له‌به‌شی یه‌که‌م و دوهه‌مدا، نوسینه‌وه‌ی هه‌ر پێنج خاڵه پرسیاریهكهم خسته به‌ر دیدی خوێنه‌رانی به‌ڕیز، بۆیه لێره‌دا، ڕاسته‌و خۆ ئه‌چینه سه‌ر شرۆڤه کردنی خاڵی پینجه‌م، که‌بریتیه له:
٥/ خۆ گومان له‌وه‌دانیه، ئه‌گه‌ر هیچ لایه‌کیش نه‌یتوانی زاڵ بیت و کێشه‌که خووانهکهردان گه‌وره‌تر بووه‌وه، ماڵوێرانیه‌کی تری به‌سه‌ر گه‌لی کوردا هاته‌وه، ته‌نها پارتی خهسارهمهند ئه‌بێت، وه‌یا سه‌رجه‌م گه‌لی کورد، به‌تایبه‌ت لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌گشتی، چونکه ئه‌وان سودمه‌ندی سه‌ره‌کین له‌ناو ئه‌م ئه‌زمونه‌دا؟.
ئه‌گێڕنه‌وه دوو که‌س ئه‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان، یه‌کیان بهبهرانبهرهکهی ئه‌ڵێت( ڕیشت بگرم ئهوناوهت پێ گێره ئه‌که‌م) ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا فه‌رموی( ئێ خۆتیش له‌گه‌ڵ مندا نابێت)به‌ڵام دیاره پیلان گێر، به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به‌ئه‌نجامدانی پیلانه‌که بکات، خێر و شه‌ڕی خۆی بۆ یه‌کلایی بۆته‌وه، چونکه به‌ڕێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ دوژمنانی کورد و کوردستان، ئهوماڵوێرانییهی به‌سه‌ر گه‌لی کوردستاندا دێت، پشکی ئه‌و ناگرێته‌وه، بۆیه باکی به‌هیچ جۆره گۆڕانکارییه‌کی ماڵوێرانی نیه که‌به‌سه‌ر گه‌لی کوردستاندا بێت، به‌تایبه‌ت دڵسۆزانی کوردایه‌تی!.
لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی ئاماژه بهروداوێ بکه‌م، کهلهڕوانگهوه زۆر نزیکه لهمکارهساتهی به‌رۆکی پارتی و بارزانی و دڵسۆزانی ڕه‌سه‌نی کوردایه‌تی گرتووه، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و چووار لایه‌نه‌وه به فیتی ده‌ره‌کی!.
ئه‌ڵێن دوو دایک له‌سه‌ر منداڵێک ئه‌بێ به‌شه‌ڕیان، هه‌ر یه‌که‌یان ئه‌ڵێت منداڵه‌که هێ منه، کێشه‌که ئه‌گاته دادگا، کاتێ دادوه‌ر پرسیار له‌هه‌ر کامێکیان ئه‌کات، له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت منداڵی منه ئه‌و ڕاست ناکا، دادوه‌رکه زۆر زیره‌ک ئه‌بێت، ئه‌ڵێت باشه من چاره‌سه‌ری کێشه‌که ئه‌که‌م به‌ئاسانی، داوای چه‌قۆیه‌کی تیژ ئه‌کات و ئه‌ڵێ منداڵه‌که‌م بۆ بێنن، دایکه‌کان ئه‌پرسن بۆچیته، ئه‌ڵێ ئه‌یکه‌مه دوو پارچه‌وه، هه‌ریه‌که‌تان پارچهێی به‌ره‌ن ڕازین، دایکه درۆزنه‌که ئه‌ڵێت به‌ڵی من ڕازیم، ئه‌ویتر هاوار ئه‌کات ئه‌ڵێ من درۆم کردوه دایکی نیم، ئه‌وجا دادوه‌ر ئه‌ڵێت به‌ڵێ تۆ دایک‌و خه‌مخۆری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی!.
من دڵنیام، هه‌رتاکێکی کوردی ڕوناکبیر و سیاسی، دڵسۆزی کوردایه‌تی بوبێت، زۆر باش له‌ڕابردوی بنه‌ماڵه‌ی پارزانی و پارتی ئاگادارن، له‌بوواری تێکۆشان و به‌رخۆدان به‌تایبه‌ت، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، ئیتر که‌سانێک، بهئهمهکییان به‌رانبه‌ر بهدێرینترین تێکۆشه‌رانی کورد نه‌بێت، که‌زیاتر له‌یه‌ک سه‌ده‌یه گیان و ماڵ به‌خت ئه‌که‌ن، چۆن ئه‌یسه‌لمێنن، دڵسۆزی ڕێبازی پیرۆزی کوردایه‌تین و بهئهمهکییان بۆ پێشمه‌رگه هه‌یه؟!.
ئاشکرایه ئه‌و ده‌سه‌ڵات و لایه‌نانه‌ی دژی به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌ربه‌خۆیی کورد و کوردستانن، کهچۆک دانه‌ده‌ن به‌رانبه‌ر به‌م هێزه پۆڵاینه‌ی پێشمه‌رگه دلێره‌کانی کوردستان و سه‌رکردایه‌تیه یه‌کگرتوه‌که‌ی ئێستای، وه‌ک له‌به‌رچاویان دایه، چۆن مل که‌ج ئه‌که‌ن له‌دووای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و له‌باربردنی ئه‌وبارودۆخه‌ی ئێستا باشوری کوردستانی پێدا تێ ئه‌په‌ڕێت؟!.
ئه‌وه نه‌ک جارێ، بگره سه‌تان جار ئاسته‌مه له‌دووای هه‌ره‌س هێنانی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و توواناداریه، دوژمنان ڕێگه به‌دروستبونی ده‌سه‌ڵاتێک بده‌ن به‌ناو فیدرالیه‌وه، که‌زۆر له‌ئێستاش لاوازتر بێت، که‌واته ئه‌و لایه‌ن و کهسایهتینانهی، به‌به‌ڵێنی زوڕنا لێدانی عێراق و ئێران هه‌ڵپه‌ڕکی ئه‌که‌ن، یان ئه‌وه‌تا له‌خشته براون، وه‌یا مێژوی ڕابردوی هه‌ڵوێست و به‌ڵێنه‌کانی سه‌رانی داگیرکارانی کوردستانیان له‌بیر چۆته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ک هه‌ندێجار ده‌نگۆی ئه‌وه به‌ڵاو ئه‌بێته‌وه، ئه‌ی بۆپارتی له‌تورکیا نزیک بۆته‌وه، ئه‌وه بۆچونێکی زۆر نه‌زۆکه، چونکه یه‌که‌م: ئه‌وه پارتی نیه، به‌ڵکو سیاسه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمه، که ئێستا وه‌ک حکومه‌تێکی بنکه فراوان مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌و ده‌وڵه‌ته داگیرکارهدا ئه‌کات، وه‌ک له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، چونکه ئه‌وه ئاشکرایه، که تاکه ده‌رگایه، حکومه‌تی هه‌رێم بتوانێت، خۆی بهوواڵاتانی ده‌ره‌وه گرێ بدات و به‌رژه‌وه‌ندیه پێویستیه‌کانی ووڵات ده‌سته‌به‌ر بکات، نه‌ک مل که‌چی و خزمه‌ت کردن بێت به‌و ووڵاته‌و ڕێگه‌ی پێ بدرێتن، لهکٶڕ و کۆبونه‌وه سیاسی و ئیداریه‌کاندا به‌شداری پی بکرێت، وه‌ک له‌لایه‌نه‌کانی تری ئه‌بینرێت!.
لێره‌دا پرسیارێک ئه‌وروژێنم، که گوزارشت له‌جه‌وهه‌ری ڕودانی ئه‌و ڕوداوه نه‌ویستراوه ئه‌کات، کهشهقامی سیاسی باشوری کوردستانی شه‌ڵه‌قاندووه به‌ره‌و، بارودۆخیکی نا ئارام و لێکترازانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی، حکومه‌تی بنکه فراوانیان به‌باش زانی و پێکیان هێنا، ئه‌وه‌ش کاردانهوهکهیهتی!.
پرسیار: ئایه هه‌ڵویست وه‌رگرتنی ئهوچووار لایه‌نه به‌شداربوه‌ی حکومه‌تی بنکه فراوانی کوردستان، له‌دژی پارتی و بارزانی، له‌پێناو وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه، وه‌یان بۆ له‌بار بردنی ده‌سه‌ڵات و توانای سه‌رۆکی هه‌رێم، ڕێزدار مه‌سعود بارزانیه، له‌هه‌نگاونان بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان؟.
له‌کۆتییدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ئههیڵێنهوه بۆ، به‌شی کۆتایی زنجیره ووتاره‌که، چونکه شرۆڤه کردنی ئه‌م خالی کۆتاییه، کاتی زیاتر و نوسینی زیاتری ئه‌وێت، بۆیه ئه‌یکه‌ینه به‌شی چوواره‌م و کۆتایی!.
28- 6- 2015.
