گازه‌نده له‌که‌سێک ناکرێت، ته‌نها بیر له‌ناساندنی که‌سایه‌تی خۆی بکاته‌وه‌و هیچ به‌رهه‌مێکیشی نه‌بوبێت، به‌تایبه‌تیش خاوه‌ند هه‌ستێکی هه‌رزه‌کارانه‌و خۆ په‌سه‌ندی بێت. خۆ نکۆڵی له‌وه ناکرێت، که عه‌لی حه‌مه ساڵح، هه‌روه‌ک لهوێنهکهیداو به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌کانیدا ده‌ر ئه‌که‌وێت ته‌مه‌نی مناڵه، به‌و هۆکاره‌وه گومانی تێدا نیه، له‌ڕۆژه سه‌خت و تاڵ و پڕ له‌ئازاره‌کانی ڕێبازی کوردایه‌تی، جگه له‌وه‌ی کهنهشی دیتووه، وه‌ک پێویسته ئاگاداری نیه، ته‌نها ڕۆژگاره‌کانی گه‌مه‌و سه‌یرانه‌کانی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی دیوه، که گه‌شتیارانه له‌خۆشی و جووانید!.
جاله‌م ڕۆژگاره شه‌قام به‌رین و بێ مهترسیداریهو، ئازادییه‌کی به‌ربه‌ڵاوی ئه‌وتۆ، نه‌ک عێراق و کوردستان، له‌ناوچه‌که‌شدا نه‌بوه‌و به‌دی ئاکرێ، بۆیه له‌شه‌رمه‌زاریدا که‌هیچ به‌رهه‌مێکی ئه‌وتۆی پیرۆزی کوردایه‌تیان نیه، هه‌ندێ له‌گه‌نجانی هه‌رزه‌کار بیر، وا بۆی ئه‌چن به‌دژایه‌تی کردن و سه‌ره‌ڕۆیی بێ‌سود، ئه‌توانن بگه‌نه ئه‌و مه‌رامه‌ی لهکسایهتی بهتوواناو شایسته‌دا دێته دیی، که‌یه‌ک له‌وانه کاک عه‌لی حه‌مه ساڵحه!.
لهدابو نه‌ریتی کورده‌واریدا، ئه‌گه‌ر که‌سێکی که‌م ته‌مه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ناخدا بێڕێزبێت، به‌ڵام هه‌ر کات بیه‌وێت له‌گه‌ڵ ڕێش سپیهکدا، واته به‌ته‌مه‌نێکدا که‌زۆر له‌خۆی گه‌وره‌تره، ئه‌وپه‌ڕی ڕێزی لێ ئه‌گرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر عه‌لی حمه‌ساڵح که‌مێ ڕۆشنبیر بووایه، ئه‌بو بیری نه‌ک تهنهالهڕابردوی خۆی، به‌ڵکو بنه‌ماڵه‌که‌شی، له‌گه‌ڵ ڕابردوی سه‌رۆک کاک مه‌سعود بارزانی و بنه‌ماڵه پیرۆزه‌که‌ی به‌راودر بکردایه، ئه‌و کات وه‌ک خۆیان زۆر جار ووشه‌ی( ئیستحقاق) به‌کار ئه‌هێنن، به‌پێی سه‌نگ و خزمه‌ت، ئه‌مجار خاوه‌ند ئیوێژدانێکی بکردایه به‌دادوه‌ر بڕیاری بدایه، ئه‌وسا تێ ئه‌گه‌یشت، که سه‌نگی خۆی چه‌نده له‌به‌رانبه‌ردا، تاکو ئه‌و هه‌ڵوێسته خۆ به‌زلزانی و له‌خۆ بایی بونانه وه‌ڕ بگرێت!.
ڕاستیان ووتووه مرۆڤ به‌گه‌وره‌یی فیری په‌ڵاو خوواردن ببێت، له‌جیاتی ده‌م، ده‌ست بۆ لوتی ئه‌با، به‌داخه‌وه له‌هه‌رێمی کوردستاندا، له‌ژێر په‌رده‌ی دیموکراسیه‌تدا، هه‌مو سنوره‌کانی ناڕاستی و نا دروستی به‌زێندراوه، ئه‌وه‌ی بزانێ خامه به‌ده‌سته‌وه بگرێت و کۆمپیۆته‌ر به‌کار بهێنێ، وائه‌زانێ هه‌مو شتێکهومافی ئه‌نجامدانی گشت ئاره‌زویه‌کی خۆی هه‌یه کهبهخهیاڵیا بێت، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ڕیزمدا بۆ مه‌لا زانا‌و به‌ڕیزه‌کان، به‌شێکی زۆری مه‌لای ووتار خوێن و پێشنوێژی کار، وه‌ک کاک عه‌لی ساڵح، له‌ژێر په‌رده‌ی ئایندا بۆپشتگیری کردنیان له داعش به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌و خۆ، خه‌ریکن کۆمه‌ڵگا به‌کافر له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن، به‌پێێ بۆچونی خۆیان، به‌هۆکاری شاره‌زایی نه‌بونیان وه‌ک پێویست لهئیسلامهتی و خۆپهسهندییانهوه، هه‌ر به‌شێوه‌ی کاک عه‌لی!.
ماوه‌یه‌کی زۆره، کاک عه‌لی ساڵح، له هه‌وڵی خۆ بهدرخستندایه، به‌سود وه‌رگرتن، ئه‌گه‌ر چاکه‌ت له ده‌ست نه‌هات، خه‌راپه بکه، ئه‌گینا سه‌یره که‌سێکی وه‌ک ئه‌و له‌به‌رانبه‌ر سه‌رۆک بارزانیدا، وه‌ک مێرۆلهیهک وایه به‌چیای قه‌ندیلا ههڵگهڕیت! دیاره زانست هێنده پیرۆزه وه‌سف ناکرێ، ئه‌وه زانسته مرۆڤی گه‌یانده مه‌ریخ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانستیش به‌هه‌ڵه به‌کار هێنراو له‌خانه‌ی خۆیدا ترازا، هه‌روه‌ک کاره‌کانی تری وایه‌و، بگره زۆر خه‌راپتریش. جا هیوادارین، ئه‌گه‌ر کاک عه‌لی حه‌مه ساڵح، وابیر ئه‌کاته‌وه، که گه‌یشتۆته ئاستی پله‌یه‌کی زۆر به‌رزی زانستی، با له‌به‌رزکردنه‌وه‌ی زانسدا بکكاری بهێنێت، نه‌ک ململانێی سیاسی بێ‌سود!!.
25-3-2015.
