له‌به‌رنامه‌ی گروپی چووار قۆڵی، کۆڕۆژی 4-2-2015 دا، له ته‌له‌فیزیۆنی ڕوداو سێ به‌ڕیزی ڕۆژنامه نوس و سیاسی به‌شداربون، وه‌ک کاک عارف قوربانی، کاک که‌ماڵ ڕئوف، کاک عه‌دنان عوسمان. دیاره ئهوبهڕیزانه که‌سایه‌تی ناسراون نه‌ک وه‌ک ته‌نها ڕۆژنامه نوس، به‌ڵکو که‌سانێکی سیاسی دیارین له‌ناو کۆمه‌ڵگا، ئه‌وش خالێ سه‌ره‌کی له‌و پێگه‌یه‌دا ڕۆناکبیریه، ڕۆناکبیریش، به‌واتای ئه‌وه‌یه، ڕاستیه‌کان وه‌ک خۆی ئه‌بینێت.
من ناچمه ناوخاڵ به‌خاڵی بابه‌ته‌که‌وه، چونکه هه‌موو تێبینی و بۆچونهکانیانم، زۆر به‌لاوه په‌سه‌ند و جوان بو، ته‌نها ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه جیگه‌ی سه‌ر سوڕمان بو، شێکارێکی به‌ڕێز عارف قوربانی بو، چونکه هه‌رچه‌نده له‌نزیکه‌وه ئه‌و بهڕیزهم نه‌دیوه، به‌ڵام زۆر جار نوسراو و بۆچونهکانیم چاو پێکه‌وتووه، هه‌میشه وام هه‌ست ئه‌کرد، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی زۆر زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌ستی ته‌سکی پارتایه‌تیدا. به‌ڵام لهکۆڕهدا بۆم ده‌رکه‌وت من هه‌ڵه بومه، ویان خۆی گۆڕانکاری به‌سه‌ر هه‌ڵوێستیدا هێناوه، به هۆکاری سیاسیه‌وه!.
پێشه‌کی ڕێزی تایبه‌تیم بۆی هه‌یه، ده‌رباره‌ی داکۆکی کردنی له‌پارێزگای که‌رکوک، هێنده به‌نرخ بون، بڕوا ناکه‌م خۆم، بتوانم به‌و شێوازه ڕستانه بێمه شرۆڤه کردن، هه‌ر وه‌هاش، له‌وکاته‌دا که هاته سه‌ر هه‌ڵویستی نه‌مر، سه‌رۆک موسته‌فا بارزانی و فه‌رموی، له‌دووای هه‌رس هێنانی شۆڕشی ئه‌یلول، ڕۆژنامه‌نوسێ ئه‌مریکی، پرسیاری له‌بارزانی کرد، بۆچی له‌گه‌ڵ سه‌دام شه‌ڕتان کرد، له‌وه‌ڵامدا ووتی له‌سه‌ر که‌کوک، واته شۆڕشێکی به قوربانی که‌رکوک کرد، تاکو ئێره، جێگه‌ێ ده‌ست خۆشی لێکردنه له‌هه‌مو ڕسته‌کانی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه لێره‌دا، له‌باسی چاره‌نوسی که‌رکوکدا، ئاماژه به‌شه‌هید دانی شۆڕشی ئه‌یلول و شۆڕشی نوێ ئه‌کات، وه‌ک شۆڕشی نوی به‌جۆرێک بوبێت، له‌شێوه‌ی شۆرشی ئه‌یلول، ههرلهزاخۆ تاکو خانه‌قین له‌ژێر کۆنترۆڵی ئه‌وان بوبێت. به‌ڵام ئایه که‌س ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێت، ههرلهخۆی ئه‌پرسم، به‌ره‌ی کوردستانی له‌چی پێکهات، عارهبو تورک و فارس! وه‌یان له هه‌ردو هێزی سه‌ره‌کی پارتی و یه‌کیه‌تی و چه‌ند به‌ره‌یه‌کی تری بچوک؟ به‌هه‌رحاڵ، ئه‌و خۆپاراستنه لهقهبوڵ کردنی هاوتا، وه‌یان ده‌سته خوشک، هیچ سودێ ئه‌گه‌یه‌نی به‌یه‌کیه‌تی، بێگومان نا، من خۆم کهپارتیم و زیاتر له50 ساڵه پابه‌ندی ئه‌و ڕێبازه‌م، وه‌ڵامی تاکه که‌سی ناو یه‌کیه‌تیم داوه‌ته‌وه، به‌ڵام نکۆڵیم له‌بونی و سه‌نگی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان نه‌کردووه، چونکه نکۆڵی له‌شتێک بکرێت باشه، که‌ئه‌نجامی دیار نه‌بێت و به‌رگی ناڕاستی له‌به‌ر نه‌کرێت!.
له‌کۆتاییدا ئه‌ڵێم، ئه‌گه‌ر که‌سێکی نادیار و ناڕۆشنبیر، هه‌ستی له‌و جۆره زۆر لاوازتریشی هه‌بێت، من ئاماده نه‌ئه‌بوم بێمه ئاخافتن له‌به‌رانبه‌ریدا، بڵام، زاڵبونی بیری ته‌سکی پارتایه‌تی به‌سه‌ر که‌سایه‌تی ڕوناکبیردا زۆر کارم تێ ئه‌کات، له‌کاتێکدا هه‌ڵوێستێک ده‌ر ببڕێت، نه‌خوێنده‌واریش هه‌ست به‌نادروستی بکات!.
لێره‌شدا مه‌به‌ستی من، ئه‌وه‌نیه له‌پێگه‌ی کاک عارف که‌م بکه‌مه‌وه، بیگومان له‌دیدی مندا، نیشتمان په‌روه‌رێ نه‌ته‌وایه‌تی و به‌ڕێزه، هیوادارم بۆچونه‌که‌م به‌ڕه‌خنه‌ی دروستکه‌ر وه‌ر بگرێت نه‌ک ڕوخێنه‌ر، چونکه شۆڕشی گوڵان، هیچی که‌متر نه‌بوه لهشٶڕشی نوێ، بگره زۆر له‌پێشتریش بووه، چونکه درێژه پێده‌ری شۆڕشی ئه‌یلوله به‌هه‌مان ڕێباز و سه‌رکردایه‌تی پێش‌و. دیاره من نامه‌وێ برینی کۆن بکولێنمه‌وه، چونکه تف سه‌ربه‌ره‌و ژوره هه‌مومان ئازار ئه‌دا، به‌ڵام ناشمهویت که‌لێن په‌یدا بکرێت، خزمه‌ت به‌س به‌دوژمنان بکات!.
هیچ پارتێک بۆی نیه خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی تری‌دا، ئه‌گه‌ر ستراتیژیه‌تی خزمه‌ت کردن بێت به گه‌ل و ووڵات، هه‌ر بۆیه ئه‌ڵێم: ئه‌گه‌ر هه‌ستی ڕۆناکبیر و سیاسی کورد وابێت، ئه‌بێ چاره‌نوسی کورد بگات به‌کوێ؟ به‌بڕوای من هه‌ر ئه‌بێت له‌ژێر سیبه‌ری فارس و ترک و عه‌ره‌ب دا، بخولێته‌وه، چونکه تاکه هۆکار بۆ ڕزگاربون له‌ژێر باڵی ئه‌و داگیرکاره بێ بهزهییانهدا، ته‌نها یه‌کڕیزی و یکتر قه‌بوڵکردنه!!!!.
5-2-2015.