به‌پێی هه‌واڵیکی ڕوداونێت که‌ئه‌مڕۆ، واته٢/٦/٢٠١٥، به‌ڵاو کرایه‌وه، فراکسیۆنی پارته ئیسلامیه سیاسیه‌کان، کۆمه‌ڵ و یه‌کگرت و بزوتنه‌وه، له پاڕله‌مانی کوردستان، بایکۆتی کۆبونه‌وه‌که‌یان کردوه، له دژی بڕیاری وه‌ر گرتنی قه‌رزی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێم، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی سودی دێته سه‌ر و حه‌رامه!.
لێره‌دا سه‌یر و سه‌مه‌ره له‌وه دایه، سه‌رکردایه‌تیه‌کانی ئه‌م سێ پارته سیاسیه، ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی کوردستان، به‌نه‌زان و گێل و خه‌ڵه‌فاو و بێ ئاگا، له‌ناوه‌ڕۆکی ئاینی ئیسلام و خودا په‌رستی بێگهردئهزانن، ئه‌ی نابو بیر له‌وه بکه‌نه‌وه، هه‌ربه‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ودارانیان، زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکی کوردستان، له‌گه‌ڵ ئهوڕهوت و هه‌ڵوێسته ئاینیه سیاسییه‌ی ئه‌واندا نین، زۆر باش ئاگاداری ئهوهههن، خۆڵ نه‌کرێته چاویانه‌وه به‌ڕاگه‌یاندنی ناڕاست و دروستی ئه‌وان، به‌تایبه‌تی ڕوناکبیرانی بهتوواناو زانا له‌بوواری ئاینیه‌وه، بێده‌نگ نابن و دێنه سه‌ر خه‌ت به‌رانبه‌ریان، کاتێ هه‌ڵوێستیان له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی زیان به‌خش بێت!.
ئاشکرایه شێکاری کردن له‌سه‌ر دروست بونی ئه‌وپارته سیاسیه ئیسلامیانه کات و ساتی زۆری ئه‌وی لێره‌دا نامانه‌وێت بچینه ناو ئه‌و بابه‌ته ئاڵۆزه‌وه، که‌چه‌ندین سه‌ره‌په‌تی لێ په‌یدا ئه‌بێت، بۆیه به‌چند پرسیاێک، کۆتایی به‌باسه‌که ئه‌هێنین وه‌ک:-
١/ ئایه بازرگانی کردن به‌ئاینه‌وه حه‌رام نیه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌ولایه‌نانه مه‌به‌ستیان خودا په‌رستیه، به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کانی ئه‌وان به‌گشتی و زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیش، به‌ر له‌په‌یدا بونی ئه‌وان ههرپابهندی ئاینی ئیسلام بونه، به‌بێ هیچ مه‌به‌ستێکی ماکی و میناکی، که‌واته دروستبونی ئه‌وان به‌چه‌ند ڕێکخراوێ سیاسی له‌پێناوی چیدایه، خۆ ئه‌گه‌ر بۆ هاوسه‌نگیش بێت به‌رانبه‌ر به‌لایه‌نه عه‌لمانیه‌کان، ئه‌بو له‌یه‌ک ڕێخستندا خۆیان کۆ بکردایه‌ته‌وه، نه‌وه‌کو به چه‌ند ڕێکخراو و چه‌ند سه‌رکردایه‌تیه‌ک، هه‌ر ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا خزمه‌ت کردنه به‌چه‌ند که‌سایه‌تیه‌ک! وه‌ک ئه‌بینرێت هه‌مو بونه به‌ملیۆنێر به‌هۆی ئه‌و ڕێبازه‌وه، که‌واته بازرگانی کردنه به ئینی ئیسلامه‌وه، نه‌ک خزمه‌ت کردن به‌و ئاینه، قورئانیش ئاماژه‌ی به‌وه کردوه که ئیسلام هه‌موی حیزبی خودایه( آلا إن حزبالله همالمفلحون)!.
٢/ به‌پێی ناوه‌ڕۆکی شه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌ر دراوێک، سه‌رچاوه‌ی داهاته‌که‌ی پاک نه‌بێت حه‌رامه، ئایه ئه‌و پاره‌یه‌ی، له‌سه‌رچاوه‌ی، زه‌ریبه‌و، غه‌رامه‌و، گومرگ و باجی گازینۆی شه‌وانه‌و، ئوتێلی پێج ئه‌ستێره‌و، شوێنی گه‌شت و گوزار، که زیاتر داهاتی مه‌ی خوواردنهوهو قوماره حه‌ڵاله؟. ئه‌ی موچه‌کانتان له‌وپاره‌یه نیه؟!.
٣/ به‌پیی شه‌ریعه‌تی ئیسلام، ده‌ستکه‌وتی هه‌رکارێک، درۆی تێدا بکرێ حه‌رامه، ئایه ڕاسته مامۆستاعه‌لی باپیر، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام هات بۆ لایۆ، خۆشی چووه خزمه‌تی خودا‌و. گوفتوگۆی له‌گه‌ڵدا کرد، خۆ به‌و پییهبێ که‌پێغه‌مبه‌ری دیبێت، پله‌ی ئه‌سحابه‌ی ئه‌بێت، خوداشی بینیبێ، پهیغهمبهره، ئیتر بۆ کاری له‌سه‌ر نه‌کرد ئه‌گه‌ر ڕاستبو ئه‌وکاره‌ی له‌خه‌ودا بینیبو، ئه‌ی سه‌رکرده ئیسلامیه‌کان، بۆ چاوپۆشیان له‌و درۆیانه کرد؟!.
٤/ له‌مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌پرسین، داهاتی ئه‌و(٢٠٠) هه‌زار دۆلاره‌ی، که به‌خشی به‌ڕێکخراوه‌که‌ی له‌کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، زه‌کاته یان سه‌رفتره‌یه، یان به‌رهه‌می ئه‌و نه‌ته‌وه ڕه‌ش و روتهیه، که‌ده‌یان ساڵه خوێنی بۆ ئه‌ڕێژێ، کاتێ هاتۆته به‌رهه‌م، بۆته ده‌ستکه‌وتێکی حازرهکی ئیسلامه سیاسیه‌کان، ئێستا لهناوپاڕلهمان، بۆ خۆڵ کردنه چاوی نه‌زانان و نه‌فامانی خودا په‌رستان، باسی حه‌رامی قه‌رزی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌زانن ئه‌وپاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه دێت، قه‌رزی نێو ده‌وڵه‌تی تێدایه، به‌ڵام دیاره حه‌رام نیه چونکه برا موسوڵمانه‌کانی به‌غدا وه‌ریان گرتووه له‌ناچاریدا!!.
له‌کۆتاییدا، هیوادارین پاڕله‌مانی کوردستان، که زۆرینه‌ی ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه، گوێڕایه‌لی لایه‌نی به‌ناو ئیسلامی سیاسی نه‌بن، چونکه له‌لایه‌که‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان وه‌رگرتووه، له لایه‌کی تره‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌یان بۆ بچێته سه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌مینه‌یه‌کی که‌مینه‌ن، ئیتر زیاتر هه‌نگاو ئه‌نێن و ئه‌بن به‌به‌ربه‌ست، بۆ هه‌نگاونانی پێشکه‌وتوانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستاندا.
به‌هه‌زاران قورئان خوینیان، ڕۆژانی هه‌ینی لهگۆڕستانهکان، ئه‌سوڕێنه‌وه هه‌ژار و نه‌زان ئهروتێننهوه به‌ناو یاسین خویندنه‌وه بۆ مردووکانیان، له‌کاتێكدا قورئان خوێندنه‌وه به‌پاره، به‌هه‌مو جۆرێک حه‌رامه‌و، به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش سودی نیه بۆ ئه‌ومردووه، که‌واته خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی نه‌زانه‌و، ئه‌چێته خشته‌ی غه‌ش کردنه‌وه، په‌یغه‌مبه‌ری ئیسلامیش فه‌رمویه‌تی( من غشنا لیس منا) واته فێڵباز له‌ئیسلام به‌رییه، که ئه‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ی بازرگانی بهئاینهوهش بکات، ههرفێڵه، بۆیه لێره‌دا جارێکی تریش، له‌سه‌رکردایه‌تی پارته ئیسلامیه سیاسیه‌کان ئه‌پرسینه‌وه: ئایه بازرگانی کردن به‌ئاینه‌وه دروسته؟؟!!!.
2-6-2015.