
له‌ڕێکه‌وتی/٢٣/٨/٢٠١٥. لهههواڵێ ڕوداونێت، له‌ژێر مانشێتی" تورکمان و مه‌سیحیه‌کان له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نیگه‌رانن. دیاره ناوه‌ڕۆکی هه‌واڵه‌که، له‌سه‌ر ڕێگه پێنه‌دانی ئه‌و دولایه‌نه نه‌ته‌وه‌ییه جاواز لهکوردهیه، له کۆبونه‌وه پێنج قۆڵیه‌کاندا، که‌له‌ڕاستیدا مافی خۆیانه، له‌کاتیکدا کهڕێبازی دیموکراتیه‌ت و یاسایی پشتگوی ئه‌خرێن، ڕێکه‌وتنی سازان دیهته گۆڕێ، که‌واته ئه‌گونجێت ئه‌وانیش داوای مافی خۆیان به‌سازان بکه‌ن.
له‌به‌رانبه‌ردا، ئه‌ندامێکی به‌ڕیزی جڤاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌ڵێت: تورکمان و مه‌سیحیه‌کان، خاوه‌ن بڕیاری خۆیان نین، به‌ڵکو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی پارتیدا کار ئه‌که‌ن. به‌ڕاستی ئه‌و وه‌ڵامه‌ش جیگه‌ی سه‌رسوڕمانه بۆ که‌سایه‌تیه‌ک، له‌ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی سیاسی‌دا بێت، به‌بێ بیرکردنه‌وه له‌ئه‌نجامی ڕاگه‌یاندندا، که‌واتای چی به‌دووای خیدا ئه‌هێنێت!.
لێره‌دا من وه‌ک تاکێکی کورد، له‌و ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌ی جڤاتی بزوتنه‌وه‌ی گٶران ئه‌پرسم، ئایه ئه‌و جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌ی ده‌نگیان بهبهڕێزداوه، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌بووه، ئایه ئه‌و هاوده‌نگی و هاو هه‌ڵوێستییه‌ی ئێستای ئه‌وان دروستیان کردووه له نێو پاڕله‌ماندا له‌دژی پارتی، خۆڕسک بووه، وه‌یان وه‌کو ڕێککه‌وتنێکی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه کاندا هاتۆته ئاراوه؟ ئیتر بۆ ناڕهوابێت ئه‌گه‌ر پارتی هه‌وڵی هێنانی لایه‌نێکی نیشتمانی ناوخۆی کوردستان بێنێته پێشه‌وه، کهلایهنگری لێ بکات، له‌کاتێکدا چوار لایه‌نی لۆژیک له‌یه‌ک جیاواز، یه‌ک بگرن له‌پێناو دژایه‌تی کردنی ئه‌ودا دروست و ڕه‌وا بێت، ئایه ئه‌وه ناکاته پێوانه کردن به‌دوو کهوێژ؟!.
ئه‌و به‌ڕیزه، ئه‌وه‌ی له‌بیر چۆته‌وه، که هه‌ر چوار لایه‌نه‌که، ده‌رگای ناوه‌ندی باره‌گاکانیان خسته سه‌ر پشت بۆ لایه‌نی ده‌ره‌کی، که له‌ناخدا دوژمنی کورد و کوردستانن، ته‌نانه‌ت په‌ڵکێشی ناو حه‌ره‌می پاڕلهمانیشان کرد له‌کۆبونه‌وه‌ی پاڕله‌ماندا، که له‌جیهاندا ڕوی نه‌داوه کاری له‌وجۆره، ئایه ته‌نها بۆ ڕاوێژکاری و پاڵپشتی کردن له‌خۆیان نه‌بو ئه‌و کار و هه‌ڵوێستانه، ئایه ئه‌وه تاوان و ناڕه‌وایه، وه‌یان ڕیگه‌دان بهدوبهشی دیاری کهمیهنهی نه‌ته‌وایه‌تی هاونیشتمانی، بۆ به‌شداری کردن له‌دۆزینه‌وه‌ی ڕیگه چاره بۆ قه‌یرانه سیاسیه‌کانی به‌رۆکی ووڵاتی گرتووه، هه‌ڕه‌شه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کوردستان ئه‌کا، به بیانوی ئه‌وه‌ی گووایه پاڵپشتی له‌سه‌رۆکی هه‌رێم و پارتی ئه‌که‌ن، که‌ئه‌وه به‌کورتی و به‌پوختی، هه‌وڵدانه بۆ به‌زۆره‌ملێی پارتی لههاوبیران و لایه‌گرانی دور بخه‌نه‌وه، به‌ڵکو بگه‌ن به‌ئامانجه تایبه‌تیه کانی خۆیان و پارته‌کانیان، نه‌ک گه‌یشتنی گه‌لی کورد، به‌ئامانجه پیرۆزه‌کانی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی، که سههربهخۆی کورد و کوردستانه!!.
خۆ گومان له‌وه‌دا نیه، پارتی کۆڵه‌که‌ی بنه‌ڕه‌تی تێکۆشان و به‌رخۆدانی کوردایه‌تیه له‌باشوری کوردستان و هیزی سه‌ره‌کی سیاسی و ئیداری ئێستای حکومه‌تیشه، به‌ڵگه‌ش واله‌به‌ر چاوه، هه‌رچوار لایه‌نه‌که‌ش ناتوانن هاوسه‌نگیه‌کی پێویست دروست بکه‌ن زاڵ‌بن به‌سه‌ریدا، که‌واته لێره‌دا ده‌ر ئه‌که‌وێ ئه‌و هه‌ڵویسته نابه‌جی و دژ به یه‌کڕیزی و ته‌بایی بونی ناوخۆی هه‌رێم، ته‌نها هۆکاری نه‌بونی نیاز پاکیه!!!!.
24- 8- 2015.
