له‌م ڕۆژگارانه‌دا، گازه‌نده له که‌سانی هه‌رزه‌و ناڕوناک بیر ناکرێت هه‌رچۆنێ بدویت. به‌ڵام سه‌یرله وه‌دایه که‌سێکی دیاری سیاسی و ڕوناکبیر و به‌ناو دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمان، بۆ داکۆکی کردن لهخهیانهت کاریی و شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان، تۆمه‌تی ناڕاست و ناڕه‌واش دروست بکات!.
به‌ڕیز، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، که‌ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانی به‌ڕیزه، به‌بێ هیچ سڵکردنه‌وه‌یه‌ک ڕای ئه‌گه‌یه‌نێت، کهحهیدهر شه‌شۆی هه‌ڵخلیسکاو به‌ره‌و خه‌یانه‌ت، نه‌بۆته پارتی بۆیه له‌لایه‌ن ئاسایشی کوردستانه‌وه، دیاره مه‌به‌ستی پارتیه، گیراوه!.
بۆ ڕیز لێگرتن لهبهڕیزی و پیرۆزی پارته‌که‌ی، نامانه‌وێت بچینه خانه‌ی تانه‌و تووانج لێدان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕوداوی ڕابردو، پرسیار لهبهڕیزی ئه‌که‌ین، پارته تێکۆشه‌ره‌که‌ی ئه‌و" یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان" ڕێگه ئه‌دات، نه‌ک بهکادیرێکی پێشکه‌وتو له‌ئاستی سهڕکردایهتی دابێت، ته‌نانه‌ت به‌ئه‌ندامێکی ساده له‌پارتێکی سیاسی تردا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی کشانه‌وه‌ی خۆی، لهوپارتیه ڕابگه‌یه‌نێت وه‌ر بگیرێت، ئه‌وه پێڕه‌و و پرۆگرامی کام پارتی سیاسیه ئه‌وه‌ی پێ ڕاسته‌و قه‌بوڵی ئه‌کا؟ ئاشکرایه هه‌مو ڕێکخراوێکی سیاسی هه‌وڵی دروست کردنی خه‌ت مائیل ئه‌دا بۆناو نه‌یار و به‌رانبه‌ره‌کانی بۆ دزینی زانیاری ئه‌و لایه‌نه، ئه‌و شێوازه‌ش به‌ئاشکرا نابێت، ئیتر چۆن بوێرانه ئه‌و بۆچونه‌ی ده‌ربڕی، وه‌ک ئه‌وه‌ی شاره‌زایی نه‌بێت لهپارتایهتیدا!!.
به‌هه‌رحاڵ، ئه‌وا له‌سایه‌ی خودا‌و سیاسه‌تی حه‌کیمانه‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی و ئیداری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌و کێشه‌یه‌ش به‌بێ هێشتنه‌وه‌ی ئاسه‌واری ترسناک و مه‌ترسیدار کۆتایی هات. به‌ڵام خۆ دیاره به‌واتای ئه‌وه نیه ئیتر هیچ جۆره ڕوداوێکی نه‌ویستراو، له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا نایه‌ته کایه‌وه، بۆیه پێویسته که‌سایه‌تی سیاسی دیاری، له‌کاتی ڕوداوه‌کاندا، له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌کاندا بێت، به‌تایبه‌تی لهوبووارانهی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وایه‌تی تێدا به‌دی ئه‌کرێت!.
به‌داخه‌وه، له‌ڕاگه‌یاندنی هه‌ندێ له‌به‌رپرسانی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و کادیره به‌ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تی، زۆر به‌رونی بۆچونی هه‌ڕه‌شه ئامیزی ترسناک به‌دی ئه‌کران، بۆنمونه" ئه‌گه‌ر به‌زۆترین کات ئه‌وها نه‌کرێ، ئه‌وه کاردانه‌وه‌ی خه‌راپی به‌دوواوه ئه‌بێت. دیاره مهبهستبهرهنگار بونه‌وه‌ی زۆر مه‌ترسیدارتر ئه‌گه‌یه‌نێ. به‌ڵام ئه‌پرسین، کاردانه‌وه‌ی زیان به‌خش و دروست کردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵات و بار و دۆخه‌ی که له‌ئێستادا له‌باشوری کوردستان له‌ئارادایه، ته‌نها زیان به‌پارتی و بنه‌ماڵه‌ی پیرۆزی بارزانی ئه‌گه‌یه‌نێت؟ بیگومان وانیه، به‌ڵکو لایه‌نی به‌رپرسیاری یه‌که‌م، پشکی شیری به‌ر ئه‌که‌وێت لهوزیانهدا، ئیتر له‌پێناو چیدا خۆ گێل کردن له‌ئاستی کرداره مه‌ترسیداره‌کاندا، که به‌به‌ره‌و ڕووی کوردستان ئه‌بێته‌وه؟؟.
له دووای ئاشکرابونی ڕاستیه‌کان، وه‌ک هێزێکی سه‌ر به‌به‌غداو به‌ناوی "حه‌شدی شه‌عبی" موچه‌و یارمه‌تی پێویستیان له‌به‌غداوه وه‌رگرتووه له‌پشتی په‌رده‌وه، له‌کاتێکدا، که موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ی فه‌رمی و ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان نانێرێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه، نیاز گهلاوی حه‌یده‌ر عه‌بادی و، خلیسکانی حه‌یده‌ر شه‌شۆ نه‌بێ به‌ره‌و خه‌یانه‌ت کاری له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کوردستان، ئه‌بێت خه‌یانه‌تکاری شێوازی چۆن بێت؟ ئیتر ئه‌پرسین: ئه‌ی ئێستا به‌ڕیز پیره چیی ئه‌ڵێت؟!!.
13-4-2015.
