وه‌ک ئاشکرایه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک کۆمار له‌عێراقدا، ده‌سه‌ڵاتێکی زیاتر پێشوازی که‌رییه(تشریفی) به‌ڵام زۆر سه‌یره، که نوری مالکی گه‌نده‌ڵ و دزی گه‌وره، جێگریی سه‌رۆک کۆماره، که‌چی به‌پێی هه‌ڵویست وه‌رگرتن و ڕاگه‌یاندنه کانی، وه‌ک ئه‌وه وایه، نه‌ک سه‌رۆک کۆمار که هیچی به‌ده‌س نیه، به‌لكو هه‌ر سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رکرده‌ی گشتی سوپا‌و، هه‌موو شتێک هه‌ر خۆی بێت وایه‌و توڕ هه‌ڵنه‌دراوه!.
دیاره بۆشاردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و، دزینی به‌ملیار دۆلاری ئه‌مریکی و شکست هێنانی له‌هه‌مو بوارێکی ئیداری، ئه‌یه‌وێت چاوبه‌ست له‌گه‌لی عه‌ره‌ب بکات و ئه‌و شه‌رمه‌زارییه‌ی به‌سه‌ر خۆیدا هاتووه، له بیریان به‌رێته‌وه، به‌خۆ فشکردنهوهو هه‌ڕه‌شه‌ی بێ بنه‌مای مه‌ست ئاسایی و له‌خۆ بایی بون، وه‌ک نه‌بای دیبێ و نه‌باران، ئه‌و فس‌فس پاڵه‌وانه نیه، که موسڵی پێشکه‌ش به‌داعش کرد و سوپاکه‌ی پێوه‌ی ئه‌نازی، ئابهڕوی عیراقی برد!.
ڕاسته ووتراوه ئابهڕو(حه‌یا) دڵۆپێکه، تکا ناگه‌ڕێته‌وه. ئه‌م شه‌رمه‌زاره و دۆڕاوه( نوری مالکی) هیچ هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری ناکا، به‌رده‌وام کێشه‌یه‌کی کورد پێته پێشه‌وه، باس له‌ده‌ستور ئه‌کات، وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌بینرابێ چه‌ند پابه‌ندی ده‌ستور بووه، له‌کاتی سه‌رۆک وه‌زیرایه‌تیدا، که پابه‌ند نه‌بونی به‌ده‌ستوره‌وه، بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی به‌زۆره ملێ دۆر خرایه‌وه له‌و پۆسته، که تاکو ئه‌مرێت بههیوایهوه ئه‌بێت!.
هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌سپێکی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هێژا کاک مه‌سعود بارزانی، بۆ ئه‌مرێکاو ئه‌وروپا، ئه‌م سه‌ر لێشێواوه خۆپه‌سه‌نده(مالکی) ده‌ستی کردوه به‌ڕاگه‌یاندنی ڕاوبۆچونه‌کانی خۆی به‌جۆرێ، نه‌ک تهنهاخۆی، له‌توانای گه‌ل و حکومه‌ته‌که‌ی پێوه‌ی ئه‌نازێت زۆر زیاتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی سه‌نگێ ئه‌وتۆی نه‌ماوه، بۆیه بایه‌خ به‌ناوه‌ڕۆکی بۆچونه‌کانی ناده‌ین، ته‌نها دوو مانشێتی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌خه‌ینه پێش چاو، بۆ نمونه، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌رانی به‌ڕیز، زیاتر له ئاستی داخ له‌دڵی و ناخ بۆگه‌نی ئه‌م عاره‌به ده‌م شڕه بگه‌ن!.
مالیکی: کەس مافی ئەوەی نییە لە دەرەوەی دەستوور داوای جیابوونەوە بکات
لەلایەن ئاسۆ فیشەگی 23 کاژێر لەمەو بە
|
مالیکی: هەر هەوڵێک بۆ دابەشکردنی عێراق دەریاچەی خوێنی لێدەکەوێتەوە
|
ده‌باره‌ی دادگایی کردنی سیاسه‌تمه‌دارانیش، هه‌مو تاکێکی هه‌رێمی کوردستان و عیراقیش، ئاگاداری ئه‌وه هه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یاسایی بۆنی هه‌بێت له‌عێراق، ئه‌بێ به‌ر له‌هه‌مو تاوانبارێک، دادگایی نوری مالکی بکات، له‌سه‌ر چاوپۆشی کردنی له‌گه‌نده‌ڵی بۆ ماوه‌ی٨ دانهساڵ، به‌تایبه‌ت له‌بوواری سه‌ربازی و دزی کردنی داراییه‌وه، کهنوری مالکی، جێگری ئێستای سه‌رۆک کۆماری عێراق، له‌سه‌روی ههمویانهوهیه، به‌به‌ڵگه‌ی رون و زۆر ئاشکرا، بۆ نمونه:-
له‌بوواری سه‌ربازیه‌وه، مه‌یدان چٶڵکردنی له‌به‌رانبه‌ر داعشدا، که ڕوداوه‌کانیش ئه‌یسه‌لمێنن، ده‌ستی خۆی له‌گه‌ل داعشدا هه‌بوه، به‌نیازی داگیرکردنی کوردستان له‌لایه‌ن داعشه‌وه، وه‌ک لایه‌نێکی عه‌ره‌بی به‌باشتری زانیوه، ئه‌ونیشتمانه زێڕینه به‌ده‌ستی داعشه‌وه بێت، که‌سه‌تان ساڵه هه‌وڵی به‌عه‌رب کردنی بۆ ئه‌درێ!.
ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵی دزی کردنی دارایی، جگه له‌چه‌ند جارێک به‌ناوی دزینی بانکی ناوه‌ندیه‌وه، به‌ملیاره‌ها دۆلاری ئه‌مریکی و دیناری عیراقی له‌ناوبران و شاردرانهوهو، بێده‌نگی نوواند، خۆ له‌دووای دورخستنهوهشی له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک وه‌زیران، ئاماژه به‌زیاتر له(200) ملیار دێنار و چه‌ندین ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی کراو، که ملیۆن و نیوێکی له‌ژێر زه‌مینێکی لوبناندا دۆزرایه‌وه به‌ناوی ئه‌حمه‌دی کوریه‌وه، چی‌یان لێ هات و ئه‌بێ وه‌ڵامی دزی گه‌وره، نوری مالکی و پاشدزه به‌هێزه‌که‌ی، واته حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران چیبێت؟!.
نامانه‌وێت زیاتر له‌سه‌ر باسه‌که بڕۆین، چونکه به‌رپرسانی باڵای حکومه‌ته‌که‌ی به‌غدا، له‌گه‌نده‌ڵی زیاتریان له‌ده‌ست نایه‌ت، ئه‌وه‌ش هێنده قێزه‌وه‌نه هه‌ڕچه‌ند له‌سه‌ری بڕۆی کۆتایی نایه‌ت، هه‌روه‌کو ئهبینرێتن، تازه سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی، که بینی نوری مالکی گسکی لێداوه، ئه‌یه‌وێت به‌بڕینی بودجه‌و مۆچه‌ی فه‌رامانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان، قاسه‌که‌ی پڕکات، به‌ر له‌وه‌ی ماڵ ئاوایی له پۆسته حه‌یاته‌که‌ی بکات، بۆیه ئه‌ڵێم: به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌کاتی کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا، هه‌ر باس له‌پابه‌ند بون به‌ده‌ستوره‌وه ئه‌که، پێده‌چێت دزی کردن و گه‌نده‌ڵیش، به‌خاڵی ده‌ستوری بزانن، بۆیه ده‌سبه‌رداری نابن!!.
19- 5- 2015.
