دیاری کردنی هه‌ڵویست و ده‌ربڕینی بۆچون، زۆر ساکار و ئاساییه.مافی هه‌مو مرۆڤێکیشه به‌بێ جیاوازی پایه‌و پله‌ی مرۆڤه‌که، ئیتر له‌هه‌ر بووارێکی زانستی و ڕوناکبیری و سیاسی و ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا بێت، جا چ وه‌ک کولتور بێت.وه یان زانست، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له باشوری کوردستان، له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌بینرێت شتێکی ناشاز و سه‌رسوڕ هێه‌ره‌و، نامۆیه له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی زانست و پێشکه‌وتنی سه‌رده‌مدا!.
بۆ نمونه: له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، له ووڵاته پێشکه‌وتووه کاندا، کۆمه‌ڵگا ئه‌بێت به دوو به‌شی سه‌ره‌کیه‌وه، وه‌ک لایه‌ندار و پێلایه‌ن له ده‌سه‌ڵاتدا، دیاره بێلایه‌نه‌کان هیچیان به‌رانبه‌ر ناووترێت چونکه هه‌ڵویستی ئه‌وان ئاشکرایه‌و به هه‌مو بووارێک ڕازین و مل که‌چن.بۆیه ئه‌وه‌ی ڕوو ئه‌داو ئه‌بینرێت له‌ناو ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگادا له‌بوواری گۆڕانکاریه سیاسی و ئیداریدا، ئیتر به‌هه‌ر جۆرێک بێت، په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نداره‌کانه‌وه ئه‌بێت، به‌ڵام ئایه ئه‌وان له نێوان خۆیاندا چۆن کار ئه‌که‌ن بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌یان به‌گشتی؟.ئه‌لێره‌وه ئه‌چمه سه‌ر ناوه‌ڕۆکی مه‌به‌ستم له ووتاره‌که‌و شرۆڤه له‌سه‌ر کردنی.
ئاشکرایه هه‌روه‌ک دیارده‌یه‌کی پێشکه‌وتنی شارستانیانه‌ی سه‌رده‌م، خۆشبه‌ختانه له‌باشوری کوردستاندا، له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و ئازادی و ئارامیه ناو خۆییه‌دا، کۆمه‌ڵگاکه‌مان زۆر هه‌نگاوی پێشکه‌وتووانه‌ی به‌ده‌ست هێناوه، له سه‌رجه‌م بوواره‌کانی خۆشگوزه‌رانی و پێشه‌وه چونی شارستانیه‌ت.
خۆدیاره به‌هۆی ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ڕیه‌که‌وه‌و، پشتیوانی لێکردنی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه، دوژمن ناچار بو پاشه‌کشه بکات له سنوری پاڕێزگای، سلێمانی و هه‌وڵیر و دهۆک، ئه‌و ناوچانه‌ی ووڵات که‌وته‌وه باوشی ڕۆڵه‌کانی خۆی، به‌ڵام کام ووڵات؟ دیاره وڵاتێکی سوتماک، به‌جۆرێ که له هه‌ندێ ناوچه‌یدا باڵنده‌و ئاژه‌ڵه‌کانیش تێیدا نه‌مابون، به هۆی وێران کردنی کانیاو و بنبڕ کردنی سه‌ر چاوه ئاویه‌کانه‌وه، بێجگه له ویران کردن و خاپور کردنی، به هه‌زاران گوند و شارۆچکه‌و، تێکدانی ڕێگاو بان و سوتانی ڕه‌ز و باخه‌كان، که هۆکاری سه‌ره‌کی مانه‌وه‌ی گوند نشینان بون بۆ نیشته‌جێ بون و ژیان بردنه سه‌ر!.
له‌هه‌مان کاتدا، بارودۆخی شاره‌گه‌وره‌کانیش وه‌ک ناوه‌ندی پارێزگا، به‌به‌راورد کردن له‌گه‌ڵ شارستانیه‌تی سه‌رده‌مدا، له ئاستی ته‌نها قه‌زاو ناحیه‌یه‌کی که‌مێک پێشکه‌وتودا بون له‌بوواری خزمه‌ت گوزاریه‌کانی هاو چه‌رخه‌وه.خۆ ئه‌گه‌ر گومان له‌وه‌شدا هه‌بێتن، که‌سانێک بڵێن ئه‌وه زانیاری ڕێکڵامی که‌سێکی لایه‌نداری ده‌سه‌ڵاته، نه‌وه ئه‌توانن سه‌یری وێنه دۆکۆمێنتیه‌کان بکه‌ن بۆ سه‌لماندن!.
خۆ دیاره شتێکی شاراوه نیه‌و، ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌بینرێت له‌باشوری کوردستان، له‌و سنوره‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت و پاڕله‌مانی کوردستاندایه له ئێستادا، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پێش ڕاپه‌ڕیندا، جیگه‌ی خۆیه‌تی بڕوای پێ نه‌کرێت و به خه‌ون و خه‌یاڵ لێک بدرێته‌وه، به جۆرێکه ئه‌گه‌ر من لێره‌دا بچمه ناو باسکردن و ده‌ست نیشان کردنی پڕۆژه‌و خزمه‌تگوزاریه‌کانی بوواری ژیان و پێشکه‌وتنی شارستانیانه‌وه، ئه‌بێت دور بکه‌ومه‌وه له ناوه‌ڕۆکی مه‌به‌سته ڕاسته‌قینه‌که‌م له ووتاره‌که‌دا، بۆیه به‌کورتی ئه‌ڵێم، ته‌نها سه‌یر کردنی سه‌رپێیی کۆشک و ته‌لار و زانکۆ و شه‌قام و نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌و کونسوڵگه‌ری و فڕۆکه خانه‌ی سه‌رده‌میانه و کۆگاو پارک و سه‌یرانگاکان بکه‌ن، به‌سه بۆ که‌سانی ژیر و دڵسۆز و سیاسه‌تمه‌داری خاوه‌ن ئویژدان.دیاره ئاشکراشه، چاو و هه‌ستی پێجه‌وانه‌ش هه‌رچه‌نده لێی تێ ئه‌گات به‌ڵام نای خوێنێته‌وه!.
ئه‌ڵێن شێخی سه‌عدی جارێک له‌خه‌ودا شه‌یتان ئه‌بینێت سه‌یره‌کا زۆر جووانه، لیی ئه‌پرسێ، تۆ ئه‌وه‌نده جووانیت ئه‌ی بۆچی ئه‌ڵێن: شه‌یتان چاوێکی کوێره‌و زۆریش ناشیرینه، شه‌یتانیش وه‌ڵام ئه‌داته‌وه‌و ئه‌ڵێت: قوربان ئێمه فریشته‌ین، فریشته ناشیرینی تێدا نیه، به‌ڵام خامه‌که به‌ده‌ستی دوژمنه‌وه‌یه!.
لێره‌دا دێینه سه‌ر ئاراسته کردنی پرسیار، له هه‌مو تاکێکی مرۆڤی ڕوناکبیر و هه‌ستیاری کورد به گشتی، نه‌ک ته‌نها لایه‌ن و که‌سانی سیاسی.ئایه هۆکاری یه‌کتر قه‌بوڵ نه‌كردن، له‌ناو گه‌لی کوردا چیه، که وه‌ک نه‌ریتێکی لێهاتووه‌و، بۆته نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌ی بیری نه‌ته‌وایه‌تی، له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کورد و کوردستاندا؟.
یه‌ک: هۆکاری دوژمنایه‌تی هۆزایه‌تی و ناوچه گه‌ریه‌تی؟.
دوو: جیوازی بیر و ڕای سیاسی و ڕوناکبیری و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی؟.
سێ: خۆ په‌سه‌ندی و کورسی په‌رستی؟.
لێره‌دا نامه‌وێ به‌قوڵی بچمه شرۆڤه کردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌جۆرێ درێژه نه‌کێشێ خوێنه‌رانی به‌ڕیز، بیزار ببن له‌خوێندنه‌وه‌ی، بۆیه هه‌وڵ ئه‌ده‌م زۆر به‌کورتی، منیش وه‌ک تاکێکی کورد بۆچونی خۆم ده‌ر ببڕم.
ده‌رباره‌ی خاڵی یه‌که‌م: گومان له‌وه‌دا نیه، که هۆکارێ زۆر به‌هێزه، بۆ قه‌بوڵ نه‌کردن و ته‌نانه‌ت به‌ره‌نگار بونه‌وه‌یش، به‌ڵام له‌سایه‌ی یه‌زدانی مه‌زنه‌وه، ئه‌وه به‌دێ ناکرێ له‌نێوان گروپه سیاسیه‌کانی کوردستاندا.
ده‌رباره‌ی خاڵی دوهه‌م: له‌بواری ڕوناک بیری و سیاسیه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر جیوازیه‌که له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدابێت، بیگومان به‌ئاسانی له‌ڕیگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر ئه‌کرێت، چونکه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی تێدا به‌دی ئه‌کرێت، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیدا بێت، هه‌رچه‌نده مه‌ترسیی و نه‌خوازراویش بێت، هه‌میسان ئه‌گه‌ر ده‌ستی ده‌ره‌کی له پشته‌وه تێدا نه‌بێت، ئه‌تواندرێت به‌شێوازێک، که به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی تێدا بێت چاره‌سه‌ر بکرێت!.
خاڵی سێهه‌م: خۆ گومان له‌وه‌دا نیه، که هه‌ستی له‌خۆ بایی بون و خۆ په‌سه‌ندی، کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر ئه‌و بوواره ئه‌بێت، که هه‌ر ئه‌و هۆکاره‌شه دیکتاتۆر دائه‌هێنێت، به‌ڵام خۆ له‌م سه‌رده‌مانه‌دا له‌به‌رچاومانه که دیکتاتۆره‌کان ئه‌نجامی چاره‌نوسیان به‌چی ئه‌گات!.
دیاره گومان له‌وه‌شدا نیه، که به‌ده‌ست هێنانی کورسیش به‌داواکاری و زۆره ملێ نابێت، به‌ڵکو ئه‌تواندرێت به‌دوو ڕێباز به‌ده‌ست بهێنرێت، ڕێبازێکیان کوده‌تایه، که‌پێویسته هێزێکی خۆ به‌خش و توواناداری له پشت بێت، ڕێبازی دوهه‌میش دیموکراسیه‌ته، که ئه‌بێت زۆرینه‌ی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بهێنرێت!.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و نیگه‌رانیه، له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌بینرێت که‌سانێکی زۆر هه‌ن، که ئه‌بن به خاوه‌نی ته‌نها نوکه خامه‌یه‌ک، وه‌یان پله‌یه‌کی سیاسی که‌له ڕێگه‌ی کوتله بازی وه‌ێان هۆزایه‌تی به‌ده‌ستی هێناوه، توانجی زۆر نابه‌جێ و قێزه‌وه‌ن له سه‌رکرده‌کانی لوتکه، له ئاستی سه‌رۆک مام جه‌لال و سه‌رۆک کاک مه‌سعود بارزانی ئه‌گرێت و خۆی ئه‌باته سه‌روی ئه‌وانه‌وه!.
زۆرجا ئه‌بینین که‌سانێ تووانج له سه‌رۆکی هه‌میشه زیندو، موسته‌فا بارزانی نه‌مر ئه‌دات، که به‌درێژایی ته‌مه‌نی و زیاتر له نیو سه‌ده‌ش تێکۆشاوه‌و، شۆڕشی له‌دژی داگیرکه‌ران په‌رپا کردووه‌و کۆڵی نه‌داوه، تاکو له ئه‌نجامدا به‌ئاواره‌یی سه‌ری ناوه‌ته‌وه‌و کۆچی دووایی کردووه، که‌چی له پاش ئه‌و ته‌مه‌نه دور و درێژه له تێکۆشان و به‌رخۆداندا، که هه‌مو به‌رهه‌م و سامانی به‌جێ ماویشی، ئه‌و گۆڕه پیرۆزه خاکیه‌ی بارزانه، که هه‌مو که‌سێکی ئاسایی به‌ده‌ستی ئه‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌و سه‌رۆکه نه‌مره، ته‌نانه‌ت کفنه‌که‌شی، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تێکی بێگانه‌وه بۆی دیاری کراوه!.
له کاتێکدا خاوه‌ند تووانج، هه‌رزه‌کارێکه‌و به‌هیچ جۆرێک سه‌رماو گه‌رمای کوردایه‌تی نه‌بینیوه‌و ئه‌ڵێت: جا مه‌لا مسته‌فا چیی کردووه بۆ کورد، هه‌ندێکیان به‌نۆکه‌ری بێگانه‌شی باس ئه‌که‌ن!!.
بۆیه له‌کۆتاییدا ئه‌پرسم: ئایه هۆکاری ئه‌و له‌خۆ بایی بون و خۆ په‌سه‌ندیه چییه، له‌ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌بینرێت، له‌بوواری یه‌کتر قه‌بوڵ نه‌کردنه‌وه، که بۆته هۆکاری سه‌ره‌کی، مانه‌وه‌مان به‌ژێرده‌سته‌ی و ماف پێشێلکراوی، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی، تورک و فارس و عه‌به‌وه، هه‌رچه‌نده دڵنیاشم، ئاسته‌مه به‌ده‌ست هێنانی وه‌ڵامی دروست؟!!!!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
