ئاشکرایه له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت، ده‌ستور گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاساییه، واته هه‌رخاڵێک له‌ده‌ستور دیاری بکرێت و کاری پێنه‌کرێ، پێشێلکردنی ئه‌و ده‌ستوره‌یه. دیاره داڕشتنی کلیشه(هیکل)ی ده‌وڵه‌ت له‌ده‌ستوردا، له‌دیاری کردنی چوار ده‌زگاوه ده‌ست پێ ئه‌کا وه‌ک: سه‌رۆکایه‌تی کۆماری. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. پاڕله‌مان و دادوه‌ری. دیاره هه‌ریه‌ک له‌و ده‌سه‌ڵاتانه سه‌رۆکێکی ئه‌بێت، به‌پێی داڕشتنهکهش، سه‌رۆک کۆمار به‌رزترین ده‌سه‌ڵات ئه‌بێت له‌بڕیاردانی چاره‌نوسسازدا، هه‌رچه‌نده سنوری کاره‌کانیشی که‌م بێت. به‌ڵام خۆلهعێراقی فیدرالی مۆدێرنه‌ی سه‌ده‌ی٢١، وادیاره کاره‌کان پێچه‌وانه بۆته‌وه، ئه‌بێ هۆکاره‌که‌ی چی بێت؟.
ئه‌مڕۆ، واته4-3-2015. ڕوداو نێت، هه‌واڵێکی به‌ڵاو کرده‌وه له‌ژێر مانشێتی( په‌یامێک لهعهبادیهوه ده‌گاته بارزانی) سه‌ره‌تای هه‌واڵه‌که‌ش، به‌وه ده‌ست پێ ئه‌کات: فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆک کۆماری عێراق، په‌یامێکی حه‌یده‌ر عه‌بادی، پیاوه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی به‌غدای پێیه‌و، بڕیاره له چه‌ند کاژێڕی داهاتودا، له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆبێته‌وه. جه‌وهه‌ری په‌یامه‌که‌ش ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێ: عه‌بادی داوای دڵنه‌وایی له‌كورد ده‌کات، وتویه‌تی باکورد قسه فڕێنه‌ده‌ن، وه‌ک ئاماژه یه‌ک، بۆئه‌وه‌ی به‌نه‌وتی خۆیان له‌به‌غدا بێمنهتبن. تا ئیره ناوه‌ڕۆکی بابهتهکهبو وه‌ک سه‌ره‌تا.
دیاره ئه‌گه‌ر به‌وردی له‌ناوه‌ڕۆکی کاردانه‌وه‌ی ئه‌م ڕوداوه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه بکۆڵینه‌وه، شرۆڤه کردنی زۆر زۆری ئه‌وێت، وه‌ک ئاشکراشه خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کانی کورد، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ووتاری درێژدا نین. هه‌ر بۆیه زۆر به‌کورتی ئه‌چمه سه‌ر شێکاری و شرۆڤه کردنه‌وه له‌سه‌ری.
ئه‌وه‌ی زۆر گرینگه به‌لامه‌وه بیوروژێنم دوو خاڵه، یه‌که‌میان ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی سه‌رۆک کۆمار به‌ڕێز کاک دوکتۆر فوئاد مه‌عسومه، له‌بوواری ساده‌ییه‌وه. دوهه‌م هه‌ڵوێستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادیه له‌بوواری له‌خۆ بایی بونیه‌وه!.
ده‌رباره‌ی به‌ڕیز سه‌رۆک کۆمار، جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌بێت به پۆسته‌چی سه‌رۆک وه‌زیرانه‌که‌ی، له‌کاتێکدا ئه‌و له‌بوواری ده‌ستوریه‌وه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته، به‌پێی یاسا‌و داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌وڵه‌تی، ئه‌کرێ به‌ڕیزی سه‌رۆک وه‌زیران ڕاسپێرێت وه‌ک په‌یام به‌ر، نه‌ک پێچه‌وانه‌که‌ی!.
له‌لایه‌کی تره‌وه، وه‌ک له‌ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه، به‌ڕێز دوکتۆر فوئاد وه‌ک شێکاری ئاماژه‌ی پێکردووه ده‌ڵێ: عه‌بادی داوای دڵنیایی له‌کورد ئه‌کات وتویه‌تی باکورد قسه فڕێ نه‌ده‌ن. . . هتد. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ڵام بداته‌وه، وه‌ک نێردراوی حه‌یده‌ری، به‌سه‌رکردایه‌تی کوردی ڕائه‌گه‌یه‌نێت! به‌ڕاستی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، ئه‌ی ئه‌و کورسییه‌ی له‌سه‌ری دانیشتووه‌و، گووایه پشکی کورده، له پێناو چیدا قه‌بوڵ کراوه، ته‌نها بۆ موچه وه‌رگرتن و خزمه‌ت کردن به‌عه‌ره‌ب، ئایه بونی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌وکورسیه، چ واتایه‌ک ئه‌گه‌یه‌نێت؟!.
زۆر به‌داخه‌وه، هه‌رچه‌نده نابو، به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار دوکتۆر فوئاد مه‌عسوم، به‌هیچ جۆرێ ئه‌و هه‌ڵوێست و لێدوانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی قه‌بوڵ بکات، ناشبو بخرێته سه‌ر تۆڕی ڕاگه‌یاندنی ده‌زگا کوردیه‌کانیش، چونکه له‌ڕاستیدا له‌گاڵته چاڕی پێکردن ئه‌چیت، سه‌رۆک وه‌زیران، سه‌رۆک کۆمار ڕاسپێرێت په‌یامی بۆ بگه‌یه‌نێته سه‌رکردایه‌تی حکومه‌تی کوردستان، ناوه‌ڕۆکی په‌یامه‌که‌شی هه‌ڕه‌شه ئامێز بێت!!.
ئه‌بو سه‌رۆک کۆمار به‌ڕیز، دوکتۆر فوئاد مه‌عسوم، داوای لهحهیدهری بکردایه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌بێتن عه‌ره‌ب دڵنه‌وایی به‌کورد بدات، چونکه هه‌میشه ئه‌وان به‌ڵێن شکین و بێ په‌یمان بونه، ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که خودی حه‌یده‌ری خۆی به‌کوردی دا‌و، به‌درۆ ده‌رچون، به‌سنیه بۆشهرمهزاری کردنی خۆیان، درۆزن چۆن چۆنی لهڕویدێت، داوای دڵنه‌وایی لهبهرانبهرهکهی بکات، کهنهدرۆ و نه‌به‌ڵێن شکێنی لێ به‌دی کرابێت، له‌کاتێکدا خۆی گۆشکراوی درۆ و فڕوفێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازی کرابێت!!.
له‌کۆتاییدا ئه‌ڵێم: ئایه هۆکاری زاڵبونی ڕێسای مۆدێرنه‌یه، وه‌یان لاوازی که‌سایه‌تی مرۆڤی کورده، کاره‌کان لێنگهو قوچ ئه‌کرێنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌مو داب و نه‌ریتێکه‌وه!!!!!.
4-3-2015.