به‌شێ له‌یاری سیاسی، هه‌ر له‌شێوه‌ی یاری سین و زهرفدایه، هه‌رچه‌نده بشار زیره‌ک و دانابێ، ده‌رباز نابێ له‌ده‌ست دۆزه‌ر، هه‌ربۆیه سیاسیه‌کان نابێ وا هه‌ست بکه‌ن، هه‌رچی ڕابگه‌یه‌نن جێگه‌ی بڕوایه‌و هیچ گومانێ ناخرێته سه‌ریان!.
ماوه‌ی چه‌ند ڕٶژێک له‌مه‌وبه‌ر، له‌دووای ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌به‌رانبه‌ر به‌غدا، سه‌باره‌ت بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، هه‌ستی به‌جدیه‌تی ڕاگه‌یاندنه‌که کرد و ترسی هاته به‌ر، ده‌نگۆی ئه‌وه په‌یدابو، له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق، به‌ڕیز دوکتۆر فوئاد مه‌عسومه‌وه نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، کاک مه‌سعود بارزانی بکات، ڕونی بکاته‌وه نایه‌وێ له‌ژێر ده‌ستی ئه‌ودا، بار و دۆخی هه‌ریم و به‌غدا تێک بچیت، گووایه ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی ئه‌ودا نه‌ماوه‌و، ئه‌بێت سه‌رکردایه‌تی کورد، دان به‌خۆیاندا بگرن و هه‌نگاوی توند و تیژی نه‌نێن، وه‌ک ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت خۆی نیه‌تی پاکه!.
به‌ڵام ئه‌وه سه‌یره، دووای چه‌ندرۆژێک له‌و ده‌نگۆیه، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌بیر چوبێته‌وه، ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆمار، به‌ڕێز دوکتۆر فوئاد مه‌عسوم ڕایه‌گه‌یاند، ڕۆژی چووار شه‌مه، واتهئهمڕۆ١٠/٦/٢٠١٥. سه‌رۆک کۆماری عێراق، به‌سه‌ردانێکی چه‌ند ڕۆژه ئه‌گاته سلێمانی و، له‌دووای سه‌ردانی کردنی، سکرتێری گشتی یه‌کیه‌تی، ڕێزدار مام جه‌لال، چه‌ند ڕۆژێک بۆچاوپێکه‌وتن، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له‌سلێمانی ئه‌مێنێته‌وه‌و، دوواجار ڕوئهکانه سڵاحه‌دین بۆکۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم، ڕێزدار کاک مه‌سعود بارزانی.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره، ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆمار، به‌ڕێز کاک بورهان شوانی، هاوکات له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌كه‌دا، ئاماژه‌ی بۆ ڕودانی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی پێش‌و کرد کهبهڵاو بوبوه‌وه، بۆیه فه‌رموی ئه‌م سه‌ردانه هیچ په‌یوه‌ندی به‌و دهنگویهوه نیه‌و، ئه‌و ده‌نگۆیه ڕاستنیه که‌ماوه‌ی پێش‌و به‌ڵاو کرایه‌وه!.
ووته‌یه‌کی پێشینان هه‌یه که‌ئه‌ڵێت" مێش پیس نیه، به‌ڵام مه‌عیده تێک ئه‌دا" سه‌ردانی کردن و کۆبونه‌وه‌ی به‌ڕیز، کاک دوکتۆر فوئاد مه‌عسوم، نه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی، که به‌ڕیزی ئه‌ندامێکی ئه‌و سهرکردایهتیهیه، له‌گه‌ڵ هه‌رلایه‌نێکی کوردستانی و که‌سایه‌تی عێراقیشدا کۆ ببێته‌وه، مافی خۆیه‌تی و جێگه‌ی تانه‌وته‌شه‌ر لێدان نیه، خۆ به‌ڕیزی که‌سایه‌تیه‌ک نیه، گومانی خه‌راپه‌کاری لێ بکرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر بهوهۆکارهشهوه بێت، وه‌ک سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ، پێویسته له‌سه‌ری، به‌دووای چاره‌سه‌ر کردنی هه‌ر ئاریشه‌یه‌کی سیاسی و ئیداریدا بچێت، که له‌ووڵاتدا بونی هه‌بێت!.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لیی چاوه‌ڕی ئه‌کرێ له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری جه‌ماوه‌ری کوردستان، ئه‌وه‌یه، وه‌ک نوینه‌ری سه‌ره‌کی کورد، له‌حکومه‌تی ناوه‌ندی، به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستان له‌به‌رچاوبگرێ و ڕێز له‌ویستی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری، که‌سایه‌تی سیاسی و ڕوناکبیر و جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی کورد و پێشمه‌رگه نه‌به‌زه‌کانی کوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌کان بگرێت، نه‌ک هه‌وڵی ڕازی کردنی سه‌رکردایه‌تی کوردستان بدات، له‌پێناو ویستی عه‌ره‌ب، که ده‌یان به‌ڵگه‌یان داوه‌ته ده‌سته‌وه، له‌ڕژێمه بۆگه‌نه‌که‌ی ڕابردوی به‌عس پاکتر نین، به‌ڵام ئه‌و گۆڕانکاریه سیاسیه‌ی هاتۆته کایه‌و، به‌هێزی چه‌کداری و تووانای پێشمه‌رگه‌ی نه‌به‌ز، ده‌ست و پێیانی سڕ کردووه، نه‌ک نیه‌ت پاکی و پیاو چاکی! پێشینان وتویانه: ئه‌گه‌ر جارێ خه‌ڵه‌تاندمت، خودا بتگرێت، بو بهدوجار، هه‌ر خودا تۆ بگرێت، به‌ڵام سێهه‌م جار، خودا خۆم بگرێت، جا چ سه‌ڕای ده‌یان جار!.
ئه‌لێره‌دا، له سه‌رکردایه‌تی به‌ڕیزی حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان و نوێنه‌ره بهڕێزکانی کوردستان له‌به‌غدا، ئه‌پرسین، ئایه ژماره‌ی درۆ و ته‌ڵه‌که‌بازی و فڕوفێڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب، له‌حکومه‌ته‌که‌ی به‌غدایان پێ ئه‌ژمار ئه‌کرێت، ئیتر به‌سنیه گوێ ڕاگرتن، لهلاژه لاژی درۆزن و ته‌ڵه‌که بازێکی وه‌ک حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی عێراقی به‌ناو فیدرالێ، که گومانی تێدا نیه، ئه‌چێته خانه‌ی گێلایهتیهوه، نه‌ک لێبورده‌یی و دیبلۆماسیه‌تی سیاسیه‌وه، چونکه بێ به‌ڵێنی و ته‌ڵه‌که بازی سه‌رانی عه‌ره‌ب، هه‌مو سنورێکی به‌زاند، بۆته یارییه‌کی بێ بنه‌ما، ته‌نها خزمه‌ت بهشٶڤێنیستیهتی عه‌ره‌ب به‌گشتی ئه‌کات!!!.
10- 6- 2015.