وا ئه‌زانم سه‌رجه‌م کورد و گه‌لی کوردستان، گوێیان له‌و هه‌واڵه موژده به‌خشه‌ی، ئه‌و ڕاوێژکاره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا(جێن ساکین) بووه. کهدهزگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئاژانسی ڕوداو به‌ڵاوی کرده‌وه، له‌خوا به‌زیاد بێت، لهههڤپهیڤینهکهی هه‌واڵنێری ڕوداودا، فه‌رموی؛ ئه‌مریکا ڕێزی زۆری بۆ بوێری پێشمه‌رگه هه‌یه!.
له‌وه‌ڵامی پرسیاریکی تری هه‌واڵنێری ڕوداو، ده‌رباره‌ی داوه‌ت نه‌کردنی نوێنه‌ری هه‌ریمی کوردستان، خانمی به‌ڕیز، زۆر به‌دڵفراوانی ئاماژه‌ی به‌وه ئه‌کرد، که کوردستان به‌شێکه له‌عێراق و حهیدهو عه‌بادییش سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه، هه‌ر لهسونگهی ئه‌و پرسیارهوهش، دیاربو به‌لایه‌وه زۆر گرینگ بو، که به‌رپرسانی سه‌ربازی که‌دین بۆ عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیش ئه‌که‌ن، جگه له‌وه‌ش، ئاماژه‌ی به‌یارمه‌تی دانی سه‌ربازی هیێزی پێشمه‌رگه‌ی کرد، له‌بوواری یارمه‌تیدانی سه‌ربازیه‌وه!.
نامه‌وێت زۆر به‌قوڵی بچمه ناو شرۆڤه کردنی باسه‌که‌وه، چونکه ئه‌و موژده‌و بۆ چونانه‌ی، خانم جێن ساکی زۆر شێکاری هه‌ڵ ئه‌گرێت، بۆیه لێره‌دا، چه‌ند تێبینیه‌ك ده‌ر ئه‌بڕم ته‌نها ده‌باره‌ی سێ خاڵ، وه‌کو:
یه‌که‌م:ڕاسته بۆ ده‌وڵه‌تێکی زلهێزی چاوچنۆکی به‌رژه‌وه‌ند په‌رست، ئاوڕدانه‌وه له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کی ماف پێشێل کراو و ژێر ده‌سته‌و، بێ ناسنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، سڵاو و هه‌واڵ پرسین زۆر زۆره بۆ ئه‌وان، بێگومان له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی دووا ڕۆژی داعش نه‌بوایه، کهبهرۆکیانی گرتووه، کورد ناوی جیابونه‌وه‌ی بهێنایه، وه‌ک هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانه به‌هێزه‌که‌ی( به‌ریتانیا) ی، چۆن به فڕۆکه‌ی سه‌ربازی پشتگیری له‌عێراق کرد، له‌دژی شۆڕشی، نه‌مر موسته‌فا بارزانی هه‌میشه زیندو(١٩٤٣بۆ ١٩٤٥) له‌پێناو به‌رمیله نه‌وتی ناودڵی کوردستان، به‌و جۆره ئێستا ئه‌مریکا، ئاماده ئه‌بو هه‌رکات عێراق داوای لێکات بۆ لێدانی کورد، به‌هێزی سه‌ربازی به‌شداری بکات. ئه‌و خاڵه له‌ناخی خاتو جێندا شاراوه نیه‌و، له ووته‌کانیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆر ڕونه!.
دوهه‌م: یارمه‌تیدانی ئه‌مرێکا له‌بوواری سه‌ربازیه‌وه، له‌ڕیزبه‌ندی هاوپه‌یمانیه‌تیه نیو دهوڵهتیهکهدایه که سهرپهرشتیکاریه، هیچی زیاتر نیه له‌ووڵاتانی تری هاوپه‌یمان، که ئهویارمهتیه سه‌ربازیانه‌ی ئه‌درێت به هێزی پێشمه‌رگه‌ش، خۆ له‌به‌ر ڕیزلێنان و خوشه‌ویستی کورد و پێشمه‌رگه نیه، ئاشکرایه کهلهترسی داعشه‌و ئێستا پێشمه‌رگه بۆته ماشه‌ی ده‌ستی ئه‌وان و شهر له‌جیاتی جیهان ئه‌کا، بۆیه خاتو چێن سالکی، ڕاوێژکار، ئه‌بێ باش له‌وه بگات، کورد و کوردستان، به‌شێک نین له‌عێراق، ئاشکرایه خاک و نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیان، به‌زۆرو ناڕوایهتی لکێنراوه به‌عێراقه‌وه. جا هه‌روه‌ک ئه‌مریکا ناڕه‌وایه‌تی قه‌بوڵ ئه‌کات له‌پێناو بهرژهوهنداریهتی خاک و گه‌له‌که‌ی، کوردیش به‌پێچه‌وانه‌وه، ناڕه‌وایه‌تی قه‌بوڵ ناکات، هه‌رچه‌نده ئه‌مریکا دژایه‌تیشی بکاتن، کورد، هێنده ئاستی نه‌ته‌وایه‌تی و بوێری به‌هێزه، ئه‌ومافه به‌ده‌ست ههرئههێنێت، ئه‌مڕۆ نا سبه‌ی، شه‌رمه‌زار ئه‌و لایه‌نانه ئه‌بن، که‌به‌رگری له لهجابونهوه ئه‌که‌ن. باسهرانی ئه‌مریکاش بزانن، پێشینانی کورد، هه‌میشه فه‌رمویانه( نه شیری حوشتر و نهدیداری عه‌ره‌ب)!.
سیهه‌م: دڵ‌پاکی و ڕاستگۆی و بوێری، گه‌لی کورد و سه‌رکردایه‌تی به‌ئه‌مه‌کی دوچاری نه‌خۆشیه‌ک خۆشباوڕی کردووه، له‌ڕووانگه‌ی ڕاستگۆیی و به‌ئه‌مه‌کی خۆیانه‌وه، ئه‌ڕواننه بهڕانبهرهکانیان، ئهوههۆ کارێکه بۆ ئه‌وه‌ی به‌به‌ڵێنی دوژمنان دڵخۆشبن، هۆکاری دوههمیش ئه‌وه‌یه، هه‌روه‌ک پێشینانی کورد فه‌رمویانه، که ناچار بوی ئه‌بێت بهنامهرد بلێت( بهڕێشی مه‌ردانه‌ت قه‌سه‌م)!.
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد، به‌ڵێن و ته‌ڵه‌که‌بازی و بێپهیمانی هه‌مو دوژمنانی کورد و کوردستانیان له‌به‌ر چاو و له‌یاده، به‌ڵام بوواری چوگرافی و ئابڵۆقه دراویی له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه، ناچاری کردون ده‌ستی برایه‌تیان له‌مل بکه‌ن. به‌هه‌مان شێوه‌ش، دڵخۆشکه‌ر بێت به‌به‌ڵێنی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان، هه‌رچه‌نده گومانیشیان هه‌بێت، به‌پیریانه‌وه ئه‌چن، به‌هۆی له‌به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی پیرۆز. دوباره‌ی ئه‌که‌مه‌وه، ناچاری ملی پێ که‌چ ئه‌کات، نه‌ک نه‌زانین!.
گه‌لی کورد به‌گشتی و سه‌رکردایه‌تیه سیاسیه‌که‌ی به‌تایبه‌ت، خه‌یانه‌ت کاری ئه‌و به‌ڵێنه‌ی له‌بیر نه‌چۆته‌وه که ئه‌مریکا، له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن، له سه‌ره‌تای حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردو، به‌ڵێنی به‌سه‌رۆک موسته‌فا بارزانی هه‌میشه زیندودا، پشتگیری له‌داواکاری کورد بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجام پاشگه‌ر بونه‌وه‌و درۆیان کرد، که بوبه‌هۆی داڕشتنی پیلانه نه‌گریسه‌که‌ی جه‌زائیر، به به‌شداری هه‌واری بۆمیدیانی نه‌فره‌تی، ئێران و تورکیا‌و عێراقی گه‌یانده یه‌ک، بۆ لێدانی سێ قۆڵی، ئه‌وه‌ش بووه هۆکاری هه‌ره‌س هێنانی شۆڕش، له‌پێناوی مانه‌وه‌ی گه‌لی کورد، به‌نیازی پاراستنی لهپاکتاوکردنی ڕه‌گه‌زی!.
ئێستاش ئه‌مریکا هه‌ر ئه‌و ئه‌مریکایه‌یه، ته‌نها بیچمی سه‌رۆک و به‌رپرسه باڵاکانی ئه‌گۆڕدرێت، وه‌ک کورد فه‌رمویانه: حه‌سه‌ن که‌چه‌ڵ، که‌چه‌ڵ حه‌سه‌ن هه‌ریه‌که، گه‌نده‌ڵه‌کان وه‌ک گیا له‌سه‌ر بنجی خۆیان ئه‌ڕوێن. مه‌حاڵه هه‌ڵوێستی چاکه به‌رانبه‌ر به‌کورد، له ئۆباما به‌دی بکرێت، هه‌روه‌ک به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌کانی ئێراق، که یه‌ک له‌دووای یه‌ک بهدڕهوشتتر ئه‌بن، سه‌رکرده‌کانی ووڵاتانی دژ به‌ئازادی خوازی، هه‌روا ئه‌بن! گورگن له‌پێستی مه‌ڕدان! بۆیه له‌کۆتاییدا ئه‌ڵێم: هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له پێشینان، ڕاستیان کردووه فه‌رمویانه: تۆبه‌ی گورگ مه‌رگه!!!.
25- 1- 2015-.