ڕاگەیەێندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی پرسی کۆچبەران.

له‌ چه‌ند هەفتەی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ قوربانی ده‌ستی قاچاخچێتی بۆ بەرژەوەندی وسوودی ماددی، و هه‌ندێك لایه‌ن ‌ئه‌م دۆخه‌یان قۆستو‌وه‌تەوە ‌بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئامانجێکی كورتخایه‌ن، سەرەنجام هەموو ڕاستییه‌كان ده‌ركه‌وتن كه‌ ئەو پڕوپاگه‌ندانه‌ دوورن لە ڕاستییەوە.

حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی داوه‌ و درێغی ناكات له‌ گه‌ڕا‌ندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و ھاووڵاتییانەی كه‌ له‌ سنووری بیلاڕووسیا گیریان خواردووه، و بە ئەرکی خۆی دەزانێت هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بکات و بە گەرمی پێشوازی لە گەڕانەوەیان بکات.

حکومەتی هەرێم سوپاس و پێزانینیش ئاراسته‌ی هه‌موو ئەو لایەنانە دەکات کە‌ هاوكار بوون و ھاوکار دەبن لە گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبه‌رانەی کە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان.

د. جوتیار عادل

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

17 تشرینی دووەم 2021