
جگه له‌به‌نده که‌زۆر جار له‌داخان وتومه، له‌که‌سانی تری دڵسۆزیش گوێم لێ بووه، که‌فه‌رمویه‌تی، کورد نین، به‌ڵکو کورتین. ووشه‌یه‌ی کورد، داتاشراوی ووشه‌ی " گورده " ووشه‌یه‌کی فارسیه‌و به‌واتای به‌چکه شێر دێت، جا دڵسۆزان که بیریان له‌مێژوی ڕابردو کردۆته‌وه، ئه‌بینن، گه‌لێکی نه‌ترس و ئازا‌و بویرین، که‌چی پێگه‌مان زۆر له‌خوار گه‌لانی تره‌وه‌یه، که زۆر لاوازترن له‌کورد، بۆیه له‌ئه‌نجامی نیگه‌رانیدا ئه‌ڵێن کورتین!.
زۆر به‌داخه‌وه، وه‌ک ده‌رئه‌که‌وێت گه‌لی کورد، له‌بوواری هه‌ست و سۆزی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه، ئه‌بن به‌دوو به‌شی سه‌ره‌کی. به‌شێک به‌زمان و کولتور و هیزری نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه کوردن، به‌ڵام به‌شه‌که‌ی تریی، ته‌نها به‌زمان و کولتور کوردن، هیزری نه‌ته‌وایه‌تی پیرۆزیان لاوازه! ئه‌وه‌ش له کاتی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیاندا، له به‌ڕانبه‌ر روداوه سیاسیه‌کانی ناوخۆ و دهرهکیدا١٠٠% جیاوازیه‌کان ده‌ر ئه‌که‌وێت. بۆسه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه، چه‌ند خاڵیکی ڕون و ڕه‌وان به‌راورد ئه‌که‌ینه‌وه، که گومانی تێدا نه‌هێڵێت، وه‌ک:-
١/ خاوه‌ن هیزری پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تی، هه‌رده‌م به‌ته‌نگی یه‌کڕێزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی گهلهوهیهو، ئاماده‌یه له‌زۆر بوواره‌وه سازش له‌به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی بکات، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا.
به‌ڵام کوردی زمان و کولتوری، هه‌میشه له‌خه‌می لێکترازان و پارچه‌پارچه بون و دژایه‌تی کردنی به‌رانبه‌ره هاوتاکانی خۆیه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بپارێزن و باڵادهستربن!.
2/ خاوه‌ن هیزری پیرۆز، به‌هیچ جۆرێک ئاماده‌نیه له‌پێناو هیچ جۆره کێشه‌یه‌کی سیاسی‌دا، په‌لاماری براکه‌ی بدات و ده‌ستی بچیته خوێن ڕشتنی، ته‌نها له‌کاتی خه‌یانه‌ت کردن له‌گه‌ل و نیشتمان نه‌بێت، له‌به‌رانبه‌ری کێشه سیاسیه ناوخۆییه‌کاندا، ئاماده‌ی سازش کردنه، هه‌رچه‌نده زیان به‌خشیش بێت بۆ خۆی.
به‌ڵام کوردی کولتوری، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئاماده‌یه ده‌ست له‌گه‌ڵ دوژمنانی کورد تێکه‌ڵ بکا، له‌پێناو مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیدا!.
٣/ خاوه‌ن هیزری نه‌ته‌وایه‌تی، جیابونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی، له‌ووڵاتانی داگیرکا‌ر. له‌هه‌مو کارێکی تری به‌ڵاوه پیرۆزتره، ته‌نانه‌ت به‌هه‌ر نرخێک بێت!.
به‌ڵام کوردی کولتوری، به‌پێچه‌وانه‌وه، ته‌نها خه‌می گیرفان پڕکردنیهتی، ئیتر به‌هه‌رنرخێک بۆی بگونجێت، پارێزگاری له‌به‌رژه‌وه‌ند و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ئه‌کات!.
گومان له‌وه‌دا نیه، خاڵی جیاوزی تری هه‌ن، به‌لام بۆ ئێره ئه‌وه‌نده به‌سه. له‌کۆتاییدا به‌پێوستی ئه‌زانم، ئه‌و تابڵۆی بیروڕا ده‌ربڕینه بخه‌مه پاشکۆی بۆچونه‌کانی خۆمه‌وه، که زیاتر گوزارش له‌ڕاستی و دروستی ئه‌وه‌ی باسم کردووه له‌سه‌ره‌وه ئه‌سه‌لمێنێت، خۆشبه‌ختانه ئاشکرایه ئه‌وه دروست کراوی خۆم نیه، به‌ڵکو کۆکراوه‌ی ووته‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌یه که‌دیاری کراون، له‌لایه‌ن دڵسۆزانه‌وه، دیاره ده‌قی وێنه‌که‌مان داگرتووه بفه‌رمون:-
جاله‌کۆتاییدا منیش ئه‌ڵێم، ئه‌گه‌ر ووشه‌ی" کورد بون" به‌واتای ووشه‌ی" کورت بونیش" نه‌بێت، زۆر به‌داخه‌وه ئه‌گونجێت بووترێت که‌رت بون، واته نه‌ته‌وه‌ی که‌رت بون، چونکه به‌شێکی زۆری ئه‌وه‌ندی بێگانه په‌رستن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیاندا، خاوه‌ن هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی پیرۆزنین له‌ناخدا!!.
27- 5- 2015.