له‌دووای ئه‌وه‌ی، چه‌ند زانایه‌کی ئاینی ئیسلام له‌ڕۆژانی ڕابردودا ڕایان گه‌یاند، خوواردنه‌وه‌ی ماده مه‌ست که‌ره‌کان حه‌رام نه‌کراوه، یه‌ک له‌وانه‌ش سه‌رۆکی زانکۆی ئهزههربو له‌میسر، که‌به‌رزترین مه‌ڵبه‌ندی زانستی ئاینی ئیسلامه له‌جیهاندا. له باشوری کوردستان مه‌لاکان که‌وتنه جوڵه، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان، نهمهلاو نهزانایهکی ئیسلامی تێدا نه‌بێت، ئه‌بێت ئه‌وان ئه‌و بابه‌ته ترسناکه یه‌کلایی بکه‌نه‌وه، بڕیاریاندا لێژنه‌ی فتوا کۆببێته‌وه بۆیه‌کلایی کردنه‌وه! له‌سایه‌ی خواوه هه‌روه‌ک بینراو به‌ئاشکرا ڕایان گه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که١٤٣٠ ساڵ زیاتره حه‌رام کراوه، بۆیه ههرحهڕامه! که‌پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕۆکی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌یه ( ومن ثمرات النخیل والأعناب تتخذون منه سکرا وڕزقا حسنا إن فی ذالک لآیة لقوم یعقلون) سوره‌تی نحل، ئایه‌تی 67 !.
خۆ ئه‌گه‌ر پشت به‌ستن بێت به‌ئایه‌تی( إن الخمر والمیسرة ڕجس من عملالشیطان. . . هتد) له‌وێدا خۆ ووشه‌ی (حڕم)ی به‌کار نه‌هێناوه، ووشه‌ی(فأجتنبو) به‌کار هاتوه، جیاوازی زۆره له‌نێوان ئه‌و دوو ووشه‌یه، هه‌روه‌هاش ئه‌بینین له‌حه‌رام کردنی خوواردنی مرداره‌وه بو و خوێن و گۆشتی به‌رزدا، ووشه‌ی(حڕم) به‌کار هاتووه.
دیاره لێره‌دا ئه‌وهه‌ڵوێسته پرسیار و شرۆڤه له‌سه‌رکردنی زۆر هه‌ڵ ئه‌گرێت، چ به‌پێی ناوه‌ڕۆکی قورئان و چ له‌بوواری زانستی و جیاوازی شێوازی فتوا ده‌رکردنی ئیسلامیه‌وه، چۆن بگونجێندرێت له‌گه‌ڵ جیاوازیه‌کاندا له نیوان دوو لایه‌نی به‌رپرسی ئاینی، خۆ ئه‌وه‌ش دیتنی مانگ بینین نیه، بۆ مانگی ره‌مه‌زان و جه‌ژنه‌کانی ئاینی، که بوترێت، به‌پێی هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیای ووڵاته‌وه ئه‌گۆڕێت، ئه‌وه ده‌قی ئایه‌تی قورئانی پێرۆزی له‌سه‌ره، که‌واته هیچ بووارێک نیه ڕێگا به‌جیاوازی بڕیار بدات، له‌ناوه‌ڕۆکی ئایه‌تێکدا پێچه‌وانه‌ی یه‌کتر!.
نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڕۆم، چونکه مه‌به‌ستی بنه‌ڕه‌تی من له‌م ووتاره‌دا، ته‌نها پرسیارێکه له‌لێژنه‌ی به‌ڕێزی فتوا، ده‌رباره‌ی وه‌ک خۆیان ئه‌فه‌رمون( فه‌ریزه‌ی حه‌ج) واته پێویستی سه‌ردانی که‌عبه. هه‌ر وه‌ک له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی کار و باری ئاینییه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه، ژماره‌ی سه‌ردانی که‌رانی زیاره‌تی که‌عبه، بریتیه له(3656) مرۆڤ، هه‌ریه‌که‌و ئه‌بێت(4200) چووار ملیۆن و دوو سه‌ت هه‌زار دێنار ڕاده‌ستی حکومه‌ت بکه‌ن. که‌ئه‌کاته زیاتر له(15) ملیار دینار، که‌دیاره ئه‌وه ته‌نها پاره‌ی به‌ڵێنده‌ره، که‌واته دور نیه بۆ کڕێنی ئاو و تهتکهو مهتکهش، ملیارێک زیاتر خه‌رج بکه‌ن!.
جا پرسیاره‌که‌مان ئه‌لێره‌وه ده‌ستی پێ ئه‌کات. ئایه وه‌کو نه‌خوێنده‌واره‌کان تێنه‌گه‌یشتون، هۆکاری دیاری کردنی سه‌ردان(حه‌ج) بۆ مه‌که، بۆ ماچ کردنی به‌رده ڕه‌شه‌که بوو، وه‌یاخۆ بۆیارمه‌تیدانی خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته موسوڵمانهبو، که‌سه‌رچاوه‌ی ئابوریی و داراییان که‌م بوو، زۆر هه‌ژار بون، تاکو که‌سانێ، توواناداری گیانی و داراییان هه‌یه(منإستطاع إلیه سبیلا) بچێت له‌وی دراو خه‌رج کات، بۆ ڕزگار کردنیان له‌برسیه‌تی!هه‌ر وه‌ک ئاو فرۆشتنیان ئێستاش باوه، ئایه مه‌لا به‌ڕیزه‌کانی کورد، هیچ بیریان له‌وه نه‌کردۆته‌وه!.
به‌ڵام کێ نازانێ ئێستا، ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و ووڵاته، گه‌یشتۆته ئاستێ، که پێنجه‌مین ده‌وڵه‌ته لهدهوڵهمهندیدا، ئه‌وروپاو ووڵاتانی ڕۆژئاواشی هێناوه‌ته هه‌ژان، به‌هۆی کۆڕه ئه‌میره‌کانه‌وه بۆڕابوواردنی سێکسی، ئایه ئه‌وه به‌س نیه بۆ بیرکردنه‌وه له‌و بوواره‌وه، که‌خه‌ڵکی نه‌زان ئاگادار بکه‌نه‌وه، حه‌ج هاتۆته شانی ماڵه‌کانیان و بگره قهبوڵتریش ئه‌بێت، چونکه ئه‌ومه‌رجانه‌ی بۆ دروستی و قه‌بوڵ کردنی حه‌ج، 95%ی سه‌ردانی که‌رانی ئێستا، هه‌ر ئاگایان له‌و مه‌رجانه نیه، که ئاسانترینیان، گه‌رده‌ن ئازایی کردنه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی، دڵیان لێی ئێشاوه، هه‌ربۆ نمونه خالٶیهکی خۆم، دوو جار حه‌جی کرد، هه‌تا نهڕویی پێم نه‌زانی!.
ناوه‌ڕۆکی مه‌به‌سته‌که‌م ئه‌وه‌یه، له‌م کاته‌دا ووڵاته‌که‌مان، به‌ڕه‌نگاری هێزێکی نه‌گریسی دژ به‌مرۆڤایه‌تی و شارستانیه‌ت و بونی به‌ها نه‌ته‌وایه‌تیه پیرۆزه‌کانمان بۆته‌وه، هه‌روه‌ها زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن هه‌ر موسوڵمان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، په‌نایان بۆ هه‌رێم هێناوه، له لایه‌کی تره‌وه‌ش به‌هۆی دڵڕه‌شی و هه‌ڵویستی دوژمنکارانه‌ی به‌غداوه، هه‌رێم دوچاری قه‌یرانێکی دارایی مه‌ترسیدار بۆته‌وه، خۆ ئه‌وه له‌ر چاوه ته‌نانه‌ت به‌دوو مانگیش موچه‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌ش نادرێت، که بونه بهچهپهری پاراستنی ووڵات و سه‌ر و ماڵی گشتی دانیشتوانی ووڵات، به‌لێژنه‌ی فتواشهوه، ئیتر چ ڕه‌وایه ئه‌و پاره زۆره به‌فیڕۆ بڕوات، که ئه‌گه‌ر به‌وردیه‌وه بڕوانیته ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ئایه‌ته‌ی ده‌رباره‌ی حه‌ج دابه‌زیوه، بێگومان ڕێگه نادات له‌بارودۆخێکی ئه‌و هادا، که به‌سه‌تان هه‌زار خێزانی موسوڵمان به‌بێ جێگه‌و پێگه‌ی گونجاو بۆ ژیان، له ژێر خێوه‌ت و له‌ناو قوڕو لیته‌ی زستان و تۆز و خۆڵبارینی هاویندا، ژیانیکی کوله مه‌رگی به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و چاویان له‌ده‌ستی خیربهخشانی ووڵاتانی دونیایه‌و، به‌به‌ر چاوی لێژنه‌ی به‌ڕیزی فتواوه، یه‌هودی و نه‌سرانی و مه‌سیحی و بگره زۆر مرۆڤی که‌هه‌ر بڕوای به‌ئاین و بونی خودا‌ش نیه، ته‌نها له‌پێناو هه‌ستی مرۆڤایه‌تیدا، په‌یتا په‌یتا یارمه‌تی دارای و کاڵای پێویستی ژیان ئه‌نێرن، به‌ڵام کورد له‌ژێر په‌رده‌ی ئاینیدا، به‌ملیار دینار بۆ سعود ئه‌نێرێت!.
لێژنهێ به‌ڕیزی فتوا، وه‌ک چاولهچاوکهری بڕیاری حه‌رام کردنی مه‌ی ئه‌دا، ناوه‌ڕۆک ئه‌وئایه‌ته‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێکردووه، ئه‌خه‌نه په‌راوێزه‌وه، به‌ڵام ئه‌ی، ناوه‌ڕۆکی ئایه‌تی پیرۆزی( ألأقربون أولی منالمعروف . . . هتد) به‌وردی به‌راورد بکرێت، زۆر جێگه‌ی خۆیه‌تی، ههربهنیازی حه‌جه‌وه ئه‌وڕێژه پاره‌یه دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر ئاواره‌و هه‌ژارانی ده‌ور و به‌ری خۆیان، بێ گومان خیریان زۆر زیاتر ده‌ست ئه‌که‌وێت، له‌وه‌ی ئه‌چن بۆ سعود به‌ناوی سه‌ردانی کردنی که‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه، که به‌ووشه‌ی(حج) ناو ئه‌بڕیت!.
خۆ حه‌دیسێک هه‌یه وائه‌زانم له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا ڕویداوه، کابرایه‌ک خۆی ئاماده ئه‌کات ڕۆژی ئاینده له‌گه‌ڵ کاروانی حاجیاندا بچێت بۆحه‌ج، به‌ڵام ئێواره‌که‌ی، ئافره‌تێکی هه‌تیوبار، له‌ده‌رگای ئه‌دات و داوای یارمه‌تیدانی لێ ئه‌کات، ئه‌ویش ئه‌و خه‌رجه‌ی داینابو بۆ حه‌ج، دای به‌و، بڕیاریدا ساڵێکی تری بچێت، کاتێ ناسیاره‌کانی هاتن به‌دووایا که بڕۆن، ووتی من په‌شیمان بۆتمهوه ئه‌مساڵ نایه‌م خواتان له‌گه‌ڵ، به‌ڵام کاتی ڕۆژی ته‌واف کردن به‌ده‌وری که‌عبه‌دا، ناسیاره‌کانی دییان، ئه‌وا به‌ده‌وری که‌عبه‌دا ئه‌سوڕێته‌وه، زۆر له‌پێشی ئه‌وانه‌وه‌یه، که گه‌ڕانه‌وه‌ش دییان ئهولهماڵهوهیه، چونه لای، ووتیان تۆ که‌ی هاتیه‌وه، له‌وه‌ڵامدا ووتی خۆمن نه‌هاتم، ئه‌مجار هه‌واڵه‌که‌یان پێدا.
به‌ڕیزانی لێژنه‌ی فتوا، ئاینداری به‌چاو لهچاوکهری ناکرێت، ئه‌وانه‌ی له‌ڕابردودا بونه بهفتوادهر، هیچیان له‌لایه‌ن خوداوه وه‌ک پێغه‌مبه‌ره‌کان فه‌رمانیان بۆ نه‌هاتووه، به‌ڵکو که‌سانێکی به‌ڕیزی ئێوه ئاسایی بونه، فتواکانیشیان ئاشکرایه جیاوازی زۆریان تێدا به‌دی ئه‌کرێت، که‌واته ئاره‌زو مه‌ندانه‌ی تێدایه، که به‌بۆچونی خۆیان به‌باشیان زانیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ناگونجێت و خزمه‌تی ڕاسته‌قینه به‌خوا ناسین ناکا، دیاره به‌سه‌تان به‌ڵگه هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه لێره‌دا ناتوواندرێت له‌ده‌رگای ئه‌و هه‌موو سه‌رچاوانه بدرێ!.
جا له کۆتاییدا، هیوادارین ئێوه‌ی زانایانی ئاینی، ته‌نها پشت به‌ست مه‌بن به‌وه‌ی زانایه‌کی ئاینی ئیسلام له‌سه‌رده‌مێکی زۆر دووا کهوتوییدا ژییاوهو، بۆچونی خۆی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی قورئان و بیستنی حه‌دیسدا ده‌ر بڕیوه، که حه‌دیسه‌کانیشی به‌بیستن وه‌رگرتووه، هیچ دورنیه کهڕاستیش نه‌بوبن. ئه‌گه‌ر بڕوانینه ناوه‌ڕۆکی لێکدانه‌وه‌ی(تفسیر)ی زاناکان، ئه‌بینی جیوازی زۆریان تێدا هه‌یه، بۆیه نه‌شیان نوسیوه ته‌فسیری قورئان، به‌ڵکو ووشه‌ی خۆیان کردۆته پێناسه‌ی، بۆنمونه وه‌ک" ته‌فسیری إبن سیرین، وه‌یان خه‌لکان، وه‌یان جه‌لالین، چونکه خۆیان دڵنیابونه بۆچونی تریش هه‌ڵ ئه‌گرێت، بۆیه هیوادارین زانایانی ئاینی گه‌لی کوردستانیش به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌ل و نیشتمانیان، له ڕێبازه ئاینیه پیرۆزه‌کاندا له‌به‌ر چاو بگرن، دووا که‌وتوی زانایانی بێگانه نه‌بن، که‌زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تییان له‌به‌ر چاو گرتووه، بۆیه هیوادارین له‌سه‌ر ناوه ڕۆکی ئایه‌تی پیرۆزی(إنا أنزلناه قورآنا عهربیا لعلکم تهعقلون) بڕۆن، دیاره عه‌ره‌بی عاقڵ نه‌کرد، بۆیه ئه‌و هه‌مو جیاوازی کاریه فتوایانه‌ی تێدا هاته‌دی، ئه‌مجار به‌ناوی پێغه‌مبه‌ره‌وه، ووته‌ی( خیلاف المذاهبی) کرا بهڕهحمة لأمتی، له‌کاتێکدا مه‌زاهیب له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(د. خ) دا دروست نه‌بوبو!.
جا هیوادارین لێژنه‌ی به‌ڕیزی فتوا، ئه‌وه نه‌سه‌لمێنن، که بڵێن خه‌نی له‌گه‌لی کورد، مه‌لاکانیان نه‌گۆڕن، پێشینانیش وتویانه: خێر به‌خوێش نه‌ک به‌ده‌روێش، لهئاینیشدا چاکه له‌گه‌ل نزیکی خۆت یه‌ک به‌ده‌یه!!. .
9-3-2015