
له‌م ڕۆژانه‌دا، که هه‌رێمی کوردستان که‌وتۆته به‌ر ته‌وژمی هه‌ڵویستێکی نادیار و مه‌ترسیدار، که هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر بارودۆخی ئارامی و ده‌ستکه‌وته مێژوویه‌کانی خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان و ماڵوێرانی ده‌یان ساڵی مه‌رگه‌ساتی گه‌لی کورد دروست کردوه. دیاره گومان له‌وه‌دا نیه دروست بونی ئه‌ودیارده‌یه، خۆڕسکی له‌ناکاودا نیه، ئاشکرایه ژیله‌مۆی جیاوازی بیر و ڕای ده‌یان ساڵه‌یه، که‌ناوه ناوه هه‌ڵ ئه‌داته‌وه!.
ئه‌گه‌ر بویرانه، ئامانج و بنه‌مای ڕوداوه‌کان هه‌ڵسه‌نگێنین، ئاشکرایه کێشه‌ی کورسی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستان نیه‌و زۆر قوڵتره، چونکه سه‌رۆکایه‌تی ڕیزدار مه‌سعود بارزانی، نه‌ک بۆ ته‌نها دوو ساڵی تری، ئه‌گه‌ر بۆ چوار ساڵی تریش درێژ بکرێته‌وه، وه‌ک چاو نۆقانێ وایه، بۆ ڕۆژگاری ئاشتی و ئارامی، ئیتر ئه‌و هه‌موو په‌له قاژه‌و هاتو هاواری ناوخۆ و، نیگه‌رانی ووڵاتانی ده‌ره‌کی له‌پێناو چیدایه؟.
له‌کاتێکدا ووڵات دوچاری قه‌یرانی مه‌ترسیدار بۆته‌وه، وه‌ک قه‌یرانی دارای و شه‌ڕی داعش، که ترسناکترین مهترسیهبۆسهر هه‌رێم، که‌واته کێشه‌که جیاوازی ئایدیۆلۆجی سیاسیی و فکریه، له‌نێوان پارتی و ئه‌و چوار لایه‌نه‌ی تری‌دا، به‌تایبه‌تی، یه‌کیه‌تی و گۆڕان و کۆمه‌ڵ، به‌پیی ده‌رکه‌وتنی هه‌ڵوێستی یه‌کگرتوی ئیسلامی، که وه‌ک میانڕه‌و خۆی ئاراسته ئه‌کا!.
ئاشکرایه کێشه‌که گه‌یشتۆته کامڵ بونی یه‌کلایی کردنه‌وه، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکی که‌مدا، بۆیه، ووڵاتانی ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت ئێران و ئه‌مریکا، هاتنه سه‌رخه‌تی ڕاسته‌وخۆ، زۆر ڕاشکاوانه نیگه‌رانی خۆیان ده‌رئه‌بڕن. دیاره به‌ر له‌ئێران و ئه‌مریکاش، تورکیا ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا، سه‌ردانی سلێمانی کرد بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، دیاره ئه‌و هه‌ڵوێستانه، وه‌ک شیوه‌ن کردنه‌که‌ی بۆحهسهن و حوسین، بۆ هه‌ریسه‌که‌یه، نه‌ک له خۆشه‌ویستی چاوی کاڵی کورد، جا لێره‌دا پرسیارێک دێته پێشه‌وه وه‌ک: ئایه بۆ پێشه‌کی ئه‌ولایه‌نانه سه‌ردانی سلێمانی ئه‌که‌ن!.
هیچ گومان له‌وه‌دا نیه، که لایه‌نی یه‌کیه‌تی و گۆڕان، هه‌وڵی گه‌شاندنه‌وه‌ی ژیلهموی ئاگری کۆن ئه‌ده‌ن، زۆر له‌مێژه بۆههل ئه‌گه‌ڕێن، به‌ڵام یه‌که‌م فولێکهری ئهوژیلهمۆیهش، ڕژێمی ئێرانه، دووای ئه‌وان عێراق و تورکیا به‌پله‌ی دوهه‌م دین، چونکه به‌لای نه‌وانه‌وه، سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، جگه له‌زیانی ئابوری، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ یه‌ک پارچه‌یی ووڵاته‌کانیان!.
هه‌رچوار ده‌وڵه‌تی داگیرکاری کوردستان، دوژمنی کوردن و چاکیان نیه، خهراپترینیان هه‌یه. به‌ڵام هه‌روه‌ک په‌یغه‌مبه‌ری ئیسلام فه‌رمویه‌تی( عدو عاقل، خیر من صدیق جاهل) دوژمنی عاقڵ باشتره له دۆستی نه‌زان، لای هیچ که‌سێ شاراوه‌نیه، ده‌وڵه‌تی تورکیا، دانی به‌بونی نه‌ته‌وه‌ی کوردا نه‌ئه‌نا، به‌تورکی شاخاوی ناوی ئه‌بردن ئه‌وه‌نده دوژمنێکی سه‌ر سه‌خت بون، به‌ڵام چونکه لهعارهب و فارس هۆشیارتر بون، زۆر به‌ئاشکراو ژیرانه کرانه‌وه به‌ڕوی باشوری کوردستاندا، تا گه‌یشتنه ئاستێک، جگه له‌گۆڕانکاری ناوه‌وه‌ی تورکیادا، ڕایان گه‌یاند، دژی دروست بونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کورد نین، له باشوری کوردستاندا. هه‌ڵوێستی دوژمنکاریان له به‌رانبه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم، زینده چاڵ کرد و هه‌موو ده‌رگایه‌کی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایتی و بوواری دیبلۆماتکاری خسته سه‌ر پشت، دیاره له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌ی خۆیاندا، نه‌ک دۆستایه‌تی گه‌لی کورد، به‌ڵام کوردیش ئه‌بێ بزانێت، بۆته شاده‌ماری به‌تایبه‌ت ئابوری هه‌ریمی کوردستان. ئهوگۆڕانکاریهش دیاره له‌ئه‌نجامی هۆشیارییانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، که گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ڕاستیه، کێشه‌ی کورد بنبڕ ناکرێت!.
به‌ڵام ئایه، عه‌ره‌ب و فارس به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌ند ساڵانه‌دا، که کورد له‌ڕیگه‌ی به‌رگری کردن له‌خۆی به‌ده‌ستی هێناوه، هیچ گۆڕانکاری نیازپاکیان لێ به‌دی کراوه؟ بێگومان به‌ره‌و خه‌راپتر رۆیشتون، بۆ نمونه:
پێشه‌کی گه‌ر بڕوانینه هه‌ڵوێستی عه‌ره‌ب له‌عێراقدا، ئه‌بینین هه‌ر له‌سه‌ره‌تای لکاندنی باشوری کوردستان به‌عیراقه‌وه، کورد لهشۆڕشدایه له‌پێناو مافهڕهواکانیدا، کهبهسهربهخۆیی یه‌کلایی ئه‌بێته‌وه، که‌چی ئێستا گه‌لی کورد، به‌ده‌سه‌ڵاتێکی فیدرالی ڕاسته‌قینه‌ش ڕازیه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام وه‌ک له‌به‌رچاوه، ته‌نها خه‌ریکی ته‌ڵه‌که بازی و خۆگێل کردنن، له ئاست ڕاستی و دروستی ئه‌وبابه‌ته، که‌ناکرێ لێره‌دا ئاماژه بهسهرهڕۆی و پێشێلکاریه‌کانیان بکرێت، هێنده به‌ربه‌ڵاو و زۆرن!.
ده‌رباره‌ی ئێران: ئه‌گه‌ر بچینه سه‌ر شرۆڤه کردن له‌سه‌ر پێلان گێڕیهکانیان به‌م دوواییانه، به‌تێکه‌ڵ کردنی کلکیان له‌گه‌ڵ ئه‌و چووار لایه‌نه‌دا، به‌تایبه‌ت، یه‌کیه‌تی و گۆڕان، له‌دژی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و خودی سه‌رۆکی هێژا مه‌سعود بارزانی، ووتاره‌که زۆر درێژا ئه‌خایه‌نێت، بۆیه ته‌نها ئاماژه کردن، به‌هاتنی په‌یتا په‌یتای به‌رپرسانی ده‌سگای هه‌واڵگری و سه‌ربازی و دیبلۆماتکار، به‌تایبه‌ت به‌رپرسی سوپای قودس، قاسم سلێمانی، بۆناو باره‌گا سیاسیه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و چووار لایه‌نه، به‌تایبه‌ت یه‌کیه‌تی و گۆڕان، کۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵیاندا، ته‌نانه‌ت بانگهێژ کردنی نوێنه‌ری ئیتلاعاتی ئێرانی بۆ ناو حه‌ره‌می پاڕله‌مان، که له‌جیهاندا کاری له‌و جۆره ڕوی نه‌داوه. ته‌نها بۆ دڵنیابونی به‌رپرسانی ئێران، که دڵنیابن تووانای ئه‌وه‌یان په‌یدا کردووه، له ڕێگه‌ی پاڕله‌مانه‌وه، ده‌سه‌ڵات له‌پارتی و بارزانی وه‌ربگرن، بۆ ڕێگه لێگرتن له‌ڕاگه‌یاندنی ده‌وله‌تی سه‌ر به‌خۆی کوردستان، هه‌روه‌ک بینرا به‌پێشێلکردنی پێڕه‌وی ناوخۆی پاڕله‌مان، له ٢٣/حوزیرانی ٢٠١٥، ئه‌نجامیاندا!.
له‌کۆتاییدا پرسه‌که ئه‌وه‌یه، هۆکار چیه، شاندی لایه‌نی ده‌ره‌کی، ڕاسته‌وخۆ ئه‌چنه سلێمانی و روو له‌گۆڕان و یه‌کیه‌تی ئه‌كه‌ن، بێگومان دڵنیابونه له‌وه‌ی، که ئهودو لایه‌نه به‌پشتیوانی کۆمه‌ڵ و لایه‌نی ده‌ره‌کێ، هه‌وڵی له‌باربردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و تووانایه‌ی هه‌ریمی کوردستان ئه‌ده‌ن، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی پارتایه‌تی و تاکه‌که‌سیدا، که بێگومان له‌ده‌ستدانی هه‌مو سه‌رکه‌وتنه‌کانی گه‌لی کوردستانی لێ ئه‌که‌وێته‌وه!.
خۆ ئه‌گه‌ر، باس له‌وه‌ش بکرێت بۆچونه‌کان به‌رانبه‌ر به‌ڕژێمی ئێران له‌وه‌پێش هه‌ڵه بونه، ئه‌وه‌ش ڕاستنیه، چونکه سه‌ره‌تا ئه‌وان ئاگره‌که‌یان خۆش کرد، به‌لام له‌دوواییدا تێگه‌یشتن، ئه‌گه‌ر کار بگاته ئاستی ململانێی ناڕاست و دروست، ئه‌وجا پارتیش ناچارئه‌بێت، هه‌ڵویستی پێچه‌وانه وه‌ربگرێت، ئه‌وکاته‌ش بیگومان جوڵه‌ی شۆڕشگێڕانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش زیاتر په‌ره ئه‌سێنێت و بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان جێگیر نابێ، و بهخهسارهت مه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌کانی ده‌ره‌کی و ناوه‌وه کوتایی دێت، به‌تایبه‌ت له‌بوواری ئابوریه وه، بۆیه لایه‌نی ده‌ره‌کیش به‌په‌رۆشه‌وه که‌وتنه جوڵه، تاکو به‌رگری له‌ڕودانی ئه‌ومه‌ترسیه بکه‌ن، که‌لایه‌نی یه‌کیه‌تی و گۆڕان، دور له پرانسیپه‌کانی، داب و نه‌ریتی دیموکراسیه‌ت و سازان و هه‌ڵوێستێکی نیشتمان په‌روه‌رایه‌تی هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه، له شیوه‌ی دوژمن کاری کولتوری کۆن، له کاتێکدا چه‌ندین ساڵه، به‌ناوه هاوپه‌یمانی پارتی بون، بۆیه زۆر ڕاسته که گه‌ره‌نتی له‌سیاسه‌تدا مه‌حاڵه!.
9- 8- 2015.