له‌م ڕۆژانه‌دا دیتم، دۆستێکی زێده خۆشه‌ویست و به‌ڕیزم له‌تاقوستانی کرماشانه‌وه، وێنه‌یه‌کی خۆی له پاڵ چیاکه‌وه داگرتبو، نوسیبوی( کێوی بێستون کرماشانی ئێران) منیش پیرۆزبایی گه‌شته‌که‌یم لێ کرد‌و نوسێم: به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌شم لێ قه‌بوڵ بفه‌رمو، بۆکرماشانی ئێران بێت، کرماشانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌بێت. دیاره به‌ڕیزی بۆچونه‌که‌ی منی پێ ڕاستبو، ووتی زۆر به په‌له بوم، به‌ڵام به‌ڕێزێکی تری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر بۆچونه‌که‌می به‌لاوه ڕاستبو، جا وه‌ک تێبینی هه‌ندی بۆچونی خۆی ئاماژه پێکردبو، له‌بۆچونه‌که‌یدا نوسیبوی به‌ڵام، ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌و ئه‌بێت بووترێت ئه‌مڕۆ، کرماشانی ئێرانه‌و سه‌ر به‌پایته‌ختی تارانه، که‌ئه‌بو بیوتایه پایته‌ختی ئێران، وه‌یان تارانی پایته‌خت، به‌هه‌ر حاڵ. به‌باشم زانی که‌مێ له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره بڕۆم.
من وائه‌زانم به‌رپا کردنی شۆڕشی ئازادی خوازی و سه‌ربه‌خۆی، له‌دژی داگیرکه‌رانی نیشتمانی دایک، ته‌نها په‌لاماردانی چه‌ک و به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی ئاگرین و هاتوهاوار کردن نیه، به‌ڵکو به‌ر له‌هه‌مو شتێ ئه‌بێت هه‌رچی بۆچون و بانگه‌واز و نه‌خشه‌و پیلانی داگیرکه‌ر هه‌یه ڕه‌تی بکه‌یته‌وه‌و په‌سه‌ندی نه‌که‌ی، به‌جۆرێک که‌ی بانگی کردی به‌ووشه‌ی کاکه، ئه‌مجار زیاتر لێی بترسی، چونکه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی فڕوفێڵ نیه‌و، بڕوای به براگه‌وره‌ییت هه‌یه، با ماڵه‌که‌ت بۆ بگێڕێته‌وه که داگیری کرده‌ووه‌و، ناتوانێت نکۆڵی لێ بکات!.
له‌کاتێکدا له‌لایه‌ن هێزی تاوانکارانه‌وه به‌ناڕه‌وایه‌تی ووڵات و گه‌لی کوردستان دابه‌ش کراوه، به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌ت و سێ نه‌ته‌وه، ته‌نها به‌نوکی خامه‌و له‌سه‌ر ڕوپه‌ڕی کاغه‌زدا، نازناوی ڕاسته‌قینه‌ی نیشتمانه‌که‌ت شێویندراوه‌و، به‌رگێکی سته‌م لێکراوی له‌به‌ر هه‌ڵکێشراوه، ئه‌گه‌ر تۆش ڕازی بیت و به‌وناوه‌وه ناوی به‌ریت، دیاره په‌سه‌ندت کردووه له‌ناخه‌وه، ئیتر به‌دووادا چون بۆ چی ئه‌که‌یت!.
بۆچونێکی ئاینی ئیسلام هه‌یه که‌ئه‌ڵێت، ئه‌گه‌ر کارێکی ناڕه‌وات بینی و پیت نه‌کرا به‌چه‌ک به‌رگری لێکه‌ی هه‌وڵبده به‌ده‌س، به‌ده‌س پێت نه‌کرا، به‌زمان، به‌زمان پێت نه‌کرا له‌دڵه‌وه به‌رگری لێکه، که‌واته په‌سه‌ندی مه‌که. وه‌ختێ خاوه‌ند ماڵ خۆی دان بنێت به‌مالێکدا که هی دوژمنه‌که‌یه‌تی، ئیتر به چ مافێک داوای ئه‌کاو ئه‌ڵێت هی منه، به‌ڵکو ئه‌توانێت بلێت هی من بو، ئیتر دوژمنه‌که چۆن کردویه‌تی به ماڵی خۆی گرینگ نیه، به‌ڵکو ئه‌توانێت بڵێت کڕیومه!.
بۆیه پێویسته له‌سه‌رهه‌مو به‌ڕێزێکی دڵسۆزی کوردایه‌تی، بۆ پارێزگاری کردن له‌یه‌ک پارچه‌یی خاک وگه‌لی کوردستان، ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگیرێت که خاکی کوردستان یه‌ک پارچه‌ی لێک دانه‌بڕاوه‌و، ئه‌وه‌ی هه‌یه دیاره نه‌خشه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستانه له‌سه‌ر کاغه‌ز و به‌نوکی خامه داڕێژراوه، ئه‌بێت ووشه‌ی ئێران و ئێراق و تورکیا‌و سوریا، داببڕن له‌ووشه‌ی کوردستان و نه‌یکه‌ن به‌پاش ناوی کوردستان، هه‌ر وه‌هاش به هیچ جۆرێک ناگونجێت بوترێ کوردستانی ڕۆژ هه‌ڵات، وه‌یان ڕۆژ ئاوا، یان باکور، یان باشور، ڕۆژ ئاوا به وڵاتانی که‌نه‌دا، به‌ریتانیاو ئه‌مریکا و هه‌ندێ له‌ووڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌وترێت، ئایه هیچ بسته خاکێ هه‌یه له‌و ناوچانه ناوی کوردستان بێت، وه‌یان ڕۆژهه‌ڵات به‌ووڵاتانی سه‌رده‌می شۆره‌وی(سۆفیه‌ت) ئه‌وترێت، ئایه کوردستانی تێدا هه‌یه، باشوریش ئوستورالیایه، کوردستان هه‌یه له‌وی، که‌واته ئه‌بێت بووترێت، باکوری کوردستان، باشوری کوردستان، ڕۆژ ئاوای کوردستان، ڕۆژ هه‌ڵاتی کوردستان، له‌هیچ ووڵاتێکدا نه‌بنراوه، گۆشه‌کانی ببه‌ستێته‌وه به‌ناوچه‌یکی نادیاری دور له‌خۆی!.
بۆیه له کۆتاییدا ئه‌لێم، به‌ڕاستی جێگه‌ی داخه، که زۆر جار ئه‌بینین به‌رپرسه باڵاکانی کوردایه‌تی، ئاماژه به‌و شێوازه نه‌ویستراو و نه‌گونجاوانه ئه‌که‌ن، له‌کاتی ئاماژه‌کردن به وشه‌کانی سه‌ر سنوره‌کانی کوردستان وه‌ک: باشور و باکور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژ ئاوای کوردستان، له کاتێکیشدا ئه‌وان وه‌ک پێشڕه‌و و به‌رپرسی باڵای کوردایه‌تی هه‌ست به‌وخاڵه لاوازیه نه‌که‌ن، ئه‌ی منی نه‌زان و نه‌خوێنده‌واره‌کان و ڕۆڵه تازه پێگه‌یشتوه‌کان چۆن هه‌ستی پێ بکه‌ن، جه‌نابی مامۆستاکان!!!.
٢٥- ٨- ٢٠١٣.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
