ئه‌وا جه‌ژنی قوربان هاتو،
له‌بۆ به‌خشینی قوربانی
بانگ له موسوڵمانان ئه‌کا
به‌هه‌زاران،
له نه‌ته‌وه سه‌ربه‌خۆکان
بۆ سه‌ربڕینی قوربانی
ڕوو له‌مه‌که‌ی پیرۆز ئه‌کا
به‌ڵام خۆ من،
زوتر له‌ئه‌وان قوربانیم دا
که‌چی هێشتا به‌هه‌زاران له‌گه‌له‌که‌م
ڕوو له ووڵات سعود ئه‌کا
له‌وێ قوربانی سه‌ربڕێت
تا گه‌لی عه‌ره‌ب تێر گۆشت کا
دۆلاریان به‌سه‌فته بۆ بات
گووایه سه‌ردانی خووا ئه‌کا!
ئای له‌و ده‌رده کوشنده‌یه
چۆن به‌رۆکی کوردی گرتووه
قه‌ت بڕوا به‌ڕاستی ناکا
خۆ که‌سێ ژیر و هۆشیار بێ
ته‌نها ئایه‌تی پیرۆزی،
(إنستطعتم إلیه سبیلا)
گه‌ر به‌جوانی شێکار بکا
زۆر به‌ڕونی ده‌ر ئه‌که‌وێ
که په‌روه‌ردیگاری مه‌زن
داوای چی له به‌نده ئه‌کا!
()()
که‌ی ڕه‌وایه،
سه‌تان هه‌زار ئاواره‌ی کورد
له باشوری کوردستاندا
چاوه‌ڕوان یارمه‌تی ئه‌کا
کوردیش به‌ناو خووا په‌رستی
پشتی کردووه له ئایه‌تی
( وتعاوه‌ن علی البڕ. . )
ئه‌یه‌وێت ڕوو له خوا بکا
له‌کاتێکدا له‌به‌ر چاویه
ئاواره‌ی کوردی لێقه‌وماو
بێ ماڵ و گوزه‌ران داماو
زستان هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ئه‌کا
هه‌رده‌م بیر له‌وا کاته‌وه
کاتێ زریان ده‌ستی پێ‌کرد
چۆن خۆی‌و جگه‌ر گۆشه‌که‌ی
له‌ناو ئه‌و خاک و خۆڵه‌دا
به ئارامی گوزه‌ر بکا؟
()()
گه‌ر مه‌به‌ست مالی خودا بێ
گه‌ردون به گشتی مال خوایه
له‌هه‌ر کونجی ڕوو له‌خوا که‌ی
بۆ خزمه‌ت ئه‌و قه‌رق ناکا
خۆ ڕاسته ئاینی ئیسلام
وه‌کو ده‌ق گه‌لێ پیرۆزه
به‌ڵام گه‌لان تاکو ئێستاش
کار له‌سه‌ر ناوه‌رۆک ناکا
خۆ گه‌لی کورد موسوڵمانه
سه‌تان ساڵه به دڵسۆزی
خزمه‌تی ئه‌و ئاینه ئه‌کا
که‌چی وه‌ک قۆچی قوربانی
هه‌رده‌م تورک و فارس و عه‌ره‌ب
جارێک به‌ناو ئه‌نفاله‌وه
هه‌زاران زینده چاڵ ئه‌کا
یان له ڕێگه‌ی گروپه‌وه
له‌ژێر په‌رده‌ی ئاینیدا
خۆ کوژم بۆ به‌ڕێ ئه‌کا
چاو به‌ستێ وایان لێ کردوم
له ڕێگه‌ی کۆلکه مه‌لاوه
ئایه‌تی قورئانیش بێنم
بۆ ده‌رخستنی ڕاستیه‌کان
بڕیار کافریم ده‌ر ئه‌کا!
()()
ئه‌وا جه‌ژنه‌و،
گه‌لان هه‌مویان دڵ خۆشن
سبه‌ی ڕوو له سه‌یران ئه‌کا
هه‌ولێر پایته‌خته‌که‌ی منیش
بۆ خوێندنی فاتیحای قوربانیه‌کانی
ڕوو له کونجی مزگه‌وته کا
ئیتر نازانم بۆ ئه‌بێت
چاره‌نوس کورد به‌م جۆره‌بێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به دڵسۆزی
خزمه‌تی ئه‌و ئاینه ئه‌کا
گه‌ر بیه‌وێ گوندێکی قوڕ بنیات بنێ
بێ مزگه‌وت ڕووی تێ ناکا
سه‌ت هه‌زار زانا‌و فه‌یله‌سوف
ڕێ نومایی و ئامۆژگاری
کوردێکی نوێژ که‌رمان بکا
گه‌ر به‌ناوی مه‌لا نه‌بێ بڕوا ناکا
به‌شه‌ریعه‌تی ئیسلام حه‌رامه
ماچ کردن به‌رده ڕه‌شه‌که
که‌چی ئه‌و ماچی ئه‌کات و
زۆریش شانازی پێ ئه‌کا!
وه‌ختێ حه‌ج کردن فه‌ڕزه‌بێ
پێویستی ناو ماڵت نه‌بێ
چۆن بڵێم جه‌ژنت پیرۆزبێ
که چاو به‌گریان سه‌یرم کا
ئه‌مڕۆ ئیسلامی سیاسی و
کۆلکه مه‌لای به‌کرێ گیراو
بۆتنه بازرگان ئاینی
تا گیرفان له دراو پڕکا
مێشکی نه‌زان ئه‌شۆرنه‌وه
به‌جۆرێک ڕایان ئه‌هێنن
ناوه‌رۆک ئاین بزر کا
دیاره به‌ختی ڕه‌شی کورده
ڕێگه‌ی ناداتن بپرسێ
بۆ هه‌رده‌م من قوربانی بم
بێگانه‌ش به‌سوک سه‌یرم کا!.
١٤- ١٠- ٢٠١٣.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
