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره نامرۆڤایهتیهن؟ دوهه‌م، به‌پێی ده‌ستور و یاسا‌و ڕێسای حکومه‌تی عێراق، خۆ هه‌ریمیش به‌شێکه له‌عێراق، که‌واته گه‌له‌که‌ی به‌شێکی گه‌لی عێراقه، ئیتر بۆچی دانیشتووانی هه‌رێم، سێ مانگ جارێک موچه وه‌ربگرن، به‌ڵام عه‌ره‌ب، هه‌موو مانگێک، ته‌نانه‌ت حکومه‌ته‌که‌ی داعش‌یش، له‌موسڵ و ده‌وروبه‌ری!!.
له‌کۆتاییدا ئه‌ڵیم: ناکرێت به‌غدا، هه‌رێمی کوردستان و موسڵی داعش، بکات به‌هاوبه‌ش، له موچه‌دا، مانگێک بۆ داعش و مانگێکی بۆ هه‌رێم! به‌ڵام چونکه له‌ناخدا یه‌کن به‌رانبه‌ر به‌گه‌لی کورد، ئه‌و کاره مه‌حاڵه. بۆیه له‌ڕاستیدا، داعش، واته عه‌ره‌ب، عه‌ره‌ب، واته داعش! وه‌ک حه‌سه‌ن که‌چه‌ڵ، که‌چه‌ڵ حه‌سه‌ن، هه‌ریه‌کن، جائیتر بۆیه ئه‌ڵێم: ئه‌گه‌ر شێخ بومایه، ئه‌یان ووت که‌راماتی هه‌یه!!!.
16-2-2015.
