
له‌سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه له‌ناخدا، دژی هه‌رجۆره هه‌ڵویست و کردارێک بومه، هه‌ستی له‌باربردنی یه‌ک ڕێزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی گه‌لی کوردستانی تێدا به‌دی کرابێت، به‌ڵام به‌هۆی جیاوازی لۆژیک و ستراتیژیه‌تی سیاسی پارتایه‌تیه‌وه، ناچار ئه‌بم جۆره هه‌ڵوێستێکی به‌رگری کردن، له وپارته بکه‌م، که له‌بواری به‌رنامه‌و لۆژیکی سیاسیه‌وه په‌سه‌ندم کردووه، به‌ڵام له ڕووانگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاستی و دروستیه‌وه، به‌پێی بۆچونی خۆم، به‌مه‌به‌ستی هاوسه‌نگی ڕاگرتن له‌پێناو به‌رژوه‌ندی سه‌ره‌کی نه‌ته‌وایه‌تیدا، نه‌ک بیری ته‌سکی پارتایه‌تی!.
دیاره من وه‌ک تاکێکی کورد، به‌ر له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌ساڵێک، له‌ته‌مه‌نی سه‌ره‌تای لاویهتیمدا، که ته‌مه‌نم ته‌نها(١٥) ساڵ ئه‌بو، تێکه‌ڵاوی بیرۆکه‌ی کوردایه‌تی بوم له‌ڕێگه‌ی یه‌کیه‌تی لاوان و قوتابیانی کوردستانه‌وه له سه‌ر ڕێبازی پارتی و بارزانی. که تاکو ئه‌وسه‌رده‌مانه، تاکه سه‌رچاوه‌ی ڕیبازی کوردایه‌تی بون، هه‌ر بۆیه ئه‌توانم بڵێم، که ئاگاداریه‌کی باشم هه‌یه له‌سه‌ر ڕێکخستنه‌کانی پارتی و لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری کوردایه‌تی، که له‌ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کان به‌دواوه دروست بونه. به‌ڵام بێ گومان نامه‌وێت به‌دووای چوواندا بچم له پێویست زیاتر، ئه‌وش بۆ کامڵ بونی نوسینهکهمه.
هه‌روه‌ک ئاشکرایه پێشینانی کورد فه‌رمویانه، ئه‌وه‌ی فێربو به‌شیری، ته‌رکی ناکات به‌پیری، هه‌ڵوێستی کاک نه‌وشیروان موسته‌فا، دیارده‌یه‌کی کاتیی نیه، نه‌خۆشی ده‌رونیه‌و له‌ناخیدا جێگیر بوه، دور نیه خۆی هه‌ستی پێ نه‌کا، ناگه‌ڕێمه‌وه بۆسه‌رده‌می شه‌سته‌کان، ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه بۆسه‌لماندنی هه‌ڵوێستی لێکترازاندنی یه‌کڕیزی ناوماڵی کورد، که له‌به‌رانبه‌ر یه‌کیه‌تی نواندی له‌م دووایانه‌دا، وه‌فای بۆ یه‌کیه‌تی و خودی به‌ڕیز سکرتیری گشتی مام جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌بو، تووانی له‌ژێر په‌رده‌ی چاکسازیدا، یه‌کیه‌تی ناو یه‌کیه‌تی له‌بار به‌رد و دوله‌تی کرد. واته هێز و سه‌نگی یه‌کیه‌تی هێنایه سه‌ر نیوه، له‌پێناو سه‌نگی تاکه که‌سی خۆیدانهک به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی، خۆئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوی نه‌دایه، دور نه‌بو یه‌کیه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ر، ببوایه به هێزی یه‌که‌م، که ئێستا به‌هه‌ردولایان بڕوایان به‌خۆیان نیه، که‌زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردیان له‌گه‌ڵدابێ، هه‌رئه‌و هۆکاره‌شه، که ئێستاش هه‌ردو لایان له‌ده‌نگی گه‌ل ئه‌ترسن و نایانه‌وێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌ده‌ستی جه‌ماوه‌ری گه‌لدا بمێنێته‌وه، که‌مافی خۆیانه چونکه سه‌ر چاوه‌ی ده‌سه‌ڵات، هیزی گه‌له!.
دووای پارچه کردنی یه‌کیه‌تی، به‌داهێنانی دروشمی چاکسازی کردن و ڕێکخستنی ناوماڵی کورد و دژایه‌تی کردنی گه‌نده‌ڵی، تووانی خۆی بگه‌یه‌نێته ده‌سه‌ڵات، وه‌ک دوهه‌م هێزی سیاسی له هه‌رێمدا، ئه‌وجار هه‌وڵی خۆ نزیک خستهوهیدا له‌پارتی، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی سازانه‌وه، هه‌ندی ده‌ستکه‌وتی گرنگی ئیداری به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌ر وه‌ک به‌ده‌ستی هێنا، ئه‌مجاره لهههڵویستهکانی یه‌کیه‌تی که‌وته نیگه‌رانیه‌وه، چونکه به‌پیی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن له‌سنوری پارێزگای سلێمانی مامه‌له‌ی دروستی له‌گه‌ڵدا نه‌کرد. ئهمجارگهڕایهوه بۆ لای یه‌کیه‌تی و به‌جۆرێ خۆی لێیان نزیک خسته‌وه، گومانی یه‌کگرتنه‌وه‌یان هاته کایه‌وه، به‌ڵام ناخی کاک نه‌وشیروان زۆر دور بو لهوههستهوه، به پێچه‌وانه‌وه، مه‌به‌ستی له‌بار بردنی ئه‌و هاوپهیێمانیهتیهی نێوان پارتی و یه‌کیه‌تی بو، که‌چه‌ندین ساڵ بو، وه‌ک کۆڵه‌گه‌ی بنهڕاتی، ئارامی و هێمنی و پێشکه‌وتنی هه‌رێمیان ڕاگرتبو، تا بتوانێت به‌لاواز کردنی ئه‌و دوو هێزه سه‌ره‌کی و هاوپه‌یمانه، سود وه‌ربگرێت و خۆی بگهیهنهت به‌ده‌سه‌ڵاتی لوتکه، له‌ئه‌نجامدا له‌هه‌ردوکیان بدا. ئه‌وه ئاواتی ناخی به‌ڕیز کاک نه‌وشیروان موسته‌فایه!. هه‌روه‌ک بینرا له‌یه‌که‌م هه‌نگاوی سه‌ره‌تاییدا، بۆ سه‌رکه‌وتن له‌کوده‌تایه‌کی سیاسی، سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، کهبهدڵنییایهوه ئه‌ڵێن، له‌هه‌نگاوی دوهه‌مدا، مه‌حاڵه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ، چونکه پیلانگێڕیه‌که زۆر به‌ڕونی و کراوه‌یی ئاشکرابو. بهسهرگرتنیشی، ئه‌و ئه‌زمون و ده‌سه‌ڵاته پێرۆزهی به‌ڕوباری خوێنی گه‌شی کوردستانیان هێنرایه کایه‌وه، تاکو ئێستاکه‌ش، به‌خشینی خوێنی گه‌شی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه، به‌ڵام دیاره به‌ڕیز، کاک نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لیی بێخه‌مه، هۆکاره‌که‌ش، نهێنیه شاراوه‌که‌یه، که‌بریتیه، له‌دژایه‌تی کردنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌گشتی و، خودی سه‌رۆکی کوردستان، ڕیزدار کاک مه‌سعود بارزانی به‌تایبه‌تی، که هێزی سه‌ره‌کی و دیارین، له بزافی ڕیبازی ئازادی خوازی سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا، نه‌ک له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی کورد و گه‌لی کوردستاندا!!!.
14- 8- 2015.
