له به‌رواری ٢٥/١/٢٠١٥. ڕوداونێت، هه‌واڵێکی به‌ڵاو کرده‌وه‌و تێیدا هاتبو، هادی عامری سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌در،له کۆنگره‌یه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا،له‌پارێزگای دیاله،ڕاگه‌یاند ئه‌مڕۆ ئازاد کردنی دیاله ڕائه‌گه‌یه‌نین، دیداری داهاتومان له‌سه‌لاحه‌دین دهبێو دووای ئازاد کردنی تکریت و دۆر و عه‌له‌م،به‌هه‌مان پرۆسه که‌رکوک ئازاد ئه‌که‌ین!.
هادی عامری شایسته‌ی وه‌ڵام دانه‌وه نیه،به‌ڵام پێشینانی کورد فه‌رمویانه (تۆڵه‌ی مشت،پێ له‌قه‌یه) چونکه ئه‌گه‌ر که‌سێکی سیاسی و هۆشیار بوایه،له به‌رچاوگرتنی سه‌ردانه‌که‌ی خۆی بۆناوه‌ندی که‌رکوک،که به‌هۆی هه‌مان له‌خۆ بایی بونیه‌وه به‌شه‌رمه‌زاریه‌وه گه‌ڕایه‌وه،به‌س بو،نابو جارێکی تری ناوی که‌رکوکی بهێنایه!.
دیاره ئه‌گه‌ر که‌سانی وه‌ک عامری له‌ناوعه‌ره‌بدا زۆر نه‌بونایه، شاعیر نه‌یان ئه‌وت (ڕلڕدب عندالعرب شیئ عه‌جب. ئاشکرایه مه‌به‌ستی هادی عامری چییه‌و تووانج بۆ کوێ ئه‌هاوێت! ئه‌وه‌ش شێوه‌ی خه‌وی چۆله‌که‌یه، که لێیان پرسی بۆچی له‌سه‌ر پشت ئه‌خه‌وێت و پات به‌رز ئه‌که‌یته‌وه، له‌وه‌ڵامدا ووتی: تاکو ئه‌گه‌ر ئاسمان ڕوخا بیگرمه‌وه! عامریش ئه‌یه‌وێت به‌فیشاڵ کردن،شکسته‌کانی تکریت و موسڵ و فه‌لوجه‌و ڕومادی له‌بیر جه‌ماوه‌ری عێراق به‌رێته‌وه‌و په‌رده پۆشی بکات!.
من وه‌ک تاکێکی کورد،نه‌ک ته‌نها عامری،به‌ڵکو به‌رپرسی سیاسی و ئاینی و سه‌ربازیشی ئاگادار ئه‌که‌مه‌وه گه‌لی کورد، زۆر چاک له‌ناخی ئه‌وان گه‌یشتووه،به‌ڵام به‌داخه‌وه چونکه گێلن،هه‌تاکو ههڵنهدێرێن به‌خۆیان نازانن! بۆیه بادڵنیابن، هه‌رله‌وکاته‌ی شێره کوله‌که‌ی به‌در و دووای ئه‌و وه‌زیری به‌رگری هاتنه که‌رکوک و له‌گه‌ڵ پارێزگاری که‌رکوک، دوکتۆر نه‌جمه‌دین کۆبونه‌وه‌و، بڕیاری دروست کردنی سێ فه‌وجی جاشی (حشد) شه‌عبی و هێنانی په‌یتا په‌یتای گروپی فه‌رهود چی و ئاژاوه گێڕی به‌در و ڕاکێشانی پاسداران، له‌ژێر باڵی قاسم سلێمانیه‌وه،بۆ پشته‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه،که‌چه‌ندین کیلۆ مه‌تریش لهخووار ئه‌وانه‌وه‌و،به‌ره‌و زنجیره چیای حه‌مرین، سنوری نێوان کوردستان و عێراق، ئه‌جه‌نگن به‌رانبه‌ر داعش، به‌ڵگه‌ی ئه‌و هه‌سته نه‌زۆکه‌ی هادی عامرییه. چونکه ئاشکرایه تاکو ئێستا،بۆ ته‌نها ساتێکیش،له‌لایه‌ن داعشه‌وه،ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شاره‌کانی عێراقدا هاتووه،له که‌رکوک ڕوی نه‌داوه، ئیتر نازانین، هادی عامری به‌پشتیوانی سوپای پاسداران و قاسمی سلێمانی،که‌رکوک له‌کێ پاک ئه‌کاته‌وه؟!.
ئه‌ڵێن تانجی خوێڕو،که به‌نێچیر نه‌وێری، خۆی هه‌ڵه ئه‌کات و به‌پێچه‌وانه‌ی نێچیرهکهوه ڕا ئه‌کات. دیاره هادی عامریش، له‌جیاتی ڕوو بکاته موسڵ و فه‌لوجه‌و ڕومادی، ئه‌یه‌وێت له‌ناو که‌رکوکدا به‌هۆی ئارامیه‌وه خۆی بشارێته‌وه،به‌ڵام ئه‌بێت له‌وه ئاگادر بێت، تاکو یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌گیان زیندو بێت،ڕێگه به‌هێزی عه‌ره‌ب و ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌ب نادرێته‌وه، به‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ فه‌رهود کردن و کاوڵ کاری!.
لێره‌دا ئه‌پرسین،ئایه ئه‌بێ هادی عامری مه‌به‌ستی چیبێت له‌ئازاد کردنی که‌رکوک،خۆ ئاشکرایه بۆ ته‌نها ساتێکیش که‌رکوک نه‌که‌وتۆته ده‌ستی داعشه‌وه هه‌رده‌م ئازاد کراو بووه، به‌هۆی گیان بازی و قاره‌مانیه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌وه، ئه‌گه‌ر که‌مێک نائارامیشی تێدا به‌دی بکرێت، ئه‌وه‌ش هۆکاری ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی ئاواره‌ی عه‌ره‌بی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه، خۆئه‌گه‌ر به‌هۆی هاتنی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی عه‌ره‌ب نه‌بووایه بۆناوه‌ندی که‌رکوک، بێگومان زۆر له‌ئێستاش ئارامتر ئه‌بو. که‌رکوک له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه دایه،نه‌ک داعش!.
بۆیه له‌کۆتاییدا ئه‌ڵێم،ئه‌گه‌ر هادی عامری مه‌به‌ستی ڕزگارکردنیه‌تی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دا، ئه‌وه پێویستی بهقهڵغانێک هه‌یه،میلانۆش نه‌یبڕێت،گومانیش له‌وه‌دا هه‌یه،که له‌وجۆره قه‌ڵغانه ده‌ست که‌ویت، بۆیه هه‌رکاتێک، نیازی هه‌بو به‌ره‌نگاری هێزی پێشمه‌رگه ببێته‌وه، چاکتروایه خۆی بۆمبڕێژ بکات، هه‌تاکو به‌ر له‌وه‌ی شاڵاوی شێره کوڕانی پێشمه‌رگه بگاته سه‌ری،خۆی بته‌قێنێته‌وه!!!.
28-1-2015.