له‌کۆتایی به‌شێ پێنجه‌مدا ئاماژه‌مان به‌وه‌کرد، به‌رده‌وام ئه‌بین له خستنه‌ڕوی هه‌ندێ له‌روداو و داستانه ده‌گمه‌نه کانی ده‌وروبه‌ری که‌رکوک، هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م پێ کردووه، من که‌رکوکم هه‌ڵبژاردووه، بۆ ده‌رخستنی چالاکیه‌کانی پارتی و شۆڕشه مه‌زنه‌که‌ی، به‌واتای ئه‌وه نیه، که‌سه‌رجه‌می چالاکیه‌کان بێت، به‌ڵکو چه‌ند نمونه‌یه‌ک ئه‌خه‌مه ڕوو، بێ گومان، ئه‌وه‌ی من ئاماژه‌ی پێ ئه‌كه‌م، مشتێکه له‌خه‌روارێکدا!.
کاره‌ساتێکی تری خه‌مناک ڕویدا، له‌ده‌ورو به‌ری شارۆچکه‌ی پردێ، پۆلێکی تری پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی پارتی و بارزانی، له‌شه‌ڕێکی ده‌سته‌و یه‌خه‌دا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ڕژێم، ژماره‌ی ١١ قاره‌مانی نه‌به‌ز و دلێر که‌وتنه که‌مینه‌وه‌و ده‌ست گیر کران، که سه‌رده‌سته‌که‌یان کاکه عه‌ریف عه‌لی بوو، بڕواناکه‌م هیچ که‌سێکی کورد په‌روه‌ر له‌شاری که‌رکوکدا به‌وه‌ی نه‌زانیبێ، هه‌ر‌١١ یان سه‌زای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، هه‌رله ژوری ئیعدامدا مابونه‌وه تاکو مانگی/ ٨ و٩ی ٩٦٥، که خۆم گوواسترامه‌وه بۆ ئه‌و سجنه، چاوم پێیان که‌وت و هه‌واڵ پرسینم له‌گه‌ڵیانداکرد، زیاتر له بزه‌ی پێکه‌نین له‌ڕویاندا به‌دی نه‌ئه‌کرا، ئه‌وه‌نده دڵێر وخۆڕاگر و به‌جه‌رگ بون، ووشه‌ی کورد و کوردستان و بارزانی، له‌سه‌ر لێویان نه ده‌بڕا.
لێره‌دا خۆ ناکرێ ئاماژه به‌یه‌که یه‌که‌ی داستانه نه‌به‌ردیه‌کانی، مولازم تاریق و مولازم ڕه‌شید سندی، بکرێ له‌سنوری بنکه‌ی خاڵخاڵاندا، چونکه ئه‌بێ په‌ر‌تۆکی بنوسینه‌وه، بۆیه یه‌ک له‌و داستانه به‌ناوبانگه به‌سه بۆئێره، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، مولازم ڕه‌شید سندی، فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی خاڵخالان، ڕێگه‌ی نێوان که‌رکوک- ته‌قته‌قی داخست، ڕژێم هێزێکی گه‌وره‌ی به هه‌مو جۆره‌چه‌کێکی ئه‌و سه‌رده‌مه، به ده‌بابه‌و موده‌ڕه‌عه‌ی زرێپۆشه‌وه به‌ره‌و ته‌قته‌ق به‌ڕێکرد، کاتێ له‌که‌لی شوان شۆڕبونه‌وه به‌ره‌و شیوه‌سور، مولازم ڕه‌شید، به(٣٠) پێشمه‌رگه‌ی دلێر و قاره‌مانه‌وه، به‌ره‌نگاری ئه‌و هێزه زه‌به‌لاحه بووه‌و، له‌پاش شه‌ڕێکی ده‌سته‌و یه‌خه‌و پێکانی فڕۆکه‌یک ڕوسی مێک ١٧ده، ناچاری کردن به‌سه‌ر شۆڕی پاشه‌کشه بکه‌ن و که‌لاکی(٣٠) دانه جاشی عه‌ره‌ب و سه‌رباز به‌جێ بهێلن له مه‌یدانی شه‌ڕگه‌دا. ئه‌وانه‌ی له نزیکه‌وه چاویان له‌شه‌ڕه‌که بو له گوندنشینانی ده‌ڤه‌ره‌که، تۆشی شۆک بوبون، له چاو نه‌ترسی و قاره‌مانیه‌تی ئه‌و پێشمه‌ر‌گانه‌ی پارتی و بارزانی!.
به‌ڵام داخه‌که‌م، ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئه‌مڕۆی پارتی زۆر لاوازه‌و، له‌ئاستی بارودۆخه‌که‌دا نیه وه‌ک پێویست، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر به‌راوردی چالاکیه‌کانی ڕابوردوی، تێکۆشانی پارتی و هێزی به‌رخۆدانی پێشمه‌رگه‌ی بارزانی بکه‌ین، له‌ڕۆژگاره سه‌خه‌ته‌کاندا، که هیچ یه‌کێ له‌م هێز و ڕێکخستنانه‌ی ئه‌مڕۆدا، که دیارن له‌سه‌ر شانۆی سیاسی له‌دایک نه‌بوبون، پارتی تاکه هێزی شۆڕشگێڕ و به‌رخۆدان بو، له‌باشوری کوردستاندا، بۆیه جێگه‌یخۆیه‌تی ئه‌گه‌ر بڵێن: ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌مڕۆ خۆیان هه‌ڵ ئه‌کێشن و، تووانج له‌پارتی ئه‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ئویژدانبن، ئه‌بێت به‌شه‌رمه‌زاریه‌وه داوای لێبوردن له‌پارتی بکه‌ن!.
لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی باس له‌چالاکیه‌کی تری بکه‌م، که‌یه‌کێکه له‌ده‌ێان چالاکی تری له‌ناوجه‌رگه‌ی شاری ئاڵتونی ڕ‌ه‌شدا(که‌رکوک) که‌ئه‌نجام دراوه‌و، که‌سی ئامانجیش ئێستا خۆی ماوه‌و، ئه‌توانن ده‌قی ڕوداوه‌که‌ی له‌خۆی بپرسن بۆ ڕاستی و دروستی، ئه‌وه‌ش که‌ناسراوه‌و پێش ڕاپه‌ڕین و وابزانم تاکو ڕوخانی ڕژێمیش هه‌ر موختاری گه‌ڕه‌کی ڕه‌حیم ئاوا بوه، به(که‌ریم چه‌ته) ناسراوه‌و، دیاره هه‌موو دانیشتووانی گه‌ڕه‌کی ئازادی و ڕه‌حیم‌ئاواش، زۆر به‌چاکی ئه‌یناسن!.
هه‌ر له‌ساڵی/٩٦٣ێدا، سه‌رده‌می حه‌ره‌س قه‌ومیه به‌دفه‌ڕه‌کانی عه‌ره‌بی به‌درۆ ناوبراو، به‌برا. که‌ریم چه‌ته له‌گه‌ڕه‌کی ئازادی دائه‌نیشت و کرێکاری کۆمپانیای نه‌وت بو، به‌لام تێکه‌ڵاوی تۆڕی سیخوڕی بوبو، له‌ڕێگه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانه‌وه، به‌جۆرێک ده‌ستی به بێ ناموسی کردبو، ته‌نانه‌ت په‌لاماری ئه‌و که‌سانه‌شی ئه‌دا، که هه‌ستی شیوعیه‌تی لێ بکرایه خاوه‌ی لێیان ئه‌سه‌ند له‌چه‌قی ڕێگادا، بۆنمونه: دراوسێیه‌کی خۆم که نه‌وت فرۆشێکی نه‌دارابو، ڕۆژێک ته‌نه‌که‌یه‌ک ڕۆنی گیایی، به‌ده‌ستیه‌وه ئه‌بیت بیهێنێته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌یان، به‌ڵام که‌ریم چه‌ته پێشی لێ ئه‌گرێت و لێی ئه‌سه‌نێ، به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی ڕاپۆرتی له‌سه‌ر نه‌دا، که‌شیوعیه!.
هه‌ڵسوکه‌وتی قێزه‌وه‌نی گه‌یشته ئاستێ به‌رانبه‌ر به‌که‌س و کاری پێشمه‌رگه‌و، که‌سانی کوردپه‌روه‌ر، پارتی ناچاربو، پیلانێکی بۆ داڕشت، له‌ڕێگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ڕێکخستنی ناوخۆیی، له‌ناو گه‌ڕه‌کی ئازادی‌دا، خرایه ناو گونیه‌وه‌و، به‌ناو چه‌می خاسه‌دا ڕفێندراو به‌ره‌و چه‌می ڕێزان ڕه‌وانه کرا، که له‌وێدا ئه‌ونده پشتی ملیان داخ کردبو، ئێستاش شوێنه‌واری هه‌ر به ملیه‌وه دیاره، که له‌لایه‌ن، پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و بوێری کۆچ کردووه‌وه ( جه‌لال هه‌دیه)، به‌سه‌زادان ئه‌گه‌یه‌ندرا، تاکو له وتووێژی ٩٦٤دا، به‌ر لێبوردن که‌وتو ئازادیان کرد، به‌ڵام که هاته‌وه، ئیتر یه‌کجاری بۆ به‌ئاگر و هه‌ر به‌به‌کرێ گیراوی مایه‌وه، تاکو ڕوخانی ڕژێم!!.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی/ ٩٦٥دا. کابرایه‌کی چایچی، که چاکتر وایه ناوی نه‌به‌ین، تاکو نه‌بێته هۆکاری نیگه‌رانی که‌سو کاره به‌ڕێزه‌که‌ی، له‌گه‌ڕه‌کی ئیمام قاسم په‌یدابو، به‌جۆرێک خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌رسان کردبو، ناوبانگی ده‌رکردبو له خه‌راپه‌کاریدا، هه‌مو که‌س لێی ئه‌ترسا، هه‌مو کاتێکیش، به‌رپرسی مه‌فره‌زه‌ی ئه‌منی گه‌ڕه‌کی ئیمام قاسم و ئازادی له‌لای بون. ڕێکخستنی پارتی ناچاربو، پێشمه‌رگه‌ی تایبه‌تی ناوخۆی بۆ ڕه‌وانه بکا، به‌ڵام به‌داخه‌وه، پێشمه‌رگه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی چایخانه که‌وه ته‌قه‌یان لێ کرد، عه‌باس ناوێکی ئه‌من بریندار بوبو، به‌ڵام خۆی به‌ر نه‌که‌وتبو!.
وه‌ک ووتویانه، سه‌گی هار، چل ڕۆژی ته‌مه‌نه، دووای ئه‌و ڕودا‌وه، له‌جیاتی بترسێت و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر خۆی، زۆر له جاران خه‌راپتر بو، بۆیه ئه‌مجاره‌یان، بڕیار درا، ئه‌بێت له‌ناو چایخانه‌که‌ی، یه‌خه‌ی بگرن ئه‌مجار ته‌قه‌ی لی بکه‌ن، دیاره بۆ ئه‌ومه‌به‌سته، دوو پێشمه‌رگه‌ی زۆر بوێر هه‌بون، که ئاگادارم یه‌کێکیان به‌داخه‌وه له‌ناو شاری کۆیه‌دا شه‌هید کرا، که له‌لایه‌ن شه‌هید عه‌زه‌دین قه‌ره‌محه‌مه‌ده‌وه نێردرابو به مه‌فره‌زه‌یه‌که‌وه بۆ سه‌ر قاسمه‌ڕه‌شێ سه‌رۆک جاش، له‌کاتی سه‌رکه‌وتنیدا له‌بان دیواری حه‌وشه‌که‌یه‌وه، بینراو پێکایان!.
وه‌ک زانرا، به‌عاباو پێچه‌وه، له‌شێوه‌ی سوواڵکه‌ر، هه‌ردو پێشمه‌رگه‌که چوبونه ناو چایخانه‌وه‌و، یه‌کیکیان پێچه‌که‌ی هه‌ڵدابوه‌و، یه‌خه‌ی گرتبو، ئه‌مجار دابویه به‌ر گوله‌و، ئه‌وی تریشان، هه‌ردو ئه‌منه‌که‌ی بریندار کردبو، به‌ڵام، ئه‌وان نه‌مردن، ته‌نها که‌سی مه‌به‌ست کوژرا. وه‌ک له‌پێشه‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد، چه‌نها چلاکی له‌و‌شێوازانه‌و به‌ڵکو گرینگتریش، له‌و ڕۆژگاره سه‌ختانه‌دا ئه‌نجام دراون، به‌ڵام به‌دوری نازانم له‌ئه‌ڕشیفی پارتیشدا مابن، ئه‌وه‌نده پارتێکی ده‌وڵه‌مه‌نده له تێکۆشان و به‌رخۆدانی ئازادی خووازیدا!.
ئاشکرایه کاره‌سات به‌دووای کاره‌ساتدا، به‌سه‌ر پارتی و ڕێبازه پیرۆزه‌که‌ی بارزانیدا هاتووه‌و، پارتیش خۆ ڕاگرانه، تووانیویه‌تی زاڵ بێت به‌سه‌ریاندا، هه‌ندێکیان له شێوه‌ی په‌رجۆ(موعجیزه) بووه، هه‌ر بۆ نمونه:
هه‌رچه‌نده پێم خۆش نیه ئه‌و خاڵه بوروژێنم، به‌ڵام چاره‌شم نیه، ناتوانم به‌سریدا بازده‌م. چونکه ڕوداوێک زۆر تاڵبو له‌و ڕۆژگاره سه‌خت و دژواره‌دا، ئه‌وه‌ش ڕودانی دوو به‌ره‌کی بوو، له‌نێوان: سه‌رۆکی پارتی، نه‌مر، مسته‌فا بارزانی و، مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و سکرتێره‌که‌ی، نه‌مر، مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د. دیاره ئه‌وه له‌کاتێکی زۆر هه‌ستیاردا بو، وه‌ک ووتووێژ کردنی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش، له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌غدایا، به‌ڵام زور به‌داخه‌وه، که م. . س. له‌سه‌رۆک بارزانی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه، به‌نیازی ئه‌وه‌ی، خۆیان ببن به تاکه ده‌سه‌ڵات و هه‌رچی هه‌وڵ و تێکۆشان و به‌رخۆدانێکی ده‌یان ساڵه‌ی سه‌رۆک مسته‌فا بارزانی و بنه ماڵه‌ی بارزانیه‌کان هه‌یه، بخه‌نه په‌راوێزه‌و‌ه، وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌بایان دیبێ و نه‌باران، هه‌رچی کراوه‌و ڕویداوه، مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌نجامی داوه، ئه‌وماوه دور و درێژه شۆڕشگێڕی و ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵوێرانیه‌ی به‌سه‌ر بارزانیه‌کاندا هاتبو، هه‌روه‌ک ئێستاش هه‌وڵی بۆ ئه‌درێت، بسڕدرێنه‌وه‌و، لاپه‌ڕه‌ی سپی سه‌رله‌نوێ دابڕێژرێته‌وه!!.
خۆ دیاره گومان له‌وه‌شدا نیه، نه‌ک ته‌نها بارزانی و بنه‌ماڵه‌و هۆزه پیرۆزه‌که‌ی قه‌بوڵی ناکه‌ن، به‌ڵکو هیچ هێز ولایه‌ن و که‌سایه‌تیه‌ک، که خاوه‌نی ئه‌و تێکۆشان و نه‌به‌ردیانه‌ی ڕابوردوی ئه‌وان بێت، مه‌حاله قه‌بوڵی بکات و ته‌نهابۆ پاراستنی چه‌ند دڵۆپه خوێنێک ده‌ست به‌رداری بێت، بۆیه سه‌رۆکی پارتی، مسته‌فا بارزانی نه‌مر، بڕوای به‌دڵسۆزی جه‌ماوه‌ری کورد هه‌بو به‌رانبه‌ر به خۆی‌و ڕێبازه‌که‌ی، هه‌ر زوو که‌وته خۆی‌و، فه‌رموی ک‌ش مه‌لیک، له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا، تاراندیانی و که‌وته‌وه سه‌ر پێی خۆی‌و، په‌لامار ڕژێمی داگیرکه‌ریشی دایه‌وه! دیاره زیاتر نامه‌وێت بچمه ناو شرۆڤه کردنی ئه‌و ڕودا‌وه تاڵه‌وه، هه‌ر وه‌ک پێشینان فه‌رمویانه: به‌دووای چوواندا مه‌چۆ، ئه‌وه‌ش تاکه ڕوداوی ماڵوێرانی نیه، که‌به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له کڵۆڵه‌دا هاتبێت!.
لێره‌شدا کۆتایی به‌م به‌شه‌ش ئه‌هێنین، نامانه‌وێت به‌شه‌کان زۆر دورو درێژبن، خوێنه‌رانی به‌ڕیز، بێزاری خوێندنه‌وه‌ی ببن، چاوه‌ڕوانی به‌شی حه‌وته‌م بن، بۆ زیاتر ئاگادار بونه‌وه، له‌بار و دۆخه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه پڕ له‌ئازار و مه‌ینه‌تیانه‌ی، پارتی و شۆڕشه مه‌زنه‌که‌ی، که‌هه‌ندێ لایه‌نی تازه پێگه‌یشتو، ئه‌یانه‌وێ ته‌نها به‌چه‌پڵه لێدان و هاژوهوش بیسڕنه‌وه‌و سڕگومی بکه‌ن، که‌دیاره ئه‌وه‌ش خه‌یاڵ په‌ڵاوه!!!.
٣٠/ ٥/ ٢٠١٣.
تێبینی:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ناوهێنانی که‌سه خائینه‌که‌دا، به‌هه‌ڵه‌دا چوبوین و ناوه‌که‌ی خۆی نه‌بو، به‌باشمان زانی که ناو نه‌به‌ین، ته‌نانه‌ت وه‌ک ڕیزلێنانێک، له خانه‌واده به‌ڕیزه‌که‌ی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
