ماوه‌یه‌که له‌باشوری کوردستاندا کێشه‌ی کاره‌با بۆته بابه‌تی گه‌رمی نێوان جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵات، به‌تایبه‌تی بۆوه‌زاره‌تی کاره‌با. به‌ڵام ئایه نرخ و ئامێری کاره‌باو دامه‌زراندنی هێنده ئاسانه، له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر تووانای دارایی‌ش هه‌بێت بتواندرێ له ماوه‌یه‌کی که‌مدا دابین بکرێت و فریای خوێندنی قوتابیان بکه‌وێ بۆ ئه‌مساڵ، کهدهنگێ له‌ده‌نگه‌کانی بێزاری هی ئه‌وانه؟خۆ دیاره ئه‌وه مه‌حاڵه له‌م کاته‌دا، که هه‌ریم دوچاری قه‌یرانی دارایی هاتوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌زیری کاره‌با، خاوه‌ن ئه‌زمونێکی ژیرانه بووایه، بۆ ڕێگه چاره‌سه‌رێکی کاتی، کارێکی زۆر ئاسان و بێ خه‌رجی و کوتوپڕ هه‌یه. ئه‌تواندرێت له‌ماوه‌ی چه‌ند شه‌و و ڕۆژێک ئه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت، ئیتر دلنیاش نین له‌وه‌ی، ئایه هۆکاره‌که که‌م ئه‌زمونیه، وه‌یان نه‌وێران و بێ ده‌سه‌ڵاتیه؟!.
به‌ر له‌ئاماژه کردنم به‌وکاره، ئه‌مه‌وێ ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نم، چاره‌سه‌ری کاره‌بای به‌رده‌وام ئاسته‌مه سه‌ر بگرێت به‌بێ هاوکاری جه‌ماوه‌ر. من له‌سوید ئه‌ژیم و به هه‌زارانیش له‌سوید بونه‌و، ئێستا گهڕاوهتنهوه کوردستان ئاگادرن، که کاره‌بای ئه‌وروپا به‌گشتی پێکه‌وه گرێدراوه هیچ که‌م و کۆڕییه‌کی تێدا نیه، به‌ڵام، هیچ ماڵیکی سویدی نیه به‌بێ مۆم بێت و بۆ شه‌وانه مۆم به‌کار نه‌هێنێ، ئه‌وه‌ش بۆ دوو هۆکار ئه‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌که‌م گرانی نرخی کاره‌با، دوهه‌م، دروست کردنی دیمه‌نێکی شاعیری، که به‌بۆچونی ئه‌وان، زۆر سود به‌خشه بۆ ئارامی و هێمنی هه‌ست و هۆش، له‌هیج ماڵ و کۆگاو فه‌رمان به‌رایه‌تی و ته‌نانه‌ت نه‌خۆشخانه‌شدا، نابینرێت گڵۆپێک به‌بی به‌ربه‌ست هه‌بێت و ڕاسته‌وخۆ ڕوناکی له‌سه‌ر و چاو بدات، چونکه به‌زیان به‌خشی ده‌رونی ئه‌زانن!.
دیاره من چه‌ندین ووڵاتی ئه‌وروپا گه‌ڕاوم، جگه له چه‌ند ووڵاتێکی عه‌ره‌بی که هه‌زاران ساڵه ده‌وڵه‌تن، هه‌ر وه‌ها سهنغافوراو ئوستورالیاش مانگێ تێیدا بومه، ئه‌وه‌ی له‌باشوری کوردستاندا به‌دیم کرد، له‌هیچ ووڵاتێک له‌و ووڵاتانه‌دا به‌دیم نه‌کرد و به‌دیش ناکرێت!.
به‌ڕاستی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، بۆ قوتابی گڵۆپێ نه‌بێ خویندنه‌که‌ی پێ ئه‌نجام بدات، به‌ڵام له‌به‌ر ده‌رگای ههرڕێستۆرانگێک و کهبابخانهو کافتریایه‌ک، به‌ده‌یان گڵۆپی غازی زیاتر له‌١٠٠ نمره‌یی بسوتێ بۆ جووانی که دڵنیاشم له‌وه‌رزی هاویندا پلێته ئاسنیش له‌ماڵان ئه‌خرێته ناو هیته‌ری ئاو گه‌رم کردنه‌وه، چونک کاتی خۆی له‌که‌رکوکیش دیمان!.
بۆ چاره‌سه‌ر کردنێکی کاتیش، پێشه‌کی ئه‌بێت ڕێگه نه‌درێت جه‌ماوه‌ر به‌هۆی هه‌رزانی کاره‌باوه، ده‌رفه‌تی زیاده‌ڕۆیی وه‌ربگریت، ئه‌وه‌ش به‌دوو ڕێگا دێته دیی، وه‌کو:
1/ ڕێگری کردن لهڕێستۆرانگ و خواردنگا و کۆگاو مارکێته‌کانی سه‌ر هێڵی گشتی، ڕوناکی زیاد له‌پێویست به‌کار نه‌هێنن، بۆ دڵنیابونیش، له‌ڕێگه‌ی تیمی گهرۆکهوه چاودێری بازاڕ بکرێت.
2/ نرخی کاره‌با گران بکرێت، به‌جۆرێ کاریگه‌ری دروست بکات له‌سه‌ریان، تاکو خۆیان به‌ناچاری زیاده‌ڕۆیی له‌به‌کار هێنانی نه‌که‌ن.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ئه‌ودوو خاڵه، ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان به‌گشتی، هه‌ڵمه‌تێ هۆشیار کردنه‌وه ده‌ست پێبکه‌ن، که ئه‌وه‌ش کارێکی نیشتمانی و خزمه‌ت گوزارییه‌کی گشتیه، وه‌ک به‌هه‌زاران ڕۆڵه‌ی قاره‌مان و چاو نه‌ترسمان له‌به‌ره‌ی جه‌نگدان، نه‌ک کاره‌با نابینن، به‌ڵکو هه‌مو چرکه ساتێک به‌ته‌مای گیانی خۆیان نین، ئیتر بۆچ که‌س و کاره به‌ڕیزه‌کانیان نه‌توانن خزمه‌تێک به‌گشتی کۆمه‌ڵگاکه بکه‌ن.
لێره‌دا ئه‌ڵێم، زۆر به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان ڕوناکبیر بونایه، خۆیان هه‌ستیان به‌وه ئه‌کرد، وه‌ک وتویانه: مه‌یمون خۆی نه‌بو ئاوهڵهشی ده‌رکرد. هه‌رێمیش له‌لایه‌که‌وه شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ری نه‌گریس به‌رۆکی گرتووه‌و، له‌لایه‌کی تره‌وه‌ش، به‌غدا بووه بهمهڵۆزمیك هه‌ر ڕۆژه‌و بیانویه‌ک ئه‌گرێت بۆ په‌ک خستنی ناردنی بودجه، جه‌ماوه‌ریش وه‌ک ده‌ستێ نه‌یار له‌پشتیه‌وه بێت، ئه‌ڵێی نه‌بایان دیوه‌و نه‌باران، به‌جۆرێ چاو چڕئهکهنهوه له‌که‌م و کۆڕیه‌کان، وه‌ک هیچ شتێک له‌و ووڵاته نیمچه سه‌ربه‌خۆ و که‌م ئه‌زمونه ڕوینه‌دابێت، دیاره ئه‌وه‌ش ناتوانم بڵێم لاوازی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیه، چونکه دڵسۆزی و گیان به‌خشین رۆڵه قاره‌مانه‌کان ئه‌وه ئهسلمێنن ڕاست نیه، بۆیه هۆکاره‌که ته‌نها نه‌زانی و لاوازی هۆشیاریه، هیچ ده‌سه‌ڵاتێک ناتوانێ وه‌ک پێویست ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر داوای ئه‌کا ئه‌نجامی بدات، بۆیه سه‌رکه‌وتنی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک، به‌نده به‌ئاستی هاوکاری کردنی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا.
له‌کۆتاییدا ئه‌ڵێم:زۆر به‌داخه‌وه، که‌م ئه‌زمونی به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستان له‌لایه‌ک، گه‌نده‌ڵی و چاو چنۆکی به‌شێکی زۆری به‌رپرسان و به‌ڕیوه‌به‌ران له‌لایه‌کی تره‌وه‌و، شه‌ڕی داعش و گێچه‌ڵی به‌غدای ته‌ڵه‌که بازیش له‌لایه‌ک، هه‌موی بۆته یه‌ک قه‌یرانێکی پێکه‌وه گرێ‌دراو و سه‌خت به‌سه‌ر حکومه‌تێکی که‌م ئه‌زمونه‌وه، ئیتر ئه‌بێ بارودۆخی ئه‌و ووڵاته له چ ئاستێک‌دا گوزه‌ر بکات! به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ده‌ورو به‌ری خۆیدا، ئه‌بو دانیشتوانی باشوری کوردستان، له‌وپه‌ڕی سوپاس گوزاریدا بونایه!!.
9-2-2015.
