
زۆر ڕاسته ماوه‌یه‌که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، وه‌ک پارتێکی سیاسی سه‌ری هه‌ڵداوه‌و سه‌نگی خۆی هه‌یه، به‌ڵام خۆ له‌ڕاستیدا له‌هه‌ناوی یه‌کیه‌تیدا له‌دایک بونه، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ماکی و میناکی(مادی ومعنوی)به‌شی له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی پێشوی یه‌کیه‌تی، به‌تایبه‌تیش، کورسی سکرتاریه‌ت، که‌واتا له‌بوواری ستراتیژی و هیزری نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه، هه‌ر یه‌کن و دژ به‌یه‌ک نین له‌هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی سیاسی‌دا، به‌تایبه‌ت به‌رانبه‌ر به پارتی و خودی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، که‌ئه‌مڕۆ ڕێزدار، سه‌رۆک کاک مه‌سعود بارزانی ڕابه‌رایه‌تی ئه‌کات!.
گومان له‌وه‌شدا نیه، که ئهودو لایه‌نه سه‌نگی خۆیان هه‌یه، مافی خۆیانه هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری زیاتر بده‌ن، به‌تایبه‌ت کورسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ریمی کوردستان. بۆئهومه به‌سته‌ش، دیاره‌و ئاشکرایه، مه‌حاڵه بتوانن له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی کوردستان، سه‌نگی که‌سایه‌تی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی به‌ده‌ست بهێنن. که‌واته ئه‌وه‌ی ئومێدیکیان بداتی بۆ گه‌یشتن به‌کورسی سه‌رۆکایه‌تی، ئه‌گه‌ر زیان به‌خشیش بێت بۆئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا، که به‌سه‌ر کوردستاندا هاتووه‌و کۆمه‌ڵی قه‌یرانی دارای و سه‌ربازی و سیاسی ترسناک ئابڵۆقه‌ی داوه، ئه‌یانه‌ویت به‌هه‌ر هۆکارێکه‌وه بێ، به‌پشتگیری کردنی لایه‌نی ده‌ره‌کیه‌وه له‌دژی بارزانی، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌ریم بخه‌نه ده‌سه‌ڵاتی پاڕلهمانهوهو مکوڕێ له‌سه‌ر ئه‌که‌ن، دووای ئه‌وه‌ی به بۆچونی خۆیان پێیان وایه، که‌ئه‌توانن له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدان لهناوپاڕلهماندا ئه‌توانن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌رۆک بارزانی وه‌ر بگرنه‌وه، ئیتر ئه‌نجام چۆن ئه‌بێ، گرینگ نیه به‌لایانه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌ناوچونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پیرۆزه‌ش بێت، که به خوێنی هه‌زاران هه‌زار لاو و مرۆڤی کورد، له‌ماوه‌ی یه‌ک تاکه سه‌ده‌دا، زۆر به‌ده‌رده سه‌ری و به‌ڕێ کردنی ڕۆژگاری سه‌خت و ناهه‌موار به‌ده‌ست هێنراوه!.
ئه‌ڵێن جارێک فیلێکیان بار ئه‌کرد، بۆقێکیش له‌پاڵیه‌وه خۆی پف داب‌و، ئه‌یوت منیش منیش! جا لێره‌دا هه‌ر وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد، که‌گۆڕان و یه‌کیه‌تی سه‌نگی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، له‌بوواره‌کانی سیاسی و ئیداری و هیزری پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و، گیان فیداکاری پیشمه‌رگایه‌تی و شۆڕشگێڕی ڕۆژگاره سه‌خته‌کان، به‌ڵام ئه‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامی سیاسی ئێوه چین و به‌چیه‌وه ئه‌نازن، که هه‌ڵوێستی ئه‌و دوو لایه‌نه سهنگداره وه‌ر ئه‌گرن له‌دژایه‌تی کردنی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، خۆ ئه‌گه‌ر پێوه‌ری ئاینیش وه‌ر بگیرێت، به‌رانبه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، پابه‌ند بونی ئاینی ئیسلام بکرێت به‌مه‌حه‌ک، ئێوه بهدهریشی ئه‌وانیش نابن، خۆ دیاره سه‌تان ساڵه وه‌ک بنه‌ماڵه‌یه‌کی شێخایه‌تی ئاینی، له‌ناوچه‌که‌دا به‌ده‌ر که‌وتون، به‌ڵام خۆ ته‌مه‌نی ئێوه‌ی سیاسی زۆر له‌خوار بیست ساڵێشهوهیه، به‌ته‌مه‌نی خه‌یانه‌ت کاریهکانیشتانهوه له‌سه‌ره‌تادا! خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست هاوسه‌نگی ڕاگرتنی بارودۆخه‌که بێت، ئهینابێت بیر له‌وه‌ش بکه‌نه‌وه، کاتی کار گه‌یشته ناڕوایی به‌په‌راوێز خستنی ڕێبازی دیموکراسیه‌ت و ته‌نانه‌ت سازانیش، که پارتی، به‌سازش کردن له ده‌ست که‌وتی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستی هێنابو، که‌سیش ناتوانێت نکۆڵی لێ بکات واله‌به‌ر چاوه، له كام ڕێسای دیموکراسیه‌ت ڕێگا دراوه(١٨) کورسی له‌گه‌ڵ(٣٨) کورسی یه‌کسان بکرێت؟!.
که‌واته، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کان بهسازانیش ڕازی نه‌بن له‌پاش ئه‌و سازش کردنه گه‌وره‌یه، پارتیش مافی خۆیه‌تی هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه وه‌ربگرێته‌وه، له‌وحاڵه‌ته‌شدا خودا نهکهردان ئه‌گه‌ر ڕوبدات، له‌پێش پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا، لایه‌نه‌کانی تری له‌ناو ئه‌چن، خۆ له‌ناوچون، بۆ لایه‌ن و که‌سانی سیاسی نیشتمان په‌روه‌ر، به‌واتای کوشتن و بڕێن نیه، مل که‌چی و سه‌ر شۆڕی بۆ ئه‌و دوژمنانه‌ی ده‌یان ساڵه گه‌لی کورد، بۆ خۆپاراستن له‌ئه‌و سه‌رشۆڕ کردنه، خوێن و دارای و سامان ئه‌به‌خشێت، له ئه‌نجامیشدا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر خاڵی سفر و بگره زۆر خه‌راپتریش، چونکه ئه‌وکات دوژمن کاری به‌وان نامێنێت، هیچ ڕێزێکیان بۆ دانانێت!!!.
خۆ ئاشکرایه، یه‌کیه‌تی و گۆڕان، له‌بنه‌ڕه‌تدا ڕێکخراوێکی سیاسی عه‌لمانین، که‌واته له‌بوواری لٶژیکیهوهش ١٨٠ پله، له‌بواری ئاینی و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه جیاوازن له‌گه‌ڵ کۆمه‌لێ ئیسلامی سیاسی‌دا، هه‌روه‌ها هه‌وڵی یه‌کیه‌تی و گۆڕان، بۆ به‌ده‌ست هێنانی کورسی ده‌سه‌ڵاتی زیاتره، نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی، که مافی خۆشیانه ئه‌گه‌ر بتوانن لهبوارێ شارستانیانه‌وه به‌ده‌ستی بهێنن، به‌ڵام، کۆمه‌ڵی ئیسلامی، له کاتێکدا له هیچ بووارێکی سیاسی و عه‌لمانی و هیزری نه‌ته‌وایه‌تی و، ده‌سه‌ڵاتی ئیداریه‌وه له‌وانه‌وه زۆر زۆر دوره‌و، هیچ گومانی تێدانیه له‌پێناو چیدا سه‌ما ئه‌کات له‌پشتیانه‌وه، له‌خۆ فرۆشی و ملكه‌چی و به‌کرێ گیراوی بۆ ئاخۆنده‌کانی قوم و تاران زیاتر! که‌ڕۆژ له‌داوی ڕۆژ ئهوپهرده پیس و گوماناوییه‌ی به‌سه‌ر خۆیانداوه له‌ژێر په‌رده‌ی ئیسلامی‌دا، بۆگه‌نی زیاتری لێ په‌یدا ئه‌بێت، بۆیه هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان پێکردوه، گۆڕان و یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، ده‌سته خوشکی یه‌کن، ئه‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامی چییه؟پێده‌چی ڕاسپیردراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران بێت!!!!.
29- 7- 2015.