
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی، زۆر به‌چڕی له‌ئارادایه بۆگه‌یشتنی هه‌ردو لایه‌نی ڕکابه‌ر، که ئه‌گونجێت ناو ببرێن، به‌باڵی شه‌ڕ و باڵی خێر، به‌پێی ئهودیاردهیهی دوو لایه‌ن و نیوه‌که، چونکه بێگومان باڵێکی ناویهکیهتی له‌گه‌ڵ ئه‌و دولایهنهکهی تری" گۆڕان و کۆمه‌ڵ" دایه، که دیارن به‌هیچ جۆرێک ئاماده‌نین، نه به پێڕه‌و کردنی سازان و نه بهڕێبازای دیموکراسیه‌ت کار بکه‌ن، به‌وه‌ش ئاشکرایه مه‌به‌ست کورسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم نیه، به‌ڵکو له‌بار بردنی هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵات و ده‌ستکه‌وته پیرۆزانه‌یه، که به‌خوێنی ملیۆنان شه‌هید و ئه‌نفال کراو و بریندار و ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ر بونی دڵسۆزانی کوردایه‌تیه‌وه، به‌ده‌س هێنراوه.
له‌دوێنێوه فه‌رموده‌که‌ی په‌یغه‌مبه‌ری ئیسلام(د. خ) له‌سه‌ربێت، هاتۆته‌وه بیرمان، که ئه‌ڵێت( عدو عاقل خیر من صدیق جاهل) ئه‌گه‌ر به‌وردی له‌مێژوو وردبینه‌وه، ئه‌بینین، دوژمنی سه‌ره‌کی گه‌لی کورد، به‌پله‌ی یه‌که‌م إنگلیزه، به‌په‌له‌ی دوههمیش ئه‌مریکایه! که‌چی واله‌به‌ر چاومانه ئه‌و دوو لایه‌نه زۆر به‌چڕی هاتۆتنه سه‌ر خه‌ت و داوا له‌سه‌رکردایه‌تی لایه‌نه سیاسیه‌کان ئه‌که‌ن، بگه‌ن بهسازانێک بۆ ئه‌م کات و ساتانه بگونجێت، ئێستا کاتی گۆڕانکاری گه‌وره نییه، به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی هه‌رێمی کوردستان تێی که‌وتووه، به‌تایبه‌تیش، شه‌ڕی داعش که لهدهرگایه. که‌چی ئهودولایهن و نیوه، له‌دووای سازانی سه‌رکردایه‌تی هه‌ر پێنج لایه‌نه‌که، بۆ دوواخستنی کۆبونه‌وه‌ی پاڕله‌مان ڕێککه‌وتن، له‌پێناو بهرژهوهةدی گشتی نه‌ته‌وایه‌تیدا، بۆ ڕێگه گرتن له ترازانی یه‌ک ڕێزی هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌وان پابه‌ند نه‌بون، به‌و ڕێککه‌وتن و داخوازیانه‌وه، هه‌تاکو لوتی خۆیان نه‌کێشا به‌دیواری پاڕله‌ماندا. دڵیان ئارامی نه‌گرت. ئیتر خۆش به‌ختانه، ئاره‌ز و ویست و خواستی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری جه‌ماوه‌ری کوردستان، هاته دی و، جارێکی تریش باڵی خێر خۆی کێشایه‌وه به‌سه‌ر هه‌رێمدا!.
لێره‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه، ئایه ئه‌و که‌سایه‌تی و لایه‌نانه، ئه‌گه‌ر ڕاسته به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و ووڵاتیان به‌لاوه مه‌به‌سته، به‌بێ پاراستنی ئارامی و ئاشتی له ووڵاتدا، مه‌حاڵه خۆشگوزه‌رانی و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و ووڵات بێته ئاراوه. جا له‌کاتێکدا، ئه‌ولایه‌نانه به‌شێوه‌ی ڕکابهرێیهکی نادروست و زۆره ملێ کردن و به‌ده‌ر له‌سازانی نیشتمانی، خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر ئیراده‌ی هێزێکی سه‌ره‌کی ووڵاتا، له‌کاتێکدا له هه‌مو بووارێکی سه‌ربازی و سیاسی و پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و جه‌ماوه‌رییه‌وه، له هه‌مو لایه‌نه‌کانی ترییه‌وه به‌هیزتر بێ، چۆن ئه‌گونجێت بڕوا به‌وه بکرێت، کهدهستهوهستان بوه‌ستێت و پشتگیری له‌هه‌لوێستی ئه‌و لایه‌نه نه‌یارانه بکا؟.
که‌واته هیچ گومان له‌وه‌دا نیه، سه‌رکه‌وتنی ئه‌ولایه‌نانه، زیاتر ئه‌بێته هۆکاری نائارامی و له‌بارچونی هه‌مو ئه‌و ده‌ست که‌وتانه‌ی به‌ده‌ست هێنراون، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وکات ئه‌و لایه‌نانه، باس له‌ڕێبازی دیموکراتیه‌ت و سازان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تیش بکه‌ن، که‌س بهپوڵێک لێیان ناکڕێت، چونکه خۆیان پێشه‌کی ئه‌و ڕێبازانهیان پێشێل کرد و له‌بار برد. به‌جۆرێک، دوژمنیان ناچار کرد، ببێت به‌نێوان گیر و، توواناکانی خۆیان به‌کار بهێنن بۆچاره‌سه‌رێکی گونجاو!.
دیاره دوژمنه کۆنه‌کانی کورد، به‌وه سه‌لماندیان، دوژمنی عاقڵ، چاکتره له‌دۆستی نه‌زان، له‌لایه‌کی تریشه‌وه، ڕاست نیه، که ووتراوه، چاکه له‌دوژمن ناوه‌شێته‌وه، دیاره ئه‌کرێت زۆرجار له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی ووڵاته‌که‌یان، هه‌موو جۆره هه‌نگاوێک بنێن!!!.
19- 8- 2015.