به‌شی یه‌که‌م:
ئه‌وه ووته‌ی من نیه وه‌ک ئه‌ندامێک پارتی، مێژوو ئه‌ڵێ: بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تاکه بنه‌ماڵه‌یه له‌کوردستاندا، به‌درێژایی زیاتر له‌یه‌ک سه‌ده‌یه، خزمه‌ت به‌دۆزی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد و کوردستان ئه‌که‌ن، هیچ هێز و بنه‌ماله‌یه‌ک له‌کوردستاندا نه‌بینراوه، سێ یه‌کی ئه‌وبنه‌ماڵه به‌ڕیزه، خزمه‌تی به دۆزی هیزری نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد کردبێت، له‌پێناوی مافی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کورد و کوردستاندا، به‌ر له‌دامه‌زراندنی پارتی، به‌نیو سه‌ده زیاتر، له‌سه‌ر ئاستی بنه‌ماڵه گیانیان به‌خت کردووه، بۆ دوواجار وه‌کو بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی مۆدێرنه، ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستانی لێکه‌وته‌وه‌و، بووه به‌تاکه هێزی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، سیاسی و شۆڕشگێڕی، له‌سه‌رانسه‌ری باشوری کوردستان و عێراقدا به‌گشتی.
هیج که‌س و لایه‌نێک ناتوانێت، نکۆڵی له‌وڕاستیه بکات، تاکو ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م پارتی تاکه هیزی سیاسی و شٶڕشگێڕی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی خۆزی و مافی ڕه‌وای کورد بوو، له باشوری کوردستاندا. که‌واته له‌دووای تێپهڕبونی٢٩ دانهساڵ، له‌ته‌مه‌نی تێکۆشان و به‌رخۆدان و گیان فیداکاری پارتی، زه‌مینه خۆشبوه، دروست بونی ئه‌وپارت و ڕێکخراوه سیاسیانه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه، که ئێستا دژایه‌تی پارتی ئه‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچیان له ئاستی پارتی که‌متر نه‌بونه‌و که‌متر نین، به‌پشت به‌ستن به‌ڕێبازی دیموکراسیهتهوه! خۆ ڕاسته هه‌ندێ لایه‌نیان هه‌ر له‌هه‌ناوی پارتیدا گه‌شه‌یان کردووه، تاکو گه‌یشتونه‌ته ئاستی له‌دایک بون!.
بۆیه سه‌یر له‌وه‌دا نیه که یه‌کیه‌تی و گۆڕان، ململانێی پارتی ئه‌که‌ن، دیاره ڕیبازی سیاسی نهدۆستایهتی و نه‌دژایه‌تی گره‌نتی هه‌تا هه‌تایی هه‌ڵناگری، سه‌یر له‌وه‌دایه، له‌دووای ڕاپه‌ڕین و کرانه‌وه‌ی ده‌رگای ئازادی سیاسی وه‌ک به‌رهه‌مێکی پیرۆزی ڕه‌نجی لایه‌نه شۆڕشگێڕه کوردستانیه‌کان هاته کایه‌وه، چه‌ند ڕێکخراوێک سیاسی له‌ژێر په‌رده‌ی ئاینیدا له‌دایک بون و سودیان لهساوێلکهیی بڕوادارانی ئاینی ئیسلامی وه‌رگرتووه، توانیویانه چه‌ند کورسییه‌ک به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌یانه‌وێت سۆزی کوردایه‌تی به‌پارتی بفرۆشن، که‌به‌شێکیان هه‌ر پاشماوه‌ی ئه‌نساره کانن، که‌ده‌ستیان به‌خوێنی ده‌یان ڕۆڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی کورد سوربووهو، ته‌نها ڕوداوه‌که‌ی گوندی خێڵی حه‌مه به‌سه بۆ شه‌رمه‌زارکردنی مێژویان، دووای تێکشکانیان به‌رگی خۆیان گۆڕیی و، له‌ده‌رگاوه ڕهتێندرابون و له‌په‌نجه‌ره‌وه هاتنه‌وه ژورێ!.
له‌وه‌ش سه‌یرتر، پارته عه‌لمانیه کوردستانیه ده‌سته خۆشکه‌کانی پارتی، لهڕٶژگاره سه‌خته‌کاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌ولایه‌نه ئیسلامیه سیاسیانه‌دا بونه‌ته هاوپه‌یمان، له‌کاتێکدا له‌بوواری لۆژیکیه‌وه به‌هیچ جۆرێک له‌گه‌ڵ ئه‌واندا یه‌کناگرنه‌وه، ته‌نها له‌دژایه‌تی کردنی پارتی نه‌بێ، وه‌ک ووتراوه: دوژمنی دوژمنه‌که‌م دۆستمه!.
مه‌به‌ستی ئێمه لێره‌دا، دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری ئه‌و دژایه‌تی کردنه‌ی پارتیه، له‌پێناو چیدایه، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش چه‌ند پرسیارێک دیته کاوه‌یه پێویستی به‌وه‌ڵامی ڕاستی و دروستیه نه‌ک سیاسی، دیاره ئه‌و پرسیارانه‌ش، لهشێکارییا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵ ئه‌گرێت، بۆیه به‌پێویستم زانی بیکه‌مه زنجیره ووتار، تاکو ووتارهکهش ئه‌وه‌نده دورو درێژ نه‌بێت، خوێنه‌رانی به‌ڕێز له‌خوێندنه‌وه‌ی بێزاربن، هه‌روه‌ک وتویانه چاکتره، که‌م خۆری دائیم خۆربیت. ئه‌لێره‌دا ئه‌چینه سه‌ر ئاماژه پێکردنی پرسیاره‌کان:-
١/ ئایه ڕاسته بوترێت، ئه‌و هه‌ڵوێست وه‌گرتنه له‌پێناو خزمه‌ت کردنه به‌گه‌ل و نیشتمان؟.
٢/ ڕاسته بوترێت هه‌وڵدانه بۆپشت به‌ستن به‌سیستمی دیموکراسیه‌ت، له‌فه‌رمانڕه‌وایه‌تی هه‌رێمدا؟.
٣/ ڕاسته بوترێت، ئه‌و شێوازه هه‌ڵوێسته، جۆرێکه له‌شێوازی سازان، له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان؟.
٤/ ئایه ئه‌گه‌ر پارتی، هه‌مان هه‌ڵویستی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و چوار لایه‌نانه وه‌ربگرێت، ئه‌توانن زاڵ‌بن به‌سه‌ریاو گۆشه گیری بکه‌ن و دوری بخه‌نه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات، وه‌ک به‌ناڕاسته‌وخۆ هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن؟.
٥/ خۆ گومان له‌وه‌دانیه، ئه‌گه‌ر هیچ لایه‌کیش نه‌یتوانی زاڵ بیت و کێشه‌که خووانهکهردان گه‌وره‌تر بووه‌وه، ماڵوێرانیه‌کی تری به‌سه‌ر گه‌لی کوردا هاته‌وه، ته‌نها پارتی خهسارهمهند ئه‌بێت، وه‌یا سه‌رجه‌م گه‌لی کورد، به‌تایبه‌تی لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌گشتی، چونکه ئه‌وان سودمه‌ندی سه‌ره‌کین له‌ناو ئه‌م ئه‌زمونه‌دا؟.
روداوه نه‌ویستراوه‌کان، پرسیاری زۆر زۆرتر هه‌ڵ ئه‌گرن، به‌ڵام بۆ ئێره ئه‌وه‌نده‌م به‌سه، بۆیه زۆر به‌کورتی ئه‌چمه‌وه به‌سه‌ر خاڵه‌کاندا له‌بوواری شێکاریهوه، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه، به‌بۆچونی خۆم وه‌ک تاکێکی کورد:
ده‌رباره‌ی خاڵی(١) هه‌رجۆره ناکۆکی و نایه‌کڕیزی و لاوازی لایه‌نێکی سیاسی پێگه‌داری لێ بکه‌ویته‌وه له‌م کات و ساتانه‌ی ئێستا باشوری کوردستانی پێدا تێ ئه‌په‌ڕێت، نه‌ک ته‌نها خزمه‌ت به‌گه‌ل و نیشتمان ناکات، به‌ڵکو خزمه‌تێکی زۆر گه‌وره‌و سودبه‌خش، به دوژمنان و نه‌یارانی کورد و کوردستان ئه‌کاتن، هیچ گومانی تێدا نیه، که‌ده‌ستی پیلانگێڕی ده‌ره‌کی له‌پشته‌وه هه‌یه، هه‌مو نه‌زانێکیش هه‌ست به‌وه ئه‌کات، نه‌ک زانا!.
خاڵی(٢) خۆ گومان له‌وه‌دانیه، هیچ جۆره سیستمێکی دیموکراسی له‌جیهاندا نه‌بینراوه، ڕێگه به‌که‌مینه بدا زاڵ‌بێت به‌سه‌ر زۆرینه‌دا، که‌واته پشت به‌ستن به‌سازان، جۆرێک خۆ دزینه‌وه‌یه له‌سیستمی دیموکراسیه‌ت و پارتی قه‌بوڵی کردووه، له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تیدا، ئه‌گینا ئه‌یتوانی، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی پاڕله‌مان و جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی گه‌ل، هه‌روه‌ک سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی به‌ده‌ست هێنا، حکومه‌تیش یه‌کلایه‌نه پێک بهێنێت و سازش بۆ هیچ لایه‌نێک نه‌کات، وه‌کو ئه‌وه‌ی که بینرا(٣٨) کورسی خۆی هێنایه‌وه ئاستی(١٦) کورسی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی یه‌کڕێزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی، تاکو ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای لێنهکهویتهوه، که هه‌ڕه‌شه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد ئه‌کات، هه‌وڵی سه‌رخستنی ئه‌جیندای ده‌ره‌کی پێوه دیاره!.
خاڵی(٣) ڕاسته جۆره سازانێک دێته‌کایه‌وه له‌ژێر سێبه‌ری سیستمی دیموکراسیدا، به‌ڵام ئه‌وکاته‌ی که‌هیچ لایه‌نێک سه‌رکه‌وتنی مسۆگه‌ر نه‌کردبێت به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ، ناچارن یان ئه‌بێت سازان ئه‌نجام بده‌ن، وه‌یان هه‌ڵبژاردن دوباره بکه‌نه‌وه، دیاره سازانه‌که‌ش سود به‌خشتره، هه‌م له‌ڕوی کات و هه‌م داراییه‌وه. به‌ڵام خۆ له‌کوردستان ئه‌وه ڕوینه‌داوه، چونکه وه‌ک باسمان کرد، پارتی ئه‌یتوانی ده‌نگی پێویستی پاڕله‌مانی به‌ده‌س بهێنێت، به‌ڵام لایه‌نه‌کان ئهوسیستمهیان پێ قه‌بوڵ ناکرا، ئه‌وه‌ی به‌ده‌م ئه‌یڵێن، که بڕوایان بهدیموکرسیهت هه‌یه ته‌نها ڕه‌واڵه‌ته. بۆیه پارتی هه‌رده‌م وه‌ک خه‌مخۆری سه‌ره‌کی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی، سازشی له‌و مافه‌ی خۆی کرد. له‌پێناوی پاراستنی یه‌کڕیزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی ناوخۆی هه‌رێم، که‌به‌داخه‌وه وه‌ک بۆیچو واده‌رنه‌چوو!.
ئه‌لێره‌دا کۆتایی به‌م به‌شه ئه‌هێنم، وه‌ڵامی خاڵه‌کانی تری، له‌به‌شی داهاتودا ئهخهینهڕو به‌تێر و ته‌سه‌لی خودا پشتیوان بێت، چونکه شیکاری زۆر زیاتر هه‌ڵ ئه‌گرن!.
25- 6- 2015.