مه‌به‌ستی ئێمه له‌م نوسینه‌دا، شرۆڤه کردن نیه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای سویدی له‌بوواری ئیتنی و جوگرافیه‌وه، که‌سه‌رده‌مانێک ئیمبراتۆریه‌تێک بووه‌و، ئێستا ده‌وڵ‌تێکی بچوکه.به‌ڵکو مه‌به‌ستمان براورد کردنیه‌تی، له بوواری ئه‌و پێشکه‌وتنه یاسای و کۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌سازیه گونجاو و پیرۆزه‌ی، له ڕابوردویه‌کی نزیکه‌وه، به ماندوبون و تێکۆشانێکی زۆر به‌ده‌ستی هێناوه، ئه‌ی له ئێستادا به‌ره‌و کوێ هه‌نگاو ئه‌نێت؟!.
گومان له‌وه‌دا نیه، کۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌تی سوید هه‌تاکو ئێستاکه‌ش، پشه‌نگی ووڵاتان بونه له بوواری یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی و یه‌کسانیه‌تیه‌وه.به‌ڵام ئایه ئه‌توانێ له‌ئێستا به‌دوواوه‌ش وه‌ک پێویست، بڵانسی ئه‌و پێشکه‌وتنه ڕابگرێت، ئه‌گه‌ر نه‌شتوانێ زیاتر پێشی بخات، نه‌هێلێت به‌ره‌و پاش بگه‌ڕێته‌وه؟.
لێره‌دا من وه‌ک مرۆڤێکی سویدی، زۆر نیگه‌ڕانی ئه‌وه‌م، چونکه له سه‌ره‌تای گه‌یشتنم به‌سوید و وه‌رگرتنی بڕیاری مانه‌وه‌م، که ماوه‌یه‌کی زۆر نیه، هه‌موی بریتیه له(١٥) ساڵێک، گۆڕانکاری زۆر مه‌ترسیدارئه‌بینم.لێره‌دا من باسی ئه‌و جووانیانه ئه‌که‌م که بینیم، له بوواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئارامی و ژینگه‌وه.بۆ نمونه وه‌كو:
1- له ڕوی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه: به هیچ جۆرێک هه‌ست به جیوازیکاری ناکرا له‌نێوان دانیشتوواندا، له بوواری ڕچه‌ڵه‌کیه‌وه، چ بێگانه‌کان له‌نێوان خۆیاندا‌و، چ سویدیه ڕه‌سه‌نه‌کان، به‌رانبه‌ر به بێگانه‌کان.به‌زۆرییش، ماڵی به‌ڕچه‌ڵه‌ک سویدی، له جیگای ئاسایی خۆیان مابونه‌وه‌و تیکه‌ڵاوی بیگانه‌کان بوبون و هه‌ستیان به هیچ بێزارییه‌ک نه‌ئه‌کرد.
2- له بوواری ئاسایش و ئارامیه‌وه: کۆگاو دوکان و کافتریاو ڕیستۆرانگه‌کان، ته‌نها به‌جام دائه‌خران و هیچ ماڵێک ترسی شه‌وان و به‌جێ هێشتنی ماڵه‌وه‌ی نه‌بو، زۆر جار ئه‌بینرا ده‌رگای داناخست به‌ڕۆژ، که ئه‌چوه ده‌ره‌وه.ده‌رگای سه‌ره‌کی ناو بانکه‌کان بۆ سه‌ر ئامێری ده‌رهێنانی خه‌رجی(بانککۆمات) به‌تاک ئه‌مایه‌وه‌و هیچ مه‌ترسیه‌کی له‌سه‌ر نه‌بو.
3- له‌بوواری ژینگه‌وه: گه‌ڕه‌ک و شه‌قام و ڕێگاو بانه‌کان، له بوواری خزمه‌ت خوزاریه‌وه، هیچ جۆره جیاوازی تێدا به‌دی نه‌ئه‌کرا.هه‌روه‌ک پارکه گشتیه‌کان ڕازێندرابونه‌وه به‌جۆره‌ها گوڵ و په‌یکه‌ر و نه‌مامی جوان و ڕوناکی، له شوینه گشتیه‌کاندا وه‌ک سانترۆم، سێ جۆر ئامێری ته‌لیفۆن به‌دی ئه‌کران بۆ هاووڵاتیان له‌کاتی پێویستیدا بتوانن پێوه‌ندی بکه‌ن، گه‌ڕه‌که‌کان وه‌ک یه‌ک پاک و خاوێن بون.به‌ڵام ئێستا:-
ده‌رباره‌ی خاڵی 1: هه‌ست به‌جیاوازیه‌کی زۆر ئه‌کرێت، چ له‌نێوان به‌ڕچه‌ڵه‌ک سویدی و غه‌یره سویدی، وه چ له‌نێوان، ئاواره‌کان خۆیاندا، ئه‌وه ڕاستیه‌که‌و هه‌مو ڕۆشنبیرێک هه‌ستی پی ئه‌کا، به‌ڵگه‌ی دروستیش بۆ سه‌لماندن، ده‌رچون و دورکه‌وتنه‌وه‌ی به‌ڕچه‌ڵه‌ک سویدیه‌کانه، له‌وگه‌ڕه‌کانه‌ی، که به‌ڕچه‌ڵه‌ک سویدی نین، هه‌روه‌ها، شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی نێوان بێگانه‌کان، له‌به‌رانبه‌ر یه‌کتردا له‌لایه‌ک و خۆبه‌خۆی یه‌کتریش له‌لایه‌ک!.
ده‌رباره‌ی خاڵی 2: هه‌ڵویست و کرداری ترسێنه‌ر و ئاژاوه گێڕانی هه‌رزه کاران و که‌سانی ناله‌بار وسه‌ره‌ڕۆ وای کردوه، جه‌ماوه‌ر متمانه پێکردنی به پۆلیس له‌ده‌ست بدا، له بوواری پاراستنی گیان و سه‌رو ماڵیانه‌وه! ئه‌گه‌ر به‌وردی سرنج بده‌یت ئه‌بینی، بازار و ڕێستۆرانگ و شۆێسک و دوکانه‌کانی ڕازاوه به‌شوشه به‌ندی، به‌گشتی گۆڕاوه به ده‌رگای پلێتی و ده‌ڕابه‌ی ئه‌له‌مینیۆمی، به‌ده‌گمه‌ن شوشه به‌نده‌کانی جاران ئه‌بینیت، ئه‌وه‌یش مه‌گه‌م له ناوچه سوید نشینه‌کان!.
خاوه‌ن خوواردنگاکانی شه‌وانه، زۆر به‌که‌می ئه‌وێرن تا دره‌نگانی شه‌و بمێننه‌وه له‌ترسی که‌سانی به‌ره‌ڵاو چاوچنۆکی دراوی، چونکه دڵنیان له نه‌بونی پارێزگاری لێکردنیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، هه‌روه‌هاش له‌دووای ڕوداوه‌کانیش، تۆڵه سه‌ندنه‌وه نیه له‌سه‌ر پێچی که‌ران، به بیانوی ئه‌وه‌ی، یاسای بنه‌ڕه‌تی(ده‌ستور) ڕێگه نادات، که زیاتر له نیو سه‌ده‌یه داڕێژراوه‌و، هیچ گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، ئه‌و هۆکاره‌یه که پۆلیس ناتوانێت وه‌ک پێویست ئارامی دابین بکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که کۆمه‌ڵگا گۆڕانکاری زۆر به‌رچاوی به‌سه‌ردا هاتوه، که یه‌ک ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا، که‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌و یاسایه‌ی بۆ ڕه‌چاو کراوه!.
به‌ڕاستی جێگه‌ی نیگه‌رانیه، له‌م ووڵاته پێشکه‌وتووه پیرۆزه‌دا، په‌یتا په‌یتا ده‌ستی تاوانکاری خوێن ڕشتن و کاری دڵته‌زێن ڕوو ئه‌دات و ده‌وڵه‌ت خه‌رج و تووانایه‌کی زۆر زۆر له‌ده‌ست ئه‌دات، بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیر کردنی تاوانباران، بۆنمونه، ئه‌بینین فرٶکه‌ی پۆلیسی به‌کار ئه‌هێنرێت، به‌ڵام که ده‌ستگیر ئه‌کرێن، به‌هۆی نه‌بونی یاسایه‌کی سه‌رده‌میانه‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ ڕۆژگاری ئه‌م کۆمه‌ڵگا پیرۆزه‌دا، زۆر به ئاسانی له چنگی یاسا ده‌رباز ئه‌بن، ئه‌وه‌ش ئه‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌ی، یاخی بووان له‌یاسا، زیاتر بایه‌خ به‌به‌رده‌وام بون خۆیان بده‌ن له‌و بوواره‌دا، که پێچه‌وانه‌ی خوواست و ویستی زۆر زیاتر له٩٩.٩%ی کۆمه‌ڵگایه!.
جا لیره‌دا ئیمه پرسیار له‌خاوه‌ند بڕیار و ده‌سه‌ڵات ئه‌که‌ین: ئایه یاسای بنه‌ڕه‌تی، گه‌ل دروست ئه‌کاو دای ئه‌هێنێت، وه‌یان گه‌ل، یاسای بنه‌ڕه‌تی دروست ئه‌کات و ڕای ئه‌گه‌یه‌نێت، به‌پێ کات و ساته‌کانی گونجاو له‌گه‌ڵ ڕۆژگاره‌کاندا، ئیتر نازانین گه‌لی سویدی خۆشه‌ویست، چاوه‌روانی چی ئه‌کات بۆ هه‌موارکردنی ئه‌و ده‌ستوره‌ی، که له‌ناوه‌ڕۆکدا ڕێگه‌ی به‌هه‌موار کردنی خۆیداوه له‌کاتی پێویستیدا!.
خۆ گومان له‌وه‌شدا نیه هه‌ر ئه‌و ده‌ستوره، که نه‌خشه‌ی کارکردنی ده‌وڵه‌تی داڕشتووه، نه‌خشه‌ی پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتێکی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لیشی داڕشتووه، که‌بتوانێ ده‌ستکاری یاسا‌و هه‌موار کردنه‌وه‌ی ده‌ستور بکات، به‌پێی گونجان له‌گه‌ڵ کات و ساتی ڕۆژگاره‌کاندا، ئه‌وه دیاره که پاڕله‌مانی به‌ڕیزه.ئیتر ئه‌بێت پاڕله‌مان چاوه‌ڕوانی چی بکات، ئه‌گه‌ر ڕاسته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته، ئایه له‌وه زیاتریش شڵه‌ژانی گه‌ل و ووڵاتی ئه‌وێت که گه‌یشتۆته ئاستێک، کوشتنی مرۆڤ و هه‌ڕه‌شه کردن له‌که‌سانی لاواز و بێ تووانا به‌چه‌کی ئاگرین، زۆر زۆر بۆته کارێکی ئاسای و ساکار، له‌هه‌رساتێکدا که بته‌وێت، ئه‌توانیت هه‌رجۆره چه‌کێکت پێویستبێ زۆر به‌ئاسانی به‌ده‌ستی بهێنێت، له که‌ڵاشینکۆفه‌وه تاکو قومبه‌له(رومانه) ی ده‌ستی؟!.
ئایه ڕاسته چاوپۆشی له‌که‌سانێکی دواکه‌وتو له‌بوواری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بکرێت، که به‌دیان فڕوفێڵ، له‌بوواری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه تووانیویه‌تی مافی په‌نابه‌رایه‌تی مرۆیی، وه‌یان سیاسی وه‌ربگرێت و له‌ژێر په‌رده‌ی ئاینیدا، هه‌وڵی جیوازی کاری ئاینی و مرۆڤایه‌تی بدات له‌ناو کۆمه‌ڵگای سویدی، به‌جۆرێک دژ به‌سویدی ڕچه‌له‌کیش بدوین، چونکه ئیسلام نین و مه‌سیحین!.
من له‌وبڕوایه‌دام، ده‌سه‌ڵاتدارانی خاوه‌ند بڕیار، به‌جۆرێ بیرئه‌که‌نه‌وه، که داره‌گه‌نده‌ڵه‌کان له‌ناو ئه‌چن و چڵه‌کانیان گۆڕانکارییان به‌سه‌ردادێت و له‌و‌به‌رگه دووا که‌وتوییه‌دا نامێننه‌وه به‌بۆچونی خۆیان، به‌ڵام خۆ ئه‌وه ڕۆژگار سه‌لماندویه‌تی که‌ئه‌و بۆچونه ١٠٠% نیه، ئه‌وه‌تا به‌ده‌یان له‌سوید له‌دایک بونه‌و، له‌سویدیش په‌روه‌رده بونه، هه‌یه پله‌کانی خوێندنیشی ته‌واو کردوه، که‌چی به‌په‌له ڕۆ ئه‌کاته ناو گروپی تیرۆریستان و له‌وێش خۆی ئه‌ته‌قێنێته‌وه.جاکاتێ که‌سی ئه‌وه‌نده به‌په‌رۆشی بیرۆکه‌یه‌که‌وه بێت، ده‌ست له‌که‌س و کاری خۆی هه‌ڵبگرێت و ڕوو بکاته ووڵاتانی تر بۆ خۆ ته‌قاندنه‌وه، هه‌ر که بڕیاری پێبدرێت، زۆر به‌ئاسانی له‌ناو سوید ئه‌وکاره ئه‌نجام نادات، بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی جیهانی، ئایه ئه‌وه هۆکاری په‌روه‌رده‌ی خێزانی خۆی نیه، که له‌سویدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌بات و خاوه‌نی ڕه‌گه‌ز نامه‌ی پیرۆزی سویدیشه؟!.
جا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م بار‌و دۆخه نه‌ویستراوه به‌بۆچونی من، ئه‌بێت ئه‌م هه‌نگاوانه بنرێت:
1- هه‌موار کردنه‌وه‌ی ده‌ستور، له‌بوواری مافی ئازادی تاکه‌کانی مرۆڤه‌وه به‌جۆرێک، که زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌ر چاو بگیرێت، ئه‌وه‌ش به دانانی سه‌زای توند و گران به‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی تاوانکاری، سه‌روی ته‌مه‌نی(١٨) ساڵان و، که‌م کردنه‌وه‌ی ئازادی سه‌ره رۆیی هه‌رزه کاران و ئاگادار کردنه‌وه‌یان به سه‌زادانی زیاتر و، داڕشتنه‌وه‌ی پرۆگرامی خوندنی په‌روه‌رده‌یی، له قوتابخانه‌کان، بۆڕینمایی کردنیان به‌جۆرێ له‌گه‌ڵ سیسته‌می ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بگۆنجێت و زیاتر هه‌ست به لێپرسینه‌وه بکه‌ن و شێکردنه‌وه‌ی جووانتر بۆمناڵ و هه‌رزه‌کاران، له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی خانه‌و‌اده‌کانیان، له‌باره‌ی هاندانیانه‌وه بۆ په‌یوه‌ندی کردن به‌پۆلیسه‌وه، که‌زۆر له‌منداڵان و هه‌رزه‌کارانی ئاواره‌کان به‌هه‌ڵه لێتیگه‌یشتون، ته‌نانه‌ت دایک و باوکانیش به‌هه‌ڵه له‌و بڕیاره گه‌یشتون و خۆیان به‌ڕێ لێ‌گیراو ئه‌زانن له‌به‌رانبه‌ر ئامۆژگاری کردنی منداڵه‌کانیان!.
2- ده‌ستی پۆلیس بکرێته‌وه له‌به‌دواداچون و ده‌ستگیر کردنی تاوانباران، به‌شێوه‌ی کوتوپڕی و ڕاسته‌و خۆ‌و، له‌کاتی هه‌ست پێکردن و ئاگادارکردنه‌وه‌یان له کردار و ڕودانی هه‌ر جۆره هه‌ڵسو که‌وتو خه‌راپه کارییه‌ک، که له دژی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌ل و ووڵاتدا بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له بوواری ئاینیشه‌وه بێت.
3- هه‌ڵوێستی زۆر توند و تیژ وه‌ربگیرێت به‌رانبه‌ر به‌وکه‌س و گروپانه‌ی، بازرگانی به‌چه‌کی ئاگرین و ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه ئه‌که‌ن، به جۆرێک ڕێگا به پۆلیس بدرێت، که بتوانن ڕاسته‌وخۆ، گومانیان له هه‌رکه‌س و جێگایه‌ک بو، هه‌ڵبکوتنه سه‌ری بۆ پشکنین و ده‌ستگیر کردنیان، له‌کاتی به‌ده‌ست هێنانی به‌ڵگه.
4- چاو دێری توند، بخرێته سه‌ر گروپه ئیسلامیه توند ڕه‌وه‌کان، دیاره کاریگه‌ری سه‌رکیان هه‌یه له بوواری جیوازیخوازی ئاین و کۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌ریکه به‌هۆی کردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌وه ته‌شه‌نه ئه‌که‌ن و زیاد له‌پیویستی خووا په‌رستی هه‌نگاو ئه‌نێن به‌ره‌و توندڕه‌وی، له‌شێوه‌ی هه‌ندێ ووڵاتانی تری که گیرۆده‌ن به‌ده‌ستیانه‌وه، چونکه له‌سه‌ره‌تادا بایه‌خیان به جموجوڵه سیاسیه کانیان نه‌داوه، بۆیه پێویسته سوید ئاگادار بێت، ئێستا
زۆر به‌ڕونی ئاشکرابووه، ئه‌و گروپانه سیاسین و ده‌ستی ده‌ره‌کیان له‌پشته‌وه هه‌یه!.
5- زۆر جێگه‌ی داخه، له‌م دوواییانه‌دا، دادوه‌ره‌کانی فه‌رمانگه‌ی په‌نابه‌رانی سوید، زیاتر مافی مانه‌وه به‌و پیاو کوژ و تاوانبارانه ئه‌ده‌ن، که‌به‌هۆی ناله‌باری و تاوانکاری خۆیانه‌وه، ووڵاته‌که‌ی خۆیان جێ هێشتووه، دادوه‌ره به‌ڕیزه‌کان، به‌چاوی په‌نابه‌رێکی سیاسیه‌وه سه‌یریان ئه‌کن و مافی مانه‌وه‌یان پێ ئه‌به‌خشن، زۆر به‌زوی و به‌زۆری، وای لێهاتوه ئه‌وانه‌ی تازه دێن، هه‌وڵه‌ده‌ن که‌یسێکی بکوژی، وه‌ک به‌عسیه پیاوکوژه‌کانی ئێراقی دوای ڕوخانی ئه‌و ڕژێمه، بۆ خۆیان ڕێک بخه‌ن، ئه‌وه‌ش دیاره له‌ئه‌نجامدا، له‌بوواری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بارودۆخێکی زۆر خه‌راپ و مه‌ترسیدار، بۆ ئه‌م ووڵات و کۆمه‌ڵگاجوان و پێشکه‌وتوه دێنێته ئاراوه، هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش به ناچاریه‌وه، ڕوو له پاڕله‌مانی به‌ڕیزی سوید ئه‌که‌ین و ئه‌پرسین: ئایه ڕه‌وتی کۆمه‌ڵگای سوید، به‌ره‌و کوێ ئه‌ڕوات و کێ به‌ر‌پرسه لێی؟!!!.
20- 8- 2013.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
