دووای ئه‌وه‌ی، وتووێژی نیوان شۆڕش، به‌سه‌رۆکایه‌تی مسته‌فا بارزانی، له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌غدا، بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی/١٩٦٤ دا. سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناو، دووبه‌ره‌کی ڕویدا‌و پارتی بۆ به‌دوو باڵه‌وه، وه‌ک لایه‌نی مه‌لایی و جه‌لالی، به‌ڵام ڕژێم ده‌ستی به‌هێرش کردن کرده‌وه به‌رانبه‌ر به بارزانی و، ململانێش به‌رده‌وام بو له نێوان هه‌ردوو باڵه‌که‌دا، تاکو ساڵی/١٩٦٦، که‌عه‌بدوسلام محه‌مه‌دعارف، سه‌رۆک کۆماری ئێراق له فڕۆکه که‌وته خوواره‌وه‌و، بۆ جاری دووهه‌م، ڕژێم ملی که‌چ کرده‌وه بۆ ووتوێژ!.
گومان له‌وه‌دا نه‌بو، که‌له ئه‌نجامی لاوازی‌دا به‌رانبه‌ر به‌شۆڕش، به‌سه‌رۆکایه‌تی مسته‌فا بارزانی نه‌مر، ڕژێم چۆکی دا ئه‌داو ملی که‌چ ئه‌کرد بۆ وتوێژ، بارزانیش ئه‌یزانی وایه، به‌ڵام بۆ ڕه‌زامه‌ندی ڕای گشتی، قه‌بوڵی ئه‌کرد، دیاره ئه‌مجاره ڕژێم وای دانابو بارزانی به(١١) خاڵه‌که‌ی وتووێژی پێش‌و، وه‌ک ئیداره‌ی لامه‌رکه‌زی ڕازی ئه‌بێت، به‌ڵام شۆڕش هه‌ر له‌یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی دانوساندا، داوای مافی لامه‌رکه‌زی سیاسی کرد، که زۆر جیاوزی هه‌بو له‌گه‌ڵ لامه‌رکه‌زی ئیداریدا، بۆیه دووای چه‌ند مانگێک، جارێکی تریش ڕژێم په‌لاماری شۆڕشی دایه‌وه، به‌سه‌رۆکایه‌تی مسته‌فا بارزانی و پێشڕه‌وایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان!.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مجاره‌یان زۆر جیاوازبو له‌جاری پێش‌و، ئه‌ویش ئه‌وه‌بو، که‌باڵی جه‌لالی ده‌سیان هه‌ڵگرت له‌نازناوی(پارتی دیموکراتی کوردستان) دروشمی(پارتی شۆڕشگێڕانی کوردستانیان) کرده نازناوی خۆیان و چونه‌وه به‌ره‌ی ڕیژێمه‌وه، به‌تایبه‌تی، دووای ڕودانی شه‌ڕه‌که‌ی گوندی خاڵوبازیانی، که‌شوکور قادر و کامیل مه‌لاویسی، وه‌ک دوکادیری سه‌رکرده، له‌وێدا کوژران، ئیتر شه‌ڕی براکوژی زۆر به‌توندی په‌ره‌ی سه‌ند و هێزی شۆڕشگێران، به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕیز مام جه‌لال تاڵه‌بانی، شان به‌شان سوپای سه‌ربازی ئێراق له‌دژی شۆڕش و پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌جه‌نگان، تاکو ڕێککه‌وتن نامه‌ی(١١) ئازار هاته‌کایه‌وه!.
هه‌رچه‌نده سه‌رانی ڕژێم، دانیان به‌وه‌دا نا، که توواناداری دابین کردنی که‌ره‌سته‌ی شه‌ڕکردنی سه‌ربازیان نه‌مابو که‌داوای ڕاگرتنی شه‌ڕیان کرد و ملیان که‌چ کرد بۆ ووتووێژ، به‌ڵام له‌ڕاستیشدا وانه‌بو، به‌ڵکو ئه‌وان به‌بڕوای خۆیان، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بارزانیدا ڕێک بکه‌ون و خۆیان له‌شه‌ڕ به‌دور بگرن، ئیتر مه‌لایی و پارتی له لایه‌ک و جه‌لالی و شۆڕشگێڕانیش له‌لایه‌ک، به‌ره‌نگاری یه‌کتری ئه‌بنه‌وه‌و، خۆیان ئه‌بن به‌سه‌یر که‌ر، ئه‌وان لایه‌کیان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ئه‌هێنێت و خۆشی زۆر لاواز ئه‌بیت و تووانای به‌رگری کردنی نامێنێت، ئیتر زۆر به‌ئاسانی به‌سه‌ریدا زاڵ ئه‌بین و له‌ناویان ئه‌به‌ین!.
بێگومان په‌ندێک هه‌یه که ئه‌ڵێت: ئه‌وده‌نکه خورمایه‌ی تۆ ئه‌ته‌وێ بیخۆی، ناوکه‌که‌ی له گیرفانی مندایه، دیاره سه‌رۆک بارزانی، به ووته‌و به کردار ئه‌وه‌ی سه‌لماند، بۆ نمونه:
هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژی به‌ستنی کۆنگره‌ی هه‌شته‌مدا له‌چۆمان، که‌به‌نده‌ش ئه‌ندامێکی نوێنه‌رانی که‌رکوک بوم بۆ کۆنگره، له‌ویدا ئاماده بوم، به‌ڕیز عه‌زیز محه‌مه‌د، سکرتێری حیزبی شیوعی ئێراق، له‌لای ڕاستی سه‌رۆک مسته‌فا بارزانیه‌وه بو، ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی حیزبی به‌عسیش، له‌لای چه‌پیه‌وه بو، که کۆنگره کرایه‌وه‌و داواله‌سه‌رۆک بارزانی کرا ووتاره‌که‌ی پێشکه‌ش بکا، یه‌که‌م ڕسته‌ی ووتاره پیرۆز و به‌نرخه‌که‌ی بریتیبو له (ڕۆڵه‌کانم واتێنه‌گه‌ن به‌یانی١١ی ئازار هاتووه کورد ڕزگار بکات، به‌ڵکو هاتووه کورد پارچه‌پارچه بکات، بۆ نمونه، دوێنێ دوو فرۆکه ئه‌هاتن به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا ئه‌سوڕانه‌وه‌و دوو بۆمبیان فڕی ئه‌دا، ئه‌گه‌ر ساچمه‌یه‌ک به‌رمان بکه‌وتایه، برینه‌که‌ی دیار بو زوبه‌زو تیمارمان ئه‌کرد، به‌ڵام له‌مڕۆ به‌دوواوه، به ده ده فرٶکه دێن و له‌ناو دڵمان ئه‌ده‌ن و برینه‌که‌ی دیار نابێت و تیمار کردنی ئاسان نابێت) لێره‌دا ئه‌مه‌وی ئاماژه به‌خاڵێک بکه‌م که زۆرمان به‌لاوه سه‌یربو، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌بو، که عه‌زیز محه‌مه‌د سکرتێری حیزبی شیوعی، ووتاره‌که‌ی دا‌و هاته‌وه بۆ سه‌ر کورسیه‌که‌ی، بارزانی نه‌مر، له‌به‌ری هه‌ڵسا، به‌ڵام، له‌به‌ر نوێنه‌ره‌که‌ی حیزبی به‌عس، هه‌ڵنه‌ستا، ئه‌ندامانی کۆنگره دڵنیابوین، که ئه‌وه به‌ڵگه‌ی بێ منه‌تیه‌و هیچ بڕوایه‌کی پێیان نیه!.
له‌بوواری کرداریشه‌وه، ئه‌و گورزه‌ی که‌پیلانه نهێنیه گه‌ڵاوه‌کانی به‌عس و ڕژێمه‌که‌ی پوچه‌ڵ کرده‌وه‌و ڕای گه‌یاند خه‌یاڵیان خاوه، ئه‌وه‌بو ڕاسته‌و خۆ بڕیاری لێبوردن و تێکه‌ڵاو بونه‌وه‌ی، ڕێکخستنی شۆڕشگێڕانی ده‌رکرد و ده‌ستی برایه‌تی و پارتایه‌تی و شۆڕشگێڕی له‌مل کردنه‌وه‌و، کادیران و ئه‌ندامان و به‌رپرسانیان سه‌رجه‌م به‌پایه‌و پله‌ی خۆیانه‌وه، تێکه‌ڵاوی پارتی بونه‌وه، به‌وه‌ش جارێکی تریش کۆسی دوژمن که‌وت!.
ئاشکرایه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک دژایه‌تی کردنی یه‌کتر، به‌بێ برین لێکه‌وتنه‌وه‌ی سه‌خت تێپه‌ڕ نابێت، دیاره من لێره‌دا ته‌نها باسی ڕێکخستنی پارتی له‌ناو شاری که‌رکوک ئه‌که‌م، وه‌ک نمونه هێنانه‌وه. جا بۆ سارێژ کردنی ئه‌و برینانه‌و، پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنه نه‌ویستراوه‌کان. له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وایه‌تیدا، هه‌ر زۆر به‌کوتو پڕی، لقی٣ێ به‌ڕێز بڕیاریدا، کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌ی گشتی پێک بهێنرێت، که‌ڕۆژانه له‌باره‌گای لێژنه‌ی ناوچه‌ی که‌رکوک به‌ڕیوه بچێت، بۆ هێور کردنه‌وه‌و ڕاهێنانی هه‌ڤاڵانی هه‌ردولا، که له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ئه‌بێت به‌وپه‌ڕی دڵسۆزیه‌وه، ئه‌و بڕیاره په‌سه‌ند بکه‌ن و یه‌کتری قه‌بول بکه‌نه‌وه!.
بۆئه‌نجامدانی ئه‌ومه‌به‌سته‌ش، پێیان باشبو، کادیرێکی به‌شداربوی ناوشۆڕش به‌رپرسیاریه‌تی، ڕێکخستن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و کۆڕ‌و کۆبونه‌وانه وه‌ر بگرێت، له‌وسه‌رده‌مه‌شدا کادیرانی ناوشۆڕش که به‌شدارییان کردبو له‌کۆنفرانسی لێژنه‌ی ناوچه‌دا ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ست هێنا، عه‌زیز خۆشناو وعه‌لی تاهیر و به‌نده بوین، به‌تایبه‌تیش به‌نده، ده‌رچوی خولی دوهه‌می ئاماده‌کردنی کادیران بوم، به پله‌ی( جید جدا) بۆیه بڕیاردرا من ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه وه‌ربگرم، به‌تایبه‌تیش وه‌ک کادیرێکی ناو شۆڕشیش که زیاتر ماندو بوینه، ئه‌گه‌ر ئێمه پێمان قه‌بول بکرێت، دڵسۆزانی تری بێ دودڵی قه‌بوڵی ئه‌که‌ن!.
هیوادارم هه‌ڤاڵانی به‌ڕیزی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆریان له‌ژیاندا مابن و ئاگاداری ئه‌وه هه‌بن، که ژێرزه‌مینه‌که‌ی لێژنه‌ی ناوچه‌مان دیاری کرد و هه‌ر جاره ئه‌ندامان و شانه ڕێکخه‌رانی که‌رتێکمان بانگهێشت ئه‌کرد، دیاره من وه‌ک ئاماده‌کار و سه‌رپه‌شتی که‌ر و مامۆستاش، که‌زیاتر له بوواری دیموکراسیه‌ته‌وه بۆچونه‌کانی خۆمم پێشکه‌ش ئه‌کرد، دووایی شه‌هید ڕه‌سوڵ مامه‌ند و کانه‌بی عومه‌ر، ئه‌ندامانی کارگێڕی لق، ئه‌هاتن و به‌شدار ئه‌بون، هه‌ر له‌ناوه‌ڕۆکی بوواری تێکه‌ڵ بونه‌وه، تێبینی و بۆچونه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش ئه‌کرد. له ئه‌نجامدا به‌ڕاستی کاریگه‌ری زۆری دروست کرد و ئه‌توانم بڵێم، برین ساڕێژیه‌کی ته‌واومان به‌ده‌ست هێنا!.
لێره‌دا به‌پێویستی ئه‌زانم، هه‌ڵوێستی سیاسی خۆم له‌ناخدا بخه‌مه ڕوو له‌بواری بیری نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه، ڕاسته وه‌ک ئه‌ندامی پارتی و دڵسۆزی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، هه‌میشه سه‌ربه‌رزم و هه‌ر له‌ساڵی(١٩٥٩) وه خۆ ئه‌گه‌ر له‌ڕکخستنه‌کانی پارتیشه‌وه دابڕابم، به‌ڵام بۆ ته‌نها ڕۆژێکیش گۆڕانکاری به‌سه‌ر بیر و باوڕی ئه‌و ڕێبازه‌دا ڕوینه‌داوه له‌ناخمدا، به‌هه‌موو که‌مو کوڕییه‌که‌وه قه‌بوڵم بووه، چونکه هیچ لایه‌نێکم به‌دی نه‌کردووه له‌وان پاکتر و تێکۆشه‌رتر و دڵسۆزتر بوبێت بۆ کوردایه‌تی ڕاسته قینه به‌کردار، نه‌ک به دروشم!.
به‌ڵام، له‌ناخدا به پێویستی ئه‌زانم، ئه‌گه‌ر له‌قه‌دپاڵێکه‌وه به‌ردێک به‌ربێته خوواره‌وه‌و، به‌ر پێی داگیرکه‌ر بکه‌ویت، ده‌ستخۆشکه‌ری لێبکه‌م و هه‌میشه ڕێزی لێبگرم، به‌ڵام ئاماده‌ش نیم زیاده ڕۆیی بێ سنور له هیچ لایه‌نێکی تریش قه‌بول بکه‌م، به‌تایبه‌تی که ئه‌گاته ئاستی خه‌یاڵی و ئه‌فسانه‌یی!.
زۆر به‌داخه‌وه، به‌هۆی ململانێی پارتایه‌تیه‌وه، بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگێکی زیاتر، له‌لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری کوردستانه‌وه، به‌تایبه‌تی خودی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، به‌ناو هاوپه‌یمانی پارتی، که‌زۆر ڕیزی تایبه‌تیشیان له‌لام هه‌یه، چونکه که‌س ناتوانی نکۆڵی له‌پێگه‌و پایه‌و پله‌ی تێکۆشان و به‌رخۆدانیان بکات، به‌ڵام نه‌ک به‌و جۆره‌ش که‌وا نیشانی جه‌ماوه‌ری ئه‌ده‌ن، هه‌رئه‌وان کوردیان له نه‌مان ڕزگار کردووه‌و، هه‌ر ئه‌وانن خاوه‌ن داستانی نمونه‌ی و بێ وێنه، به‌واتایه‌کی تری، زۆر جاریش پارتی به‌خیانه‌ت کاری له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن، باس له/٣١ی ئاب ئه‌که‌ن، به‌ڵام تۆپخانه‌که‌ی پاسدارانی ئێران، که‌ته‌قته‌قی بۆردومان کرد ناخه‌نه ڕوو، خۆ من ئێستا هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری ئه‌که‌م، که باس له‌و بابه‌ته ئه‌كه‌م، به‌ڵام کورد ئه‌ڵیت: قسه قسه ئه‌هێنێت، مه‌به‌ستی منیش لێره‌دا تانه‌دان نیه له یه‌کیه‌تی، به‌ڵکو ته‌نهابه‌راورده‌و، پێویستیشه ئه‌و جۆره هه‌ڵویست و ڕاگه‌یاندنانه ڕێگه‌ی پێ نه‌درێت، چونکه(حه‌سه‌ن که‌چه‌ڵ، که‌چه‌ڵ حه‌سه‌ن) هه‌ریه‌که!.
خۆ هه‌روه‌ک گومان، له هه‌رس هێنانی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن، به‌رابه‌رایه‌تی بارزانی و پارتیدا نیه، گومان له‌وه‌شدا نیه، له‌گه‌ڵ دروست بونی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و ڕاگه‌یاندنی هه‌لگیرسانی شۆڕشی نوێ‌دا، پارتیش هه‌ڵسایه‌وه سه‌ر پێی خۆی‌و، به‌سه‌رۆکایه‌تی بارزانی، جا چ باوک و چ کوڕبێ، پیرۆزییان هه‌ر یه‌که‌و شۆڕشی گوڵانیان ڕاگه‌یاند، که‌واته ئه‌گه‌ر شۆڕشی نوێ، وه‌یان خودی یه‌کیه‌تی نیشتمانی، ئه‌ومافه به‌خۆیان بده‌ن، شۆڕ‌شیان زیندو کرده‌وه‌و، کوردیان له‌ناوچون ڕزگارکرد، گومانی تێدا نیه، که‌پارتی و بارزانیش دیاره هاوبه‌شیانن، ته‌نها یه‌کیه‌تی نیشتمانی نیه، به‌ڵکو لایه‌نی تریش به‌شداره، به‌تایبه‌تیش پارتی!.
من نایشارمه‌وه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕێزی تایبه‌تیم هه‌بووه بۆ تێکۆشان و چالاکیه‌کانی مامه ڕێشه، ئێستا‌ش هه‌میشه‌و هه‌رده‌م ڕێزم بۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باسی لێوه ئه‌کرێت له‌لایه‌ن ده‌زگای یه‌کیه‌تیه‌وه، زیاده ڕۆیی زۆری تێدا هه‌یه، ڕاسته پێشمه‌رگه‌یه‌کی نه‌ترس و قاره‌مان بوو، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاو بگیرێ شه‌ڕی پارتی زانی، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ شه‌ڕی به‌رانبه‌ریدا، زۆر زۆر جیاوازی هه‌یه، خۆ خزاندنه ناوگوندێک و پاش چه‌ند کات ژمێڕیک که‌شه‌و داهات بۆی ده‌ربازبیت، زۆر ئاساییه، ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ناوشار، به‌رانبه‌ر به دام و ده‌زگا چه‌کداره‌کانی ڕژێم، به‌ڕاستی ئه‌مه‌یان زۆر سه‌خت تره!!.
وا ئه‌زانم هیچ که‌سێک نیه له‌که‌رکوک و ده‌ور و به‌ری، ناوی ئه‌رپه‌ی نه‌بیستبێت و ئاگاداری چالاکیه‌کانی ناوشاری که‌رکوک نه‌بیت، که تاکه پێشمه‌رگه‌یه‌کی پارتی بو، گه‌ڕه‌کی شۆڕێجه‌ی له‌دام و ده‌زگا ئه‌منی و پۆلیسه‌کانی نه‌جده‌ش کردبوه دۆزه‌خ، ته‌نانه‌ت نیوه‌ڕوانیش، نه‌یان ئه‌وێرا روو بکه‌نه ناو گه‌ڕکی شۆڕیجه، له‌ترسی ئه‌رپه، پاش ئه‌وه‌ی بارودۆخی شۆڕش و پارتی ئاڵۆز بوبو له‌گه‌ڵ ڕیژێمدا، بێگومان چه‌ند جارێک ئه‌من و نه‌جده چون بۆ ده‌ست گیرکردنی، به‌ڵام نه‌یانتوانی ده‌ستگیری بکه‌ن، ئه‌وانه‌ی که به‌چاوی خۆیان به‌ره‌نگاربونه‌وه‌کانیان بینیبو، ئه‌یان ووت، به دوو ده‌مانچه ته‌قه‌ی ئه‌کرد، هه‌ردو ده‌ستی وه‌ک یه‌ک ئه‌جوڵا، له‌پاش بریندار کردنی چه‌ند که‌سێک لێیان، پاشه‌کشه‌یان کرد و ڕۆیشتن، دیاره گومان له‌وه‌دا نیه، هه‌میشه دوو ده‌مانچه‌ی هه‌ڵ ئه‌گرد ئه‌رپه، به‌هه‌ردوکیشی وه‌ک یه‌ک شه‌ڕی ئه‌کرد زۆر چاپکیش بو، به‌ڵام دووا جار کاتێ ئه‌چێته ته‌راش خانه‌یه‌که‌وه له‌شۆڕیجه، بکرێ گیراو و چڵکاو خۆره‌کانی ڕژێم، ئاگادار ئه‌من و پۆلیس ئه‌که‌نه‌وه، مه‌فره‌زه‌یه‌ک به دوو سه‌یاره‌ی نه‌جده‌وه ئه‌گه‌نه سه‌ری و، ئه‌ویش له‌ژێر ده‌ستی سه‌رتاشه‌که‌دا ئه‌بێت، له‌ئاوێنه‌ی سه‌رتاشخانه‌که‌وه ئه‌یان بینێت و ڕائه‌په‌ڕێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رله‌وه‌ی بکه‌وێته خۆی لێیانداو شه‌هید کرا، دیاره ئه‌وڕۆژه ماته‌مینی به‌سه‌ر ته‌وای دانیشتووانی کوردی شاری که‌ڕکوکدا هات!.
جاله‌کۆتاییدا ئه‌ڵێم: نه پیا هه‌ڵدانی وه‌ک یه‌کیه‌تی به‌سه‌ر ڕۆڵه دلێره‌کاندا، نه وه‌ک پارتیش، که‌ناویان له کوله‌که‌ی ته‌ڕیشدا ناهێنێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌بای دیبێت و نه‌باران. ئێمه‌ش کۆتایی به‌م به‌شه‌ش ئه‌هێنین و هیوادارین، چاوه‌ڕوانی به‌شی داهاتو بکه‌ن، که‌باس له مه‌زنی و پیرۆزی شۆڕشی ئه‌یلول ئه‌که‌ین!!.
٢٩- ٦- ٢٠١٣.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
