له‌کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا، سێ جۆره کاری خه‌یانه‌ت هه‌یه، هه‌رجۆره‌و به‌ناوێکی تایبه‌تی ناو ئه‌برێن، دیاره چینی جیلی تازه پێگه‌یشتو، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌دووای ڕاپه‌ڕینه‌وه له‌دایک بونه، ئاگاداری ئهوبوواره نێن، چونکه له‌دووای ڕاپه‌ڕینه‌وه باوی ئهوخهیانهتکاریانه نه‌ما، بۆیه زۆر به‌که‌می ناویان ئه‌که‌وێته سه‌ر زمان، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان لهخووار(٢٠) ساڵانه‌وه‌یه، ناوه‌که‌ش ببیستن، جۆری خهیانهتکاریهکه نازانن چیه، بۆیه پێم باشبو ئهوبهڕیزانهی دڵسۆزی کوردایه‌تین، ئاگادار ببنه‌وه و، ناوی ڕاسته‌قینه‌یان بزانن چیه!.
کاسانێک به‌شێوه‌ی تاک و نهێنی، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری وه‌یان ئاسایش، یان یه‌که‌یه‌کی ئیداری ده‌وڵه‌ت ئه‌که‌ن، به‌رانبه‌ر بهموچهیهک زانیاریان پێ ئه‌ده‌ن له‌و بووارانه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت دا نیه‌و به‌زیانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه، به‌وانه ئه‌وترێ سیخوڕ، له‌لایه‌ن دڵسۆزانی که‌سانی نیشتمان پهروهڕهوه که‌دژی ئهودهسهڵاتهن، بۆنمونه وه‌ک گه‌لی کورد و ده‌وڵه‌تی عیراق، که ده‌یان ساڵه له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه، زۆر به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه، خوێنی گه‌لی کورد ئه‌ڕێژن و خاکه‌که‌یان داگیر کردووه، هه‌تاکو ئێستاش ئاماده نین که ده‌ست به‌رداری ببن، جابهو خائینانه‌ی له‌و چینهبن که‌ئاماژه‌مان پێکردووه، ئه‌وترێت سیخوڕ!.
که‌سانیکی تری، که به‌فه‌رمی له هیچ دهسگایهکدا جێگیر نه‌کراون، به‌ڵام ئه‌بن به‌دۆست و دڵسۆزی که‌سانی کاربه‌ده‌ست و سه‌ر به‌ده‌وڵه‌ت، ته‌نها بۆجێگه خۆشکردنی خۆیان و خانه‌واده‌یان و، خۆ فشکردنهوهیان له‌ناو کۆمه‌ڵگا، به‌رانبه‌ر به‌که‌سانی دور له‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ناخدا دژ به‌ده‌وڵه‌تن، به‌وانه ئه‌وترێت، کاسه لێسی چڵکاو خۆر!.
جۆره که‌سانی تری هه‌ن، ته‌نانه‌ت زۆر جار له‌ناو پارت و ڕێکخراوه شۆڕشگێڕ و نیشتمان پهروهرهکانیش ده‌ر ئه‌که‌ون، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیاندا، له‌ژێره‌وه په‌یوه‌ندی به‌ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌که‌ن و ئاماده‌یی نیشان ئه‌ده‌ن، که هێزێکی چه‌کدار دروست ئه‌که‌ن و ئاماده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌مو بڕێارێ ئه‌بن، که‌خزمه‌ت به‌ده‌وڵه‌ت بکات، دووای ئه‌وه‌ی حکومه‌ت به‌ڵینی موچه‌و چه‌ک و جوبهخانهیان پێ ئه‌دات، ئه‌وانه پێیان ئه‌وترێ جاش و خۆ فرۆش، جاران حکومه‌تی عیراق، ناوی له‌سه‌رۆک جاشه‌کان نابو" موسته‌شار" جاشه‌کانیشی ناو ئه‌برد به سواره‌ی سه‌ڵاحه‌دین، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رده‌ی شه‌رمه‌زاری لهڕویاندا هه‌ڵ بگرێت!!.
بێگومان ئهوشێکارییهی ئاماژه‌مان پێکردوه، وه‌ک پێناسه‌ی خه‌یانه‌ت کارانی کورد، ئه‌وه ته‌نها بۆچونی من نیه وه‌ک تاکێکی پارتی، به‌ڵکو هه‌ڵوێست و بۆچونی هه‌مو لایه‌نه سیاسی و جه‌ماوه‌ریه کوردستانیه‌کان بووه هه‌تاکو دووای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس و سه‌دام حوسێنی گۆربه‌گۆڕ چوو!.
جاسهیر و سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه، وادیاره بازاڕی مودێرنه، گۆڕانگاری له‌جۆری خه‌یانه‌ت کاریش کردووه، مۆدێلی ئه‌وه نه‌ماوه به‌وکه‌سانه‌ی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیاندا هه‌ڵوێست وه‌رئه‌گرن، ده‌ست تێکه‌ڵ ئه‌که‌ن له‌گه‌ڵ نه‌یاران و دوژمنانی ڕاسته قینه‌ی گه‌لی کورد، بوترێت خه‌یانه‌ت کار، چونکه پایه‌و پله‌ی پارتایه‌تی به‌رزیان هه‌یه‌و شۆڕشگێڕ بونه!.
جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، که‌سانێکی به‌ناو سیاسی وڕوناک بیر بناسرێن له‌م سه‌رده‌مه‌دا، دوژمنی ڕاسته‌قینه‌ی دوێنێی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی خۆی، به‌هۆی ڕوداوێکی له‌ناکاودا، له لا ببێت به‌دوست و برای دڵسۆزی ئیداری، نه‌وێرێ بلێت تاکو دوێنی دوژمنی من بویت، ئێستا چۆن ئه‌یسه‌لمێنێت دوست و دڵسۆزمی، تاوانکاری ده‌یان ساڵه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه، بخاته سه‌ر ئه‌ستۆی ووشه‌ی"ڕژێم" به‌ڵام، ئایه ئه‌و ده‌یان ساڵه، ڕژێمه‌کان هه‌ر له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌وه هه‌ڵ نهقوڵاون، ئایه ئێستا کهبهناوه بونه به‌براو دڵسۆز، هیچ گۆڕانکاریه‌کی جیا، له هیزر و ئایدیۆلۆژیه‌تی ئه‌و ڕژێمانه‌ی پێش‌و، به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕژێمه‌ی، ئه‌نفال کردنی کوردی به‌پیرۆز زانی ڕویداوه؟!.
ئه‌وا له‌دووای ڕوخانی ڕژێمه ئهنفالچیهکهی به‌غدا، چووار کابینه‌ی به‌ناو حکومه‌تی فیدرالی عێراق به‌سه‌ر ئه‌چیت، له‌دووای ئه‌و هه‌موو ته‌ڵه‌که‌بازی و فڕوفێڵانه‌ی له‌لایه‌ن کابینه‌کانی پێش‌و، ئه‌نجامدران و سه‌ریان نه‌گرت، کابینه، نا پیرۆزه‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌دایک بو، گووایه پێاوێکی زۆر ڕێک و پێک و ڕاست گۆیه‌و، ئیتر چاره‌سه‌ری هه‌مو ته‌نگه‌ژه‌کانی نێوان کورد و عه‌ره‌ب ئه‌کات، که‌چی سه‌ت خۆزگه به‌کفن دز، له‌جیاتی کردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌کانی نێوان هه‌وڵیر و به‌غدا، وه‌یان چاکتر وایه بڵێن" کورد و عه‌ره‌ب" چاره سه‌رکردنی مۆدێلی جۆرێکی تری لهجاشایاتی بۆکورد دێنێته کایه‌وه، له‌ژێر نازناوی(حشدی شعبی)که هه‌ندێ له‌ئه‌ندام سه‌رکردایه‌تی پارتێکی شۆڕشگێڕی کوردستانیش، به‌پێویست و پیرۆزی ئه‌زانێت!.
جا پێشه‌کی، جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌ست خۆشکه‌ری له حه‌یده‌ر عه‌بادی بکه‌ین، که ئه‌توانێت هه‌نگاوی زیره‌کانه به‌جۆری بنێت، سه‌ر له‌هه‌ندێ که‌سانی به‌ناو سیاسی کوردیش بشێوێنێت، به‌جۆرێک شێوازی جاشایه‌تی له‌لا بگۆڕیت، به‌چه‌کدار و موچه خۆری سه‌رلێشێواوی کورد، نه‌ڵیت جاشن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، به‌غدا ناوی لییان ناوه "حه‌شدی شه‌عبی"!!.
له‌کۆتاییدا ئه‌پرسم: ئه‌ی نابو ناوێکی تری، بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی، به‌نهێنی و له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیاندا، چه‌ک و پاره‌و یارمه‌تی سه‌ربازی، له‌و حکومه‌ته‌ی به‌غدا وه‌ر ئه‌گرێت، که ئه‌وه چوواره‌مین کابینه ئه‌گۆڕێت له‌پێناو گوایه چاکسازیدا، ئه‌مجا شێوازی جاشایه‌تی ئه‌گۆڕیت، کوردیش ناوێکی تایبه‌ت و شایسته‌ی بۆیان هه‌بێت؟ ئه‌ی ئیتر به‌کام خه‌یانه‌ت کاری کورد، ئه‌ووترێت جاش؟!!!!.
17-4-2015.