هه‌ر وه‌ک له کۆتایی به‌شی هه‌شته‌مدا ئاماژه‌م پێ‌کرد، له‌م به‌شه‌دا تیشک ئه‌خه‌مه سه‌ر ده‌ستگیر کردنی خۆم و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوچه‌ی که‌رکوک به‌گشتی. ئاشکرایه له‌به‌شه‌کانی پێشودا ئاماژه‌م به‌وه کردوه که بڕیاری ده‌ستگیرکردنم بۆ ده‌رچو له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه، ناچار بوم ڕوم کرده شاخ و خۆم گه‌یانده به‌ره‌گای لقی٣ێ، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسی لق، شه‌هید عومه‌ر شه‌ریفه‌وه، بڕیاریدا ئه‌بێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆڕێکخستنی ناوشار و به نهێنی بمێنمه‌وه، چونکه کادیر و ڕێکخه‌ری چاڵاکمان زۆر که‌م بو دووای ڕودانی دوبه‌ره‌کی!.
به‌رله‌وه‌ی بڕیاری ده‌ستگیرکردنم ده‌رچیت له‌لایه‌ن ئه‌منه‌وه، ئه‌ندامێکی شانه ڕێکخه‌ره‌کانم، به‌ناوی سه‌ید جه‌ماڵ سه‌ید حه‌سه‌ن چیمه‌نی، ناسراوبو به جه‌ماڵه سور، ئێستاش له ژیاندا ماوه، خزمێکی هه‌بو به‌ناوی سه‌دره‌دین قه‌ساب، له‌گه‌ڕه‌کی ئازادی، که خۆشم باش ئه‌مناسی. بڕواپێکراوی ئه‌من بو له‌گه‌ڕه‌که‌که، به‌ڵام به‌هۆی جه‌ماڵه‌وه، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵمان هه‌بو، هه‌ر بڕیارێکی ده‌ستگیر کردن ده‌ر بچوایه له‌ئه‌منه‌وه، خێرا ئاگاداری ئه‌کردینه‌وه، هه‌ر ئه‌ویش ئاگاداری خۆمی کرده‌وه‌و، تووانایم ده‌ربازبم له‌گرتن، زور به‌داخه‌وه‌ش هه‌ر کاریگه‌ری ئه‌و بو، به‌مدواییانه سه‌ید جه‌مالیش گٶڕاو بو به‌بڕوا پێکراوی ئه‌من و ڕفیق حیزبی به‌عس، وائه‌زانم کرابو به‌لێپرساوی گه‌ڕه‌کی ئیسکانیش. دیاره سودم زۆر له‌سه‌دره‌دین وه‌ر ئه‌گرت!.
دائیره‌ی ئه‌من له‌گه‌ڕانه‌وه‌م ئاگادار بوبوه‌وه، هه‌ر به‌دووامه‌وه بون، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕۆژ ده‌ر‌ناچوم، ماوه‌ی(٩) مانگ به‌رده‌وام بوم له‌چالاکی ڕێکخستنداو، ناچومه ماڵه‌وه بۆ گه‌ڕه‌کی ئازادی، هه‌تاکو ئێواره‌ی ڕۆژی/١٩/٧/ ٩٦٥. له‌و کاتانه‌شدا پۆسته‌چی نێوانی من و لێژنه‌ی ناوچه، خێزانه‌که‌ی ئامر به‌تالیۆن شه‌هید سه‌یده جیمه‌نی، خوشکه قه‌دریه بو. هاته لام و ووتی دایکت ئه‌گریا داوای ئه‌کرد بتبینێت. منیش ناردمه‌وه ووتم بڵی پییان ده‌رگای حه‌وه‌ش دانه‌خه‌ن، ئه‌مشه‌و دێته‌وه.
دیاره شه‌و گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه، عاده‌تیشم وابو له‌هه‌ر ماڵێک بومایه، مۆری لیژنه‌ی ناوچه‌ی یه‌کیه‌تی لاوان و ئه‌گه‌ر لیست و ناوی ئه‌ندامانم له‌لابوایه، لای خۆم دام نه‌ئه‌نا، ئه‌مدا به ئافره‌تێک، له‌ماڵه‌وه‌ش خوشکێ له خۆم بچوکترم هه‌بو، ئه‌وانه‌م لای ئه‌و دائه‌ناو، تێم گه‌یاندبو ئه‌گه‌ر له‌ناکاو دایان به‌سه‌ر ماڵه‌وه‌دا، تۆ ئه‌بێ ڕاکه‌یت و بڕۆی بۆ ماڵ مسته‌فای ئه‌مین مه‌نیچ، باوکی ئه‌و نه‌سره‌دینه‌ی، که له‌شۆڕشی گوڵاندا فه‌رمانده‌ی هێز بو، چونکه ئه‌وکات کاک مسته‌فا پ. م. م داخلی بو، په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ناوچه هه‌بو، تاکو مۆری لیژنه‌ی ناوچه‌و ئه‌وانه‌ی هه‌یه، بیگه‌یه‌نێت به لیژنه‌ی ناوچه!.
ئه‌وڕۆژه له‌ماڵ محه‌مه‌د شه‌فیق باخه‌وان بوم، دووای کات ژمێر١١ی شه‌و، ده‌رچوم ڕوو له‌قه‌برسانه‌که‌ی شێخ محێدین، هه‌تا گه‌یشتمه نزیک چایخانه‌ی یادگار پشتی به‌یته‌ڵ خانه‌که‌وه، له‌وی بیرم کرده‌وه چاره‌م نیه‌و ئه‌بێ بچمه سه‌ر جاده‌ی گشتی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه توشی مه‌فره‌زه بم. له‌وێ خێرا هه‌ردو قۆڵی کراسه‌که‌م ڕاکێشا‌و له‌سه‌ر قۆڵه‌وه پچڕاندم، پاژنه‌ی پێلاوه‌که‌شم پچڕاند، ئه‌و کاته مۆدێلی پرچی درێژ بو، پرچه‌که‌م داگرته بان سه‌رو چاوم، خۆم خسته شێوه‌ی شێتێکی ته‌واوه‌وه، هه‌ر له‌پاڵ بیناکه‌وه، سه‌یرێکی لای ڕێگای سلێمانیمه‌وه کرد، هیچ دیار نه‌بو، سه‌یری لای ئازادیم کرد هیچ نه‌بو، به‌ڵام به‌لای ئیمام قاسمه‌وه، ته‌نها دوسه‌ت مه‌ترێک ئه‌بینرا، به‌ڵام هیچم نه‌بینی، خێرا که‌وتمه‌ڕێ به‌خۆ بادان و ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ر کردنه‌وه، تا گه‌یشتمه لای مه‌عمه‌ل به‌فره‌که، وه‌ختێ هه‌ستم کرد به‌خاو کردنه‌وه‌ی زنجیری باسکیل، زانیم مه‌فره‌زه‌یه، بۆیه هاوڕم نه‌دایه‌وه‌و به قوڵبادان و شپڕێوی ئه‌مه‌به‌ر و ئه‌وبه‌ری جاده‌م ئه‌کرد، هه‌تا گه‌یشتنه به‌رده‌مم پێشیان لێگرتم، حه‌وت که‌سبون، ئامر مه‌رفه‌زه‌که‌ش به‌هائه‌دین ناویک تورکمان بو، له‌وه‌پێشێش ئه‌یم ناسی به‌تایبه‌تیش دیاری کرابو بۆ ده‌ستگیر کردنی من!.
هه‌ندێکیان یه‌کسه‌ر به‌یه‌کتریان ووت ئه‌وه شێته، به‌ڵام به‌هائه‌دین به‌توڕه‌ییه‌وه ووتی( عندک‌الهویه) زۆر به قایم هاوارم کرد( عندی خه‌مسین هه‌ویه) وه‌ڵا یه‌کسه‌ر ڕوی کرده ئه‌منه‌کان و ووتی( صحیح هو مخبڵ)، سوار بون‌و روو له ئازادی که‌وتنه ڕێ، سه‌یرێ کۆڵانی لای به‌فره‌که‌م کرد‌و، بیرم کرده‌وه، خۆم به‌و کۆڵانه‌دا بکه‌م، بێگومان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌وبه‌دووامدا ئه‌گه‌ڕێن، گه‌ڕه‌که‌که‌ش ئه‌و کاته، چه‌ند ماڵێک بو، هه‌موشی ده‌رگای داخرابو، زانیم ئه‌مگرنه‌وه، بۆیه منیش به‌دووایاندا ڕۆشتم، به‌ڵام که‌مێ پام داگرت له‌سه‌ر خۆ، وام دانابو ئه‌گه‌ر لای چایخانه‌ی مسته‌فا‌وه به‌ره‌و ئێره بگه‌ڕێنه‌وه، دورنیه عه‌قڵیان بڕکات و هه‌روه‌ک دڵنیابون بمبه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیاندا بۆ دائیره، ئه‌وکات بێ‌شک ئاشکرا ئه‌بم، له‌وکاته‌شدا گه‌یشتبومه به‌رانبه‌ر گه‌ڕه‌کی ئیسکان، بۆیه بڕیارمدا ئه‌گه‌ر به‌لای مندا بگه‌ڕێنه‌وه، ڕائه‌که‌م و خۆم ئه‌که‌م به‌ناو گه‌ڕه‌کی ئیسکاندا، به‌ڵام ئه‌وان به‌دیوی لای ئیسکاندا سوڕانه‌وه، منیش خێرا خۆم گه‌یانده ناو گه‌ڕه‌کی ئازادی و چومه‌وه ماڵی خۆمان.
شه‌و له‌ماڵه‌وه مام و به‌یانی هه‌ڵسام بۆ ده‌ستشۆره‌که چوم، له لای ده‌رگای حه‌و‌شه‌که‌وه بو، نه‌شمزانی ده‌رگا کلیل نیه، کاتێکم زانی کرایه‌وه‌و، کچێکی هه‌شت نۆ ساڵانی ماڵه‌که‌ی به‌رانبه‌ر مان، که باوکی ناوی شه‌ریف نوری بو، کرێکار بو له شه‌ریکه‌ی نه‌وت، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک تورکمان بو، باوڕ پێکراوی ئه‌منیش بو، هاته ژوره‌وه‌و، به‌ڵام منی بینی، خێرا گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و ماڵ خۆیان، ئیتر من دڵم ترسا، به‌ڵام چاره‌شم نه‌بو، چونکه نامتوانی ده‌رچم له‌ماڵه‌وه، خه‌ڵکه‌که هه‌مو ئه‌میان ناسی و پێیان وابو من ڕام کردووه!.
ئیتر ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چو، ئه‌من و پۆلیس داڕژانه کۆڵانه‌وه، ویستم له سه‌ربانه‌وه ڕابکه‌م، که‌چی پێشا ئه‌وان له کۆڵانی پشته‌وه هاتبون و سه‌ربانه‌کانیان گرتبو، چاره‌م نه‌ما چومه ژورێکه‌وه‌و، ده‌رگاکه‌م داخست، به‌ڵام کاتێ یه‌کێ له ئه‌منه‌کان بانگی کرد کێ له‌م ژوره‌دایه، زانیم ده‌رگاکه ئه‌شکێنن نه‌یکه‌نه‌وه، زیاتر له‌سه‌رم ئه‌که‌وێت، بۆیه خۆم ده‌رگام کرده‌وه، ئیتر خێر به‌سه‌ر ئه‌واندا باری و شه‌ڕیش به‌سه‌ر مندا، هه‌رکه ده‌ستیان لێم گیربو، له‌حه‌وشه‌که‌دا خستمیانه ژێر پێله‌قه‌وه، مه‌عاونێکیان ده‌ستێکمی گرتبو ئه‌یویست له‌ژێر پێیاندا ده‌رم بێنی بانگی ئه‌کرد( کافی یاجه‌ماعه کافی) به‌ڵام ئه‌وان وازیان ناهێنا لێم، تاکو به‌زۆره ملێ ده‌ستی ڕاکێشام و ڕزگاری کردم له‌ژێر پێیاندا!.
دیاره له‌لایه‌کی تریشه‌وه سودی هه‌بو بۆم، چونکه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌می خوشکه‌که‌م هه‌بو خه‌می خۆم نه‌بو، به‌ڵام به‌هۆی داڕژانیان به‌سه‌ر خۆمه‌وه‌و، به‌شێکیش چونه ژوره‌که‌وه بۆ پشکنین، خوشکه‌که‌م فرسه‌تی بۆ هه‌ڵکه‌وت ڕای‌کرد، ته‌نها گوێم له‌ده‌نگی بو هاواری کرد، باوکه‌ڕۆ براڕۆ، گوێم له‌یه‌کیک بو هاواری کرد ئه‌و کچه ڕای‌کرد مه‌هێڵن، به‌ڵام هه‌ستم پێ‌کرد ئه‌و ڕزگاری بو، جا له‌خۆشیا ئاگام له‌ئازاری خۆم نه‌ما، وه‌ک مه‌ستم لێ هات!.
له‌و ماوه‌یه‌شدا، به‌ڵاوکراوه‌یه‌کی هه‌واڵه‌کانی شۆڕش، له سه‌ره‌وه هاتبو(١٦) لاپه‌ڕه‌بو، به مانشێتێکی گه‌وره له‌سه‌روه نوسرابو( الشیطان الأعور یزور الشمال قریبا) مه‌به‌ستیش له سه‌رۆک کۆمار، عه‌بدوسه‌لام محه‌مه‌د عارف بو، له ژوره‌که‌دا دۆزیانه‌وه، ئیتر بو به‌ڕۆژی حه‌شر، ئامر مه‌فره‌زه‌که‌یان، به‌هائه‌دین ناوێکی تورکمان بو، له خۆشی‌دا سه‌مای ئه‌کرد!.
لێره‌دا نامه‌وێ زیاتر بچمه سه‌ر شرۆڤه کردنی به‌سه‌ر هاتی خۆم، به‌تایبه‌تی له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه‌دا، چونکه چونکه زۆر دورو درێژه، بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم، له دووای حه‌وت ڕۆژ، له لێکۆڵینه‌وه‌و ئازارداندا، نه‌یان تووانی هیچ سودێکم لێ وه‌ربگرن، به‌زیره‌کی خۆم، تووانیم به‌ڵاوکراوه‌که‌ش بکه‌م به فێڵی به‌هائه‌دین، به بیانووه‌ی ئه‌وه‌ی من له‌ژێر پێی پۆلیسدابوم، ئه‌وان چونه ژوره‌وه‌و ئه‌و به‌ڵاوکراوه‌یه‌یان به‌رز کرده‌وه، بۆیه دامیان به‌دادگای ئه‌من الدوله، به یه‌ک ساڵ حکوم و یه‌ک ساڵ چاودێری توند سه‌زا درام!.
به‌سه‌رهاتی لێژنه‌ی ناوچه‌ی که‌رکوک: له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌ربازێکی کورد له‌موخابه‌راتی سه‌ربازی که‌رکوک هه‌بو به‌ناوی(عه‌ریف عه‌زیز) خۆی به‌دڵسۆزێکی بێوێنه نیشانی پارتی ئه‌داو، ڕاسته‌و خۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی ناوچه‌دا هه‌بو، به‌ڕاستی زۆر ئێش و کاریشی ئه‌کرد، به‌ڵام کاتێک سه‌بری بۆتانی، ئه‌ندام کارگێڕی لقی٣ێ، به نهێنیه‌وه هاتبو بۆ لیژنه‌ی ناوچه، وه‌ك چاودێری و پشکێنه‌ر، موخابه‌رات به هه‌لێکی زۆر چاکی دانابو، له‌ڕێگه‌ی عه‌ریف عه‌زیزه‌وه، له‌کاتی کۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ناوچه‌و، سه‌بری بۆتانی، دابویان به‌سه‌ریاندا هیچ که‌سێکیان لێ ده‌رباز نه‌بوبو، ته‌نانه‌ت، به‌کر عه‌بدولقادر، که ئه‌ندامێکیان بو، ڕایکردبو بۆ سه‌ربانێ خۆی ڕزگارکات، گوله‌یه‌کیان له پای داب‌و له‌بان دیواره‌وه خستبویانه خوواره‌وه، که به‌داخه‌وه ماوه‌ی چه‌ند مانگێک ئه‌بێت وه‌ک زانیومه کۆچی دووایی کردووه!.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی لێپرسراوی لێژنه‌ی ناوچه، به‌هجه‌ت حه‌سه‌نیش ده‌ستگیر کرا، لیستێکی تایبه‌تی ناوی چه‌ند به‌رپرسێکی ڕێکخستنه‌کانی خوواره‌وه‌ی لا ئه‌بێت و دانیان به‌سه‌ردا ئه‌نێت، هه‌مویان ده‌ستگیر ئه‌کرین، به گشتی ئه‌وانه‌ی ده‌ست گیر کرابون بریتیبون له‌م ناوانه‌ی خوواره‌وه:
١- سه‌بری بۆتانی، ٢- به‌هجه‌ت حه‌سه‌ن. ٣- مامۆستا محه‌مه‌د به‌دری. ٤- به‌کر عه‌بدولقادر. ٥- عه‌بدولخالق مام ڕه‌شی. ٦- مامۆستا ئیبراهیم سه‌عید. ٧- مامۆستا حمه‌سه‌عید مه‌لاسابیر. ٨- سه‌ید موزهر. ٩- شکور حوسێن ١٠- نائیب زابوت عه‌بدوڵا. ١١- محه‌مه‌د ڕه‌حیم. ١٢- فه‌ره‌ج ڕه‌حیم. ١٣. ئه‌مین جاف. ١٤- عوبێد شیخ له‌تیف. ١٥- محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، ١٦- عه‌زیز عه‌بدوڕه‌حمان-١٧- مامۆستا عزه‌ت محه‌مه‌د. ١٨- ناسر ناوێک، به‌داخه‌وه ناوباوکی نازانم. ١٩- محه‌مه‌د شه‌فیق باخه‌وان. ٢٠- حوسین ناسیح. ٢١- به‌نده به‌ناوی، نه‌جمه‌دین وه‌هاب. زۆر به‌داخه‌وه که‌ناوی هه‌ندێکیان نایه‌ته بیرم. ئاشکرایه ٤٨ دانه ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه!.
جا ئه‌وکاته‌ی ئه‌وان گیران، من(١١) مانگ بو گیرابوم، یه‌ک مانگم مابو ده‌رچم، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوم له لیسته‌که‌ی به‌هجه‌ت حه‌سه‌ن ئه‌بێت و، نوسراویشه لێپرسراوی لێژنه‌ی ناوچه‌ی یه‌کیه‌تی لاوان. لێی ئه‌پرسن نه‌جمه‌دین وه‌هاب له‌کوێیه، پییان ئه‌ڵێت، گیراوه‌و له به‌ندی خانه‌ی ناوه‌نده!.
دیاره من ئاگام له‌و کاره‌ساته نه‌بو، بۆیه به‌یانیه‌ک بانکرام، جێگاکه‌ت هه‌ڵگره‌و وه‌ره ده‌ره‌وه، براده‌رانیش پیرۆز باییان ئه‌کرد لێم و سه‌ڵاویان ئه‌نارده‌وه بۆ که‌س و کاریان، منیش ئه‌مزانی موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی گوایه مه‌حامیمه، پێم وابو ته‌واو ده‌رئه‌چم، به‌ڵام گه‌یشتمه حه‌وشه‌که‌و، خێرا سوواری سه‌یاره‌یان کردم و هاتینه ده‌ره‌وه دیتم دایکم و خوشکه‌که‌م به‌رانبه‌ر ده‌رگای به‌ندیخانه‌که ڕاوه‌ستاون، به ئه‌منه‌کانم ووت، ئه‌توانم له‌گه‌ڵ دایکم قسه بکه‌م و پیی بڵێم ڕانه‌وه‌ستێ له‌وێ، که‌چی وه‌ڵامیان نه‌دامه‌وه‌و هێنامیانه‌وه بۆ دائیره‌ی ئه‌من، ئیتر هه‌میسان شه‌ڕ داباریه‌وه به‌سه‌رما، له‌لایه‌ک لیستی به‌هجه‌ت حه‌سه‌ن، له‌لایه‌کی تریشه‌وه، کاک حه‌مه شه‌فیق باخه‌وان، ئیعترافی کردبو به‌سه‌رما، چۆن له‌ماڵی ئه‌واندا چه‌ندین جار ماوه‌تمه‌وه به نهێنی!.
دوای ڕۆژێک له‌دائیره‌ی ئه‌من، موخابه‌راتی سه‌ربازی داوای کردم، گواستمیانه‌وه بۆ سجنی ئینزیبات خانه‌ی ڕه‌قه‌م(١) خستمیانه ژوری به‌ندی خانه‌که‌وه، سه‌یرم کرد، ئه‌وهه‌ڤاڵانه‌ی گیرابون هه‌مویان له‌وی بون، ته‌نها سه‌بری بۆتانی و به‌هجه‌ت حه‌سه‌ن و به‌کر عه‌بدولقادر نه‌بێت، ئه‌وانیش نه‌یان ئه‌زانی له‌کوێن!.
له‌وێ ماینه‌وه تاکو شه‌وی(٢١- ٣- ١٩٦٦) شه‌وی نه‌ورۆز، شه‌و و ڕۆژی دوو جار ده‌ر ئه‌کراین بۆ ده‌ست شۆر، ده‌رگاکه‌ش کونێکی سێ گۆشه‌ی تێدابو، له‌سه‌ربانه‌وه‌ش سێ په‌نجه‌ره‌ی بچوکی هه‌بو بۆ چاودێری کردنمان، چونکه قه‌ده‌غه بو بچینه سه‌ر جاێگای یه‌کتری بۆ قسه کردن له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا!.
ئێواره‌ی نه‌ورۆز بڕیارماندا ئاگر بکه‌ینه‌وه، به‌ڵام هیچمان لانه‌بو، هه‌ندێ له هه‌ڤاڵان جگه‌ره کیش بون، زۆر جار جگه‌ره‌یان بۆ ئه‌هات و له کاغه‌زه‌وه پێچرابو، هه‌ندێ کاغه‌زمان لول کرد و، ته‌ڵه شخاته‌یه‌ک زۆرمان به‌دوریدا ڕیز کرد، له گه‌ڵ گوێمان له ده‌نگی مه‌لای مه‌غریب بو، هه‌مومان کۆ بوینه‌وه‌و ئاگرمان پێوه‌ی نا، به‌ڵام یه‌ک خوله‌کی نه‌برد کوژایه‌وه، مامۆستا ئیبراهیم سه‌عید، قه‌ڵه‌مێکی پاندانی پارکه‌ری پێبو، ناچار داوامان لێکرد بیسوتێنین، ئه‌وێش خێرا ده‌ری هێناو ئاگرمان تێ به‌ردا!.
دیاره ئێمه زوتر خۆمان بۆ ئه‌وه ئاماده کردبو، مامۆستا محه‌مه‌د به‌دری، شیعرێکی به‌عه‌ره‌بی نوسیبو، له ژێر مانشێتی( له‌به‌یکه یا کوردستان) حه‌مه سه‌عیدیش، شیعرێکی به‌عه‌ره‌بی نوسیبو، به‌نده‌ش به‌کوردی شیعرێکم نوسیبو، کاتێک له‌ده‌وری یه‌ک کۆبوینه‌وه‌و، ده‌ستمان کرد به ووتنه‌وه‌ی سرودی نه‌ورۆز و دوکه‌ڵێ قه‌ڵه‌مه حه‌یاته‌که‌ش، چونکه قیر بو، ژوره‌که‌ی پڕکرد له‌دوکه‌ڵ و له‌سه‌ر بانه‌وه که ئینزیبات به‌ئاگا هاتن. بۆ به‌سه‌فاره لێدان و هاتو هاواریان، به‌جنێو دان و هه‌ڕه‌شه کردن، به‌ڵام گوێمان پێ نه‌دان به‌رده‌وامبوین هه‌تا کۆتایی و نه‌ورۆزمان له خۆمان پیرۆز کرد!.
لیره به‌دوواوه ئه‌ی هێڵمه‌وه بۆ به‌شی داهات و که جییان به‌سه‌ر هێناین له نیوه شه‌ودا، چونکه ئه‌م به‌شه زیاد له پێویست، درێژه‌ی کێشاوه، بۆیه هیوادارم چاو‌ه‌ڕوانی به‌شی داهاتو بکه‌ن، تاکو زۆر به‌جوانی بزانن له‌ڕۆژه سه‌خته‌کاندا، هه‌ڵویست و تێکۆشانی پارتی دیموکراتی کوردستان، به چ گوزه‌رێکی سه‌ختدا تێپه‌ڕیوه، که چی ئێستا ئه‌که‌وێته به‌ر تووانجی منداڵانێ، که دوێنێ له‌دایک بونه!!!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
