
گۆڕان، ووشه‌یه‌که له دوو به‌رگدا ئه‌بینرێته‌وه، ئه‌کرێت بۆ خه‌راپه‌کاری به‌کار بهێندرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بۆچاکسازی و گۆڕانکاری کرداری جوانیش به‌کار بهێندرێت. جا داهینه‌ر و ڕێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێز نه‌وشیروان موسته‌فا، زیره‌کیه‌که‌ی به‌پله‌ی یه‌که‌م له‌وه‌دابو، توانی، ناو ڕێکخستنه‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، کۆمه‌ڵه کادیرێکی دیار و به‌توانا، له‌ئاستی سه‌رکردایه‌تیدا له‌خۆی نزیک بخاته‌وه، که بێ گومان به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی تاکه‌که‌سیشی تێدا بۆ دیاری کردون. به‌نیازی دوله‌ت کردنی یه‌کیه‌تی و ده‌سه‌ڵاتداری تاکه که‌سی خۆی، وه‌ک جێگره‌وه‌ی، به‌ڕیز مام جه‌لال تاڵه‌بانی له‌لایه‌ک، ئه‌نجامدانی به‌رنامه تایبه‌تیه‌که‌ی خۆی له‌لایه‌کی تره‌وه، وه‌ک دژایه‌تی کردنی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی پیرۆزی بارزانی، که وه‌ک کۆنه قین، له‌ناخیدا چه‌ندین ساڵه په‌نگی خوواردۆته‌وه!.
وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م، له دولهتکردنی یه‌کیه‌تی سه‌رکه‌وتوبو، جابۆ به‌هیزکردنی هه‌نگاوی دوهه‌می، تووانی زۆر به‌ژیرانه خۆی له‌پارتی و سه‌رکردایه‌تی بارزانی نزیک بخاته‌وه به‌جۆرێک، هه‌ست به‌وه ئه‌کرا که‌پارتی زیاتر لاینداری گۆڕان ئه‌کات و یه‌کیه‌تی خستۆته په‌راوێزه‌وه، ئه‌وه‌ش بووه هۆکارێ، که زیاتر پێگه‌ی گۆڕان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریم به‌هیز بکات، که له‌راستیشدا هه‌ر به‌و جۆره‌بو!.
دووای سه‌رکه‌وتن له‌و دوو خاڵه‌دا، گۆڕان هه‌نگاوی سێهه‌می ده‌ست پێ‌کرد، وه‌ک داڕشتنی ده‌زگای ڕاگه‌یندن و دۆزینه‌وه‌ی که‌سانی، زمان پاڵاو و زیره‌ک و تووانادار، له چه‌واشه‌کاری و، ڕێکخستنی دروشمی بریقه‌داری هه‌ست بزوێنه‌ر و درۆی شاخدار، بۆ سڕکردنی مێشکی لاوان و هه‌رزه‌کاران و دڵسۆزانی نه‌زانی کوردایه‌تی، که‌بێگومان له‌م هه‌نگاوه‌شدا زۆر سه‌رکه‌وتوبون، ته‌نانه‌ت گه‌یشتنه ئاستێ وه‌ک ئاشکراو ڕونه، ناڕاستگۆیی، له‌به‌ڕێز نه‌وشیروان موسته‌فا، ڕێکخه‌ر و به‌رپرسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، که ده‌یان دیکیۆمینتی دروست، بونی هه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه، ئه‌وه‌ش به‌ربه‌ستێکی گه‌وره‌یه بۆ باوڕ پێکردن، به‌لوتکه‌ی ئه‌و ڕێکخستنه!.
ده‌رباره‌ی به‌ڕێز کاک نه‌وشیروان موسته‌فا، ته‌نها یه‌ک پرسیار له‌خۆی ئه‌که‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، کوا به‌ڵێنی بردنه‌سه‌ری چوارساڵ ئارامیه‌که‌ی دای به‌پارتی، له‌چاوپێکه‌وتنه سه‌ره‌تاییه که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕیز سه‌رۆکی حکومه‌ت، کاکه نێچیروان بارزانی، ئه‌کرێ ئه‌م ئاژاوه گێڕیه به‌راورد بکرێت له‌گه‌ڵ ووشه‌ی ئارامی، هه‌روه‌ک ئاشکرایه، هه‌رێمی کوردستان (٧) کابینه‌ی به‌بێ به‌شداری کردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێ کردوه، کام کابینه له‌و کابینانه، به‌قه‌د نیوه‌ی ئه‌م کابینه‌یه‌ی گۆڕان به‌دروشمی چاکسازیه‌وه به‌شداری تیا کرد، ئاژاوه گێڕی و نائارامی تێدا به‌دی کرا، وه‌یان ئه‌نجام درا؟!.
چه‌واشه‌کاری هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان، له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆهه‌زاران کادیر و که‌سایه‌تی دڵسۆزی کوردایه‌تی کهتێوه گلاون له‌ناو ئه‌و ڕێکخستنه‌دا، به‌هۆی به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمه بریقه‌داره‌کانه‌وه، که دڵنییاین ئه‌وانیش زۆر نیگه‌رانن ده‌رباره‌ی نادروستی ڕوداوه‌کان، دیاره مه‌به‌ستی ئێمه‌ش لێره‌دا، ئاراسته‌ی ده‌ستگای ڕاگه‌یاندن و که‌سانی خۆفرۆشی به‌رژه‌وه‌ند په‌رستن، که‌خۆیان خزاندۆته ناو ئه‌و ڕێکخستنه‌وه‌و ده‌وری سه‌ره‌کی ئه‌گێڕن بۆ له‌باربردنی یه‌کڕێزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی و ئارامی و ته‌بایی له‌باشوری کوردستاندا، دیاره گومان له‌وه‌شدا نیه، که‌ده‌ستی چه‌په‌ڵی پیسی ده‌ره‌کییان له‌پشته‌وه‌یه، دووای ئه‌وه‌ی ڕژێمه بۆگه‌نه‌که‌ی تاران، هه‌ستی به‌وه کرد، ڕاگه‌یاندنی دروست بونی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌ئارادایه، به‌ڵگه‌ی دروست و نکۆڵی هه‌ڵنه‌گر، هاتنی قاسم سلێمانی، به‌رپرسی هێزی ناقودسی به‌دفه‌ڕ و کارمه‌ندی ئیتیلاعاتی ئێرانی، له سه‌ره‌تا کردنه‌وه‌ی ده‌رگای مه‌کۆی گرده‌که‌و، به‌هۆی یوسف محه‌مه‌ده‌وه وه‌ک سه‌رۆکی پارله‌مانی کوردستان، په‌لکیش کرا بۆگهڵاو کردنی حه‌ره‌می پاڕله‌مان، که کاری له‌وجۆره له‌جیهاندا ڕوینه‌داوه. جا سه‌یر له‌وه‌دایه، وه‌ک نه‌بایان دیبێ نه‌باران، ئهوکردهوانهیان په‌رده پۆش کرد له‌به‌ر چاوی جه‌ماوه‌ر، به‌هۆی به‌هیزی دهستگاڕاگهیاندنهکان و کادیرانی تواناداریان له‌چه‌واشه‌کاری، که لهوبوارهشهوه دڵنیابون، توانایه‌کی بێ وێنه‌یان به‌ده‌ست هێناوه دڵنیابون، کاتی ئه‌وه هاتووه هه‌نگاوی دووا مه‌به‌ستیان بنێن، کهلهباربرنی ئه‌و ده‌ستکه‌وت و ئه‌زمونه پیرۆزیه، که‌هه‌ر له‌ماوه‌ی ساڵی ڕبردودا، ١٤٠٠ شه‌هید و ده‌یان هه‌زار بریندار و بێسه‌ر و شوێن له‌پێناویدا کراوه‌ته قوربانی، ئیتر به‌چ پێوه‌رێک لایه‌نێ که له‌ڕێگه‌ی دیموکراسیه‌ت و سازانه‌وه پێگه‌ی به‌ده‌ست هێنابێ، ڕێگه‌ی پێ بدرێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی، که‌سایه‌تی و پارتایه‌تی بیکات به‌خه‌ون و خه‌یاڵ!.
هه‌رزه‌یی و نه‌زانی، کادیره‌کانی ده‌ستگای ڕاگه‌یاندن و که‌سانی دیاری، له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌جۆرێک خۆیان لێ گۆڕاوه، وائه‌زانن هه‌ر بۆچونێک و ڕاگه‌یاندنێکی ئه‌وان که‌س لیی تێناگات و نه‌قشی سه‌ر به‌رده‌و ١٠٠% جێگه‌ی بڕوای جه‌ماوه‌ری کورده، ئه‌وه‌ش دیاره نه‌خۆشی ده‌رونی خۆ په‌سه‌ندیه، که ئه‌نجامی ته‌نها خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زارییه! لێره‌دا ته‌نها ئاماژه به‌دوو خاڵ ئه‌که‌م، بۆسه‌لماندنی ئه‌و بۆچونه‌ی سه‌ره‌وه‌م، که‌هه‌مو دڵسۆزێکی کوردایه‌تی هه‌ستی پێ ئه‌کات، وه‌ک:
یه‌که‌م: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی به‌ڕیز، دوکتۆر یوسف محه‌مه‌د، خۆدزینه‌وه نه‌بو له‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و قه‌یرانه مه‌ترسیدارانه‌ی به‌رۆکی هه‌رێمی گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئالۆزی و بێزاری په‌ره‌بسێنێت، به‌جۆرێک خۆیان بتوانن سودی لێوه‌ربگرن، بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌نجامدانی پیلانه ده‌ره‌کیه‌که، که زۆر ڕون و ئاشکراو دیاره له‌کوێوه نه‌خشه داڕێژی بۆ ئه‌کرێت، وه‌ک هیچ ئاگاداری شه‌قام نه‌بوبێت، به‌رنامه‌ی کاری پاڕله‌مانی له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی، پێره‌و و پرۆگرامی پاڕله‌مان و کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی، چر کردبوه‌وه، لێره‌دا جێگه‌ی ئه‌و پرسیاره‌یه، ئایه مرۆڤ هه‌رچه‌نده گێژ بێ، هه‌ست به‌وه ناکات، ئه‌وه خۆ دزینه‌وه‌یه وه‌ک پیلانێ داڕێژراو، بۆ مه‌به‌ستی سیاسی!.
دوهه‌م: سه‌رجه‌م ئهوبهرپرس و کادیره دیاری و پێشکه‌وتوانه‌ی سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، که ده‌سیان هه‌یه لهڕاگهیندن و وه‌ڵام دانه‌وه‌و شێکاری کردنی ڕوداوه‌کاندا، خۆ گێل کردن و چه‌واشه‌کاری ونکۆڵی کردن له‌ڕاستیه‌کان، زۆر ئاساییه به‌لایانه‌وه، که‌به‌ڕاستی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه!.
بۆنمونه، لێره‌دا ته‌نها ئاماژه به‌هه‌ڵوێست و ڕاگه‌یاندنی، خانمێکی ئه‌ندام پاڕله‌مانیان ئه‌که‌م، که پێویست به‌ناو هێنانی ناکات، چونکه وێنه‌كه‌ی به‌ڕیزی له‌ناو خۆپیشانده‌راندا که‌لێره‌دا ئه‌یخه‌مه پێش چاو، دیاریه‌و ناشاردرێته‌وه، ئه‌وبه‌ڕێزانه‌ی که ئه‌یناسن ئه‌زانن کێیه. که له‌سێ جێگادا به گاشه‌به‌رده‌کانی ناو ده‌ستیه‌وه ده‌ر ئه‌که‌وێت به چ جۆش و خرۆشیکهوه ئاماده‌یه بۆ فڕێدانیان، که چی دووای ماوه‌یه‌ک ههواڵنێڕێ میدیای ڕوداونێت، چاوپیکه‌وتنی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا، ده‌رباره‌ی ڕوداوه‌که، خانمی به‌ڕیز، وه‌ک نه‌بای دیبێت و نه‌باران، فه‌ر موی: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هیچ جۆرێ نهبهشداری کوردوهو، نه‌ده‌ستی له ئاژاوه گێڕییهکهدا هه‌یه. ئیتر من هیچ ناڵێم، وه‌ڵام بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕیز ئه‌هێڵمه‌وه.
جێی خۆیه‌تی بڵێم، له‌سه‌ره‌تا تاهه‌نگاوی کۆتایی، سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌خێرایی سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا، چونکه ئامانجی بنه‌ڕه‌تیان، نه‌ک بۆلایهنهکانی تری، به‌ڵکو بۆ جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌که‌ی خۆشیان ڕون و ئاشکرا نه‌بو، به‌ڵام وه‌ک ئاشکرایه له‌دووا هه‌نگاودا، کهڕاستیهکان ده‌رکه‌وت، شکستیان خووارد. جێگه‌ی داخه، که به‌هه‌زاران، ڕۆڵه‌ی تێکۆشه‌ر و دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌کی کوردایه‌تی، به‌هۆی به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی زۆر پیرۆز و بریقه‌دار، له‌ناو ئه‌و ڕێکخستنه‌دا جێگه‌ی خۆیان کرده‌وه، که تاک و ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش، پشتگیری‌یان لێ ئه‌کرد، که‌چی زۆر به‌داخه‌وه، سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه، به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمه کانیان و هه‌ڵوێستی ناخیان زۆر جیاواز و لێکه‌وه دور بون، هه‌ر وه‌کو به‌کرده‌وه ده‌ریان خست. ئێستاش هیوادارین، چاره‌سه‌ری گونجاو و دروست بۆ کێشه سیاسیه‌کان و قه‌یرانی دارایی و ئابوری بدۆزرێته‌وه‌و، پیلانی دوژمنانی کورد و کردستان، له‌چاڵ بندرێن و یه‌ک ڕێزی و ته‌بایی و یه‌ک هه‌ڵویستی باڵ به‌سه‌ر ووڵاته‌که‌ماندا"کوردستان" بگێڕێت!!!.
17- 10- 2015.