له‌به‌شی یه‌کمدا ئاماژه‌مان به‌چه‌ند پرسیارێک کرد بۆ شرۆڤه له‌سه‌ر کردن، جا بۆ ئه‌وه‌ی، خوینه‌ری به‌ڕیز جووانتر له‌ناوه‌ڕۆکی زنجیره ووتاره‌که بگات، خاڵی پرسیاره‌کان ئه‌خه‌مه‌وه ڕوو وه‌ک خۆی:
١/ ئایه ڕاسته بوترێت، ئه‌و هه‌ڵوێست وه‌گرتنه له‌پێناو خزمه‌ت کردنه به‌گه‌ل و نیشتمان؟.
٢/ ڕاسته بوترێت هه‌وڵدانه بۆپشت به‌ستن به‌سیستمی دیموکراسیه‌ت، له‌فه‌رمانڕه‌وایه‌تی هه‌رێمدا؟.
٣/ ڕاسته بوترێت، ئه‌و شێوازه هه‌ڵوێسته، جۆرێکه له‌شێوازی سازان، له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان؟.
٤/ ئایه ئه‌گه‌ر پارتی، هه‌مان هه‌ڵویستی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و چوار لایه‌نانه وه‌ربگرێت، ئه‌توانن زاڵ‌بن به‌سه‌ریاو گۆشه گیری بکه‌ن و دوری بخه‌نه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات، وه‌ک به‌ناڕاسته‌وخۆ هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن؟.
٥/ خۆ گومان له‌وه‌دانیه، ئه‌گه‌ر هیچ لایه‌کیش نه‌یتوانی زاڵ بیت و کێشه‌که خووانهکهردان گه‌وره‌تر بووه‌وه، ماڵوێرانیه‌کی تری به‌سه‌ر گه‌لی کوردا هاته‌وه، ته‌نها پارتی خهسارهمهند ئه‌بێت، وه‌یا سه‌رجه‌م گه‌لی کورد، به‌تایبه‌تی لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌گشتی، چونکه ئه‌وان سودمه‌ندی سه‌ره‌کین له‌ناو ئه‌م ئه‌زمونه‌دا؟.
دیاره له‌به‌شی یه‌که‌مدا، له‌سه‌ر خاڵی چواره‌م هه‌ڵوه‌سته‌مان کرد، هێشتمانه‌وه بۆئه‌م به‌شه، شرۆڤه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین، بۆیه له‌و خاڵه‌وه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ناوه‌ڕۆکی زنجیره ووتاره‌که.
خاڵی(٤) هیچ گومانێک له‌وه‌دا نه‌ماوه، که‌ده‌ستێکی ده‌ره‌کی له‌پشتی ئه‌م ڕوداوه نه‌ویستراوه‌وه هه‌یه، بۆیه من ناوی ئه‌به‌م به(٤+١) جا ئه‌گه‌ر پارتی وه‌ک لایه‌نی به‌رانبه‌ر، هه‌مان هه‌ڵویستی دژایه‌تی کردن بگرێته به‌ر، ئه‌بێت ئه‌نجامه‌که‌ی به‌کوێ بگات؟.
خۆ ئه‌گه‌ر، هه‌ڵوێستی ئه‌و(٤) لایه‌نه، له‌پێناو مافی به‌شداری کردن بێت، له‌ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی هه‌رێمدا، ئهوهلهبهر چاوه، که دووای ئه‌وه‌ی به‌پشکی خۆیان ڕازی بونه، ئه‌وجا حکومه‌تی بنکه فراوان ڕاگه‌یندراوه! وه‌ئه‌گه‌ر خۆیان بهباڵادهستر و خاوه‌ن ئه‌زمونتر و خاوه‌ند شانازی کردنن، به‌مێژوی ڕۆژگاره سه‌خته‌کانه‌وه، جگه له‌وه‌ی دوو لایه‌نیان ههربێبهرییه له‌و مافه، دوو لایه‌نه‌که‌ی تریشیان، له هیچ بووارێکه‌وه ئه‌ومافه‌یان به‌رناکه‌وێت، به‌پێی ئه‌و مێژووه‌ی نکۆڵی لێکردن هه‌ڵناگرێت، وه‌کو له‌به‌شی یه‌که‌مدا، ئاماژه‌مان به‌چه‌ند خاڵێکی کردوه، لێره‌دا پێویست به‌دوباره کردنه‌وه‌ی ناکات.
له‌لایه‌کی تره‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی له‌ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌وده‌زگا پیرۆزه(پاڕله‌مان) بونایه، ئه‌بو بیریان له‌و بارودۆخه ناسک و مه‌ترسیداره بکردایه‌ته‌وه، که ئه‌و جه‌ماوه‌ره به‌ڕیز و دڵسۆزه‌ی، ئه‌وانی گه‌یانده ئه‌و پله‌وپایه پیرۆزه، به‌چه‌ندین گرفتی که‌موکوڕی ژیانه‌وه ئه‌ناڵێنێ وه‌ک: بارگرانی و مه‌ترسیداری هێزی شه‌ڕ، به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ناسراو به‌داعش! بڕینی موچه له‌لایه‌ن به‌غداوه، که‌شتێکی ئه‌وتۆیان که‌مترنیه له‌داعش به‌رانبه‌ر به‌کورد، ئه‌گه‌ر بۆیان بگونجێت! هه‌روه‌ها، که‌می کاره‌با، سوته‌مه‌نی، بی‌کاری و، کێشه‌ی ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. بۆیه ئه‌بو ئهوخۆنیشاندان و گاڵته جاڕییهیان:
به‌رانبه‌ر نه‌یاران و دوژمنانی کوردستان نیشان بدایه، نه‌ک به‌رانبه‌ر هێزێکی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی ڕیبازی کوردایه‌تی، که به‌هیچ جۆرێ، ناتوانن به‌سه‌ریدا زاڵ‌بن، ئه‌گه‌ر خودا نهکهردان، ڕوو به‌ڕوو بونه‌وه‌ی ترسناک ڕوو بدات، مێژوی ڕابردو، وه‌ڵامی ئه‌نجامه‌که‌ی له‌لایه!.
نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بکرێت، ئه‌گه‌ر بۆخۆدزینه‌وه له‌به‌رپرسیاریه‌تی چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌وهه‌مو گیر‌و گرفتانه نه‌بێت، وه‌یان پاڵ پێوه‌نانی ده‌ستی ده‌ره‌کی تێدانه‌بێ، وه‌ک له‌پێشه‌وه ئاماژه‌مان پێکردوه، کێشه‌ی ده‌ستور و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، میکانیزمی سیاسی و یاسایی بۆدیاری کراوه، ته‌نانه‌ت به‌بۆچون و ڕای هه‌ر پێةج لایه‌که، به‌سازان چاره‌سه‌ر ئه‌کرێت، نه‌ک چه‌پڵه ڵیدان و ئاژاوه گێڕێ له‌ناو حه‌ره‌می پاڕله‌ماندا، ئیتر ئه‌م خۆڵ کردنه چاوی جه‌ماوه‌ر له‌پێناو چیدایه، خۆ هه‌رچی که‌م وکورییهک له هه‌رێمدا هه‌بێ، هه‌ر وه‌ک پشکی یه‌کسانییان، له‌کاری چاکه‌و سه‌رکه‌وتنه‌کاندا هه‌یه، له‌کاری خه‌راپه‌و که‌م وکوڕییهکانیشدا، هه‌مان پشکی یه‌کسانییان هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتیدا، چونکه حکومه‌تی بنکه فراوانه‌و، هه‌مو لایه‌کیان به‌شدارن تێیدا!!.
که‌واته زۆر ڕاسته ئه‌گه‌ر بوترێت، ئه‌وه هه‌وڵێکه ده‌ستێکی نه‌گریسی ده‌ره‌کی دوژمنانی کورد و کوردستانی له‌پشته‌وه هه‌یه، بۆ له‌باربردنی ئه‌وده‌سه‌ڵاته پیرۆزه‌ی، به‌خوێنی زیاتر له‌ملیۆن شه‌هید و بریندار و ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رکراو هاتۆته ئاراوه، خه‌ریکه بکه‌وێته سه‌ر پێی خۆیۆ، هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، ئه‌وه‌ش گورزێکی جگه‌ر بڕه، له‌پشتی داگیرکارانی، نیشتمانی پیرۆزی کورد ئه‌درێت، بۆیه دوژمنانی ده‌ره‌کی هه‌مو هه‌وڵی خۆیان خستۆته گڕ، بۆ ئه‌وه‌ی دهینهموی ئهوبزوتنهوه پیرۆز و ڕه‌وایه په‌کخه‌ن به‌هه‌ر نرخێک بێت، که بریتیه له که‌سایه‌تی خودی سه‌رۆکی کوردستان، ڕێزدار کاک مه‌سعود بارزانی!.
ئه‌لێره‌دا کۆتایی به‌م به‌شه‌ش ئه‌هێنین، له‌به‌شی داهاتودا، خودا یارمه‌تی بدا، شرۆڤه له‌سه‌ر خاڵی پێنجهمئهکهین، هیوادارین خوینه‌رانی بهڕیزمان بێزار نه‌کردبێت!.
26- 6- 2015.