ئاسانه ده‌ربڕینی ڕسته‌ی: پاراستنی یه‌کپارچه‌یی عێراق و، چاره سه‌رکردنی کێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. به‌ڵام ئایه ئهوڕسته بۆچون و داواکاریانه، به‌ده‌ربڕینی عه‌ره‌ب و لایه‌نی ده‌ره‌کی به‌ئه‌نجام ئه‌گات؟.
زانست ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێت، کاتێ نه‌خۆشێک ڕوو ئه‌کاته پزیشکێ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌ی، هه‌رچه‌نده ئه‌وپزیشکه شاره‌زاو لێهات و پرۆفیسۆریش بێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاو ناوه‌ڕۆکی نه‌خۆشیه‌که نه‌گات، ناتوانێت چاره‌سه‌ری بکات وه‌کو پێویست، بۆیه به‌ناچاری، هه‌ندی ده‌رمانی ئارامکهڕهوهی کاتی ئه‌داتێ، به‌ڵام ئایه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌که به‌وه بزانێت، پێی دڵنیاو دڵ خۆش ئه‌بێت؟ دیاره نا، چونکه ئه‌و چاره‌سه‌ری ئه‌ویت!.
له‌ڕاستیدا کێشه‌ی نێوان هه‌وڵیر و به‌غدا، گرفتی گاز و نه‌وت و بودجه نیه، به‌ڵکو له‌بنه‌ڕه‌تدا، کێشه‌ی نیوان کورد و عه‌ره‌به له‌سه‌ر خاک و مافی چاره‌ی خۆنوسین، به‌ڵام سڕپۆش کراوه، هۆکاریش ته‌نها لایه‌نی یه‌که‌م و دوهه‌م نیه، به‌ڵکو لایه‌نی سێهه‌میشه به پله‌ی یه‌كه‌م، که لایه‌نی ده‌ره‌کییه، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی خۆیاندا، که‌ئه‌وانیش دوبهشن، به‌شێکیان داگیرکه‌رانن، وه‌ک عه‌ره‌ب و تورک و فارس، به‌شه‌که‌ی تریش، گه‌لانی زلهێزی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌رژه‌وه‌ند په‌رستن، به‌پله‌ی یه‌که‌میش ئه‌مریکایه!.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیگه‌ی سه‌رسوڕمانه، هه‌ڵوێستی زلهێزه ده‌ره‌کیه‌کانه، که سودیان له‌سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ڕابردوی ناڕهواییهکهیان وه‌رنه‌گرتووه، که‌له‌به‌رانبه‌ر گه‌لی کوردا نوواندیان، ئایه زیاتر له٩٠ساڵ به‌س نیه بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتویی پێڕه‌وکردنی، هه‌ر جۆره ڕێباز و سیاسه‌تێک بێت؟.
ئاشکرایه، که‌چاره‌نوسی گه‌لی کورد بۆبهدبهختی، له‌بواری جوگرافیه‌وه، بۆته دراوسێی سێ گه‌لی دواکه‌وتو و فاشیستی، وه‌ک تورک و عه‌ره‌ب و فارس. ئه‌وه سیاسه‌ت و خۆ خه‌ڵه‌تاندنه که‌باس له‌ڕژێم ئه‌کرێت، به‌واتای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که بێتاوانه‌و، تاوانی ڕژێمه‌کانه، به‌ڵام ئایه ئه‌وه ڕاسته، وه‌یان خه‌ڵه‌تاندن و له‌خشته بردنی نه‌ته‌وه‌ی کورده، که‌هه‌میشه وه‌ک برای موسوڵمانی، ئهونهتهوانه به‌پیرۆز بزانێت و ملکه‌چی چاوپۆشی کردن بێت له‌به‌رانبه‌ریاندا، ئه‌گه‌ر بووارێکیشی بۆ هه‌ڵکه‌وت، ده‌ست به‌رداریان نه‌بێت، وه‌ک چۆن تاکو ئێستاکه‌ش به‌ده‌یان ڕێکخراوی سیاسی ئیسلامیان دروست کردووه، کار له‌سه‌ر ئه‌و بوواره ئه‌که‌ن!.
لێره‌دا ئه‌پرسین، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی ڕژێمه، ئه‌ی نابو به‌درێژایی مێژووی ده‌یان سه‌ده، ڕژێمێکی پیرۆزیان تێدا ههڵبکهوتایهو، به‌چاوێکی یه‌کسانیه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ که‌لی کوردا بکردایه، هه‌ر هیچ نه‌بوایه ته‌نها زمانه‌که‌یان لێ بڤه(من‌ع) نه‌کردایه، به‌ڵام خۆ دیاره، ته‌نانه‌ت بۆمهراسیمی خوداناسینیش به‌زمانی کوردی ڕێگه‌یان نه‌داوه به‌کورد. که‌واته ئه‌وه خودی نه‌ته‌وه‌که‌یه، دیاره له دوپشکه ته‌نها ژه‌هر په‌یدا ئه‌بێت!.
به‌ڵام ئه‌وه داگیرکهڕانی کوردستان، ده‌ست به‌رداری ئه‌م ووڵاته نابن به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی کانزاییه‌وه، ئه‌ی زلهێزه‌کان بۆچی، خۆ ئه‌گه‌ر له‌پێناو به‌ده‌ست هاتنی ووزه‌وه بێت، له‌ده‌ستی یه‌که‌م، به‌بێ هیچ مه‌ترسی و دڵه ڕاوکێیه‌ک، ههرلهشێوهی ووڵاتانی که‌نداو، بۆ ئه‌وانیش باشتر نیه؟ ئایه ئه‌توانن به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی گه‌لی کورد، له‌ئێستا به‌دوواوه، به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بپارێزن له‌ناوچه‌که‌دا، به‌تایبه‌ت له عێراق؟.
بۆیه چاکتروایه، ووڵاتانی دراوسێی کوردستان و جیهان به‌گشتی و، عیراق به‌تایبه‌تی، جا چ له‌پێناو هه‌ستی مرۆڤایه‌تی و چ له‌پێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی له‌ناوچه‌که‌داو، چ له پیناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌دا، خۆیان له‌و گێلیه به‌دور بگرن، که به‌درێژایی ده‌یان ساڵه له‌سه‌ری کار ئه‌که‌ن و ئه‌نجامه‌که‌ی وا لهبهچاوه، که لهفاشیل بون زیاتری لێ نه‌هاتۆته‌دی!.
هێشتنه‌وه‌ی عێراق به‌یه‌ک پارچه‌یی، هێشتنه‌وه‌ی گه‌لی کورده به‌ماف پێشێلکراوی، چونکه ڕابردوی سه‌تان ساڵه‌ی پێکه‌وه ژیانی کورد، له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ نه‌ته‌وه دوواکه‌وت و شۆڤێنستیانهدا، چ له‌سه‌ر ئاستی ئاینی و، چ له‌بوواری هه‌ستی مرۆڤایه‌تیه‌وه ئه‌وه‌ی سهلمادوه، هیچ جۆره شێوازێکی یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی پێشکه‌وتن خووازیان پێ ئه‌زم ناکرێ، ڕێبازی دیموکراسیه‌ت و عه‌لمانیه‌ت و ئاینزایی، لای ئه‌وسێ نه‌ته‌وه‌یه، پاراستنی باڵاده‌ستی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیه، گۆشکراوی سه‌تان ساڵه‌ی ئهژدادیانن، له‌ناخیاندا چه‌سپاوه‌و بووه به‌ماک!.
ئیتر چۆن نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیاتر له(٤٠) ملیۆن مرۆڤ. خاوه‌ن هه‌مو پهرانسیپێکی پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تی بێ وه‌ک: خاک و، زمان و، کولتوری ڕه‌سه‌نی خۆی، ته‌نانه‌ت له‌بوواری ئاینزاییشهوه، ئاینی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت، له‌م سه‌رده‌مه‌دا قه‌بوڵ کردنی ژێرده‌سته‌یی، له‌ژێر سیاسه‌تی به‌رایه‌تی و ئاینی درۆزنیدا، که پێویست به‌به‌ڵگه‌ی دکیۆمێنتی رابردو ناکات، سیاسه‌تی ڕۆژانه‌یان سه‌یر بکه‌ن، جگه له‌په‌تی سیداره‌و، ده‌ربه‌ده‌ر کردن و تاڵان و کونجی زیندانی و ئه‌نفال کردن، ته‌نانه‌ت خوێندنی زمانی دایکیان پێڕه‌وا نابینن، کهسهرهتایی ترین مافه‌و، له‌تاراوگه‌دا ئه‌ومافه‌یان بۆ دابین کراوه. ئیتر نازانین به ج ڕویه‌که‌وه باس له‌مانه‌وه‌ی کورد ئه‌که‌ن، له‌پاڵ سێبه‌ری سوننه‌و شیعه‌دا له‌عێراق، که دڕه‌ندانه ترین و قیزه‌وه‌ن ترین تاوانیان له مێژووی ڕابردودا، تۆمار کردووه به‌رانبه‌ر به گه‌لی کوردی، ئاشتی خوواز و مرۆڤ دۆست و مه‌ردو خودا په‌رست.
شوره‌ییه بۆئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی، که خۆیان به‌ووڵاتانی عه‌لمانی و کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤ دۆست و مافپه‌روه‌ر ئه‌زانن، به‌نده‌کانی(61,62,63,. )عوسبةالأمم) له‌بیر بکه‌ن، کار لهسهرڕێککهوتن نامه‌ی(سایکس بیکۆ) بکه‌ن له‌بوواری جوگرافیه‌وه، که به‌بێ ویستی ئه‌وان و ووڵاتانی داگیرکا‌ر، ئه‌و سنورانه له‌ناوچونه، دروستکردنه‌وه‌ی به‌زۆره ملێ، مه‌حاڵه سه‌رکه‌وتوبێت و ئاشتی و ئارامی ناوچه‌که‌ی لێ بێته دی!.
لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی پرسیاری له‌و ووڵاتانه بکه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌مریکاکه‌ی ئۆباما، ئایه مه‌به‌ستیان له‌کام ده‌سه‌ڵاته عێراقی یه‌کپارچه‌ی پێ بسپێرن: حه‌یده‌ر عه‌بادی. نوری مالیکی. عه‌لی سیستانی، موقته‌دا سه‌در. قاسم سلیمانی. ئوسامه نوجێفی، هه‌رچه‌نده هیچ کامێک له‌وانه دۆستی کورد نین؟!.
به‌ڕاستی جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه، عێراق چهڵهژاوه، ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان سه‌ریان لێ شێواوه! من وه‌ک تاکێکی کورد، له‌دووای ئه‌وه‌ی به‌رپرسێکی حکومه‌تی به‌ریتانیا، دانی به‌سه‌ر ئهوهدانا. که هه‌ڵه‌یان کردووه له‌باره‌ی پشتگیری کردن له‌بڕیاری سایکس بیکۆ، هه‌ڵوێستی سه‌رۆکی ئهمریکابهڕیز، باراک ئۆباما، ده‌رباره‌ی داکۆکی کردنی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی یه‌ک پارچه‌یی عێراق، هه‌ر له‌ئاستی توانای سیاسی نوری مالیکیدا ئه‌یبینم، چونکه بڕیارێکی نه‌زۆکه، ئه‌م جیله‌ی ئێستاش ده‌سه‌ڵاتی باشوری کوردستانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه ناچار بکرێن، به‌ڵام جیلی ئاینده، مه‌حاڵه مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا پێ قه‌بوڵ بکرێت، چونکه خاوه‌ند هه‌ستی هیچ به‌هایه‌کی مرۆڤایه‌تی نین!.
له‌کۆتاییدا ئه‌ڵێن: هه‌روه‌ک گه‌لی کورد گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی ناتوانێت له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا بگاته ئه‌نجامێک دروست بۆ پێکه‌وه ژیان، لایه‌نی سوننه‌ی عه‌ره‌بیش، گه‌یشتۆنه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی شیعه‌دا ڕێک ناکه‌ون و ئه‌بێت لێک بترازین، چونکه ناکۆکیه‌که مه‌زهه‌بی و میناکیه چاره‌سه‌ر ناکرێ، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌رگره له‌جیابونه‌وه، به‌پله‌ی یه‌که‌م. هێزی ده‌ره‌کیه، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیاندا!!!.
14-3-2015.
