
بایه‌خ پێدانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا، به‌کۆکردنه‌وه‌ی هێزی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ده‌ورو به‌ری شاری که‌رکوک و هه‌وڵدان بۆ خۆجێگیردنیان له‌ناوه‌ندی شاره‌که، له‌ژێر بیانوی پارێزگاری لێکردنی، له کاتێکدا سه‌رکردایه‌تی سیاسی و ئیداری حکومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک و جه‌ماوه‌ری ڕه‌سه‌نی دانیشتووانه‌که‌ی دژی هاتنی نه‌ک ته‌نها هه‌ر حه‌شدی شه‌عبی، بۆ که‌رکوک، به‌ڵکو هه‌ر هێزێک بیت جیا له‌هێزی پێشمه‌رگه، چونکه که‌رکوک پارێزراوه پێویستی به‌هێزی تری نیه به‌هیچ جۆرێک، به‌تایبه‌تیش هێزێکی مه‌زهه‌بی، وه کو هێزی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی، که زانراوه فه‌رهود چین و گومانی نیاز خه‌راپیان لێ ئه‌کرێت!.
لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی ڕاسته‌وخۆ، پرسیار له‌سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی بکرێت، به‌و پێیه‌ی سه‌رکرده‌ی گشتی هێزه چهکادارهکانی عیراقه، ئایه هۆکار چییه له‌ناردنی ئه‌و هێزه زه‌به‌لاحه بۆ ناوه‌وه‌ی که‌رکوک، له کاتێکدا سه‌رکردایه‌تی هه‌رێم به‌گشتی و خودی سه‌رۆکی هه‌ڕێم، ڕێزدار کاک مه‌سعود بارزانیش به‌تایبه‌تی، دژی هاتنی ئه‌و هێزه‌ن و که‌رکوکیش له‌هه‌مو رویه‌که‌وه پارێزراوه‌و، بگره زۆرلهناوهندی به‌غداش ئارامتر و پارێزراوتره، ئیتر هۆکاره‌که ئه‌گه‌ر نیاز پاکیه، ململانی و ڕکابهرهکردنی بۆ چییه، له‌کاتێکدا زۆر ناوچه‌ی تری هه‌یه، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدایه، پێویسته به‌غدا هه‌وڵی کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌وناوچانه بدات نه‌ک که‌رکوک. که به‌ده‌یان کیلۆ مه‌تر شه‌ڕی داعشی لێوه دوره‌و، پێشمه‌رگه وه‌ک قه‌ڵای پۆڵایین لهخوواریهوه سه‌نگه‌ری گرتووه‌و، سه‌لماندویه‌تی هیچ هێزێک نا‌توانیت سه‌نگه‌ری پێ چۆڵ بکات؟!.
به‌ڵام وادیاره گه‌مژه‌یی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتداری عه‌ره‌ب، له ئاستێکدان، هه‌رده‌م به‌رانبه‌ره‌کانیان به‌گه‌مژه ئه‌زانن. ئه‌وه‌ش زیاتر به‌ڵگه‌ی گهمژهێی و گێلی خۆیان ئه‌سه‌لمێنیت، بۆیه چاکتر وایه به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و ڕابردو له‌بیر بکه‌ن، که‌بتوانن فێڵ له‌کورد بکه‌ن، ئه‌مجاره له‌ژێر په‌رده‌ی نه‌ک ئاینی، به‌ڵکو دیموکراسیه‌ت و فیدرالیه‌تدا، پرۆسه‌ی ئه‌نفال کردنێکی تری ئه‌نجام بده‌ن، بۆ به‌عه‌ره‌ب کردنه‌وه‌ی ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، که ئه‌وه‌ش زۆر زۆر مه‌حاڵه!.
زۆر ڕون و ئاشکرایه، به‌غدا له‌وه دڵنییایه که‌ناتوانێ به‌زۆری چه‌ک، ده‌ستی گیرکاتهوه له‌ناوه‌ندی که‌رکوک، بۆکاتی پێویست، که بتوانێت کورد جێ له‌ق بکات و ده‌ست بگرێته‌وه به‌سه‌ر ئه‌و شاره کوردستانیهدا، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌وه بێت، که‌شارێکی عێراقیه‌و ئه‌بێت سه‌ر به به‌غدا بێتن، ئه‌ی ئایه شاره‌کان تری هه‌رێم هه‌ربه‌شێک نین له‌حکومه‌تی به‌ناو فیدرالی عێراق، ئیتر پێوانه به‌دوو که‌ویژ، به‌واتای چیه له‌فڕوفێڵ زیاتر!.
بۆیه، لایه‌نی کوردی، چ به‌تاک و ج به‌کۆمه‌ڵ، پشتگیری له به‌فه‌رمی جێگیرکردنی ئه‌وهێزه میلیشیایه بکات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی هه‌ر پارتێکی کوردستانیش بێ، قهڕاسهی جاشایه‌تی مۆدێرنه‌ی پێ به‌خشراوه‌و به‌نهێنی له‌ملی دایه!.
ووشه‌یه‌ک هه‌یه: دوژمنی دوژمنه‌که‌م دۆستمه، هه‌روه‌ک ئیبراهیم جه‌عفه‌ری کونه سه‌رۆک وه‌زیارانی عێراق ئه‌وه‌ی دوپات کرده‌وه له‌م ڕۆژانه‌دا، هه‌رچه‌نده ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد، زۆر زوو هه‌ستیان به‌وه کردوه، داعش و حکومه‌تی عیراق، خوشکهزان و به‌رانبه‌ر به‌گه‌لی کورد له‌ناخدا جیاوازییان نیه، ته‌نانه‌ت لهڕهوشتیشیاندا، جووانترین به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ریش، به‌راوردی ئه‌نفال کردنه‌که‌ی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی بیست و، ئێستای داعش بکرێت، هه‌مان لێدانی قه‌وان و دوباره کردنه‌وه‌ی فلیمه، ئه‌نفالی کوردی ئیسلام له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، ئه‌نفالی کوردی ئیزدی له‌شه‌نگاله‌وه، سه‌رکردایه‌تیش ههرعهرهبه! که‌واته:حه‌سه‌ن که‌چه‌ڵ، که‌چه‌ڵ حه‌سه‌ن هه‌ریه‌که‌و، نکۆڵی لێکردن هه‌ڵناگرێت، دیاره تاوانبار ئاره‌زو مه‌ندانه، قه‌ت دان به‌تاوانه‌که‌یدا نانێت!.
ئاشکرایه، شه‌ڕی داعش که‌وتۆته به‌ره‌ی عه‌ره‌بستانه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌ناوی پاراستنی که‌رکوکه‌وه هه‌نگاوی بۆ ئه‌نێت به‌غدا، به‌کۆکردنه‌وه‌و، ڕاهێنانی چه‌کداران، مه‌به‌ستی ده‌ست به‌شه‌ر کردنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمداو بۆدگیرکردنهوهی که‌رکوک، ڕاهێنان بهوچهکدارانهش ئه‌کرێت، بۆ شێوازی شه‌ڕی کۆڵان به‌کۆڵانه، نه‌ک به‌ره‌ی جه‌نگ بۆ حه‌ویجه‌و ده‌ور و به‌ری!.
له‌کۆتاییدا، ئه‌وه به‌بیری به‌غدا ئه‌هێنینه‌وه، له‌دووای ئه‌وه‌ی که‌مێ ئارامی له‌ناو به‌غداو ناوچه‌کانی ده‌ورو به‌ری په‌یدابو، ههربهغدا نه‌بو داوای کرد، ئه‌بێ هێزی پێشمه‌رگه له‌وناوچانه بکشێته‌وه که‌سه‌ر به به‌غدایه، به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ی پێشمه‌رگه له‌به‌رچاو بگرن، که هه‌ر هێزی پێشمه‌رگه بو، بنه‌مای سوپا‌و ده‌وڵه‌تی عیراقی هێنایه کایه‌وه، ئه‌ی ئیتر به‌چ ماف و نه‌ریتێکه‌وه، هێزی میلیشیای مه‌زهه‌بی دیاری ئه‌کرێت، به‌زۆره ملێ بێت بۆ سه‌ر خاكی کوردستان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی گه‌لی کورد، دیاره ئه‌وه شهڕفرۆشتنێک ناڕاسته‌و خۆیه‌و، به‌سود وه‌رگرتن له‌فڕوفێڵ، دیاره حه‌شدی شه‌عبیش خۆی بۆ ئه‌وکاته ئاماده ئه‌کات!!!.
28-2-2015.
