هه‌میشه ده‌رس له‌مێژوو وه‌رگرتن بیستراوه، مه‌به‌ست له‌وه‌ش ئاوڕدانه‌وه‌یه له ڕوداوه‌کانی ڕابردوو، تابزانیت چۆن ڕویانداوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر باش و سود به‌خش بونه پێڕه‌وی بکه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌راپ و زیان به‌خش بونه، به‌هه‌موو تووانایهکهوه ئه‌بێ به‌رگری لێ بکرێت.
ئاشکرایه مێژووی ڕابردوی ئه‌م گه‌له کڵۆڵ و خۆخۆرهی کورد، ئه‌وه‌نده به‌بوواری ترسناک و پڕ چه‌رمه‌سه‌ریدا ڕۆیشتوه، به‌سه‌تان فڕوفێڵی ته‌ڵه‌که‌بازیی و پیلان گێڕی، له‌لایه‌ن داگیرکارانی کوردستانه‌وه، هاتۆته‌کایه‌وه‌و ئه‌نجام دراوه، به‌شی هه‌ره زۆریشیان مه‌به‌ستی خۆی پێکاوه‌و، هیواو ئاواتی گه‌لی کوردی دوچاری شکست و ماڵوێرانی کردووه به‌جۆرێک، هه‌رگیز له‌بیر ناکرێن!.
ئهوپیلان گێڕییه گه‌وره‌و مه‌ترسیدارانه‌ی، گورزی کوشنده‌یان لهبڕبڕه پشتی گه‌لی کورد داوه، زیاتر له‌کات و ساته‌کانی سه‌ر هه‌ڵدانی بزوتنه‌وه شۆڕشگێڕییه‌کاندا ڕویان داوه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه، دوژمنه‌کانی گه‌لی کورد، هه‌موو تووانایهکیان بۆ خستۆته کار، به‌جۆرێک تا ئه‌وکاتانه‌ش، که بوواری دیالۆگ ودانوساندن و دۆستایه‌تیش هاتۆته ئاراوه، هه‌ر به‌رده‌وام له‌بیر کردنه‌وه‌ی داڕشتنی نه‌خشه‌ی پیلانگێڕیدا بونه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌مه‌به‌ستی سه‌رکه‌وتن، له‌جۆری خه‌یانه‌ت کاریه ترسناکه‌کان، که به سیخورێ و جاشایه‌تی، له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕانی گه‌لی کورده‌وه ناوزه‌ند کراوه!!.
دیاره مێژوو پێمان ئه‌ڵێت، دوژمنان هه‌رده‌م بیری له‌وه‌ش کردۆته‌وه، ناوبردنی ئه‌و جۆره خه‌یانه‌ت کارانه‌ی به‌شێوازی جۆراو جۆر ناو بردون، بۆ سڕێنه‌وه‌ی ئاره‌قی شه‌مه‌زاری نیوچه‌وانیان، ڕۆژانێک به‌ناوی سوواره‌ی حه‌میدیه‌و، ڕۆژانی به‌ناوی سوواره‌ی سه‌ڵاحه‌دین، هه‌ر وه‌ک ده‌رکه‌وتوه ناوێک تری مۆدێرنه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، له‌داهێنانی حکومه‌تی فیدراڵی وه‌ک" حه‌شدی شه‌عبی" هه‌ر چه‌نده به‌لای شۆڕشگێڕانی گه‌لی کوردستانه‌وه جاش ههرجاشه، هه‌رچه‌نده کورتانه‌که‌ی، وه‌یان بڵێن پاڵانهکهی بگۆڕدرێت! به‌ڵام خۆ نه‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌کرێت، هه‌ندێ جاریش، ئه‌گه‌ر پێلانهکانیان له‌ژێر ئه‌و ناوانه‌دا بۆ ئه‌نجام نه‌درابێت، په‌نایان بردۆته به‌ر شێوازێکی تری مه‌ترسیدارتر، که ڕێکیان خستون له‌ژێر په‌رده‌ی پارت(حزب) ی سیاسی، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ئێستا ئه‌بینرێت له‌ڕێگه‌ی، به‌ڕێز حه‌یده‌ر شه‌شۆ، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، ئه‌یانه‌وێ ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌روه‌ک له‌سه‌رده‌می ڕژێمه فاشیستیه‌که‌ی به‌عسی له‌ناوچو بینیمان!!.
خۆ جه‌نابی حه‌یده‌ر شه‌شۆ، ناتوانێت نکۆڵی له‌وه بکا، ئه‌ندامانی ئه‌و پارته‌ی ئه‌یه‌وێت ڕای بگه‌یه‌نێت، هه‌ر ئه‌و چه‌کدارانه‌ی شنگالن کهتهونهکهیان هه‌ڵوشێندرایه‌وه، ئیتر چۆن بتوانێت چاوبه‌ست له‌خه‌ڵکانی سیاسی بکات، له‌کاتێکدا هه‌مان تاس و هه‌مان حه‌مامه، که‌ویستیان خۆیانی پێ گه‌رم بکه‌نه‌وه!.
له‌لایه‌ک تره‌وه سه‌یر له‌وه‌دایه، تاکو ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش، به‌ڕیز حه‌یده‌ر شه‌شۆ ئه‌ندام سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانه، که‌چی هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک ڕانه‌گه‌یاندراوه، له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی سیاسی ئه‌و پارته شۆڕشگێڕه کوردستانیه، ئایه ئه‌کرێت هه‌روه‌کو باڵێکی سیاسی خۆیان سه‌یری بکه‌ن له‌ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ک چۆن داکۆکی‌یان لێ ئه‌کرد، له‌بوواری بونی به‌حه‌شدی شه‌عبی؟!.
من وه‌ک تاکێکی کورد، پرسیار لهبهڕیز حه‌یده‌ر شه‌شۆ، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی ئه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر پێی وایه ئێزدیه‌کان نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاوازن له‌گه‌لی کورد، پیرۆزبایی ئه‌و هه‌ڵ و تیكۆشانهی لێ ئه‌که‌م، وه ئه‌گه‌ر بهکوردیشیان ئه‌زانێت، ئه‌وه دیاره گه‌لی کورد سه‌رکردایه‌تی سیاسی و ئیداری خۆی هه‌یه، که خۆی یه‌کێکه له‌ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی سیاسی، پارتێکی پێگه‌داری کوردستان و به‌شداری ئیداری له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئیتر چاکتر نیه له‌و ڕێگه‌یه‌وه، چی لهتووانایدایه بیخاته کار، بۆخزمه‌ت کردنی تیره‌ی ئێزدی و پاراستنی یه‌کڕیزی نێوماڵی کورد. نه‌ک دابڕاندنی ئه‌وتوێژه کوردیه ڕه‌سه‌نه، له‌ژێر په‌رده‌ی ئاینیدا، که‌خۆی زۆر چاک ئه‌زانێت به‌دابڕانی له‌هێز و تووانای هه‌رێم، هیچ سه‌رکه‌وتنێک به‌ده‌ست ناهێنێ لهخهیانهتکاری به‌رانبه‌ر به‌کورد زیاتر!.
لای هه‌موو تاکێکی سیاسی و ڕوناکبیری کورد ئاشکرایه، ئه‌و هێزه چهدارهیه که‌به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه، به‌فیتی سه‌رکرده‌ی گشتی هیزه چه‌کداره‌کانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕێکی خستبو، هه‌ر ئهوهێزیه له‌دووای شکست خوواردنی لهوبووارهوه، ئه‌یه‌وێت به‌شێوازێکی تری زیندوی بکاته‌وه، وه‌ک ئاماژه‌ی پێ کردووه، گووایه وه‌ک پارتێکی سیاسی تایبه‌ت به ئێزدی ئهیناسێنێت، به‌ڵام ئه‌بێت له‌وه ئاگاداربێ، وه‌ک له‌پێشه‌وه ئاماژه‌م پیکردوه، مێژوو لهوتهڵهکه بازیانهی دوژمنان ئاگاداری گه‌لی کوردی کردۆته‌وه، پێیانیشی فه‌رمووه" حه‌سه‌ن کهچل، که‌چه‌ڵ حه‌سه‌ن" هه‌ریه‌که، مرۆڤیش له‌ناخدا چۆن بێت مه‌حاڵه به‌ناو و ناتوره گۆڕانکاری به‌سه‌ریدا بێت. بۆیه شاردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره خه‌یانه‌ت کاریانه هێنده ئاسان نیه!!!!.
27- 4- 2015.