ئه‌بێ که‌ی به‌غدا شه‌رم کا
باس له‌یاد ئه‌وسوپایه نه‌كا
ته‌نها نه‌ک به‌رانبه‌ر به کورد
چه‌ندجار ڕوی عاره‌بی ڕشکرد
شه‌ڕی کهندوایان له‌بیر چو
وه‌ک تییاترۆی ئابهڕو چوو
ئه‌وسا ملیۆنێك سه‌رباز بو
باکیان به‌گشت دونیا نه‌بو
سه‌رسه‌ریه زۆڵه‌که‌ی عۆجه
پێی وابو گه‌لان قه‌ره‌جه
سه‌رکرده‌ی گشتی سوپا بو
باکی به‌گشت جیهان نه‌بو
کاتێک سوپای ئه‌مریکا هات
نه‌ی ئه‌زانی بۆ کوێ ڕاکات
خۆی کرده کونه جرجه‌وه
پێی وابو ئه‌یشارێته‌وه
که‌چی ئه‌وه‌ش دادی نه‌دا
سه‌ری چوه په‌ت سێداره‌دا
له‌دووای ئه‌ویش ئه‌وسوپایه
جارێ تریش هاته‌وه کایه
له‌دووا جار نوری مالیکی
بو به سه‌رکرده‌ی چالاکی
فڕۆکه‌ی ئه‌مریکاو ڕوسی
به جۆره‌ها چه‌کی قورسی
وه‌ک تانک و تۆپ و زرێ پۆش
سوپای خسته جۆش و خرۆش
له‌نه‌ینه‌وا شه‌ش سه‌ت سه‌رباز
کۆوه کرابون بۆ یه‌ک نییاز
به گشت جۆره چه‌کێکه‌وه
تانک و تۆپ زرێ پۆشه‌وه
فڕۆکه‌ی ئێف١٦ی بۆ هات
به‌وه‌ش نوری گه‌ییه ئاوات
گشت بۆ کورد ئاماده کرابو
هه‌رکات مل که‌چ به‌غدا نه‌بو
که‌چی بیستیان که داعش هات
سه‌رکرده‌و سه‌رباز گشت هه‌ڵات
به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک ته‌قه که‌ن
سه‌رباز دیی سه‌رکرده ڕاکه‌ن!
که‌ره‌سه‌و ئامێری سه‌ربازی
درا به‌داعش نه‌ک به‌دزی
نه‌خشه‌و پلان نهێنی بو
کوڕ مالیکی دایڕشتبو!
ئه‌وه سوپا‌و سه‌رکرده بێ
چۆن شایسته‌ی سوپاس ئه‌بێ
ئه‌و سوپایه له سه‌ره‌تاوه
به‌ئه‌نفال کردن گۆش کراوه
کوشته‌ی دزی و بێ ڕهوهشتین
له گشت ئاینێک بێ به‌رین
ئێستاش ئه‌وا له‌به‌ر چاون
له‌کرداری به‌دڕه‌وشتی نه‌گۆڕاون!.
سه‌ت نه‌فه‌ره‌ت له‌و کوردانه‌ش بێ
له‌ناخه‌وه ئهویادهی له‌لا پیرۆزبێ
هه‌زار نه‌فره‌ت لهوسوپایه بێ
سه‌رکرده‌که‌ی پایه‌دار نه‌بێ!.
شێخ بزێنی
6- 1- 2015- سوید.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
