هه‌ر وه‌ک له‌کۆتایی به‌شی ڕابردو، ئاماژه‌مان پێ‌کرد، به‌هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی دێرین و دڵسۆزانی کوردایه‌تی له‌ڕێزه‌کانی یه‌كیه‌تی نیشتمانی کوردستان جیا بونه‌وه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ژێر دروشمی چاکسازیدا، خزمه‌تێکی زیاتر به‌گه‌لی کوردستان بگه‌یه‌نن و وه‌ک ئۆپۆزسیۆنێکی مۆدێرنی ووڵاتانی پێشکه‌وتوش، ڕیگری له گه‌نده‌ڵی و سه‌ره‌ڕۆیی بکه‌ن و، ببن به هۆکاری خزمه‌ت گوزاری زیاتر و پێشکه‌وتنی زیاتر له‌کوردستاندا.هه‌روه‌ها به‌شێ له‌جه‌ماوه‌ری سه‌ر شه‌قامه‌کانیش، به به‌رزکردنه‌وه‌ی دوشمه سه‌ره‌تاییه‌که‌یان، زۆر دڵخۆش بون، که‌چی موخابن، ئه‌وا به‌چاوی خۆیان ئه‌یبینن، پێچه‌وانه‌که‌ی هاتۆته‌دی و خه‌ریکیشه ئه‌گه‌نه ئاستێک، که‌جێگه‌ی گومانی زۆر مه‌ترسیدار و نه‌ویستراوی لێ به‌دی بکرێت !.
خۆ گومان له‌وه‌دا نیه، ئه‌و جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌ی کوردایه‌تی، که‌به‌شی زۆری کادیر و ئه‌ندامه چالاکه‌کانیان، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگایه‌تیشیان نه‌کردبێت، له‌ڕۆژگاره سه‌خته‌کاندا له‌ناو ڕێکخستنه‌کانی یه‌کیه‌تی نینشتمانی کوردستان وه‌ێان له‌ڕێزه‌کانی پارتیدا بونه، بۆیه، ئه‌بێت سه‌رانی گۆڕان، به‌تایبه‌ت خودی به‌ڕیز نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌دڵنیایه‌وه بیر له‌وه بکه‌نه‌وه، ئه‌و به‌ڕیزانه عه‌شقی چاوی نه‌خۆیۆ، نه‌که‌س و کاره‌که‌ی نه‌بونه، به‌ڵکو ئه‌وان دوواکه‌وتوی بیرۆکه‌ی سیاسی کوردایه‌تی زیاتر، سود به‌خش و خزمه‌ت گوزاری زیاتر بۆ گه‌لی کوردستانن به‌گشتی، نه‌ک ته‌نها لایه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی عه‌لمانی و ئیسلامی سه‌له‌فی سیاسی!.
من به‌دڵنییایه‌وه ئه‌ڵێم، به‌پێی ئه‌وه‌ی زۆر له‌کادیران و ئه‌ندامه چالاکه به‌ڕێزه‌کانیان ئه‌ناسین و زۆر باش ئه‌زانین، که‌چه‌ند دڵسۆزی کوردایه‌تین و به‌هیوای چیه‌وه پشتیان به‌وبزوتنه‌وه‌یه‌و، به‌تایه‌تی خودی به‌ڕیز نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ستوه، بۆیه وا هه‌ست ئه‌که‌ین، که‌نئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ئاستێکدایه، خواره‌وه‌ی ڕێکخستنه‌کانی له‌سه‌ر سکه‌یه‌ک ئه‌ڕۆن و سه‌رکردایه‌تیه که‌یان له‌سه‌ر سکه‌یه‌کی پێچه‌وانه ئه‌ڕۆن، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵوێستی ڕابوردوی هه‌ندێ له‌ئه‌ندامنی سه‌رکردایه‌تی و به‌تایبه‌ت خودی به‌ڕێز نه‌وشیروان، بڕوا ناکه‌ن، هه‌ڵویستی ناشایسته‌و دژ به‌کوردایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌نگاو بنێن!.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌کان به‌وشێوازه بینراوه‌ی، که ڕۆژانه‌و زۆر به‌خێرایی به‌ره‌و توند‌و تێژی و ئاژاوه گێڕی هه‌ڵ ئه‌هێندرێت، ئه‌وه هیچ گومانێکی تێدا نیه، ئه‌و جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌ی پشتگیریان کردن و تاکو ئێستاش پاڵپشتیان ئه‌که‌ن، ئه‌وه‌ێان پێ ئه‌زم ناکڕیت، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌نی تایبه‌تی خودی به‌ڕیز نه‌وشیروان و دار و ده‌سته‌که‌ی خۆیدا، دیاره ئه‌وه‌نده‌ش لاواز و که‌ساس نین، هه‌ست به‌جیاوازی کردار و ڕه‌فتار نه‌که‌ن!.
دیاره بارودۆخه‌که له‌و ئاسته‌دا تێپه‌ڕێوه، پێویست به‌پرسیار و لێکۆڵینه‌وه کردن بکات، ئایه سه‌ڕانی به‌ناو ئۆپۆزسیۆن، کار له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ئه‌که‌ن، زۆر ئاشکرایه هه‌ڵوێستی به‌ناو ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی و خۆدی به‌ڕیز نه‌وشیروان مسته‌فاش زۆر به‌تایبه‌تی، دژایه‌تی کردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه، که به‌خوێنی هه‌زاران شه‌هید و ده‌ربه‌ده‌رکردن و ماڵ‌وێران کردنی ملیۆنه‌ها ڕۆڵه‌ی گه‌لی کوردستان هاتۆته کایه‌وه، هیچ گومانی تێدا نیه، که به‌هه‌مو که‌مو‌کوڕیه‌کانیه‌وه، پیرۆزترین ده‌سه‌ڵاته له باشوری کوردستاندا له‌مێژوی ئێراقدا، که‌واته هه‌ر جۆره هه‌وڵدانێک بۆ نه‌ک له‌ناوبردنی، به‌ڵکو بۆ لاواز کردنیشی بدرێت، له‌ژێر هه‌رچی بیانو و پڕوپاگه‌نده‌یه‌کدا بێت، دوژمنایه‌تی کردنی گه‌لی کورد و کوردستانه‌و، ده‌ستێکی چه‌په‌ڵی پیسی ئه‌جیندای ده‌ره‌کیشی له پشته‌وه‌یه!.
خۆ ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستی ده‌ره‌کێ و خه‌یانه‌ت کاریش به‌دوربێت، له%١٠٠، بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌سته، که له‌لایه‌ک به‌ڕیز نه‌وشیروان مسته‌فا به‌خه‌وبینینی، به‌ده‌ست هێنانی چه‌ند کورسیه‌کی پاڕله‌مانی کوردستان له‌خولی ئاینده‌دا، دڵخۆی خۆش کردووه، له‌لایه‌کیش به‌ڕێزان، کاک عه‌لی باپیر و کاک سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، مشتومڕیانه له‌سه‌ری و هێشتاش یه‌کلایی نه‌بونه‌ته‌وه، جگه له‌که‌ماڵ سه‌ید قادری به‌ناو ئاینده که به‌داخه‌وه‌ش، هیچ لایه‌نێکیشیان ئه‌و ژماره کورسیانه‌ی پێشوتری، ئه‌مجاره مه‌حاڵه به‌ده‌ستی بهێننه‌وه، چونکه ئه‌و جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌ی جاری پێش‌و، به‌دروشمه بریقه‌دار و ناوه‌خن داره‌که‌یان بڕوایان هێنا، ئێستا زۆر به‌جوانی بۆیان ڕون و ئاشکرا بو، که به‌هه‌ڵه‌دا چونه‌و، له‌ئه‌نجامیشدا ئه‌وسه‌رکردایه‌تیه‌ی، به‌تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، چه‌نێ بۆ کوڕه‌که‌ی خوله سور به‌ئه‌مه‌ک بون، بۆ ئه‌مانیش له‌وه زیاتر نابێت، که گه‌یشتن به‌مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان!.
لێره به‌دوواه، به پێویستی نازانم، له‌وه زیاتر پارته ئیسلامیه سیاسیه‌کان تێکه‌ڵاوی هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بکه‌م، چونکه هه‌ڵوێست و ئامانج و ئایدیۆلۆجی، ئه‌و ڕێکخراوه سیاسیانه به‌ناو ئیسلامیه‌وه، له‌دیدی ڕۆشنبیران و زانایان و نیشتمانپه‌روه‌ڕانی ڕاسته‌قینه‌دا ئاشکرایه، که له‌دژی هه‌ستی پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و مافی چاره‌ی خۆنوسینی گه‌لی کوردن، هیچ گومانێکی تێدا نیه.که چه‌قه‌ره کردوی پارته ڕه‌گه‌ز پرسته‌که‌ی حه‌سه‌ن به‌نای میسرین، که مه‌به‌ستی سیاسیان له‌وناوه(إخوان) ته‌نها توواندنه‌وه‌و به‌ستنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی تری، به‌گه‌لی عه‌ره‌به‌وه‌یه، تاکو ئه‌گه‌ر نه‌شتوێنه‌وه‌و، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیشیان هه‌ر بمێنێت، ئه‌وا هه‌ر به کۆیله‌یی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بدا بمـیننه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌بێت ناوی زارۆکه‌کانیشیان، ناوی عه‌ره‌بی بێتن! بۆیه ئیتر ڕووی ووشه ئه‌که‌ینه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی، به‌تایبه‌تیش خودی هه‌ڵسوڕێنه‌ری، گۆڕان به‌ڕیز، کاک نه‌وشیروان مسته‌فا!.
پێشه‌کی من بڕوا ناکه‌م، که‌سێکی ژیر هه‌بێت وا هه‌ست بکاتن، هه‌واداران و دووا که‌وتووانی سه‌رکردایه‌تیه سیاسیه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌وسیاسه‌ت و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه‌ی، ئه‌م دواییانه‌ی کاک نه‌وشیروان ڕازی بن، چونکه گومان له‌دڵسۆزی و نیشتمانپه‌روه‌رایه‌تی به‌هه‌زارانیان نیه، به‌تایبه‌ت کادیر و پێشمه‌رگه‌کانی ڕۆژگاره سه‌خته‌کان، ئه‌وانه گۆشکراوی هه‌ست و بیری پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تین، مه‌حاڵه بتوانن خۆیان گێلکه‌ن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سیدا، له‌هه‌ر پایه‌و پله‌یه‌کی پێشوی کوردایه‌تیدا بوبێت، کاتێک هه‌ستیان به مه‌ترسی کردن کرد، له بوواری به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌ل و ووڵات، پێیان قه‌بوڵ ناکرێت، جابۆیه ئه‌بێت سه‌رانی گۆڕان به‌گشتی ئاگاداری ئه‌وه هه‌بن، ئه‌و جه‌ماوه‌ره وه‌ک موڵکایه‌تی هێ ئه‌وان نین!.
وائه‌زانم له٢٠١٠ بو، له‌گه‌ڵ به‌ڕیز وه‌ستا ڕه‌سوڵ، که ئێستا به‌ر‌پرسێ مه‌ڵبه‌ندی یه‌کیه‌تیه له چه‌مچه‌ماڵ، چاوم به به‌ڕیز کاک نه‌وشیروان مسته‌فا که‌وت له ماڵه‌که‌ی خۆیدا، سێ پرسیارم ئاراسته‌ی کرد ده‌رباره‌ی هه‌ڵویستی به‌ڕیزی به‌رانبه‌ر که‌رکوک و یه‌کڕێزی گه‌لی کورد، به‌جۆرێک وه‌ڵامی دامه‌وه زۆر سه‌رسام بوم، بۆ نمونه ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک، فه‌رموی( کاک نه‌جمه‌دین، بارزانی نه‌مر شۆڕشێکی کرده قوربانی بۆ که‌رکوک، چۆن ئه‌گونجێت ده‌ست به‌رداری که‌رکوک بین) ئه‌وه ڕسته‌یه‌کی وه‌ڵامه‌که‌ی بو، به‌ڵام موخابن، ئه‌وه‌نده به‌سه‌ریدا تێنه‌په‌ڕی، ئالۆزی که‌وته نێوان ڕاگه‌یاندنه‌کانی، گۆڕان و یه‌کیه‌تیه‌وه، له ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی کوردستان، ڕاگه‌یاندنێکی دیکۆمێنتی کاک نه‌وشیروانی نیشاندا، به‌ده‌نگ و ڕه‌نگی خۆیه‌وه، ده‌رباره‌ی که‌رکوک و که‌رکوکیه‌کان، سه‌تا سه‌ت، به پێچه‌وانه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌ی من بو، جا ئایه ناڕاستگۆیی ئه‌گونجێ بۆ که‌سایه‌تیه‌کی له‌ئاستی سه‌رکردایه‌تیدا بێت، چونکه ته‌مه‌نی ناڕاستیه‌کان زۆر کورته!.
من لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی به‌ڕیز، کاک نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌که‌م، دیاره وه‌ڵامه‌که‌شی له‌لایه‌ن خودی خۆیه‌وه وه‌رناگرینه‌وه، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه خونه‌رانی به‌ڕیز، له ناوه‌ڕۆکی مه‌به‌سته‌که ئه‌گه‌ن، بۆیه پێویست به وه‌ڵامی سیاسی به‌ڕیزیان ناکات، که ئه‌مڕۆ بۆته ئامڕازی پێچه‌وانه کردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان، زۆر به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن به‌تایبه‌تی سه‌رکرده‌کان و ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه به‌گشتی.پرسیاره‌کان:
١- ئایه دروست بونی ئۆپۆزسیۆن، بۆ دژایه‌تی و سوکایه‌تی پێکردن و لاواز کردنی ده‌سه‌ڵاته، وه‌یان بۆ زیاتر خزمه‌ت کردن به‌گه‌ل و وڵاته له‌ڕێگه‌ی چاودیری کردنی دام و ده‌ز‌گاکانی ده‌سه‌ڵاته‌وه، دیاری کردنی که‌م و کۆڕیه‌کان و خستنه‌پێش چاوی به‌رپرسانی خاوه‌ن بڕیار و ڕه‌خنه گرتنی توندی شارستانیانه‌و داکۆکی کردن له‌سه‌ر چاکسازی و هێنانه‌دی ئه‌وپڕۆژانه‌ی ئۆپۆزسیۆن دایڕشتوه‌و، خزمه‌ت به‌به‌ژه‌وه‌ندی گشتی وڵات ئه‌کا، نه‌ک داواکاری تایبه‌تی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌ن و تاکه که‌سی خۆیاندا؟!.
٢- ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌وچه‌ند ساڵه‌ی ڕابردودا، که ئۆپۆزسیۆن خستویه‌تیه به‌ڕده‌م، سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی پاڕله‌مان و حکومه‌تی هه‌ریم، چین و بۆچی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه، نه‌تان خستۆته به‌ردیدی جه‌ماوه‌ر به‌شێکراوه‌یی و ڕونکردنه‌وه‌ی هه‌ڵویستی لایه‌نی ده‌سه‌ڵات چی بووه له‌سه‌ری؟!.
٣- ئایه داواکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و دژایه‌تی کردنی بڕیاری پاڕله‌مان، که به‌زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان تێ ئه‌په‌ڕێندرێت، به‌وانه‌ش ئه‌وترێ پڕۆژه، وه‌یان سه‌رپێچی کردنه له‌یاسای پاڕله‌مانی و سوکایه‌تی کردن به پاڕله‌مانی کوردستانه، که‌نوێنه‌ری بڕوا پێکراو و شه‌رعیه‌تی گه‌لی کوردستانه؟!.
٤- ئایه موکوڕی و داکۆکی کردن له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی، داواکاری و بۆچونه‌کانی که‌مینه، وه‌ک ئۆپۆزسیۆن، به‌زۆره مڵی، له‌گه‌ڵ په‌ره‌نسیپه‌کانی بوواری دیموکراسیه‌تدا ئه‌گونجێت، وه له‌هیج کونجێکی دونیادا ڕوداوی له‌و جۆره بینراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کاریشی پێ نه‌کرابێت، ته‌نها وه‌ک هه‌ڵوێست نێشاندانی ئۆپۆزسیۆن؟!.
٥- ئایه سۆکایه‌تی کردن، به‌سه‌رۆک و بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆکی ووڵات، له ده‌سه‌ڵات و شه‌رعیه‌تی هیچ لایه‌نێکی سیاسی و ئۆپۆزسیۆنی ووڵاتانی پێشکه‌وتوی جیهاندا بینراوه، وه‌ک له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن و سه‌رۆکی گۆڕانه‌وه به‌تایبه‌تیش خودی، به‌ڕیز نه‌وشیروان مسته‌فاوه ئه‌بینرێت، ئه‌بێ ئه‌ومافانه له‌کام یاساوڕێساوه هێنرابێ، ئه‌ی نابێت وه‌ک دیکۆمێنتێک بیخاته پێش چاوی جه‌ماوه‌ر، تاکو بڕوای پێ بکه‌ن؟!.
٦- ئایه ئه‌و هه‌ڵویستانه‌ی فراکسیۆنی پاڕله‌مانتارانی گۆڕان، به‌تایبه‌ت چه‌ند که‌سێکیان، له‌ناو پاڕله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی پاڕله‌مان، خزمه‌ت کردنه به‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌لی کوردستانه، وه‌یان سوکایه‌تی پێکردن و داخ له‌دڵ ده‌ربڕینی که‌سانێکه، له‌دژی پێشکه‌وتن و جووانیه‌کانی گه‌لی کورده، تاکو گه‌یشتۆته ئاستێک، ئه‌گه‌ر له‌به‌رناسکی بارودۆخی سیاسی و به‌ره‌ژه‌وه‌ندی گشتی ووڵات نه‌بوایه، جیگه‌ی خوێن ڕشتن بو له‌ناوحه‌ره‌می پاڕله‌ماندا، له‌کاتێکدا زۆر به‌بێ شه‌رمانه، به‌ناوه نوێنه‌ری گه‌لی کورده، به سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی پاڕله‌مان بڵێت، دڕه‌نده‌ترین و تاوانبارترین و پیسترین دوژمنی کرد‌و کوردستان، وه‌ک سه‌دام حوسێن، له‌ئێوه شه‌ریفتر بوه، له کاتێکدا به‌شی هه‌ره‌زۆریان، له به‌رپرس و پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی ڕۆژگاره سه‌خته‌کان بونه؟!.
وه‌ک له‌به‌ر چاوه، لێره‌دا ئه‌م هه‌ویره ئاوی زۆری ئه‌وێت، جا بۆ ئه‌وه‌ی پڕبه‌پێستی خۆی ئه‌و مافه‌ی بده‌ینێ، لێره‌دا کۆتایی به‌م به‌شه‌ش ئه‌هێنین، به‌هیوای ئه‌وه‌ی له‌به‌شی ئاینده‌دا، به‌تێر و ته‌سه‌لی له‌سه‌ری بڕۆین، گه‌ر خودا یارمه‌تیمان بدات، هیوادارین چاوه‌ڕوانبن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
