پێشه‌کی داوای لێبوردن له‌خوێنه‌رانی به‌ڕیز ئه‌که‌م، که به‌هۆی مێوانداری کردنی به‌ڕێزێکی خوشه‌ویسته‌وه، چه‌ند ڕۆژێکه بوواری نوسینم نه‌بو، بۆیه ئه‌م به‌شه‌یان چه‌ند ڕۆژێک دووا که‌وت.
به پێویستی ئه‌زانم، هه‌میشه خوێنه‌رانی ڕێزدار ئاگادار بکه‌مه‌وه، له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆکی وتاره‌کانمدا، که ئه‌وه ته‌نها خاڵێکن له هه‌زاران خاڵی ڕوداو و به‌سه‌رهات و داستانی سیاسی و شۆڕشگێڕی، که پارتی به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه، له پێناو گه‌یاندنی گه‌لی کورد و کوردستان به‌مافه ڕه‌وا‌کانی، له بوواری ئازادی و سه‌ربه‌خۆیدا، که تاکو ئێستا هه‌نگاوی زۆر سه‌رکه‌وتووانه‌ی ناوه به‌ره‌و لوتکه‌و، به‌رده‌وامیشه له‌هه‌نگاونان، له‌ڕێزه‌کانی پێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش، پارته سیاسی و شۆڕشگێڕه ده‌سته خوشکه‌کانیدا.
دیاره که‌ئه‌ڵێم خاڵێکه له‌هه‌زاران خاڵ، ئاشکرایه ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی پێ ئه‌که‌م و کردومه، ته‌نها به‌سه‌ر هات و ئه‌و چالاکیانه‌یه، که خۆم و چه‌ند ئه‌ندامێکی تری، له‌شاری که‌رکوک دیومانه‌و به‌سه‌رمان هاتوه، خۆ گومان له‌وه‌شدا نیه، که به هه‌زاران ئه‌ندامی تری پارتی، له نێو ئه‌و شاره‌دا هه‌بوو، هیچ ئه‌نداماێکی پارتیش نیه له‌وسه‌رده‌مانه‌دا، چ زۆر و چ که‌م، ئازاری نه‌چێشتبێت و دوچاری زۆر ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوبێته‌وه، جگه له‌به‌خشینی گیانی ده‌یان قوربانی قاره‌مان که یه‌ک له‌وانه، پێشمه‌رگه‌یه‌کی داخیلی بو به‌ناوی( عومه‌ر) ناسراو بو به عومه‌ره کوێر، ناوی باوکیم له بیر نه‌ماوه، که به‌داخه‌وه نه‌ریتی کورده‌واری وایه هه‌رچی کات به‌سه‌ریدا ڕابورد، لاپه‌ڕه‌ی ئه‌سڕدرێته‌وه، منیش هه‌رتاکێکم له‌و کۆمه‌ڵگایه!. ئه‌و قاره‌مانه کۆڵنه‌ده‌ره، نمونه‌ی به‌هێزی شۆڕشگێڕیه‌تی پارتی به دوژمن به جۆرێک نیشاندا، که به‌خه‌ونیش به بیریاندا نه ئه‌هات، ئه‌ندامانی پارتی له‌و ئاسته بیر و باوڕه کوردایه‌تیه به‌رزه‌دابن. ئه‌وه‌ش به‌م جۆره‌بو:
له ئه‌نجامی چالاکیه‌کدا ده‌ستگیر کراو بڕیاری له سێداره‌دانی درابو، له‌ساڵی (١٩٦٥) ئه‌و ڕۆژه‌ی له سجنی گه‌وره‌ی که‌رکوک له سێداره درا، خودی خۆم حوکم درابوم و له‌کونجی گرت‌و خانه‌که‌دا بوم. له‌دووای ئه‌وه‌ی، دادوه‌ر و قازی و قائید فرقه‌و پارێزگاری که‌رکوک و به‌ڕێوه به‌ره‌کانی فه‌رمانگه‌کان ئاماده‌بون، ده‌ریان کرده ده‌ره‌وه له‌ژوره‌که‌یداو، پێیان ڕاگه‌یاند نه‌ختێک تری تۆ له‌سێداره ئه‌درێت، ئێستا مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه، چیت بوێت بۆت بکرێت، داوای کرد، ڕیگه‌م بده‌ن بچم چاوم به براکانم بکه‌وێت بۆ دووا جار و گه‌ردن ئازاییان له گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌م!.
دیاره ئێمه له قاوشی گه‌وره‌دا بوین، له په‌نجه‌ره‌کانه‌وه سه‌یرمان ئه‌کرد، که هێنایان بۆ لامان، له دوره‌وه ده‌ستی کرد به‌پێکه‌نین، هه‌ر وه‌ک هاندانێک بۆ ئێمه که کۆڵنه‌ده‌ین له تێکۆشان، به‌رانبه‌ر به داگیرکه‌رانی کوردستان، که هاته به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌کان و بانگی کردین، براکانم گه‌رده‌نم ئازاد که‌ن، دیاره هیچ که‌سێک له ئێمه‌دا، نه‌مان تووانی دان به‌خۆماندا بگرین، ده‌ستمان کرد به‌گریان، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌شه‌وه، نه‌و دڵی ئه‌داینه‌وه‌و، هاواری ئه‌کرد: بژێ پارتی بژێ بارزانی و پێ ئه‌که‌نی و فه‌رموی ماڵ ئاوا براکانم!.
که بردیان و دایاننا له‌سه‌ر کورسی و قازی ته‌ڵقینیدا، هه‌ڵسایه سه‌ر پێ و ڕویکرده جانه‌وه‌کان و پڕ به‌ده‌م هاواری کرد، قوڕ به‌سه‌رتان، هه‌زارانی وه‌کو من له‌سێداره‌ده‌ن، ڕزگارتان نابێت و کورد به مافی خۆی هه‌ر ئه‌گات، ئه‌مجار سێ‌جار هاواری کرد: بژێ بارزانی بژێ پارتی، ئیتر خێرا ڕایان پێچا بۆ ژوری هه‌ڵواسین!.
ئه‌و پۆلیسه‌ی هه‌ڵی واسی، به‌ڕچه‌ڵه‌ک کورد بو، وائه‌زانم خه‌ڵکی گوندی چیمه‌ن وه‌یان ده‌ورو به‌ری چیمه‌ن بو، ئه‌وانه‌ی حوکم درابوین، ده‌رگا کراوه‌بو بۆمان، ئه‌مان توانی له‌حه‌وشه‌کدا پیاسه بکه‌ین، له گه‌ڵ پۆلیس قسه بکه‌ین، دووای چه‌ند ڕۆژێک، پۆلیسه‌که بۆی گێڕاینه‌وه‌و سوێندی خووارد ووتی: ١٢ ساڵه ئه‌و ده‌وره‌یه‌م بینیوه‌و خه‌ڵکی هه‌ڵ ئه‌واسم، یه‌ک که‌سم نه‌بینیوه، کاتێک کیسه ڕه‌شه‌که ئه‌كه‌م به‌سریداو، په‌ته‌که گرێ ئه‌ده‌م له ملی، تووانیبێتی به پاوه بووه‌ستێ، ئیلا چۆکی شل بووه‌و به‌لایا هاتووه. که‌چی وه‌ختێک په‌ته‌که‌م له‌میلی عومه‌ر کرد و گرێکه‌م ڕێک ئه‌خست، من ئه‌گریام و پشتم کردبوه حه‌وشه‌که له ترسان نه‌ک بمبینن، له‌تاواندا که هیچ ده‌سه‌ڵاتم نه‌بوو ده‌ستم ئه‌له‌رزی، که‌چی ئه‌و دڵی منی ئه‌دایه‌وه‌و، ئه‌یوت ئه‌وه بۆ ده‌ست ئه‌له‌رزێت کاکه گیان، من له ڕێگای ئازادی‌دا شه‌هید ئه‌بم خێراکه!.
هه‌روه‌ک نمونه هێنانه‌وه، لێره‌دا به‌پێویستی ئه‌زانم، بوێری و چاو نه‌ترسی، ڕۆڵه‌یه‌کی تری پارتی قاره‌مان بخه‌مه پێش چاو، هه‌ر له هه‌مان ساڵ و هه‌مان شه‌وی، که بۆ به‌یانیه‌که‌ی من ده‌ست گیر کرام، چالاکیه‌کی زۆر بوێرانه‌و بێوێنه‌ی ئه‌نجامدا سه‌رکه‌وتووانه، به‌ڵام که ده‌ستگیرکرام و ده‌سکرا به لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵمدا، یه‌کسه‌ر داوای ئه‌ویان لێ ئه‌کردم، به‌بۆچونی خۆیان، گووایه په‌یوه‌ندی سیاسی به‌منه‌وه بووه، دیاره منیش به‌رده‌وام نکۆڵیم له ناسینی ئه‌کرد به هه‌مو جۆرێک!.
وه‌ک له ووتاره‌کانی پێشومدا، ئاماژه‌م به‌وه کرد، که چۆن ده‌ستگیرکرام و دووای یه‌ک هه‌فته، له دائیره‌ی ئه‌منی که‌رکوکه‌وه نێردرامه‌وه بۆ مه‌رکه‌زی ئیمام قاسم، به‌مه‌به‌ستی یان ئیعتراف پێکردن، وه یان کوشتن، بۆ ماوه‌ی سێ شه‌و هێشتمیانه‌وه، به که‌له‌پچه کراویه‌وه، قۆڵم به‌زنجیر له شیشی په‌نجه‌ره‌که‌ی به‌رانبه‌ر سینه‌ما خیامه‌وه پێچرابو، نانێکی فڕنی ئیعاشه، له سه‌ر کاڵه‌گێکی بچوک له‌ناو په‌نجه‌ره‌که دانرابو بۆم، له‌ده‌ره‌وه خۆم و نانه‌که ئه‌بینران به‌باشی!.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا شایانی باسه، له‌شه‌وی دوهه‌مدا کات ژمێر دووی به‌ره‌به‌یان، که‌له خه‌وه کوتکێدا بوم، یه‌کێ باوشی پێمداکرد، دیاره من هه‌ر به‌پاوه وه‌ستابوم، چونکه قۆڵم به‌په‌نجه‌ره‌که‌وه به‌سترابو، که ڕاچه‌ڵه‌کیم و چاوم کرده‌وه، دیم سه‌فه‌ر خورشیده به‌ده‌مانچه‌یه‌کی چووارده خۆره‌وه، هاتۆته ژۆره‌وه، له کاتێکدا شه‌وانه سێ پاسه‌وان ئه‌وه‌ستان، یه‌ک له‌ده‌رگای دیواری سه‌ر چاده، یه‌ک له‌سه‌ر ده‌رگای ساڵۆنه‌که، یه‌کی عه‌ره‌بیش له‌پاڵ خۆم دائه‌ندرا، بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌توانێ قسه‌و په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ بکات. ئیتر هه‌رئه‌وه‌نده‌م پێکرا ده‌م بخه‌مه ناو گوییه‌وه‌و چنێوی پێپده‌م، که چۆن هاتوی بۆ ئێره، به‌رده‌وام داوای تۆ و فڵان که‌سم لی ئه‌که‌ن، خۆ به‌س تۆ ببینرێت، ئه‌گه‌ر خۆتیش ڕزگار بکه‌یت، ئیتر من ڕزگار بونم نابێت!.
له‌وه‌ڵام دا ووتی: ئێواره لێره‌وه ڕه‌تبوم، نان و کاڵه‌گه‌که‌م بینی، بۆیه بڕیارمدا بێم ده‌رت بکه‌م، ئه‌گه‌ر هێچ نه‌کرا، ئه‌ونان و قه‌یماغه‌ت بۆ بێنم، ئێستاش حه‌ره‌سه‌کان هه‌مو خه‌وتون، به خه‌به‌ریش بێن ئه‌یان کوژم و ئه‌ڕۆین، ووتم ئه‌ی چۆن قۆڵم ببڕینه‌وه، ئیتر نان و قه‌یماغه‌که‌م لێ سه‌ند و ووتم بڕۆ، نامه‌وێت له‌ناو شاری که‌رکوکیش بمێنن، چونکه به‌دوواتاندا ئه‌گه‌ڕێن، ئاشکارا بونه‌و به‌که‌ڵی ناوشار نایه‌ن ئیتر!.
هه‌ر به‌چاو تروکانێک، چووه ده‌ره‌وه‌و، سواری باسکیله‌که‌ی بو و سه‌ڵاوێکی لێکردم و ڕۆیی. ئیتر منیش دڵم ئارام بووه‌وه، که دڵنیابوم نه‌بینرا له ژوره‌وه، به‌ڵام ئه‌مجا بیرم کرده‌وه له‌نان و قه‌یماغه‌که له‌باخه‌ڵمایه خۆ پێم ناخورێت، دوو کولێره‌ی گه‌وره‌و پڕی قه‌یماغه، ئه‌ی ناڵێن ئه‌وه له کوێوه هات، ناچار ده‌سم گرت به سکمه‌وه‌و، پۆلیسه عه‌ره‌به‌که‌م به خه‌به‌ر هێناو، لێی پاڕامه‌وه ژانم کردووه، زنجیره‌که شڵ که‌ره‌وه، هه‌تاکو بچمه ته‌والێته‌که‌وه، دیاربو که‌سێکی ئاسایی بو، ئه‌ویش له من ئه‌پاڕایه‌وه‌و، ئه‌یوت خاوه‌ن خێزانم و نانم ئه‌بڕدرێت ئه‌گه‌ر پێی بزانرێت، چونکه به‌س به‌یانیان کات ژمێر ٨ ئه‌توانم ڕێگه‌ت بده‌م بۆ ته‌والێت، به‌ڵام که‌پێم ووت، خۆ که‌له‌پچه‌که هه‌ر به‌ده‌سمه‌وه‌یه، به‌زنجیره‌که‌وه ئه‌چمه ته‌والێته‌که‌وه، یه‌ک ده‌قیقه زیاترم پێچ‌و، زنجیره‌که ڕاکێشه‌و دێمه ده‌ره‌وه، ئیتر زنجیره‌که‌ی داماڵی له قۆڵم، به چه‌ماویه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نانه‌که نه‌بینێت، خۆم کرد به‌ته‌والێته‌که‌داو، نان و قه‌یماغم ده‌رکرد، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیکه‌م به‌قوڕگی خۆمدا، کردم به‌قوڕگی ته‌والێته‌که‌دا‌و به‌زۆر ده‌رخواردیمدا، ووتم نوشی گیانت بێ، منت ڕزگار کرد له‌ده‌ستی، خێرا ده‌سم شۆری به‌بێ ئه‌وه‌ی تامی غه‌یماغ بکه‌م، دڵم ئارام بووه!.
ئه‌وه ته‌نها نمونه‌ی دوو له‌به‌چکه شێره‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان بو، له‌هه‌زاران به‌چکه شێردا، له‌و ڕۆژگاره پڕ له‌مه‌ترسی و نائارامیانه‌دا به‌رانبه‌ر به ڕۆڵه تێکۆشه‌ره‌کانی گه‌لی کورد، که‌چی ئێستاش فس‌فس پاڵه‌وانه‌کانی سه‌رشه‌قامه به‌ڕین و کراوه‌کاندا، له‌پال ململانێ کردن له‌پێناو کورسی و ده‌ستکه‌وتی داراییدا به‌گژ پارتی و بنه‌ماڵه پیرۆزه‌که‌ی بارزانیدا ئه‌چن و ناو و ناتوره‌ی نابه‌جێ و قێزه‌وه‌نی بۆ هه‌ڵ ئه‌به‌ستن، به نیازی ئه‌وه‌ی به‌رتیشکی خۆر به‌بێژنگ بگرن! که‌ڵه شێرێکی خۆیان به‌نه‌ڕه شێر نیشان ئه‌ده‌ن، پێیانیش تاوانه، نه‌ڕه‌شێره‌کانی پارتی، که‌داهێنه‌ر و ڕاهێنه‌ری ئه‌وانه له بنه‌ڕه‌تدا، به‌که‌ڵه شێریش له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن!.
دیاره کادیر و به‌ر‌پرسه ناوداره به‌ڕیزه‌کانی، پارته ڕه‌سه‌نه شۆڕشگێڕه کوردستانیه‌کان، چونکه ڕۆژگارێک له قوتابخانه‌ی پارتی و ڕێبازی بارزانیدا خزمه‌تیان کردووه‌و، جێ په‌نجه‌ی هه‌ندێکیان دیاره، مافی خۆیانه ڕه‌خنه‌ی شیاو و دروستکه‌ر له‌پارتی و ته‌نانه‌ت بنه ماڵه‌ی بارزانی وه‌ک داهێنه‌ری پارتی بگرن، به‌ڵام ئه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه به‌ناو ئیسلامیانه، چۆن له‌ڕویاندێ باسی کوردایه‌تی و دڵسۆزی بکه‌ن و تانه له‌پارتی بده‌ن و سینگ له‌پێشکه‌ری بکه‌ن، به‌نیازی سه‌رۆکایه‌تی کوردنی کوردستان، له‌به‌رانبه‌ر سه‌رۆک مه‌سعود بارزانیدا، نازانین چۆن شه‌رم ناکه‌ن و به چیه‌وه ئه‌نازن!!.
خۆ ئه‌گه‌ر گوۆڕان و هه‌ندێ له پارته سیاسیه کوردستانیه بچوکه‌کانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت داوای پشک بکه‌ن به‌رانبه‌ر به‌تێکۆشان و به‌شداری کردنیان له شۆڕشه پیرۆزه‌کاندا، ئه‌وان به پێچه‌وانه‌وه، جگه له‌وه‌ی که هیچ به‌شداری کردنێکیان نه‌کردووه، بگره هه‌ر له‌ژی ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌خۆی و ئازادی کوردستان دروست کراون و هان ئه‌درێن، له‌لایه‌ن هێزی ده‌ره‌کی دژ به‌گه‌لی کورد و کوردستانه‌وه، له‌ژێر په‌رده‌ی ئاینیدا خۆیان شاردۆته‌وه‌و، ڕۆڵه‌ی هه‌ژار و نه‌زانی خودا په‌رستی ئیسلامی، له‌خۆشی دروشمه‌که‌یاندا، ڕویان تێکردون، له نیازی خۆیاندا، خزمه‌ت به ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئه‌که‌ن، نازانن ئه‌مانیش له بوواری ئاینیه‌وه، جۆرێکن له شێخ زاناکان، چۆن چه‌نها لاو و که‌سانی نه‌زانی فریو داب‌و!.
به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵگاکه‌مان زۆر دووا که‌وتووه له بوواری ئاینداریه‌وه، ته‌نانه‌ت ناپرسن، ئه‌ی ئه‌و ڕێکخراوانه به‌خۆیان ئه‌ڵێن ئیسلامی، ئه‌ی گه‌لی کورد، هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه موسوڵمان نیه، که‌واته ئه‌وانه سیاسین و مه‌رامی تایبه‌تیان له پشته‌وه هه‌یه!.
له‌کۆتایی ئه‌م به‌شه‌شدا، داوای لێبوردن له‌خوێنه‌رانی به‌ڕیز ئه‌که‌م، که‌له کۆتایی به‌شی ده‌یه‌مدا، به‌ڵێنم داب‌و له‌م به‌شه‌دا بگه‌ینه ناوه‌ڕۆکی ڕێککه‌وتن نامه‌ی ١١ ئازاری ٩٧٠. به‌ڵام وادیاره، ئه‌م به‌شه‌ش درێژه‌ی کێشاو بوواری ئه‌وه نه‌ماوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و لایه‌نه، له‌به‌شی داهاتودا، ڕاسته‌وخۆ، تێکه‌ڵاوی ئه‌و بوواره ئه‌بین و شرۆڤه‌ی له‌سه‌ر ئه‌که‌ین، په‌روه‌ردیگار پشتیوان بێت!.
٢٦- ٦- ٢٠١٣.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
