
به‌شی چووارم و کۆتایی.
له‌کۆتایی به‌شی سێهه‌مدا هاتینه سه‌ر ئه‌م پرسیاره:
ئایه هه‌ڵویست وه‌رگرتنی ئهوچووار لایه‌نه به‌شداربوه‌ی حکومه‌تی بنکه فراوانی کوردستان، له‌دژی پارتی و بارزانی، له‌پێناو وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه، وه‌یان بۆلهبار بردنی ده‌سه‌ڵات و توانای سه‌رۆکی هه‌رێم، ڕێزدار مه‌سعود بارزانیه، له هه‌نگاونان بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان؟.
دیاره وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، به‌ڕاستی جێگه‌ی بایه‌خ پێدانه، بۆئه‌وه‌ی هیچ دڵسۆزێکی کوردایه‌تی ڕاسته‌قینه، خۆڵ نه‌کرێته چاوی، به‌تێکه‌ڵ کردنی بابه‌تی جیاواز، دور له مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی پیلانگێڕی دوژمنان و نه‌یارانی، دروستبونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان !.
گومان له‌وه‌دا نیه له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هیچ که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌ک نیه بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی دژی بیرۆکه‌ی سیسته‌می تاکڕه‌وی و دیکتاتۆریه‌ت نه‌بێت، هه‌روه‌ک هه‌مو پارت و ڕێکخراوه سیاسیه‌کان دروشمی دیموکراسیه‌تیان به‌رزکردۆته‌وه، به‌ر له‌هه‌موشیان پارتیه، که‌هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژی له‌دایک بونیه‌وه، به‌رگی دیموکراسی پۆشیوه. که‌واته هیچ لایه‌نێک بۆی نیه بازرگانی سیاسی بهدیموکراتیهتهوه به‌سه‌ر پارتیدا بکا، ئه‌ی کام لایه‌نه مل که‌ج ناکات بۆ ئه‌و سیسته‌مه پیرۆزه، دیاره ئه‌وانه‌ن، کهزۆرینهو که‌مینه‌یان پی قه‌بوڵ ناکرێت، ئه‌یانه‌وێت له‌ژێر په‌رده‌ی دیموکراسیه‌ت و موزایه‌ده‌ی سیاسی‌دا، به‌زۆره ملێ هه‌ڵوێستی نه‌شیاو و دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی بسه‌پێنن به‌سه‌ر پارتیدا، که هێزی سه‌ره‌کی و دیاریه، له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ههڕێمدا، له‌کاتێکدا ئه‌وه هه‌ر مه‌حاڵه‌و، به‌هیچ پێوه‌رێک قه‌بوڵ ناکرێ، چونکه ئه‌جیندای ده‌ره‌کی له‌پشته!.
ئه‌لێره‌دا ئه‌پرسین، له‌کاتێکدا پارتی ئه‌یتوانی حکومه‌تی زۆرینه پێک بهێنێت، به‌ڵام سازشی له‌ومافه کرد وحکومه‌تی بنکه فراوان پێکهێنرا، هه‌ر له‌ڕیگه‌ی سازانه‌وه نه‌بو، که‌هه‌ر پێنج لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌که په‌سه‌ندی کرد، ئه‌ی هۆکاری چیه ئێستاکه، ئهوچووار لایه‌نه ستراتیژ جیاوازه، بونه به‌هاوپه‌یمان له‌دژی پارتی و ئه‌و ڕێچکه‌ی سازانهشیان پێشێل کرد، ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ستانه سه‌ر ئهولێژنه٢١ ئهندامیهی پێکهێنرا، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و خاڵانه‌ی، که کردویانه به‌ده‌سته واژه‌ی خۆیان، وه‌ک ئه‌وه‌ێ پارتی، له‌دژی سازان بێت له‌گه‌ڵیاندا، ئایه لادان له‌ڕێچکه‌ی سازانیش، ئه‌چێته به‌رۆکی دیموکراسیهتهوه؟!.
زۆر سه‌یره، که‌سانێکی سیاسی و به‌ناو ڕوناکبیر، وابیربکه‌نه‌وه که‌ئه‌توانن خۆڵ بکه‌نه چاو هه‌زاران کادیری پارتی قالبوهوه لهشێکاری، ئه‌گه‌ر بڵێن خۆشیان له‌ناخدا زۆر چاک بڕوایان به‌وه هه‌یه کهسهرکهوتو نابن، زۆر له‌جێگه‌ی خۆیه‌تی، به‌لام پاڵه پهستوی ده‌ره‌کی خاوه‌ند نه‌خشه‌سازی پیلانگێڕێ، ناچاریان ئه‌کات ملیان که‌ج بکه‌ن و بیر له‌ئه‌نجامه‌که‌ی نه‌که‌نه‌وه، که به زه‌ره‌زی خۆیان ئه‌شکێته‌وه، چونکه نه‌ک ته‌نها پارتی و چه‌ند لایه‌نێکی تری سیاسی و نیشتمانپه‌روه‌ر له‌دژی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بن، به‌ڵکو هه‌ر کوردێکی خاوه‌ند هیزری پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تی، هه‌ست به‌وه بکات، پیلانێکهو، بۆ له‌باربردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانیه، بۆ ڕێگه لێگرتن له‌ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، ١٠٠% پشتی ئه‌وان به‌ر ئه‌دات و دێته‌وه ڕێزی به‌ره‌ی گه‌ل، له دژی هه‌رهه‌وڵێک بۆ ڕیگری کردن بێت له‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستان!.
جاخۆشبهختانه، ئه‌وا سه‌ره‌داوی پیلانه‌که‌ی له‌دژی سه‌رۆک بارزانی ڕێکخراوه له‌لایه‌ن ڕژێمی ئاخونده‌کانی ئێرانه‌وه، له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش به‌ده‌رکه‌وت، له‌لایه‌ن بێگانه‌وه، نه‌ک پارتی، بفه‌رمون، دڵسۆزانی کوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی، خۆتان بڕیار بده‌ن:
ئیتر ئه‌وه‌نده به‌سنیه، بۆ ئاگادار بونه‌وه‌ی هه‌رتاکێکی کوردی نیشتمان په‌روه‌ر، هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رببڕیت و لێیان بپرسێت، له‌پێناوچیدا، دروشمی کوردایه‌تی پیرۆزتان به‌رزکردۆته‌وه؟!.
من خۆم ئاماده کردبو، ئاماژه به‌زۆر خاڵی سرنج ڕاکێش بکه‌م بۆ شرۆڤه له‌سه‌ر کردن، به‌ڵام که‌ئه‌و به‌ڵگه‌یه سه‌ری هه‌ڵداوه له‌لایه‌ن ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی بێلایه‌نی بێگانه‌وه، هیچ که‌س و لایه‌نێکیش، ناتوانێت بیخاته پاڵ ده‌ستی پارتیه‌وه، به‌پێویستم نه‌زانی زیاتر له‌سه‌ر بابه‌ته‌که بڕۆم، چونکه هه‌رچه‌نده ڕاستیش ده‌رببڕم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆم پارتیم، گومان ئه‌خرێته سه‌ر بۆچونه‌کانم، بۆیه لێره‌دا ئه‌وه‌نده به‌سه، خۆشبه‌ختانه زۆر بهزۆیی ئامانجی هه‌ڵمه‌تی نه‌یارانی پارتی، ئاشکرابو، منیش کۆتایی به‌م به‌شه کۆتاییه ئه‌هێنم!!!.
2- 7- 2015.
