گۆمان له‌وه‌دا نیه ته‌مه‌نێکی زیاتر له(٤٠) ساڵی پڕ له‌ئه‌ندێشه‌ی نه‌ویستراو و که‌م و کۆڕی و گۆڕانکاری و ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ر کردن، وا ئاسان نیه به‌چه‌ند سات و کاتێک و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوسین، شرۆڤه بکرێت و وه‌ک پێویسته یه‌کلایی بکرێته‌وه، بۆیه به پێویستم زانی کۆتایی به‌م زنجیره ووتاره بهێنم و ئه‌مه بکه‌مه دووابه‌ش. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زۆر به کورتی ئه‌چمه ناو شرۆڤه کردنی خاڵه‌کانه‌وه‌وه.
له‌کۆتایی به‌شی ڕابردودا ئاماژه‌مان به‌ته‌نها شه‌ش پرسیار کرد، خۆ دیاره ئه‌گه‌ر له ژیانی سیاسی به‌ڕێز کاک نه‌وشیروان مسته‌فا بکۆڵینه‌وه به‌شێوازێکی ئه‌کادیمیانه، به‌جۆری پڕه له‌کاری ئه‌ندێشه‌یی، به‌سه‌تان پرسیار هه‌ڵ ئه‌گرێت، به‌ڵام وائه‌زانم بۆ ئه‌م کات و ساتانه، ئه‌و شه‌ش پرسیاره به‌سه‌و، خوێنه‌رانی به‌ڕیز خۆیان خاوه‌ن بڕێار ئه‌بن له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌دا، چونکه زۆر ڕون و ئاشکرایه، دروستبونی ئه‌وان، به‌پێی کردار و هه‌ڵوێسته دور له‌په‌رانسیپه شارستانیه‌کانی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌یسه‌لمێنێت، که ته‌نها بۆ دژایه‌تی کردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و پێشکه‌وتن و ده‌ستکه‌وته پیرۆزانه‌یه که هاتونه‌ته‌دی، دیاره ئه‌وه‌ش ئه‌جیندای سیاسی له‌پشته‌وه هه‌یه‌و، له‌به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و دوژمنان زیاتر، هێچی تری لێ به‌دی ناکرێت!.
لێره‌دا ئێمه ئه‌پرسین، به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا له‌وه زیاتر، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی چیتری ئه‌وێت، له‌بوواری ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌وه له‌به‌رچاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌مینه‌یه‌کی لاواز‌ه‌و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشدایه، که‌چێ، جگه له بونی کۆشک و ته‌لار و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی هه‌مه جۆره، تووانا دارییه‌کی بێوێنه‌ی دارایی‌ش که‌وتۆته ژێر ده‌ستیه‌وه، که زۆر خه‌یاڵیه، بۆ نمونه:
به‌پێی به‌لگه نامه‌یه‌کی دیکۆمێنتی، که له‌لایه‌ن سیوه‌یل عوسمانه‌وه له‌ماڵپه‌ڕی هاوڵاتیه‌وه به‌ڵاو کرایه‌وه، ڕێژه‌ی پاره‌ی خه‌زێنه‌ی گۆڕان له‌بانک دا بۆ ساڵی/٢٠٠٦، له دووای هه‌مو جۆره خه‌رجێک که کراوه له‌لایه‌ن به‌شی داراییه‌وه بۆکار و باری بزوتنه‌وه‌که‌ی ڕێژه‌ی( یه‌ک ملیار و چووار سه‌ت ملیۆن) پاره ماوه‌ته‌وه زیاده له‌خه‌زینه‌که‌یدا، که زۆر ووڵاتی ئه‌فریقی ئه‌وروپی، بۆنمونه وه‌ک سۆماڵ و یۆنان، خاوه‌نی ئه‌و داراییه نین. ئیتر بڕوا ناکه‌م هیچ پارتێکی سیاسی، ته‌نانه‌ت پارتی و یه‌کیه‌تیش، له‌خه‌زینه تایبه‌تیه‌که‌ی پارته‌که‌یاندا خاوه‌نی ئه‌و ڕێژه پاشه‌که‌وته بن، که بمێنێته‌وه بۆ سه‌ر بودجه‌ی ساڵی تازه!.
ئه‌وه له‌بواری دارییه‌وه، تووانادارییه‌کی ده‌گمه‌نمان بۆ ڕون بووه‌وه به‌سه‌لماندنی به‌ڵگه‌ی دروسته‌وه به‌پێ ڕاگه‌یاندنی به‌رپرسی دارایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، که به‌رزی کردۆته‌وه بۆ ئاگاداری، سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه به گشتی و خودی کاک نه‌وشیروان مسته‌فاش به‌تایبه‌تی، چونکه تاکه ده‌سه‌ڵاته‌و به‌ناشوکری نه‌بێت هێشتا کاروانه‌کانی ڕێبازی دیموکراسیه‌ت، نه‌گه‌یشتۆته به‌رده‌رگای گرده‌که!.
که‌واته، ئاواتی گه‌وره‌ی به‌ڕیز کاک نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌و بڕه بودجه بێ سه‌روبنه‌ش نایه‌ته دی، ئه‌وه‌ی که ئه‌و ئه‌یه‌ویت، ته‌نها کورسی ده‌سه‌ڵاته، جا به‌خۆشی یا به‌ناخۆشی بێت، ئه‌بێت به‌ده‌ستی بێنێت، چونکه به‌ڕێزی بۆ سه‌رۆکایه‌تی پارته‌که‌شی کۆنگره‌ی نه‌به‌ستووه‌و، بڕوای به‌ڕێبازی دیموکراسیه‌ت نیه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات، بۆیه ئه‌بێت، هه‌ربه‌بێ ئه‌نجامدانی ڕێبازی دیموکراسیه‌ت و ڕه‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر، ته‌نها به ڕازامه‌ندی ڕێکخراوه‌که‌ی خۆی، ببێت به سه‌رۆکی هه‌رێم، چونکه هاوپه‌یمانه‌کانیشی له بوواری ئاژاوه گێڕیدا، وه‌ک کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوی ئیسلامی، ده‌نگی پێ ناده‌ن بۆ ئه‌و پۆسته پیرۆزه!.
ئه‌وه‌ی له مێژوودا بینراوه تاوه‌کو ئێستا بۆ به‌ده‌ست هێنانی کورسی لۆتکه له‌ده‌سه‌ڵاتدا، نه‌ک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵکو له‌سه‌رنسه‌ری جیهاندا، ته‌نها سێ ڕێبازی دیاری کراو بینراوه، که بریتین له:
یه‌که‌م: وه‌ک داب و نه‌ریتی ڕێز لێنانی پیرۆزی له بنه ماڵه، که ئێستا به‌یاسای شانشنی ناوی ئه‌برێت!.
دوهه‌م: کوده‌تای سه‌ربازی، که له‌ئه‌نجامی بۆگه‌ن بونی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پاشایه‌تی و که‌سایه‌تی سه‌ربازی چاو له کورسی هاته کایه‌وه‌و، له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی پله‌داری به‌رزه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێت!
سێهه‌م: به‌هۆی به‌هێزبونی هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ڕایه‌تی و گه‌شه سه‌ندنی ڕێبازی دیموکراسیه‌ته‌وه هاته کایه‌وه‌و، بو به‌داب و نه‌ریتێکی شارستانیانه‌ی پیرۆز، که له‌م سه‌رده‌مانه‌دا، پێشکه‌وتوترین گه‌لانی جیهان پێڕه‌وی ئه‌که‌ن و جووانترین سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه، جا بابزانین به‌ڕیز کاک نه‌شیروان له‌کامیانه‌وه له‌و پراسیپانه نزیکه، تاکۆ ئه‌و مافه‌ی پێ‌بدریت!.
له‌باره‌ی خاڵی یه‌که‌م: ئاشکرایه له‌بوواری بنه‌ماڵه‌ییه‌وه، له‌گه‌ڵ ڕیزی بێپایانم بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی، هه‌رچه‌نده پیرۆز و به‌ڕێزبن، به‌ڵام هێشتا زۆر دوره له‌وئاسته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌خاڵ دانان له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌کی ڕاوێژکاری ڕۆشنبیره‌وه، به‌راورد بکرێن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی پیرۆزی بارزانیدا، بیگومان به‌پێی ئه‌وه‌ی که زیاتر له یه‌ک سه‌ده‌و سێ پشتی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه، له‌سه‌ر ئاستی کوردستان ناسراوه‌و بینراوه‌و، له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی بنه‌ماڵه تێکۆشه‌ره‌کانی گه‌لی کوردستانن، له بواری دڵسۆزی و کوردایه‌تی و شۆڕشگێڕیه‌وه، به‌چه‌ندین خاڵ به‌سه‌ر کاک نه‌شیروانیه‌وه هه‌یه، که‌چی هه‌ڵوێستی نه‌ویستراوی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌وا له‌به‌ر چاوه له چ ئاستێکدایه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌توانێت ئه‌وان قه‌بوڵ بکات، که خاوه‌نی ده‌نگی هه‌ره‌زۆرینه‌ن، ئیتر ئه‌و چۆن قه‌بوڵ ئه‌کرێت و چۆن به‌ڕه‌وا ئه‌بینرێت، ئه‌و پۆسته به‌و بدرێت؟!.
له‌باره‌ی خاڵی دوهه‌م: زۆر به‌داخه‌وه، نه پله‌یه‌کی سه‌ربازی هه‌یه‌و، نه‌خاوه‌ن هئزی سه‌ربازیه، که بتوانێ کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی بکات، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش ئه‌نجامدانی ئه‌جیندای ده‌رکی بێت، بۆ تێکدانی بارودۆخی ئارامی کوردستان و له‌ناوبردنی ئه‌وده‌ستکه‌وته پیرۆزانه، ئه‌وه خۆی پێش هه‌مو لایه‌نێك زیاتر زیان به‌خش ئه‌بێت و هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه ماکی و میناکیه‌کانیشی له‌ده‌ست ئه‌دات!.
له‌باره‌ی خاڵی سێهه‌م: هه‌میسان به‌داخه‌وه، هه‌ر چه‌نده بڕوای به ڕێبازی دیموکراسیه‌ت نیه‌و دڵنیاشه له‌و بوواره‌وه مه‌حاڵه ئه‌وکورسیه به‌ده‌ست بێنێت! چونکه هاوپه‌یمانه‌کانیشی له‌بوواری لۆژیکیه‌وه لێوه‌ی دورن، هه‌رکات په‌لاماردانی کورسی سه‌رۆکایه‌تی بێته ئاراوه، ئه‌وان زیاتر خۆیان بۆی مه‌ڵاس داوه، وه‌ک ووتراوه، هه‌تاکو ماڵ پێی لازم بێت، مزگه‌وت به‌تاڵه!.
خاڵێکی تری له‌پرانسیپه به‌هێزه‌کانی مه‌رجی سه‌رۆکایه‌تی ووڵات له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئه‌وه‌یه، پێناسه‌ی ژیان و تووانای ڕابردوی کاندید کراو ئه‌خرێته ڕوو، تاکو جه‌ماوه‌ر زۆر به‌با‌شی ئاگادار ببنه‌وه لێی، چونکه مه‌رجی سه‌رکی بۆ ئه‌و پۆسته، به‌پله‌ی یه‌که‌م ئه‌بێت: پیاو کوژ نه‌بوبێت و نیشتمانپه‌روه‌ری ڕاسته قینه‌ش بێت، بۆ ووڵاتی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێر ده‌ست و ماف پێشێلکرایش، ئه‌بێت که‌سایه‌تیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بێت!.
جائایه به‌ڕیز کاک نه‌وشیروان، ئه‌و سێ مه‌رجه سه‌ره‌کییه‌ی لێ به‌دی ئه‌کرێت؟ بێ گومان به‌هیچ پێوه‌رێک ناتواندرێ بسه‌لمێندرێت. چونکه یه‌که‌م: به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر هه‌یه، که خودی خۆی بکوژی دیل بووه له‌کاتی شه‌ڕ‌ه‌کاندا، به‌تایبه‌تیش شه‌ڕێ پشت ئاشان!.
دوهه‌م: هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌کانی به‌ر له‌ڕاپه‌ڕینیشدا به کرده‌وه سه‌لماندبێتی نیشتمان په‌روه‌ربوه، ئه‌وه له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه به‌هه‌ڵویست و کرده‌وه نیشانیداوه، ئه‌و بوواره‌ی تێپه‌ڕاندووه‌و، له هه‌وڵی به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی خۆیدایه‌و هیچ هه‌نگاوێکی نه‌ناوه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدابێ، له ئاژاوه گێڕی زیاتر له به‌رانبه‌ر یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستاندا!.
سێهه‌م: له‌بوواری هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه، ئه‌و که‌سایه‌تیه‌کی چه‌پ ڕه‌وه، زیاتر ئومه‌میه، نه‌ک نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وه‌ی ئه‌یڵێت و ئه‌یگوزه‌رێنیت سیاسه‌ته‌و له‌ناخدا نیه. هه‌روه‌ک هه‌ڵویست و خۆنیشاندانی ئیسلامیه‌کانه! جائه‌گه‌ر واهه‌ست بکا خۆی شێخه‌و خه‌ڵکانیش ده‌رویشن، هه‌رچی ئه‌و بیڵێت ڕاستیه، ئه‌و بوواره‌ش به‌سه‌ر چووه، ئێستا جه‌ماوه‌ر زۆر هۆشیار بۆته‌وه، ته‌نها کرده‌وه‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه‌کان، به‌رانبه‌ر به دوژمنان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌ل و وڵات ئه‌کات به‌مه‌حه‌ک، بڕوای به وته‌و پڕوپاگه‌نده‌ی ڕاگه‌یاندن نه‌ماوه، دروشمی پیرۆز و کرداری پێچه‌وانه‌ی، هه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ک که‌سانی دڵسۆزی پێ له خشته ئه‌برێت!.
لێره‌دا ئه‌مه‌وێ له‌بوارێکی تره‌وه بچینه ناو باسه‌که‌وه، به‌ده‌ر له‌ڕێبازی یاسای و دیموکراسی و دابونه‌ریته شارستانیه‌کان، چاوێک بگێڕینه‌وه به‌داب و نه‌ریته کۆنه‌کانی هۆزایه‌تی، خۆ ئاشکرایه هه‌ر له‌سه‌رده‌مه‌کانی چه‌رخه به‌ردینه‌وه، خاوه‌ن هێز و توواناداره ژیر و ناسراوه‌کان خاوه‌ند ده‌سه‌ڵات بونه، که به برا گه‌وره‌ش ناو براون، هه‌روه‌ک به‌م دوواییانه‌ش، به به‌گ و ده‌ره‌به‌گ ناو ئه‌بران! ده‌با بزانین کاک نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و بواره‌دا له چ ئاستێکدایه به‌رانبه‌ر به‌سه‌رۆک بارزانی و بنه‌ماڵه پیرۆزه‌که‌ی. له‌هه‌موو ڕویه‌که‌وه!.
خۆ ئاشکرایه، ناوی پیرۆزی باوکی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی، موسته‌فایه، مێژوو و نه‌ته‌وه‌ی کورد و گه‌لانی جیهانیش، ئه‌گه‌ر له نزیکیشه‌وه نه‌یان ناسیبێت، بیستویانه‌و سه‌لماندویانه، که شۆڕشگێڕێکی بوێر و دلێر و چاو نه‌ترس بووه، جگه له‌وه‌ی دوجار شۆڕشی له دژی داگیرکه‌رانی کوردستان به‌رپا کردووه‌و، هه‌ر به هۆی ئه‌وه‌شه‌وه(١٢) ساڵی ڕه‌به‌ق، ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بووه‌و، له ووڵاتی شۆره‌ویدا ژیانێکی کوله مه‌رگی به سه‌ر بردووه‌و کۆڵی نه‌داوه، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ڕێبازه پیرۆزه‌وه‌ش په‌راگه‌نده‌ی ئه‌مریکا بووه‌و له‌وێ کۆچی دووایی کوردوه، ئێستاش ناوی پیرۆزی هه‌ر به‌زیندویی ماوه‌ته‌وه‌و، بۆته ویردی سه‌رزمانی ملیۆنه‌ها نیشتمانپه‌روه‌ر له‌کوردستان و سه‌رانسه‌ری جیهاندا، هه‌رچه‌نده کاک نه‌وشیروان به‌ئه‌مه‌کی بۆ ئه‌وێش نیه!.
دیاره ناوی پیرۆزی باوکی به‌ڕیز، کاک نه‌و شیروانیش هه‌ر موسته‌فایه، به‌ڵام به‌هۆی به‌ڕیزیه‌وه نه‌بێت، نه که‌س ئه‌یناسێ و نه‌که‌س ناوی ئه‌بیستێ و نه‌هیچ هه‌ڵویستێکی سیاسی نیشتمانپه‌روه‌ری و نه‌ته‌وایه‌تی لێ به‌دیکراوه، که له‌دووای خۆی به‌جێی هێشتبێت!.
سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی، هه‌ر ئێستا به‌ده‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتی یاسای و سیاسی و پارتایه‌تی، خۆ هیچ گومانێک هه‌ڵناگرێت که خاوه‌نی به‌لای که‌مه‌وه سێ هه‌زار شه‌ڕکه‌ر ئه‌بێت، ئایه کاک نه‌وشیروان، به‌ده‌ر له گۆڕان، له هۆزه‌که‌ی خۆیدا تووانای سێ سه‌ت شه‌ڕکه‌ری ئه‌بێت، بێگومان وه‌ڵامه‌که‌ی نایه؟!.
که‌سایه‌تی به‌ڕێز کاک مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌وه‌ی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تی و ووڵاتانی جیهان به‌گشتی ئه‌وه له‌به‌ر چاوه، سه‌نگێ بێوێنه‌و تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئایه به‌ڕیز، کاک نه‌وشیروان، له گرده‌که‌و ئێران و پاشماوه‌کانی ڕژێمی له‌ناو چو زیاتر، هیچ ووڵات و لایه‌نێک، سه‌نگێکی ئه‌وتۆی بۆداناوه، که له‌به‌ر چاو بگیرێت و جێگه‌ی بایه‌خ پێدان بێت؟!.
دیاره زۆر خاڵی تری ناهاوتا له‌نێوانیاندا هه‌یه، به‌ڵام به‌پێویستی نازانم له‌وه زیاتر له‌سه‌ری بڕۆم، بۆیه له‌کۆتاییدا ئه‌ڵیم، ئه‌گه‌ر به‌و هه‌موو لاسه‌نگیه‌وه کاک نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رۆک کاک مه‌سعود بارزابنی پێ قه‌بوڵ نه‌کرێت، ئه‌ی ئه‌بێت به‌کام ئویژدان و به‌کام پێوه‌ر، سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی بتوانێت ئه‌و قه‌بوڵ بکات و پشتگیری لێبکات، به‌ئارامی و ئاره‌زوی تاکه‌که‌سی خۆی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بکات؟
ئه‌وه سه‌یره، له‌م کاتێکدا که‌خاوه‌نی هیچ هێز و ده‌سه‌ڵاتێکی یاسایی نیه، ئه‌وه هه‌ڵویستیه‌تی، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و یاسایی بگرێته ده‌سته‌وه، ئه‌بێت چیمان به‌سه‌ر بێنێت، خودا هاوار!.
که‌واته ئه‌و هه‌ڵویست و کردارانه‌ی به‌ڕیز کاک نه‌وشیروان، له ئه‌گه‌ری زیاد بونی ململانێ و بگره‌و به‌رده‌ی نه‌ویستراو و قێزه‌وه‌ن زیاتر، هیچ به‌رهه‌مێکی تری نادات به‌ده‌سته‌وه‌و، ئه‌وئارامی و ئاسایش و پێشکه‌وتنه‌ی که تاکو ئێستاش به‌ده‌ست هێنراوه، به‌دڵنییایه‌وه ئه‌وه‌ش له‌ده‌ست ئه‌دڕیت، ته‌نها ئه‌بێت بڵێن: ساڵ به‌ساڵ خۆزگه به‌پار!.
دیاره ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی کورد و کوردستاندا ئه‌بێت، هه‌ناسه ساردی و ماڵویرانیش بۆ گه‌لی کوردستان ئه‌مێنێته‌وه، بۆیه من به‌ڕاشکاوانه ئه‌ڵێم: ئه‌وانه‌ی دژی پارتین، ته‌نها ئه‌وانه‌ن ئه‌یانه‌وێت خزمه‌ت به‌دوژمنانی گه‌لی کورد و کوردستان بکه‌ن، نه‌ک ته‌نها به‌پارتی!!!!!.
٢٧- ٧- ٢٠١٣.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
