گومان له‌وه‌دا نیه، که‌یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، له‌دوای هه‌ره‌س هێنانی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن، به‌شێک له‌ئه‌ندامانی سه‌رکرده‌و کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لهشٶڕشی ئه‌یلولدا، لهههندرانهوه گه‌ڕانه‌وه به‌ڕیز مام جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌کێک بو لهوبهڕیزانه، هه‌ڵسان بهداهینانی ڕێکخستنی یه‌کیه‌تی به‌هاوکاری و به‌شداری کردنی به‌ڕیز، کاک نه‌وشیروان موسته‌فا، ڕاپه‌ڕینی شۆڕشی نوییان ڕاگه‌یاند، له‌هه‌مان کاتا، له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ئاگری شۆڕش هه‌ڵگیرسایه‌وه به‌ناوی شۆڕشی گوڵان، هه‌ردولا ڕۆڵێ باڵایان گێڕا، له‌زیندوکردنه‌وه‌ی ڕێبازی کوردایه‌تی پیرۆز، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا، کێشه‌و ئاڵۆزی ئه‌که‌وته نێوانیانه‌وه، به‌ڵام له ئه‌نجامدا توانیان، به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وایه‌تی له‌به‌ر چاو بگرن و به‌ره‌یه‌کی کوردستانی پێک بهێنن، ئه‌وه‌ش بووه هۆکاری زیاتر خۆ ڕاگری و سه‌رکه‌وتن، تاکو له‌ئه‌نجامی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی کوردستاندا، جه‌ڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌سته‌وه‌و، پێکهێنانی حکومه‌تی باشوری کوردستانی لێ که‌وته‌وه.
ڕاسته له‌ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ته‌کاندا هه‌ندێ ڕوداوی دڵ ته‌زێن و نه‌ویستراو ڕویاندا، به‌ڵام هه‌روه‌ک ئاشکرایه، به‌هۆی دڵسۆزیان له‌ناخدا بۆبه‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وایه‌تی، هه‌میسان توانیان زاڵ‌بن به‌سه‌ر ناکۆکیه‌کاندا، تا ده‌رئه‌نجام، به‌هۆی هاوکاری هێزی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکاوه ڕژێمی به‌عس له‌ناو چو، حکومه‌تی فیدرالی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراو، دان به‌حکومه‌تی فیدرالی هه‌رێمی باشوری کوردستاندا نراو، بارودۆخی سیاسی به‌جۆرێ ئه‌ڕه‌خسا، ده‌سه‌ڵات له‌نێوان پارتی و یه‌کیه‌تی وه‌ک دوو لایه‌نی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر(٥٠به٥٠) ڕێککه‌وتن، به‌بێ کێشه‌و ئاسته‌نگ و ڕوداوی دڵ ته‌زێن، کاره‌کان به‌ڕیوه ئه‌چو.
به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه، دوای ئه‌وه‌ێ سکرتێری گشتی یه‌کیه‌تی، به‌ڕیز مام جه‌لال تاڵه‌بانی، دوچاری ئه‌و ڕوداوه دڵته‌زینه هات و جه‌ڵه‌وی یه‌کیه‌تی که‌وته ده‌ستێکی لاوازی له‌رزۆکه‌وه، تاکو ئێستا له‌گه‌ڵ چه‌ندین هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی باڵه‌که‌ی تری، که له‌لایه‌ن هه‌ردو به‌ڕێزان/ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و دوکتۆر به‌رهه‌م ساڵح، ڕێنومایی ئه‌کرێن، نهتوواندراوه بگه‌نه چاره‌سه‌رێکی بنه ڕه‌تی، یه‌کیه‌تی بکه‌وێته‌وه سه‌ر پییه ڕاسته قینه‌که‌ی خۆی، ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی هه‌رێم ڕیزدار/کاک مه‌سعود بارزانی و چه‌ندین که‌سایه‌تی تری دڵسۆز، هه‌وڵی زۆریاندا بۆ به‌چاره‌سه‌رێکی گونجاو، به‌ڵام سه‌ت موخابن بێ‌سود بو!.
زۆر به‌داخه‌وه، ئه‌و باڵه به‌رژه‌وه‌ند په‌رسته، به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ئاسته‌نگ دروست کردندایه، بۆ له‌باربردنی یه‌کڕیزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی و ڕاکێشانی ده‌ستی ده‌ره‌کی بۆ ناو هێزه‌کانی چه‌په‌ری پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، بۆ نمونه: هێنانی به‌رپرسی پاسدارانی ئێرانی، قاسم سلێمانی و ڕاکێشانی سه‌رۆکی گروپی مه‌زهه‌بی وفه‌رهود که‌ر، وه‌ک هادی عامری، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه جێگه‌ی مه‌ترسی و شه‌رمه‌زاری نه‌بن، ئه‌بێ چ هه‌ناگاو و هه‌ڵوێستێ تری له‌مانه قێزه‌وه‌نتر هه‌بێت؟!.
گومان له‌وه‌دا نیه، هه‌رئه‌و باڵه لاوازه‌ی ناو یه‌کیه‌تیه، وه‌ک قڕژاڵ به‌دوو سه‌ر ئه‌ڕوات، سه‌رێکی له‌ناوه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه وه‌ک به‌شداربوی یاسایی، توواناکانی چڕ کردۆته‌وه بۆ ئاژاوه گێڕی و لێکترازاندنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگریکار، له‌گه‌ل و ووڵات، هه‌روه‌هاش بۆله‌باربردنی یه‌کڕێزی و توواناداری، خودی یه‌کیه‌تی نێستمانی و دژایه‌تی کردنی پارتی، که‌تاکه هێزی سه‌ره‌کیه له‌به‌رگری کردنی دوژمنان‌دا. له‌هه‌مان کاتیش‌دا سه‌ره‌که‌ی تریشیان، سه‌رقاڵه به‌سه‌ودای ده‌ره‌کیه‌وه، که په‌لکێش کردنی که‌سایه‌تیه دیاریه‌کانیان، به‌ڵگه‌ی دروستی ئه‌وڕاستیه ئه‌سه‌لمێنن، به‌بێ هێشتنه‌وه‌ی گومان!.
به‌ڵام، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، ئه‌و هه‌ڵوێسته نه‌خوازراوانه، ئه‌بێت له پێناوی چیدا بێت، خۆ ئه‌گه‌ر بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن بێت به‌یه‌کیه‌تی، ئه‌وه بارودۆخی یه‌کیه‌تی له‌به‌رچاوه، گه‌یشتۆته چ بار ودۆخێک ترسناک! ئه‌گه‌ر له‌پێناو ده‌سه‌ڵاتی ئیداریدایه، ئه‌وه‌ش ئاشکرایه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، لایه‌نی سێهه‌من به‌پێی ناوه‌ڕۆکی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام پشکی لایه‌نی دوهه‌میان پێدراوه! خۆ ئه‌گه‌ر له‌پێناو دژایه‌تی کردنی پارتیش بێ به‌نیازی له‌بار بردن، بۆجێگه گرتنه‌وه‌ی، تاکو پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌وه مه‌حاڵه‌و مه‌گه‌م له‌خه‌ودا ببینرێت، که‌واته ته‌نها یه‌ک هۆکار ئه‌مێنێت، که بریتیه له: پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی، له ڕێگه‌ی خزمه‌ت کردن به‌داگیرکه‌ران و دوژمنانی کورد و کوردستان!.
12-1-2015.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
