پێشبینی هه‌مو جۆره هه‌ڵویست و ڕوداوێک ئه‌کرێت!. ... نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی- سوید
هه‌روه‌ک ئاشکرایه له ڕۆژانی ڕابوردودا، له‌که‌ناڵی ئاسمانی ته‌له‌فیزیۆنی(ئێن ئار تی) دا‌و له‌به‌رنامه‌یه‌کی ڕاسته‌و خۆدا، به‌ناوی به‌رنامه‌ی ئازاده‌وه، چه‌ند که‌سانێک له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فون موبایله‌وه په‌یوه‌ندیان کرد و به‌شێوازیکی نامرۆڤایه‌تیانه‌و دور له داب و نه‌ریتی شارستانیه‌ت، هێڕشیان کرده سه‌ر که‌سایه‌تی ناودار و سونبولی شۆڕشگێڕی و هه‌ستی پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد، مسته‌فا بارزانی هه‌میشه زیندو، دیاره ئه‌و هه‌ڵوێسته قێزه‌وه‌نه، به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی لێکه‌وته‌وه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌کی زۆری جه‌ماوه‌ری کوردی به‌ئه‌مه‌ک و دڵسۆز و به‌ڕیزه‌وه، به‌جۆرێک خه‌ریکبو کێشه‌یه‌کی سیاسی مه‌ترسیداری لێ بکه‌وێته‌وه!.
ئێمه لێره‌دا ئه‌پرسین: ئایه ڕوداو و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی له‌و جۆره له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سیکه‌وه، ئه‌وه دێنیت بکرێته به‌رنامه‌ی سیاسی ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی که‌ناڵێکی ئاسمانی ته‌له فیزیۆن، له‌ژێر په‌رده‌ی ئازادی ده‌ر‌بڕیندا؟ ئایه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ئازادی بێ‌سنور به‌دی ئه‌کرێت، تاکو له ده‌سه‌ڵاتێکی تازه له‌دایک بوی، نیمچه ئازاد و ئابڵۆقه دراو له‌لایه‌ن دوژمنان و داگیرکه‌رانی ووڵاته‌وه بیته دی، که مه‌حاڵیشه له‌هیج ووڵاتێکدا که‌یاسا سه‌روه‌ر بێ تێیدا ئه‌وه بێته دی، دیاره هیچ گومان له‌وه‌دا نیه، که یاسا بێته ناوه‌وه هه‌مو شتێک سنوردار ئه‌بێت !!.
ئایه کێوێکی مه‌زن، به قالۆنجه‌یه‌کی ناو پاشه‌ڕوی دوژمنان‌دا بجوڵێته‌وه، هیچ کاریگه‌ریه‌ک دروست ئه‌کا؟.ئایه ده‌ریایه‌ک له ئاوی ڕون، به هه‌زاران زار‌و لێڵ ئه‌کرێت؟.ئایه هیچ کام له‌پێغه‌مبه‌ران درودی خووایان له‌سه‌ر بێت، له‌سه‌رده‌مه‌کانی خۆیاندا، به ملییۆنه‌ها مرۆڤی سه‌ر لێشێواو، تووانیان ناو و سه‌نگی پیرۆزیان سوک و ناشیرین بکه‌ن له به‌رانبه‌ر، زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری بڕوا پێهێنه‌رانی خودا په‌رست؟ ئایه هیچ توواناو هێزێک هه‌یه، له په‌روه‌ردیگار گه‌وره‌تر و پیرۆزتر و به‌توواناتر و...هتد.هه‌یه مرۆڤ بتوانێت بیسه‌لمێنێت به‌شێوه‌ی زانستی؟.که‌چی کام له‌مانه به‌بێ به‌رهه‌ڵست کار و دوژمنی چه‌په‌لی بێ‌بڕوا ده‌رباز بونه؟!.
بۆنمونه: به ملیۆنه‌ها کۆمۆنیست، هه‌ر بروایان به‌بونی خودا نیه‌و، ئاینزاییش، به به‌فه‌نا بردنی گه‌ڵان ناو ئه‌به‌ن! ئاینی پیرۆزی ئیسلام، که تا ئێستاش، زیاتر له یه‌ک ملیار و نیو، مرۆڤی به‌خۆوه گرتووه، له ساڵی ڕابوردودا، چه‌ند کار و هه‌ڵوێستی قێزه‌وه‌ن ڕویانداوه، له به‌رانبه‌ر نێردراو و کتێبه پیرۆزه‌که‌ی(قرآن) ئیتر ئایه ئه‌وانه هه‌موو مرۆڤ نین ئه‌وکارانه ئه‌خه‌نه ڕوو؟ ئایه ئه‌وانه‌ی به‌رگری ڕابه‌ری مه‌زنی هیندستانیان ئه‌کرد، ئه‌و که‌ڵه پیاوه شکۆداره( غاندی) کێبون، هه‌مو هیندۆسی و خه‌لکی هیندستان نه‌بون، کام که‌سایه‌تی ناوداری جیهانی، چ له بوواری ئاینی و ج له بوواری نیشتمان په‌روه‌رایه‌تی و مرۆڤایه‌تیدا، به‌بێ دژایه‌تی کردن له لایه‌ن هاو ڕچه‌ڵه‌ک و هاو زمان و هاونیشتمانیانی خۆیانه‌وه، به‌بێ تووانج لێدان و له‌که‌دار کردن ده‌رباز بونه؟!.
که‌واته زۆر سروشتیه گوێمان له هه‌ر جۆره ووته‌و تانه‌و ته‌شه‌ری قێزه‌وه‌ن و نه‌ویستراو ببێت، له‌لایه‌ن جۆره که‌سانی به‌کرێ گیراو و کاسه لێسانی دوژمنانی گه‌لی کورده‌وه، به‌تایبه‌تی له‌م کاتانه‌کدا، که ته‌کنۆلۆژیای ڕاگه‌یاندن گه‌یشتۆته ئاستێک، مرۆڤێک ئه‌توانێت زۆر به‌بێ ترسی، له ناو ژوره‌که‌ی خۆیداو، به‌ناو و وێنه‌ی خووازراوه‌وه، په‌یوه‌ندی به هه‌موو کاسایه‌تی و ده‌زگایه‌که‌وه بکات و چۆنی خۆی بیه‌وێت بدوێت، ئه‌توانێت به‌چه‌ند شێوازیش خۆی بگۆڕێت و به‌ناوی چه‌ند که‌سانێکه‌وه خۆی نیشان بدا، ئه‌توانێت هه‌رچی پێ خۆشه‌و به‌خه‌یاڵیادێ، به‌چاک یان خه‌راپ، به نوسراو بیخاته سه‌ر ماڵپه‌ڕ و ده‌سگا ڕاگه‌یاندنه‌کان، که‌واته، ئه‌بێ چ ئازایه‌تی و هونه‌رێکی سیاسی تێدا بێت بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه‌و ئه‌و ده‌زگایانه‌ی بوواریان پێ ئه‌ده‌ن؟!!.
به‌داخه‌وه، قه‌ده‌ری کورد وه‌هایه‌و به مێژوو سه‌لماندویه‌تی، له بوواری به‌ژه‌وه‌نده نه‌ته‌وه‌ییه گشتیه‌کانیدا، ئه‌بێت پێچه‌وانه‌ی گه‌لانی تری بێت، ته‌نانه‌ت لا‌یه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌که‌شی، نابێت له‌ئاست و شێوازی گه‌لانی پێکه‌تن خووازدا بێت، پێویست به‌شاردنه‌وه ناکات، له‌کاتێکدا زۆر له‌ڕٶشنبیران و سیاسه‌ت مه‌دارانی کورد، تانه‌و ته‌شه‌ر له ناڕێکی و یه‌ک نه‌گرتوی و یه‌ک هه‌ڵوێستی لایه‌نی عه‌ره‌بی ئه‌ده‌ن، که‌چی ئه‌وان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، له دژایه‌تی کردنی گه‌لی کورد، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیاندا، ڕاست و چه‌پ، مه‌زهه‌بی و عه‌لمانی، سونه‌و شیعی دژ به‌ری یه‌کتر، هه‌مویان یه‌ک ئه‌گرن و گشت جیاوزیه‌کانی نێوانیان ئه‌خه‌نه لاوه‌و، هه‌رچه‌نده ئامانج و هه‌ڵوێسته‌کانیشیان له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕوکی ئاینه‌که‌یانیشدا ناگونجی، به‌ڵام قه‌بوڵی ئه‌که‌ن و ده‌ست به‌رداری کاره ناڕه‌ووایه‌کانیان نابن!.
ئۆپۆزسیۆنه‌که‌ی ئێمه‌ی کوردی نیمچه ده‌وڵه‌تیش، هێشتا چاره‌نوسی دووا ڕۆژمان دیاری کراو نیه، دژایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاتی کردۆته دروشمی خۆی و، به‌هه‌ڵوێستی پیرۆزی ئۆپۆزسیۆنیشی له قه‌ڵه‌م ئه‌دات، ئه‌وه زۆر سه‌یره، ژماره‌یه‌کی زۆری به‌رچاوی هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌و به‌رانه، له ئه‌وروپادا ژیاون و ڕۆشنبیریی و دڵسۆزی نیشتمان په‌روه‌رایه‌تی ڕابوردویان دیاره‌و، که‌سانی زۆر به‌ڕیزن، به‌ڵام ئایه له هیچ ووڵاتانی ئه‌وروپاو بگره له جیهاندا به‌گشتی، بینراوه، ئۆپۆزسیۆن بڕیارده‌ری سه‌ره‌کی بێت، هه‌رچی بۆچون و پێشنیاری ئه‌و بێتن، ئه‌بیت ده‌سه‌ڵات ملی بۆ که‌ج بکات، ئه‌گینا بار‌و دۆخه‌که بشێوێنێ و په‌نا بۆ ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش به‌رێ؟.
خۆ دیاره هیچ شتێک نیه بێ سنور بێت، که‌واته ئۆپۆزسیۆنیش سنوری خۆی هه‌یه‌و دیاریه، له‌به‌رانه‌به‌ری ده‌سه‌ڵاتدا، ته‌نها مافی ڕه‌خنه گرتن و پێشنیار کردنی هه‌یه، نه‌ک خۆ سه‌پاندن، ئه‌گه‌ر داخوازیه‌کانیان، بخرێته خانه‌ی بڕیاردانه‌وه، که‌واته ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتن، نه‌ک ئۆپۆزسیۆن!!.
له هیچ کونجێکی گۆی زه‌ویدا به‌دی نه‌کراوه تاک و ئێستا، له‌ووڵاتێکدا ڕێبازی دیموکراسیه‌ت باڵا ده‌ست بێ، بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات، ئۆپۆزسیۆن به هه‌موو شێوازێک هه‌وڵی ناشیرین کردنی ڕوی ووڵاته‌که‌یو، که‌سایه‌تی نمونه‌یی و سونبولی خه‌بات و تێکۆشان و شۆڕشگێری بدات، له به‌رانبه‌ر گه‌لانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتدا، ئیتر چۆن له ڕویان دێت شانازی به خۆیانه‌وه بکه‌ن، وه‌ک تێکۆشه‌ر و نیشتمان په‌روه‌ر، بڵێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌م کردووه، له کاتێکدا به‌و جۆره پاداشتی سونبولی تێکۆشان و به‌رخۆدانی گه‌له شێڕشگێر و ماف پێشێکراوه‌که‌یان بده‌نه‌وه، که هه‌مو ژیانی خۆی له ده‌ربه‌ده‌ری و به‌رخۆدان و ڕابه‌رایه‌تی شۆڕش و ململانێ له‌گه‌ڵ دوژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستاندا برده سه‌ر، له‌پێناوی ئه‌و ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆکه هاتۆته کایه‌وه؟!.
ئه‌وه مسته‌فا بارزانی نه‌مر بو، له‌سه‌ره‌تاکانی سیه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌ڕاپه‌ڕینه شۆڕشگێڕیه‌که‌ی شێخ ئه‌حمه‌دی براگه‌وره‌یدا، چه‌کی مه‌ردایه‌تی و کوردایه‌تی کرد به‌شانداو، تا ڕاپه‌ڕینه‌که توشی نسکۆ هات و ده‌ست به‌سه‌رکراو، ڕه‌وانه‌ی خوواروی ئێراق کرا!،
ئه‌وه هه‌ر مسته‌فا بارزانی، باوکی ڕوحی بیرۆکه‌ی کوردایه‌تی بوو، تووانی له چله‌کانی هه‌مان سه‌ده‌دا، خۆی بگه‌یه‌نێته‌وه ناوچه‌ی لانه‌ی شێران و ئاگری شۆڕش هه‌ڵگیرسێنێته‌وه، ئه‌مجاره ڕاسته‌وخۆ، به‌سه‌رۆکایه‌تی و پێشه‌وایه‌تی خۆی، ڕژێمی ئێراقی ناچار کرد، هانا بۆ ئینگلیز به‌ریێت و له‌چنگی بارزانی ڕزگاری بکات!.
ئه‌وه هه‌رئه‌و که‌ڵه پیاوه مه‌زنه، مسته‌فا بارزانی بو، له‌پاش ئه‌وه‌ی ڕژێم به پاڵپشتی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی به‌ریتانیای داگیرکا‌ر، شۆڕشی٤٥ ی بارزانی دامرکانده‌وه، به‌ڵام ئه‌و قاره‌مانه مه‌زنه خۆی نه‌دایه ده‌سته‌وه ڕوی کرده ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و چووه پاڵ، پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، له کۆماره پیرۆزه‌که‌ی کوردستاندا، وه‌ک پێشمه‌ر‌گه‌یه‌کی سه‌رکرده، بۆ به سوپاساڵاری کۆمار، تا دووا چرکه‌ی جووانه مه‌رگ کردنی کۆمار!.
ئه‌و قاره‌مانه کۆڵنه‌ده‌ره بوێره مسته‌فا بارزانی بو، داوای له پێشه‌وای نه‌مر کرد، خۆی نه‌دات به‌ده‌سته‌وه‌و، به‌ڵێنی داپێی، هه‌تاکو خوێنی خۆی نه‌ڕژێت، نه‌هێڵی خوێنی ئه‌و بڕژێت، به‌ڵام که ناهومێدبو له‌قازی، خۆی‌و پێشمه‌رگه بارزانیه‌کان، که(٥٠٠) که‌س بون، خۆی نه‌دایه ده‌سته‌وه‌و، تووانی له نێوان سێ سوپای دوژمن‌دا، ئێران و تورکیا‌و، ئێراق، ده‌رباز بێت و بگه‌نه ناو خاکی شۆره‌وی و بۆ ماوه‌ی ١٢ ساڵ ئاواره‌یی له وێ ژیان به‌سه‌ر به‌ڕیت، هه‌تاساڵی ١٩٥٨، که‌شۆڕشی ١٤ی ته‌موز له ئێراق ڕویدا‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ ووڵات!.
بارزانی ئه‌وسونبوله نه‌ته‌وایه‌تیه‌یه، که ئه‌وه‌ی بیری لێنه‌کردبیته‌وه، پایه‌و پله‌و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی بووه که‌س ناتوانێ نکۆڵی له‌وه بکات، هه‌رده‌م رژێمه یه‌ک له‌دووای یه‌که‌کانی ئێراق، ئاماده نونه به‌وپه‌ڕی ڕێز لێنانه‌وه، خۆی وه‌ک جێگری سه‌رۆک کۆمار و که‌سه سه‌رکرده‌کانی له وه‌زاره‌ته‌کاندا جێگایان دیاری بکه‌ن به‌مه‌رجێ پێی ڕازی بێت و ده‌ست له داواکاری مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد هه‌ڵگرێت، جووانترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و ڕاستیه، پیسترین و به‌هیزترین ڕژێمیان، ڕژێمی به‌عس بو، که‌چی سه‌دام حوسێن، که‌سانی وه‌ک تاها محیه‌دین مه‌عروف و تاها جه‌زراوی ئه‌کرد به‌جێگری خۆی، ئیتر چۆن ئه‌و‌زمانه به بڕین نه‌چێت و ئه‌و ڕووه ڕه‌ش و شه‌رمه‌زار نه‌کڕیت، ناوی ئه‌و زاته به‌رز و پیرۆزه به نه‌شیاوی بهێنێت!!.
ئێمه له‌پێشه‌وه ئاماژه‌مان به‌وه کرد، که هیچ هێز و ده‌سه‌ڵات و که‌سایه‌تیه‌ک له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌دی نه‌کراوه، له تانه‌و ته‌شه‌ری که‌سانی ناو کۆمه‌لگاکه‌یان به‌دور بوبێتن، نه خواستمه کوردستان و گه‌لی کورد، که له‌ناو زگی دوژمنه دڕه‌نده‌کان ئه‌ژین و ووڵاتیش ئابڵۆقه دراوه له هه‌موو لایه‌که‌وه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که واباوه، نه‌ته‌وه‌یه‌کی خۆ خۆر و یه‌کتر قه‌بوڵ نه‌که‌رین، ئیتر چۆن پێشبینی هه‌موو جۆره هه‌ڵویست و ڕوداوی دوژمنکارانه‌و نه‌شێیاو ناکرێت، به‌تایبه‌تیش دوژمنانی ده‌ره‌کی گه‌لی کوردستان، تووانایه‌کی دارایی زۆر له ڕاده به‌ده‌ریان هه‌بێت و که‌سانی ڕه‌وشت نزم و خۆ فرۆشیش له کوردستاندا زۆر بن، که‌واته زۆر جێگه‌ی خۆیه‌تی بایه‌خیان پێ نه‌درێت و هه‌ر وه‌ڵامیش نه‌درێنه‌وه، تاکو له داخاندا دڵیان شه‌ق به‌ڕیت، به‌و په‌ڕی سه‌ربه‌زیشه‌وه ئه‌ڵێن، بارزانی نه‌مر بۆ گه‌لی کوردستان، له‌غاندی نه‌مر و ماندێلای به‌ڕێزیش پیرۆزتره!!.
١٣- ٢- ٢٠١٣.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
