به‌ر له‌وه‌ی بچمه‌وه سه‌ر کرۆکی ڕوداوه‌که‌ی شه‌وی نه‌ورۆز، لێره‌دا ئه‌مه‌وێت ئاماژه به‌ڕوداوێک بکه‌م، وه‌کو باوه به‌هه‌ندێ ڕوداو ئه‌ڵێن قه‌ت له بیر ناچیته‌وه، منیش هه‌رچه‌نده ئازار و ناخوشیه‌کانی به‌ندی خانه‌م له بیر چۆته‌وه، ته‌نها وه‌ک سه‌رگوزشته‌یه ئه‌یان گێڕمه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌م قه‌ت له‌بیر ناچێته‌وه‌و زامه‌که‌شی قه‌ت ساڕ‌ێژ نابێت له دڵمدا، بۆیه ناچارم ئاماژه‌ی پێبکه‌م، جا به‌داوای لێبوردنه‌وه‌ش له‌خوێنه‌رانی به‌ڕێز، هیوادارم نه‌بێته هۆکاری بێزار بونیان، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه:
برایه‌کی له‌خۆم بچوکترم هه‌بو، زۆر زۆر خوشه‌ویست بو له‌لام، بڕیارم داب‌و هه‌رچی تووانام هه‌بیت بیخه‌مه کار له خزمه‌ت کردنی ئه‌ودا، تاکو ئه‌گات به‌ئامانجی خۆی. به‌ڵام له‌و کاتانه‌دا زیاتر به‌هۆی کاریگه‌ری من له‌سه‌ری، وه‌ک چۆن باوه که‌سێک دوچاری خه‌مێک بێت له‌ناو بچێت ئه‌ڵێن، دای له دڵ، نه‌خوش ئه‌که‌وێت و به‌رده‌وام داوای بینینی من ئه‌کات، هه‌تاکو ڕۆژێک دایکم و باوکم، ئه‌ڵێن با به‌سه‌یاره بیبه‌ینه به‌ر ده‌رگای به‌ندیخانه‌که، به‌هه‌ر جۆرێک بێ لێیان بپاڕێینه‌وه، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر له‌په‌نجه‌ره‌یه‌کیشه‌وه بێت، به‌س نیشانی بده‌ن، تاکو بزانێت که له‌ژیاندا ماوه!.
به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه، که‌ئه‌یهێننه به‌رده‌رگاو، زۆر ئه‌پاڕێنه‌وه لێیان، له ئه‌نجامدا نائیب زابوتێک به‌خێرای دیت و ئه‌ڵێت کامه‌یه نه‌خۆشه‌که، ئه‌وانیش ده‌رگای سه‌یاره‌که ئه‌که‌نه‌وه‌و ئه‌ڵێن ئه‌و منداڵه‌یه، هه‌ر داوای ئه‌و ئه‌کات. ئه‌ویش یه‌ک تفی گه‌وره ئه‌کات به‌سه‌ر چاویاو ئه‌گه‌ڕێته‌وه، دایک و باوکیشم به‌گریانه‌وه‌و خێرا ئه‌گه‌ڕێنه‌وه به‌ره‌و ماڵه‌وه، ئه‌گه‌نه سه‌ر پرده‌که‌ی خاسه‌و، فه‌خره‌دینی برا زۆر خۆشه‌ویسته‌که‌م، بۆ دوواجار ئه‌ڵێت کاکه‌م و گیانی ده‌رئه‌چێت و ماڵ ئاوایی ئه‌کات، دایک‌و باوکیشم، به ڕۆڵه ڕۆو ئه‌گه‌رێنه‌وه بۆماڵه‌وه.
دووای ماوه‌یه‌ک، یه‌که‌م جار موواجه‌هه‌مان کرایه‌وه، سه‌یرم کرد باوکم و فه‌خره‌دین نه‌هاتون، پرسیارم کرد، وتیان فه‌خره‌دین که‌مێ نه‌خۆش بو، باوکیشت له‌لای مایه‌وه. جارێکی تری که‌هاتن، ئه‌مجاره‌یان باوکم هاتبو دایکم نه‌هاتبو، که پرسیارم کرد، باوکم پڕ چاوی له فرمێسک بو، ئه‌مجار زانیم، برا خۆشه‌ویسته‌که‌م کۆچی دووایی کردوه‌و نایبینمه‌وه، به‌هه‌ر جۆرێ بو دانم به‌خۆمدا گرد، له‌به‌رده‌می باکم و ئه‌واندا نه‌گریام، به‌ڵام حه‌زه‌م ئه‌کرد زوو سه‌فاره لێ بدرێت و بڕۆن، تابگه‌مه ژوره‌وه‌و که‌مێ بگرییم بۆ ئارام بونه‌وه‌ی دڵم!.
لێره‌دا ئه‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر کرۆکی باسه‌كه، وه‌ک له‌به‌شی پێشودا ئاماژه‌م پێ‌کرد، هه‌رچه‌نده‌ش ئینزیباته‌کان به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه کردن لێمان، ئێمه به‌رده‌وام بوین و گوێمان پێنه‌دان، چونکه ئه‌مانزانی تاکو هێور نه‌بینه‌وه، ئه‌وان ناتوانن بێنه ژوره‌وه بۆ گیانمان، ئاهه‌نگی خۆمان به‌جوانی گێڕا.
ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه زۆر سه‌ێربو، هه‌ستمان به هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک نه‌کرد به‌رانبه‌رمان وه‌ربگیرێت، چوینه‌وه سه‌ر جێگاکانی خۆمان و ڕاکشاین و خه‌وتین وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ ڕوی نه‌دابێت! به‌ڵام له‌نزیکی به‌ره‌به‌یاندا بو له‌ناکاودا ده‌رگا کرایه‌وه‌و، زابوتێک قیژاندی و بانگی کرد، گه‌وادانه هه‌رکه‌سه‌و له ڕاستی خۆتان هه‌ستنه پاوه‌و، که‌س دانه‌چه‌مێته‌وه‌و وه‌رن بۆ ده‌ره‌وه. هه‌مو مان چوینه ده‌ره‌وه، دیمان یه‌ک سریه سه‌رباز هاتون و بچوکترین پله‌داریان دوو خه‌تی به‌قۆڵه‌وه‌یه، خێرا ژماره‌یه‌کیان چونه ژوره‌وه‌و ده‌ستیان کرد به پشکنین و هه‌رسێ پارچه شیعره‌که‌یان دۆزییه‌وه!.
یه‌که‌م جار بانگی محه‌مه‌د به‌دری کرد و ووتی( ها یاگه‌واد، شنه له‌به‌یکه یاکردستان) دوو دۆنکی دا به‌ناو شانیاو ووتی(باچر ئه‌شوفکم، یالله لف یاطاغک إطلع بر) به‌یانی ئه‌تانبینم، جێگاکه‌ت لول که‌و بڕۆ ده‌ره‌وه. بانگی محه‌مه‌د سه‌عیدی کرد و ووتی( های شنه گواد) ئه‌مه چیه گه‌واد، یه‌ک دۆنکی لێدا‌و به‌هه‌مانشێوه‌ش ئه‌وی ده‌رکرده ده‌ره‌وه. ئه‌مجار بانگی منی کرد، چونکه به‌کوردی نوسیبوم، پێشان پرسیاری کرد ئه‌وه چیه، ووتم گۆرانی کوردیه، ووتی(لعد م‌و سیاسی) واته سیاسی نیه، ووتم نه‌خێر، ووتی باشه به‌یانی ئه‌تبینمه‌وه. به‌ڵام لێمی نه‌دا، ئیتر بانگی کرد، خێرا هه‌موتان وه‌رن بۆ ژوره‌وه‌و، جێگاکانتان هه‌ڵگرن و وه‌رنه ده‌ره‌وه!.
که‌هاتین به‌ره‌و ده‌رگای حه‌وشه‌که دیمان دوو سه‌یاره‌ی ئیڤایان له‌به‌ر ده‌رگا ڕاگرتووه، هه‌مومانیان سووار کرد‌و و چادری دوواوه‌ی سه‌یاره‌که‌یان داخست و که‌وتنه ڕێ، ئیتر ده‌ره‌وه‌مان لێ دیار نه‌بو تاکو بزانین بۆ کوێ ئه‌مانبه‌ن، به‌ڵام ماوه‌یه‌ک ڕۆیشتن، هه‌ستمان کرد به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی شار ئه‌مان به‌ن، به بڕوای خۆمان، پێمان وابو ئه‌مانبه‌ن ڕه‌میمان ئه‌که‌ن، ئیتر له‌ڕاستیدا بڕوامان به‌مانی خۆمان نه‌ما، هه‌تاکو سه‌یاره‌کانیان ڕاگرت و دایان گرتین، ئه‌مجار زانیمان له‌حه‌وشێکداین، به‌ڵام نامانزانی کوێیه!.
پاش که‌مێک ڕویان کردینه ده‌رگایه‌ک و له‌وێ چوینه ژوره‌وه، ده‌رگایه‌کی تری کرایه‌وه، له‌وێشه‌وه چوینه ژوره‌وه، هه‌میسان ده‌رگایه‌کی تری کرایه‌وه، ئه‌مجار له دووای سێ ده‌رگاوه، سه‌یرمان کرد چه‌ند ژورێکه‌و، سه‌بری بۆتانی و به‌هجه‌ت حه‌سه‌ن و به‌کر عه‌بدولقادر، هه‌ریه‌که‌و له ژورێکدان، ئێمه‌شیان کرده دوو به‌ش، خوێنده‌واره‌کان که(٦) که‌س بوین، خراینه ژورێکه‌وه‌و، نه‌خوێنده‌واره‌کانیش وا ئه‌زانم ژماره‌یان(٢٥) که‌سه بو، هه‌مویان خرانه قاوشێکی گه‌وره‌وه، ئیتر له‌وێ ماینه‌وه، بێ موواجه‌هه‌و بینینی ڕوناکی ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت ڕوناکی تیشکی خۆریشمان نابینی و هه‌ڵسوکه‌وتێکی زۆر خه‌راپیان له‌گه‌ڵدا ئه‌کردین، به‌ڵام ته‌نها ڕه‌ئیس عوره‌فایه‌کی شییوعییان تێدابو، زۆر باش بو له‌گه‌ڵماندا، هه‌رکاتێ ئه‌و ئامرحه‌رس بووایه چیمان بویستایه له ده‌ره‌وه بۆی ئه‌هێناین به دزیه‌وه، پێمانیشی ئه‌وه‌ت، ئه‌گه‌ر ئینزیباته‌کان به‌وه بزانن، تێدا ئه‌چم ئه‌بێ ئاگاداربن، جارێک لێمان پرسی ئێره کوێه، پێمانی ووت، ئێره که‌تیبه موعته‌قه‌ل عه‌سکه‌ری ٢٧ ته!.
یه‌که‌مین که‌س له‌ناوماندا که بردیان بۆ دادگایی کردن، مام ناسر بو، یه‌کسه‌ر سه‌زای ئیعدامیان به‌سه‌ریدا سه‌پاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ته‌نها ماڵه‌که‌ی وه‌کری ناوچه بو، به‌هجه‌ت حه‌سه‌ن دانینابو به‌سه‌ردا، به‌ڕاستی هه‌رچه‌نده به‌ته‌مه‌نیش بو، به‌ڵام که‌هه‌واڵه‌که‌ی پێدرا، یه‌کسه‌ر بورایه‌وه‌و ماوه‌یه‌ک له هۆش خۆی چوو، ئیتر دوکتۆریان بۆدیاری کردبو، که‌به‌ین به‌ین بێن، پشکنینی بۆ بکه‌ن و چاودێری بکه‌ن تا ڕۆژی له سێداره‌دانی، هه‌ر جارێ دوکتۆره‌کان ئه‌هاتن بۆلای، وای ئه‌زانی ئه‌یبه‌ن و له سێداره‌ی ئه‌ده‌ن، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌یانی بینی ئه‌بورایه‌وه به‌سته زمانه، دیاره دوکتۆره‌کانیش زۆر باش بون، دڵیان ئه‌دایه‌و‌ه‌و ڕێزیان لیی ئه‌نا!.
له‌دووای مام ناسر، سه‌بری بۆتانی بانگ کرا، به‌ڵام سه‌بری بۆتانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی، جارێکی تریش له‌موسڵ، هه‌ر به‌هۆی پارتیه‌وه ده‌سگیر کرابو، به‌ڵام له‌سجن ڕای کردبو، موسڵ داوای کردبوه‌وه، ناردبویانه‌وه بۆ ئه‌وێ دادگایی بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌یبه‌ن بۆ دادگا، هه‌میسان شێرانه له‌ده‌سیان ڕائه‌کات و خۆی ڕزگاره‌کا. جا هه‌ر به‌هۆی ڕئیس عوره‌فاکه‌وه هه‌واڵه‌که‌مان پێ گه‌یشت، زۆر دڵخۆش بوین.
دیاره ئێمه‌ش بڕوامان به‌وه په‌یدا کردبو، که‌مام ناسرسه‌زای ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، هه‌مومان هه‌رئه‌وه چاره نوسمانه، هیچ بڕوامان به‌ڕزگار بونی خۆمان نه‌مابو، تاکو ڕۆژێک، ئه‌و ڕه‌ئیس عوره‌فایه ئاگادارمانی کرده‌وه، سه‌رۆک کۆمار، عه‌بدوسلام محه‌مه‌د عارف، له‌فڕۆکه که‌وتۆته خوواره‌وه‌و، ووت‌و وێژ هه‌یه له نێوان حکومه‌ت و مه‌لا مسته‌فادا، به‌م زووانه له‌وه‌یه ڕزگارتان ببێت، دیاره هه‌مومان گه‌شاینه‌وه، به‌ڵام بۆمانیش نه‌بو به‌ئاشکرا خۆشی ده‌رببڕین، له‌به‌ر خاتری ئه‌و مرۆڤه باشه، هه‌تاکو ئه‌و ڕۆژه‌ی ڕێککه‌وتن ڕاگه‌یاندراو ئینزیباته‌کان موژده‌یان داپێمان و ڕێگه‌ی موواجه‌هه‌ش کرایه‌وه، ئیتر که‌س و کاره‌کانمان سه‌ردانیان کردین و دووای ماوه‌یک که‌م، ڕزگار بوین له‌کونجی به‌ندی خانه، من له دووای هه‌مویان ده‌رچوم، که ڕۆژی/ ٢٩- ٩- ١٩٦٦ بو، ئه‌و ڕۆژه‌م قه‌ت له‌یاد ناچێت!.
ئه‌وه‌ی به‌ڵامه‌وه به‌ڕاستی جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بو، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌و، ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی که به‌ناچاری ئیعترافیشیان کردبو به‌سه‌ر خۆیاندا، چ به‌هۆی بۆنی ناویان له لیسته‌که‌داو، چ به‌هۆی ناوهێنانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌وه، ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه‌ی ناو خۆشیان تێدا هه‌بو، وه‌کو به‌ڕیز، کاکه ئه‌مینه جاف، که ئێستاش له ژیاندایه‌و، سه‌ردانی ڕابوردوم بۆ کوردستان، سه‌ردانیم کرد، هه‌مویان ده‌ر چون و ته‌نها من مامه‌وه، تا له دووای هه‌فته‌یه‌ک ئه‌مجار بردمیانه ئینزیبات خانه‌و به‌ریاندام و ڕزگار بوم.
به‌ڵام له‌دووای ته‌نها چووار ڕۆژ، مه‌رکه‌ز پۆلیسی ئیمام قاسم ناردی به دووامدا، که ڕیشتم و چومه ژوره‌وه بۆلای معاون شورته، ووتی پێم تۆ، به‌دوو بڕگه حوکم دراوی، یه‌کیان به‌ند کردنه، ئه‌وه ته‌واو، به‌رلێبوردن ئه‌که‌وێت، به‌ڵام بڕگه‌ی دوهه‌م، ساڵێک له‌ژێر چاودێری توندا ئه‌مێنیته‌وه‌و، هاتوچۆی گه‌ره‌کی ڕه‌حیم ئاوا‌و شۆڕیجه‌ش ناکه‌یت، هه‌رکاتێک له‌ودو گه‌ڕه‌که ببینرێت، ده‌ستگیر ئه‌کرێت، وه ئه‌بیت به‌یانیان کاتژمیر(٨) ئێواران کاتژمێر(٤) هه‌موڕۆژێک بییته مه‌رکه‌ز واژۆ بکه‌یت، یه‌ک جارێک دووا بکه‌وێت ئه‌گیرێته‌وه!.
ناچار له‌گه‌ڵ فازڵ تاڵه‌بانی مه‌حامیدا ڕێککه‌وتم به(٦٠) دیناری ئه‌وسه‌رده‌مه، که ئه‌و بڕیارم له‌سه‌ر لادا، به‌ڵام به‌رده‌وام بوم له‌سه‌ر واژۆ کردنی ڕۆژانه له‌مه‌رکه‌ز، تاکو ڕۆژێک واژۆکه‌م کرد و ویستم بڕۆم، پۆلیسێک ناوی حه‌مگوڵ بو، ئه‌ندامی پارتیش بو، ووتی کاک نه‌جمه‌دین، معاون ته‌له‌فونی کردوه گلت بده‌ینه‌وه، ئێستا تۆ ته‌و‌قیفی و ناتوانی بڕۆیت، جا چیت ئه‌وێ بۆت بکه‌م، من نه‌ختێتر واجبه‌كه‌م ته‌واو ئه‌بێت و ئه‌ڕۆم.
منیش هاته‌وه بیرم، که‌له‌سه‌ره‌تادا گیرام، دووای هه‌فته‌یه‌ک له ئه‌منه‌وه، گێڕامیانه‌وه بۆلای ئه‌و مه‌عاونه، که‌ناوی قاسم بو به ڕچه‌ڵه‌ک تورکمان بو، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئازارم بدات، تاکو یان ئیعتراف ئه‌که‌م، یان ئه‌مرم، هه‌ر ئه‌و حه‌مگوڵه فریام که‌وت، نارده‌م بۆ لای کاک به‌ختیار، ووتم جوان تێی گه‌یه‌نه، ئه‌گه‌ر فریام نه‌که‌ون، من ئه‌کوژرێم، دیاره به‌بڕیاری لیژنه‌ی ناوچه، کاک به‌ختیار و کاک حه‌مه شه‌فیق باخه‌وان، له‌گه‌ڵ یه‌کی تری نازانم کێ بو، به‌هۆی کاک حه‌مه شه‌فیق، که زۆر براده‌ری معاون قاسم ئه‌بێ، ئه‌چنه ماله‌وه بۆ لای، خۆیان وانیشاندابو، که دڵسۆزی ئه‌و‌ن، من ناناسن، به‌ڵام بیستویانه من پارتیم، وتوبویان بۆیه هاتوین، ئاگادارت ئه‌که‌ینه‌وه، وه‌ک زانیومانه ئه‌و هه‌تیوه‌یان ناردووه بۆلای تۆ ئازاری بدیت، بۆیه هاتوین ئاگادرت بکه‌ینه‌وه، وه‌ڵاهی ئازاری بده‌یت، وه‌ک زانیومانه، به ڕومانه ماڵ و منداڵه‌کانت له‌ناو ئه‌به‌ن، بۆیه نابێت ئازاری بده‌یت به‌هیچ جۆرێک!
ئه‌ویش داوایان لێ ئه‌کات، ئه‌ڵێت ئه‌ی من چاره‌م چیه‌و چیبکه‌م، کیتابی ڕه‌سمی له‌گه‌ڵیا هوتوه، ئه‌وانیش وتبویان، چه‌ند ڕۆژێک بیهێڵه‌وه‌و، بینێره‌وه بۆ لای خۆیان، بڵێ هیچ سودی نیه‌و ئیعتراف ناکات، له کۆلێ خۆتی بکه‌وه، له‌ڕاستیدا فێڵه‌که‌یان سه‌ری گرت و سێ شه‌و و ڕۆژ، له‌په‌نجه‌ره‌که‌ی به‌رانبه‌ر سینه‌ما خه‌یام، به‌زنجیرێک به په‌نجه‌ره‌که‌وه به‌ستمیانه‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی لێم بدات، دووا جار نادمیه‌وه بۆ لای خۆیان!.
بۆیه به حه‌مگوڵم ووت، هه‌رته‌واو بوی، بچۆ بۆلای عه‌لی ئاغای چایخانه‌ی عاشور، چونکه ئه‌مزانی ئه‌ویش زۆر براده‌ریه‌تی، ئیتر حه‌مگوڵ یه‌کسه‌ر چوبوه لای عه‌لی ئاغا‌و ئاگاداری کردبوه‌وه، جا زۆری خۆشه‌ویستم، ئه‌و به‌منی ئه‌وت مامه، منیش به‌وم ئه‌وت خاڵه، معاون قاسم هاته دائیره‌و، به‌رله‌وه‌ی با‌نگم بکات، ئه‌ویش گه‌یشته لام و ووتی چییه مه‌سه‌له، ووتم نازانم بچۆ ژوره‌وه بزانه چیه، ئیتر چووه ژوره‌وه‌و، دووای که‌مێک هاته‌وه بۆ لام، ووتی کاکه گیان، تاوانبار کراوی به کێشه‌ی کوشتن و له دائیره‌ی ئه‌منه‌وه کیتاب کراوه، وتم ئێ بزانه چاره چیه، هه‌میسان چووه ژوره‌وه‌و، هاته‌وه ووتی پێم، معاون قاسم ئه‌ڵی کێشه‌که‌ی لای من نیه، به‌ڵام ئه‌توانم چاره‌سه‌ری بکه‌م به‌پاره، ئه‌وانه‌ی له دائیره‌ی ئه‌منن، سێ زابوتن، داوای(٢٠٠) دیار ئه‌که‌ن، منیش چاره‌م نه‌بو، ووتم باشه قه‌بوڵمه، به‌ڵام ئه‌بێت داواکه‌م پێ‌نیشان بدات و له‌ناوی به‌رێت، ئیتر چوه‌وه ژوره‌وه‌و، بانگی منیان کرد، کیتاب و عه‌ریزه‌که‌ی درابو له‌سه‌رم، له‌به‌ر چاوم دڕاندی و خستیه ناو سه‌له‌ی زبڵه‌که‌وه‌و، ووتیشی ئێمه‌ش ئه‌زانین تۆ به‌ریت، به‌ڵام چار‌ه‌شمان نیه ئه‌بێت لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجام بده‌ین، جا به مام ئاغام ووت که فیلم به، خۆ من پاره‌م پێنیه، که چومه‌وه، من بۆ تۆی ئه‌هێنم، له‌وێش ئه‌و جاره به‌و شێوه‌یه ڕزگارم بو، دیاره هه‌مو که‌سێک ئه‌زانێ که(٢٠٠) دیناری ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کان، خانویه‌کی باشی پێ ئه‌کڕدرا زۆر به ئاسانی!.
جا ئێستاش، که‌سانێک هه‌ن، چ به‌ئاشکراو، چ به‌گه‌نده‌ڵی، ئاستی ده‌سکه‌وت و داهاتی خۆیان نازانن چه‌نده ئه‌وه‌نده زۆره! خۆ ئه‌گه‌ر من وه‌ک ئه‌ندامێک پارتی، پاکانه‌ش بکه‌م و بڵێم، تاکو ئێستاکه‌ش، به‌قه‌در نرخی ته‌ڵه شقاته‌یه‌کیش سودمه‌ند نه‌بومه، نه له پارتی و نه له حکومه‌تی کوردستاندا، باوڕم پێناکرێت، چونکه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان هێنده لاوازه، بڕوا ناکه‌ن به‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی ماکی(مادی) که‌س خۆی به‌قوربانی گه‌ل و نیشتمان بکات، بۆیه به‌رده‌وام خولیای په‌لاماردانی ئه‌ملاو ئه‌ولان!.
له لایه‌کی تریشه‌وه، به هاندانی سیاسیه به‌رژه‌وه‌ند په‌ر‌سته‌کانی، خولیای دراو و کورسی، منداڵه وردکه‌و، گێژ و وێژی سه‌ر شه‌قامه پان و به‌رینه‌کانی ئێستا، که هێشتا ئاگادار نین، باس و خواسی دوزی کورد، چیه‌و له چ مه‌ترسیه‌کدایه، تووانج له پارتی ئه‌ده‌ن، که ئه‌وه ژیاننامه‌ی چه‌ند تێکۆشه‌رێکیانه، له‌و ڕٶژ گاره پڕ له مه‌ترسیه‌کاندا، که ئه‌وان له‌پشتی باوکیاندا بونه، باوکیشیان دورنیه جاش و سیخوڕ و پیاوانی شه‌وانی گازینۆ شه‌وانه‌کان بو بێتن، ئێستا ئه‌وان به‌یت و بالۆره‌ی دڵسۆزی کوردایه‌تی و لێ ئه‌ده‌ن و، ناڕه‌زایه‌تی له دژی ئه‌و بنه ماڵه بارزانیه ئه‌د‌ن، نه‌ک ئه‌وان که هێشتا هه‌ر له خه‌ودان، به‌ڵکو سه‌رجه‌م گه‌لی کوردی له‌خه‌وی ژێرده‌سته‌ییدا ڕاچه‌ڵه‌کاند و ڕۆژ هه‌ڵات و ڕۆژ ئاوای هێنایه زمان، له‌سه‌ر دۆزی چاره‌ی خۆنوسینی گه‌لی کوردستان، هه‌ی ڕه‌حمه‌ت له پێشینان که‌فه‌رمویانه( ده‌مه، چیت لێ که‌مه) بۆیه ئێمه‌ش له کۆتاییدا ئه‌ڵێن: ده‌ک شه‌رمه‌زاربن، ئه‌وانه‌ی ڕاستیه‌کان ئه‌شارنه‌وه‌و گومی ئه‌که‌ن!!!،
ئیتر هیوادارین چاوه‌روانی به‌شی یانزه هه‌م بکه‌ن، که ئه‌گه‌ینه ڕێککه‌وتن نامه پیرۆزه‌که‌ی یانزه‌ی ئازار، که‌بۆ یه‌که‌م جاربو له مێژودا، دوژمن دان بنێت به‌مافی ئۆتۆنۆمی سیاسی‌دا، بۆ گه‌لی کوردستان!!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
