ئاسییه بوۆن ده‌می که‌سێک ناخۆش بێ
که له ناخدا هه‌ست و هه‌ناوی بۆگه‌نبێ
مه‌لا محه‌مه‌دی خه‌تێش له سۆران دا
به‌نۆکه‌ری پاشای سۆرانی به‌کوشت دا
ڕچه‌ڵه‌ك ئه‌و نۆکه‌رانه هه‌ر ئه‌مێنێ
هه‌تا نه‌زان له‌ناو گه‌لی کورد بمێنێ
ئه‌وانه ڤایرۆسی هه‌ستن ترسناکن
به‌جۆرێ په‌روه‌رده کراون زۆر بێباکن
دژ پێشکه‌وتن و زانستین هۆشیان نیه
پێیان وایه چیی خوێندۆته‌وه ڕاستیه
له لای ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕابوردوو
کای کۆن به‌با کردنی پیاوانی مردوو
که ئه‌یانووت زه‌وی له سه‌ر قۆچی گایه
گاش له‌سه‌ر پشتی یه‌ک ماسی ڕاگیرایه
زۆر ڕاستتره له داهێنانی زاناکان
که‌خستیانه سه‌ر بڵندگۆی مزگه‌وته‌کان
تائێستاکه‌ش وادیاره هه‌ست به‌وه ناکه‌ن
له جێی حوشتر به فرۆکاچن حه‌ج ئه‌که‌ن
له‌ڕاست هه‌ڵوێستی دوژمنان دژ گه‌لی کورد
کوێرن، که‌ڕن، لاڵن، نقه ناکه‌ن درشت و وورد
به‌غدا کوردی کرد به کافر به‌پێی ئه‌نفال
یه‌ک مه‌لاو حیزبی ئیسلامی برای ده‌جال
نقه‌یان لێ به‌دی نه‌کراو بڵێن نابێت
هه‌ر ئه‌یانوت خوایه سه‌دام پایه‌داربێت
به‌ڵام ئێستا سۆران و هه‌ورامان ناوێک
نوێنه‌ری پارتی ئیسلامین وه‌کو پیاوێک
به‌هۆی نه‌زانی گه‌له‌وه بون به‌ئه‌ندامی پاڕله‌مان
ئه‌یانه‌وێ وه‌کو ڤایرۆس کارکه‌ن له‌دژی نیشتمان
له‌ژێر په‌رده‌ی ئایندا گووایه خووا په‌رستی ڕاستین
که له‌ڕاستیدا نه‌خۆش و مێشک پوچه‌لێکی په‌ستین
له واتای ووشه تێناگه‌ن به‌س ئه‌زانن بخویننه‌وه
شیر و شیڕ، لێکه‌وه ناکه‌ن ته‌نها ووته ئه‌گێڕنه‌وه
دین و ئیمان دوو ووشه‌ی عه‌ره‌بین لێک جییان
دیاره له‌ناوه‌ڕۆکیشدا وه‌ک یه‌کن که ته‌نها بڕوان
بڕواش هه‌سته‌و له ناخدایه‌و بۆ مه‌به‌ستێک
ناخ ئه‌و مرۆڤه دیاریه کات بۆ چ هه‌ستێک
ئه‌وه بڕیاری سۆران و هه‌ورامانی نه‌زان نیه
فه‌لسه‌فه‌ی ئاینی دیاره به‌دانان به‌رگ و ڕیش نیه
ئه‌گه‌ر سه‌یری وێنه‌ی خۆیکا له‌ڕابردودا هه‌ورامان
مرۆڤ ئه‌م سه‌رده‌مه نیه شێت و نه‌زانه بێگومان
ئیتر ئه‌بێ چۆن بگونجی ئه‌و له‌پاڕله‌مان دانیشێ
گه‌ل چاوه‌ڕوان چی له‌و بکا که‌بۆ ئه‌وکاره ناشیێ
چاکتر وایه له ئێستاوه پاڕله‌مان خۆی ئاماده‌کا
کاک سۆران و کاک هه‌ورامان به‌زۆترین کات ده‌ربکا!.
٨-١١-٢٠١٣- سوید.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
