کاتێ چاو ئه‌گێڕین به‌مێژووی ڕابردوی گه‌له‌که‌ماندا، دو خاڵی گرینگی سه‌رسوڕهێنه‌رمان ئه‌که‌وێته به‌رچاو وه‌ک: بوێری و هیزری نه‌ته‌وایه‌تی له‌لایه‌ک، مانه‌وه‌ی له‌ژێرده‌سته‌یی به‌درێژایی سه‌تان ساڵ، له‌لایه‌کی تر!.
زۆر ڕاسته که وتراوه، به‌هه‌ڵه وه‌رگرتنی بیرۆکه‌ی ئاینی ئیسلام، کاریگه‌ری به‌رچاوی له نێگهتیڤیدا هه‌بووه، به‌ڵام، له‌ڕاستیدا ئه‌وه بۆ سه‌رده‌مانێکی کۆن ئه‌گه‌رێته‌وه، که هه‌ستی سیاسی و ڕوناکبیری له‌ئاستێکی زۆر نزمدا بووه له‌ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا، ئه‌گونجێت بوترێتن، تاکو ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی 18ز، بونی بیرۆکه‌ی هیزری سیاسی نه‌ته‌وایه‌تی له‌نێو گه‌لی کوردا، وه‌کو پێویست نه‌بووه!.
به‌ڵام، ئه‌گه‌ر ناوه ڕۆکی په‌رتۆکی مێژوویی" شه‌ره‌ف نامه‌ی" شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی بکه‌ین، پێمان ئه‌ڵێت ئه‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییه بونی هه‌بووه، به‌ڵام له‌ئاستێکی به‌ربه‌ڵاو و کامڵدا نه‌بووه، بۆیه ڕوناکبیرانی دڵسۆزی کوردایه‌تی، تووانیان له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه بیخه‌نه خشته‌یه‌کی زانستی ڕامیاریهوهو کاری تایبه‌تی له‌سه‌ر بکه‌ن، تاکو گه‌یشتنه به‌رپاکردنی شۆڕشێکی مه‌زن، به‌ڕابه‌رایه‌تی نه‌مر، شیخ سه‌عیدی پیران.
هه‌ر وه‌ک ئاشکرایه لای هه‌رتاکێکی گه‌لی کوردستان، ڕێچکه‌ی ئه‌و شۆڕشه بزر نه‌کراو، شۆڕش و بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری له‌دژی داگیرکارانی کوردستان، وه‌ک تورک و فارس و عه‌ره‌ب، به‌رده‌وامی هه‌بوه، تاوه‌کو ئه‌مڕۆش هه‌ر وه‌کو له‌به‌ر چاوه.
مه‌به‌ستی من لێره‌دا، باس کردن نیه، له‌چۆنیه‌تی به‌رپا کردن و سه‌نگ و شیوازی به‌ڕێوه بردنی شۆڕشه‌کان، به‌ڵکو ته‌نها هۆکاری سه‌رنه‌که‌وتن و شکست هێنانیانه، له‌کاتێکدا ڕون و ئاشکرایه، هه‌رده‌م هێزی چه‌کداری دوژمنان، شکست خوواردو بونه به‌رانبه‌ر به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان!.
گومان له‌وه‌دا نیه، هیزری سیاسی تیخێکی تیژی دوو سه‌ره، ئه‌گه‌ر زۆر شاره‌زا نه‌بیت له‌به‌کار هێنانی خۆت ئه‌بڕێت. بۆیه ئه‌ڵین زۆر به‌داخه‌وه، که‌سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان، له‌دوو بوواردا کارا نه‌بونه له‌به‌کار هێنانی ڕامیاری. که‌بریتین له خۆش باوڕی و چاو پۆشی کردن لهخهیانهت کاری، بۆ نمونه:
هه‌روه‌ک ئاشکرا، له‌کات و ساته‌کانی ووتووێژ کردن له‌گه‌ڵ دوژمنان‌دا، به‌جۆری سه‌یری به‌رانبه‌ر ئه‌که‌ن، ئه‌و دوژمنه‌ی دوێنێ نیه‌و، برایهکهو کێشه که‌وتۆته نێوانیانه‌وه، به گوفتوگۆ ئه‌گه‌ن به‌ئامانج، له‌هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ست به‌وه ئه‌که‌ن، به‌رانبه‌ره‌که‌یان، هه‌ڵوێستی دوژمنکارانه‌ی نه‌گۆڕاوه‌و، به‌شێوازێکی تری، هه‌نگاو ئه‌نێ بۆداڕشتنی پیلانی گهڵاوتر لهتاکتیکی شه‌ڕی چه‌کداری، ئه‌وه‌ش بریتیه له په‌یدا کردنی خۆفرۆشی ترسناک، له‌ناو ڕێزه‌کانی شێڕشگێڕان و ڕێکخراوه سیاسیه‌کاندا، چونکه دڵنییا بونه، ئه‌وه‌ی به‌شه‌ڕی چه‌کداری بۆیان ئه‌نجام نادرێت، له‌ڕێگه‌ی به‌کرێ گیراو و خۆفرۆشانی ناوخۆی کوردستانه‌وه، ئه‌نجام ئه‌درێت!.
به‌ڵام ئایه، سه‌رکردایه‌تی کورد، که به‌ئاشکرا هه‌ست به‌وه ئه‌کات، بۆچی هه‌ڵوێستی ناگۆڕیت و به‌ڕاشکاوانه ڕای ناگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ره‌که‌یان نیازی پاکه، هۆکار چیه به‌ملیار دۆلار هه‌ڵبڕێژێت بۆ به‌کرێ گیراو! دیاره ته‌نها خۆش باوڕیه به‌وه‌ی، که ئه‌گاته ئه‌نجام له‌گه‌ڵ دوژمنه سهڕهکیهکهیدا، ئه‌وه‌ش ئه‌بێته هۆکاری زیاتر ڕێگه خۆشکردن، بۆ چالاکی خۆ فرۆشان و بڕوا به‌خۆبونی دوژمن، که ئه‌توانێ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌س بێنێ له‌به‌رانبه‌ریاندا، ئه‌گه‌ر له‌ناو بردنیش نه‌بێت، سازش پێکردن مسۆگه‌ر ئه‌بێت، به بۆچونی خۆیان!.
بۆ نمونه: له‌کاتێکدا ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی سیاسی، زۆر باش ئاگاداری ئه‌وه هه‌ن، هۆکاری سه‌رنه‌که‌وتنی شۆڕشه‌کانی ڕابردو، ته‌نها خه‌یانه‌ت کاری ناوخۆ بووه، به‌ڵام هه‌روه‌ک سه‌رۆکی هێژا، کاک مه‌سعود بارزانی خودی به‌ڕیزی ئاماژه‌ی به‌وه کرد، ئاگاداری ئه‌و پیلان داڕشتنهن، که ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر شه‌شۆوه، هه‌ڵ تۆقی و مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌و ترسناکی هێناوه‌ته کایه‌وه. ئایه کاتێک ئاگاداریی شهشۆیان کرده‌وه، له‌ماوه‌ی دوو مانگدا خۆیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه، له هه‌مان کاتیش‌دا ئاگادر بون له‌به‌غداوه به‌ملیار پاره‌یان بۆ ئه‌چێت، به‌ڵام پاره‌یان نیه موچه‌ی فه‌رمان به‌رانی کوردستان بنێردرێت، که یاسایی و ده‌ستورییه. ئیتر چاوه‌ڕوانی چیتر ئهکرێتن له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌غدا، که کۆمه‌ڵێ وه‌زیر و ئه‌ندام پاڕله‌مان ڕاگیراون له‌وێ، ئه‌یسه‌لمێنێت، حه‌یده‌ر عه‌بادی شایسته‌یه‌و جێگه‌ی بڕوایه، ئایه ئه‌وه له‌خۆش باوڕی زیاتر، شتێ تری تێدا به‌دی ئه‌کرێ؟!.
له‌لایه‌کی تره‌وه، سه‌یر و سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه، که‌تاکو ئه‌م کات و ساته، ئه‌و ده‌نگوی ناڕه‌زایه‌تییه‌ی ئه‌بیسترێ وه‌ک هه‌ڵوێستی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان ئه‌بینرێت به‌گشتی، نه‌ک ته‌نها باڵێک وه‌یان شهشو و چه‌ند کهسانێکیتر! جا ئه‌گه‌ر ڕاسته ئه‌وه هه‌ڵوێستی یه‌کیه‌تیه، که‌واته خه‌یانه‌ت کاری به‌لای ئه‌وانه‌وه دڵسۆزی و کوردایه‌تییه، ئه‌ی نابێت به‌جۆری زه‌ق بکرێته‌وه، جه‌ماوه‌ره که‌یان له‌ڕاستیه‌که بگه‌ن، خۆ گومان له‌وه‌دا نیه، ئه‌و جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌ی له‌ژێر ئالای یه‌کیه‌تیدا کۆ بۆتنه‌وه، له‌پێناو کوردایه‌تیدایه، نه‌ک جاشایه‌تی!.
بۆیه ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه، لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی له‌کوردستاندا، به‌فه‌رمی و ڕاشکاوانه هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌ربڕن به‌رانبه‌ر به‌یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، که هه‌ڵوێستی خۆیان یه‌ک لایی بکه‌نه‌وه به‌رانبه‌ر به‌و خه‌یانه‌ت کاره" حه‌یده‌ر شه‌شۆ" به‌ڕاستی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، که‌ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی، ئهوههڵوێست و کرداره قێزه‌وه‌نه، که تائێستا لهخهیانهت کاره‌کانی ڕابردوش ڕووی نه‌داوه، که‌چی نه‌ک هه‌ر بهخهیانهتی نازانن، بهڕهواشی ئه‌زانن، که‌واته پیلانێکی زۆر ترسناکه‌و، کۆمه‌ڵێک تێیدا به‌شدارن، نه‌ک ته‌نها حه‌یده‌ر شه‌شۆ. ته‌نها موچه وه‌رگرتنه‌که‌یان، له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌پشتی په‌رده‌وه، به‌ڵگه‌ی جاشایه‌تی حاشا هه‌ڵنه‌گره!!.
به‌ڵێ، له‌ڕابردودا خه‌یانه‌تکاری و خۆفرۆشی زۆر ڕویانداوه، به‌ڵام هیچ خه‌یانه‌ت کارێک، له‌خۆی ڕانهبینیوه ئاڵای کوردستان بگۆڕێت، ئه‌وه گه‌وره‌ترین و ترسناکترین خه‌یانه‌ت کارییه‌و، ده‌ستی دوژمنانی کوردستانیان له‌پشته‌وه هه‌یه، بۆیه به‌بێ دادگایی کردن و سه‌زادانی یاسایی نابێتن چاوپۆشی له‌و تاوانه بکرێت! جا له کۆتاییدا، له‌و باڵه‌ی ناویهکیهتی ئه‌پرسین، که پشتگیری له‌حه‌یده‌ر شهشو ئه‌کات و ئهوکردار و هه‌ڵوێسته‌ی به‌خه‌یانه‌ت کاری و جاشایه‌تی نازانێت، ئه‌ی خه‌یانه‌ت کردن چۆنه به‌لای ئه‌وانه‌وه؟!!!!.
9-4-2015.
